• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

چۆن پارێزگای هەڵەبجە بكەینە دەستكەوتێكی گرنگ.

حوزەیران 23, 2016 Omer هاوپۆلنه‌كراو, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چۆن پارێزگای هەڵەبجە بكەینە دەستكەوتێكی گرنگ.


چۆن پارێزگای هەڵەبجە بكەینە دەستكەوتێكی گرنگ.

عومەر محەمەد- سلێمانی ١/١/٢٠١٤

halabja-658x330گرنگە هەڵەبجە ببێتە پارێزگا، بەڵام نەك لەبەرئەوەی كە ڕوبەری شارەوانی قەزاكە گەورە بووە و پڕۆژەكانی ئاوەدانی پێشنەكەوتون. لەبەر ئەوەش نا كە ژمارەی دانیشتوانەكەی زیادی كردووە، راستە ئەوانە ئەگەر هۆكارن بەڵام سەرەكی نین، چونكە قسەی حسابی ترو هۆكاری  لەپێشتر هەن كە ئێمە لە بەرچاوی بگرین، لەپێش هەموویانەوە هۆكاری مێژویی‌و ناوە مەعنەوییەكەی هەڵەبجە یە كە لە سۆنگەی پرۆسەی جینۆسایدو ئەو تاوانە گەورەیەی دەرهەقی كراوەو هەڵەبجەی بە دنیادا ناساندوە. ئەوەی دەبێت لە بەرچاوبگیرێت لەپێش هەموو هۆكارەكانی ترەوە تاوانی گەورەی دەوڵەتی عێراق‌و ناوە مەعنەویەكەیەتی، كە دەبوو زۆر زووتر وەكو خۆ بنیاتنانەوەو گیانی بەرەنگاری بكرایەتە شارێكی مێژویی و قودسی فەلەستینیەكان‌و نەجەفی شیعەكان‌و هیرۆشیمای ژاپۆنیەكان، بەڕوی دكتاتۆرییەتی بەعس‌و شۆڤێنێتی عەرەبی‌و بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بخرایەتە سەرپێ .  هەركەس بڵێت پێشتر وەها پڕۆژەیەك لە توانادا نەبوو راست ناكات چونكە دەیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرو بەردەست ئامادەن كە پێچەوانەكەی بسەلمێنن، دەبوو ئەوسا یەكێتی و پارتی كە خۆیان بەنوێنەری خەڵكی كوردستان دەزانی نەك لە بودجەی حزبەكانیان تەنانەت لە قورگی ئەندام‌و كادرەكانیشیان بگرتایەتەوە بۆ وەها تەحەدایەك‌و بنیاتنانی پڕۆژەیەكی (سومبل)ی نەتەوەیی, بەلای كەمەوە دەیانتوانی شەڕی ناوخۆ نەكەن‌و ئەگەركردیشیان لە هەڵەبجە نەیكەن . بەڵام بەداخەوە ئەو سەروەختە ئاستی تێگەیشتن نەك لە تاوانی جینۆساید بەڵكو لەوەها پڕۆژەیەكیش لە خاڵی سفردا بوو. ئەو داهات‌و هاوكاریانەش كە بەناوی هەڵەبجەوە كۆیان دەكردەوە نەیانخستە خزمەتی ئەو شارەو خەڵكەكەیەوە .

