تەموز 13, 2016 Omer ئه‌رشیف, كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره ئێرانیه‌یه كه رۆژی 16ی ئازاری 1988 له شاری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و منداڵه‌كه‌ی گرتووه
anfalistan – سلێمانى: ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره ئێرانیه‌ی كه رۆژی 16ی ئازاری 1988 له شاری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و منداڵه‌كه‌ی گرتووه كه له تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدبوون، رووداوه‌كانی ئه‌و رۆژه بۆ خه‌ندان ده‌گێڕێته‌وه‌و لەبەر گرنگی بابەتەکە ئەنفالستان گواستوویەتیەوە.
سه‌عید سادقی ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره ئێرانیه‌یه كه رۆژی 16ی ئازاری 1988 له شاری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و منداڵه‌كه‌ی گرتووه، به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاندووە” ئه‌و كاتانه به‌هۆی شه‌ڕی عیراق- ئێران له ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه بووه و حه‌زی كردووه فۆتۆی هه‌ڵه‌بجه بگرێت.
سه‌عید سادقی وتی: “سه‌عات 8ی به‌یانی هاتمه ناو هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵكی له ترس‌دا ده‌رگاكانی خۆیان داخستبوو، دووكانه‌كانیان جێهێشتبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و دووكاندرانه‌ی كه زێڕیان ده‌فرۆشت دووكانه‌كانیان به‌جێهێشتبوو، له‌وكاته‌دا جارجار فڕۆكه به ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕده‌بوو”.
وتیشی: “دوو رۆژ پێش كیمیابارانەكه من له ده‌ورووبه‌ری ده‌ره‌به‌ندیخان بووم، بینیم خه‌ڵكی له شاره‌كه راده‌كات، منیش بڕیارمدا به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه بڕۆم و بزانم ئه‌و خه‌ڵكه بۆچی راده‌كه‌ن، كاتێك نزیكبووینه‌وه، شار چۆڵ بووه، ده‌رگای ماڵ و دوكانه‌كان داخرابوون”.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره رایگه‌یاند كه “یه‌كه‌م جار ده‌نگی بۆردوومانه‌كه ده‌هات و به گوێره‌ی ده‌نگه رۆیشتین و چووینه ناو شار، پاشان دووكه‌ڵ بینرا و بۆردوومانه‌كه ده‌ستی پێكرد”.
ئه‌و ده‌ڵێت: “له رۆژی 16-3دا كه هاتینه شاری هه‌ڵه‌بجه، شاره‌كه چۆڵ بووبوو، شار زۆر بێده‌نگ بوو بوو ده‌رگاكان داخرابوون، كه به كۆڵانه‌كاندا ده‌ڕۆشتین به‌ڕێكه‌وت خێزانێكمان بینی رێنماییان داینێ كه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ین و رابكه‌ین”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “به‌یانیه‌كه‌ی هاتین شار چۆڵ و بێ ده‌نگ بوو، رۆشتین بۆ نان خواردن، دوای سه‌عات 11 كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناو شار، بینیمان خه‌ڵكی وه‌ك گه‌ڵای دار له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان كه‌وتوون”.
سه‌عید سادقی ده‌ڵێت: “له‌و كاتانه‌دا ته‌نها ده‌نگی قوڕگی كه‌سه‌كان ده‌هات و ده‌نگی هیچ نه‌ده‌هات”.
وتیشی: “له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕی عیراق- ئێران، زۆر جه‌نگم بینی، به‌ڵام هیج كام له‌و جه‌نگانه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناخی نه‌هه‌ژاندم، هه‌ڵه‌بجه زۆر غه‌مباری كردم، چونكه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون هیچ تاوانێكیان نه‌بوو”.
ئه‌و فۆتۆگرافه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد كه “نیو سه‌عاتی یه‌كه‌می تاوانەكه كامێراكه‌م بیرچووبوویه‌وه، ته‌نها هه‌وڵم ئه‌دا خه‌ڵكی رزگار بكه‌م و یارمه‌تی خه‌ڵكیمان ئه‌دا، دواتر كه عومه‌ری خاوه‌رم بینی له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌دا هه‌وڵمدا منداڵه‌كه‌ی لێ بسێنم و رزگاری بكه‌م، به‌ڵام عومه‌ری خاوه‌ر منداڵه‌كه‌ی پێ نه‌دام، رۆشتمه‌وه یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌م، كه له‌و كۆڵانه‌دا ئاوڕم دایه‌وه، بینیم عومه‌ری خاوه‌ر و منداڵه‌كه به‌و شێوه‌یه كه‌وتوون، وێنه‌یانم گرت و بڵاوم كرده‌وه”.
تێبینی : ئێمە هەموو وشەیەکی کارەساتی هەڵەبجەمان گۆڕیوە بەتاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە .(ئەنفالستان)
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.