• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەیادی دوابریاری دادگای باڵای تاوانەکاندا سەبارەت بەدۆسێی تاوانی ئەنفال

حوزەیران 27, 2016 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەیادی دوابریاری دادگای باڵای تاوانەکاندا سەبارەت بەدۆسێی تاوانی ئەنفال


لەیادی دوابریاری دادگای باڵای تاوانەکاندا سەبارەت بەدۆسێی تاوانی ئەنفال

عومەرمحەمەد

sultan-165x10926ی حوزەیران نۆساڵ بە سەر بریاری دادگای بالای تاوانەکانی عێراقدا تێدەپەڕێت، لەم رۆژە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق دوابریاری خۆی لەمەر دۆسێی ئەنفال و تۆمەتباران و تاوانبارانی ئەو تاوانەدا بڵاوکردەوە، کە تیایدا تاوانی ئەنفالی وەک تاوانی جینۆساید بە‌بە‌ندەکانی‌ ١١ی‌ (تایبە‌ت بە‌جینۆساید)‌و بە‌ندی‌ ١٢ی‌ (تایبە‌ت بە‌تاوانی‌ دژی‌ مرۆڤایەتی‌)‌و بە‌ندی‌ ١٣ی‌ (تایبە‌ت بە‌تاوانی‌ جه‌نگ) یەکلایی کردەوەو بۆهەریەک لە تاوانباران ” عەلی حەسەن مەجید بەرپرسی نوسینگەی باکوری حزبی بەعس، لیوا رکن سولتان هاشم ئەحمەد فەرماندەی فەیلەقی یەک، حوسێن رەشید محەمەد تكریتی یارمەتیدەری سەرۆكی سوپا بۆ كاروباری ئۆپراسیۆنەكان، لیوا روكن سابیر عەبدولعەزیز حوسێن عەلی ئەلدوری بەڕێوەبەری هەواڵگری گشتیی سەربازی) بۆ هەریەکەیان چەندین سزای دیاری کرد هەرلە بەندکردنەوە هەتا بە سزای لەسێدارەدان دەگات.

جێگەی باسە یەکەمین دانیشتنی دۆسێی ئەنفال لە ڕۆژی ٢١/٨/٢٠٠٦ دابوو، بەپێی رەوتی روداوەکانی ناو دادگا ٦١ دانیشتنی پێویست بوو هەتا دادگایی کردنەکە بگاتە ئەنجامی کۆتایی سەرئەنجام لە ٢٤/٦/٢٠٠٧ دادگا دەقی بریارەکانی لەکەناڵاکانی ڕاگەیاندنەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەشکرد، گرنگترین دەستکەوت بۆ کورد ئەوەبوو کە تاوانی ئەنفال بەبریاری دادگای باڵای تاوانەکان بەجینۆساید یەکلایی کرایەوە.

هەرئەو رۆژە جگەلە خوێندنەوەی سزای تاوانباران و ئازادکردنی ئەو تۆمەتبارانەی بەڵگەی پێویست لەبەردەست نەبوو بۆیە دادگا بریاری بێ تاوانی لەبارەیانەوە دا کە دیارترینیان بەرپرسی کاروباری باکوری نوسینگەی رێکخستنی باکور و پارێزگاری ئەوسای موسڵ (تاهیرتوفیق ئەلعانی) بوو، هاوکات ناوی دەیان تۆمەتباری تر خرانە ڕوو کە ژمارەیان (٤٢٣) کەس بوو لە کوردو عەرەب وتورکمان لە سەرئاستی عیراق،کە بریتی بوون لە ئەفسەرو موستەشارو فرۆکەوان وکەسانی سەربە سوپاو هەواڵگری، لەناویاندا (٢٥٨) کەسیان لە نەتەوەی کوردن.

ئەفسوس هەتا ئیستا هیچ کام لەو تۆمەتبارانەی دادگا داوای کردوون دەسگیرنەکراون، یان راستترە بڵێین رادەستی دادگا نەکراون چونکە زۆربەیان لە عێراقد پلەوپایەی حزبی و دەوڵەتیان هەیە. ئەمە لەکاتێکدایە تۆمەتبارانی ئەنفال نابێت هیچ پارێزبەندییەکی (سیاسی وئاینی وکۆمەڵایەتی) و تەنانەت هیچ پارێزبەندییەکی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی نایانگرێتەوە ! کەچی ئەم تۆمەتبارانەی جینۆسایدکردنی کورد بێ گوێدانە یاساو مافی قوربانیەکان پێگەو پلەو پۆستیان لەناو حزب و دامودەزگای حکومەتدا هەیە !

لەلایەکی تریشەوە حکومەتی عیراق بە ئەرکی سیاسی وئەخلاقی خۆی هەڵنەستاوەو رێزی لە بریاری دادگاکەو مافی قوربانیەکان نەگرتووە، نە قەرەبوی مادی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانیانی کردووەتەوە،نەروفاتی قوربانیەکانی هەڵداوەتەوەو نە گرنگی بەدادپەروەری وژیانی هاولاتیانی عیراقیش داوە وەک پابەندیەک بەرێزی قوربانیانی جینۆساید. ئەمە لەکاتیکدایە دەبوو، هەم عێراقیەکانی دوای جەنگ وجینۆساید رێزلێگیراو بوونایەو هەم کورد وەک گروپی جینۆساید داوای لێبوردنی لێبکرایەو قەرەبوو بکرایەتەوە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم!  إعداد المحامية: رولا باش إمام
    في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام

    ئیلول 07, 2025 0

  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
    دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    ئاب 30, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