بەهەرحاڵ هەنگاوەكان هەرچۆنێك بن گرنگ ئەوەیە كۆسپی بەردەم بەپارێگاكردنی هەڵەبجە نەبن . گرنگ ئەوەیە تاوانی جینۆساید تەنها بۆ ئەوە نەبینین كە بە دنیا بڵێین ئێمە بەوئەندازەیە ستەمكاریمان دەرهەقكراوە بەڵكو لەوتێگەیشتنەوەبێ‌ كە كورد خۆی لەسەربنیاتبنێتەوەو هەرجۆرە توندرەوی‌و دڵرەقی‌و بەدكارییەك بەسوكایەتی بۆ سەر قوربانیەكانی ببینێ‌ و ئاگاداری بەهای مرۆڤ بێت و لە هەر هەنگاوێكیدا بەرپێی خۆی ببینێ‌‌و جیهانبینی بنیاتنەرانە بێت، بۆیە پێویستە لەو دیدگایەوە تەماشای هەڵەبجە بكەین نەك هەموو بەهای ناوە مەعنەویەكەی هەڵەبجەو دۆسێ گرنگەكەی لە ئیمتیازی بە پارێزگابونیدا كورتبكرێتەوەو لە هەموو كاتێكدا بەچاویاندا بدرێتەوەو بڵێین لەوە زیاتر چیترتان دەوێ‌ ؟ ئەوەنیە مافی خۆتان وەرگرتووەو كردوومانە بەپارێزگا.

ئێستا هەڵەبجە تەنها ناوی شارێك نیە، بەڵكو رەمزێكی گەورەی جینۆسایدی میللەتێكەو ناوێكی مەعنەویە، ئەوەش فاكتەرێكی گرنگە كە بكرێتە شارێكی مێژویی ، راستە یەكەم هەنگاو بە پارێزگابوونێتی، هەرچەندە من زۆر ترسم لەو هەنگاوەش هەیە، ترسم لەوەیە ئەم ئیمتیازە لە بری ئەوەی خەونەكانی بەرەو سەرەوە بەرن بیكوژن لە بری ئەوەی گەورەی بكەن تەواو بچوكی بكەنەوە، ترسم لە پێنەگەیشتنی ڕەگەزەكانی هەیە، دەزانم هیچ خەتاو عەیبێكی هەڵەبجەییەكان نیە ئەگەر رەگەزەكانی بە پارێزگابوونیشی ئامادە نەبن، بەڵكو رێك بەپێچەوانەوە نەنگی ئەو حزبانەیە كە لەسەرەتاوە هەتا ئەمڕۆ لە دەسەلاتدان لە بری ئەوەی زەمینەسازی بۆ پێشخستنی بكەن زەمینەیان لە باربردووە، بە تایبەتی لە شەڕی ناوخۆدا بێئەوەی شەرم لەو كۆمەڵكوژیەو تەرمی ئەو هەموو خەڵكە مەدەنیە بكەن كە لە شوێنی جیاجیای هەڵەبجە بەكۆمەڵ نێژراون، ئەوسا لە بری ئاوەدانكردنەوە شەڕەكانی ناوخۆیان بردووەتە شارەكە. چ نەگبەتیەكی ئەم میللەتەیە هەڵەبجەی بەگاز خنكێنراو لە بری ئەوەی بكرێتە (شاری مێژوویی ) و برینەكانی سارێژبكرێن، كرابووە شوێنی رمبازێنی هێزە شەڕكەرەكان .

  ئەوە هیچ خەتای هەڵەبجەییەكانی تێدانیە كە هێشتا هەڵەبجە، رێگاوبانێكی باشی نیە، یەك هۆتێلی شایستەو یەك چێشتخانەی تێدانیە كە توانای قەرەباڵغی سەد كەسی پێكەوەی هەبێ‌. هێشتا نەخۆشخانەیەكی هاوشێوەی شاری كەلاریشی تێدانیە، هۆڵێكی شایستەی بۆ كۆبونەوە وسمیناری تێدانیە ئیتر كە ئێستا لە پڕێكدا دەخوازن بكرێت بە پارێزگا بەداخەوە لەسۆنگەی ئەو بێباكیەوەیە كە ئەمرۆ كۆسپەكانی بەردەمی زیاترن لە رێگا خۆشكراوەكانی. بە هیوام دوای ئەم بڕیارە نەك هەر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەڵكو هەموو ئەو كەسایەتی و رێكخراوانەی كەمتەرخەم‌و بەرژەوەندی خوازبوون، شەرم لە كردەوەكانی رابوردویان بكەن بەتایبەتی دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هێشتا لە ڕووی خزمەتگوزاری ‌و ئاوەدانیەوە هەڵەبجەیان ئامادە نەكردووە بۆ ئەوەی لە هەنگاوی ئەمرۆیاندا بۆ بە پارێزگاكردنی بەكەڵكیان ببێت.

