حوزەیران 28, 2016 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مەینەتی دوای جەنگ وجینۆساید
مەینەتی دوای جەنگ وجینۆساید
عومەرمحەمەد
باخەوان، كورێكی گەنجە، لەگەڵ باوکیدا لە ناحێی سیروان نیشتەجێیە بەشەكەتیەكی زۆرەوە باوكە نەخۆشو كەنەفتەكەی گرتبووە باوەش، ئەو گەرەكی بوو لە یەکەمین نهۆمی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدانەوە سەریخاتە سەرەوە بۆ بەشی تەندروستی ئەو بەرێوەبەرایەتیە، کە لەنهۆمی سێهەمدایە، بەمەبەستی باخەوان ناونوسكردنی باوکی بوو، بۆ ئەوەی وەک بریندارێکی چەکی کیمیایی چارەسەری بۆبکرێت، بۆ ئەمەش دەبوو لیژنەی پزیشكی بینینو مامەڵەی چارەسەرکردنی بۆ تەواو بكەن.
مەحمود ئەحمەد نادر “باوكە كەنفتەكەی باخەوان” لەدایكبوی ساڵی (١٩٣٤)ی ناحێی سیروانی قەزای هەڵەبجەیە، کە لە كیمیابارانی 16/3/1988 هاوسەرەكەی بە تۆباران و كورەكەشی بە كیمیاباران شەهید بوون وخۆشی بریندارێکی چەکی کیمیاییە، مەحمود ئەحمەد نادر جگەلەوەی پەنجەكانی دەستی راستی بە هۆی قومبەلەوە قرتاون، بەهۆی كیمیابارانیشەوە بریندار بووەو ڕێژەیەکی زۆری سیەكانی لەكاركەوتوون.
محمود پێویستی بەدرەمانی ” پاكسیون ( دەماری مێشك ) هەیە،وهاوكات گرفتی قرحەی گەدەو پرۆستاتی هەیە .
پێویستی بەدەرمانێك هەیە كە جۆرە حەبێكە بەناوی ( stalevo ) ئەوەش لە زۆر دەرمانحانەی شار چنگ ناكەوێ و نرخەكەشی گرانە، كە تەنها قوتوویەكی ئەو دەرمانە ( 30 ) دەنكی تێدایەو نرخەكەی بایی 110 – 120 هەزار دینارە، رۆژانە پێویستی بە 4 دەنك لەو دەرمانە هەیە، واتە بۆ هەر 6 رۆژ جارێك پێویستی بەو بڕە پارەیە هەیە .
كچەكەی بەناوی ( بەیان محمود) باسی لەوەكرد بۆ بارسوكی خۆیان سەردانی وەزارەتی تەندروستیان كردووەو داوای هاوكاری مەعنەویان كردووە بەڵام وەزیری تەندروستی لەبری ئەوەی دەرمانەكەیان بۆ دابین بكات تەنها بری 300000 سێ سەد هەزار دیناری پێداون، بۆیە رەتیان كردووەتەوەو وەریان نەگرتووە،لێرەدا پرسیار لە وەزارەتی تەندروستی ئەوەیە ئایا ئەگەر لەبەرامبەر وەها دۆسێیەكدا كەمتەرخەمی بنوێنێ، ئەی چ بەرپرسیارێتیەكی تەندروستی وەئەستۆ دەگرێ .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.