  ئەگەر بخوازن دەتوانن لە ئێستا بەدواوە كات بەفیڕۆ نەدەن بۆ خزمەتكردنی. ناكرێت تەنها بەتابلۆیەك‌و دانانی پارێزگارێك‌و بەرێوەبەرە گشتیەكان كە هەموویان پیكەوە كاندیدی حزب بن ئارایشتی قەزایەك بكەن‌و ناوی پارێزگای لێبنرێت، بەڵكو دەبێ‌ پارێزگای هەڵەبجە لە ناوەرۆكدا لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان جیاواز بێت، پارێزگایەك خاڵی بێت لە بارەگای حزب‌و هێزی چەكدار بەو واتایەی بكرێتە شارێكی سیمبولی‌و مێژویی‌و لە خزمەتی دۆزی سیاسی كوردستاندا بێت. دەشێت بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەستپێكی بەخۆداچوونەوەی كورد بێت ، چ لەروی روخسارەوە چ لە ناوەرۆكدا شارێك بێت جیاواز لەوانی تر لە سەرەتاوە پارێزگارێكی بۆ دابنرێت تەكنۆكرات‌و بێلایەن لە حزبایەتی .

پارێزگایەكی نوێ‌ داماڵراو لە چەك

ئەگەر هەتا ئێستا لەباری مەعنەوییەوە هەڵەبجە نەبووەتە سەنتەری پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، دەبێ‌ لەمەولا وای لێبكرێت تەنانەت لەوە زیاتر بڕوات‌و ببێتە دەروازەی ئاشتبوونەوەی گشتی بۆ هەموو هێزە ناكۆكەكان‌و عەقڵیەتی خوێنرێژی بگۆرێتە سەركێبەركێی مەدەنی‌و خزمەتگوزاری، چەندە كارێكی جوان دەبێت ئەگەر هەڵەبجە ببێتە پارێزگایەكی لەچەكدا ماڵراو، هەرهیچ نەبێت بۆ رێزگرتن لەو مرۆڤانەی بەگازی كیمیایی كوژران و بریندار بوون پاراستنی مافی مرۆڤ لە ناو نانەوادەو خیابان‌و فەرمانگەكانی لوتكەی واتاكانی خۆیدابێ‌. لە سەر ئاستی دەرەوە تەحەدایەكی گەورەی بیری شۆڤێنی و دەمارگیری بێت، لە ناوخۆش ببێتە بنیاتنەرەوەی تاكی كوردو دوربێت لە هەموو پێشێلكاری‌و توندوتیژییەك.

  كۆبونەوەو كۆنگرە گرنگ‌و چارەنوسسازەكان لە هەڵەبجە ئەنجامبدرێن بەو واتایەی پابەندی ئەخلاقیان بەراسپاردەو ئەنجامەكانیەوە هەبێ‌‌و هێڵێكی سوربێت بۆ هەرجۆرە نیازخراپیەك‌و لە بەرامبەریشدا پێگەیەكی شایستەی هەر نیازپاكیەك بێت. وەك شەرەفێك وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان ببرێتە ئەو شارەو تیایدا وەزیر بەجۆرێك بجوڵێتەوە لەبری بێباكی ئەژنۆی بلەرزێ‌ لەهەنگاوو بریارەكانیدا، هۆڵی ستانداردی بە باشترین‌و پێشكەوتوترین ئاست لێ‌ دروستبكرێت‌و كۆنگرەوكۆنفرانسەكانی نێودەوڵەتی جینۆسایدی لی ببەسترێ‌.

ئەگەر هەڵەبجەییەكان لێم زیور نەبن ئێستاش دەڵێم باشتروا بوو هەڵبەجە لە بری پارێزگا بكرێتە شارێكی مێژوویی بۆ ئەوەی لە باری سمبولییەوە لە پارێزگا هەڵكشاوترولە باری مەعنەویشەوە لە ئاستی پایتەختی هەرێمی كوردستاندا بێت و فرۆكەخانە‌و یاریگای نێودەوڵەتی‌و رێستۆرانت‌و هۆتیلی پێنج ئەستێرەیی تێدابێت، تەنانەت بكرێتە شوێنی بریاردانی سیاسی و پەیمانی ئاشتیانەی حزبەكانی كوردستان‌و لەوانەش گرنگتر بەشێكی دادگای تایبەت بەتاوانە گەورەكانی لێ دابمەزرێ‌ .

ئەگەر دەسەلاتدارانی كورد بیانەوێ‌ دەتوانن هەڵەبجە و شوێنەكانی تریش وەك كارتێك لەبەرامبەر دەوڵەتی عێراقدا بەكاربهێنن و بیكەنە شاری مێژویی‌وسمبولی ئەوكاتە بە سروشتی خۆی وەك قەرەبووكردنەوەیەكیش دەبووە دەستكەوتێكی سیاسی بەڵام ئەگەر بەبێ‌ ناسنامەی جینۆساید بكرێتە پارێزگا ئەوسا ئەگەر دەستكەوتیش بێت هیچ بۆ كوردو هەلەبجەییەكان ناگۆرێت بەڵكو تەنها دەبێتە دەستكەوتێكی ئیداری نەك سیاسی‌و مەعنەوی .

لەراستیدا هەق نیە رۆشنبیرانی كورد بەگشتی‌و هەڵەبجەییەكان بەتایبەتی بەوە قایل بن شارەكەیان كە گەورەترین تاوانی سەدەی بیستەمی دەرهەقكراوە قایل بن بكرێتە پارێزگایەك‌و بەس، چونكە ئەو دەستكەوتە نە هێندە گەورەیە هەتا لەئاستی ئەو تاوانەدا بێ‌ كەدەرهەقی كراوە نە هەڵەبجەیەكانیش لە مەینەتی ڕزگار دەكات، هەقنیە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیش لەو ئاستەدابن كە بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بە دەستكەوتی زۆرگەورە بزانن . بە پێچەوانەوە هەقوایە هەڵەبجە بكرێتە شارێك كە دنیا سەرسام بكات نەك بیكەنە قەزایەكی گەورەتر لە ئێستاو ناوی پارێزگای لێبنێن .

ئێستاش كە هەستیار ترین قۆناغی ماوە كە لەپەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ دەدرێت یان نا ؟ باشتروایە لەكاتیكدا كە نەیارانی كورد رەتیانكردەوە ئەڵتەرناتیڤی شاری مێژوویی بخەنە شوێنی بەپارێزگا بوونی، شارێك كە ببێتە مایەی سەرنجی هەموو جیهان نەك بەتەنها هی هەرێمی كوردستان‌و عێراق . شارێك هەرلەدیزاینەوە هەتا مۆراڵی ئاشتی خوازانەو ئینساندۆستانە ببێتە مایەی سەرسامی هەموومان . بەداخەوە هێشتا كورد نەیتوانیوە لە برینە قوڵەكەی جەستەی خۆی تێبگات بۆیە ناشتوانێ‌ هەتوانی پێویستی بۆ دەستەبەر بكات، هەمیشە سیاسیەكانی كورد شتی زۆر بچوك بە نرخی زۆر گەورە بەخەڵكی ئەم وڵاتە دەفرۆشنەوە، كتومت وەك ئەو پیاوەی گایەكیان لێ‌ دزی بوو، پاشئەوەی دزەكان سەریان بڕیبوو دوایی هەر لە(گای) خۆی گۆڵمە گۆشتێكیان بۆ بردبوو، كابرای گا لێدزراو زۆرمەمنوون ببوو كۆڵیك دوعای خێریشی بۆ كردبوون . بەهیوام لەپرۆسەی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەدا وریاو هەستیاربین بۆ ئەوەی نەبینە كابرای گالێدزراو .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