حوزەیران 21, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تاوانی جینۆسایدە ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت: پێشکەوتنە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تاوانی جینۆسایدە
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت: پێشکەوتنە
عومەر محەمەد
٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦
لە نوێترین هەوڵیدا کۆمیسیونی باڵای مافی مرۆڤی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەگای سەرەکی-ژنێف- رۆژی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزدیەکان بەجینۆسایدو تاوانی دژی مرۆڤایەتی وتاوانی جەنگ دەناسێنێ کەچی چنار سەعد عەبدوڵا ئهندامی ئەنجومەنی سهركردایهتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو تاوانە بەدەستکەوت وپێشکەوتنی ئێزدیەکان دەزانێ[1] ! کلیک لە ڕاپۆرتەکەی un بکە
بەرلەوەی قسە لە دنیابینی چنار سەعد بکەم، گرنگە هەڵوەستەیەک لەسەر کوردو میدیاکەی بکەم، زۆر سەیرە ! ئەو ڕاپۆرتە گرنگە نەبووتە هەواڵی گەرمی میدیای کوردی و کۆمەڵگەش ڕاناچڵەکێنێ، بەڵام قسەکانی “چنارسەعد” بەهۆی پارتی بوونیەوە، دەبێتە جێگەی باس وتانە لێدان،تانەکانیش هێندەی لە بەرئەوەیە کە پارتیە هێندە لە سەر چنارسەعد نین وەک ئەکادیمیست و کۆمەڵناسێک،لەکاتێکدا قسەکانی هێندەی شایانی ڕەتکردنەوەن هێندە شایانی خوێندنەوە نین ! بەلای کەمەوە من وای دەبینم، چونکە ئەمە یەکەمینجاری هەڵەکردنی نیە کە بەعینوانی کۆمەڵناس و دکتۆرا بە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا قسەدەکات، لەرابوردوشدا دنیابینی ئەو بۆ سیاسەتکردن و تاوانەکانی جینۆساید هەروا بووە، من بۆخۆم شاهیدم کە لەکۆبوونەوەیەکدا لە قونسوڵی ئەلمانیا ڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ ستیڤان باتلەر لەگەڵ ٣٠ کەسایەتی کوردستانی باشوردا، لەناو هەموواندا چنار سەعد تاکە کەس بوو کە پشتیوانی ستیڤان باتلەر بوو، ئەو بەتەنیا ڕای وابوو (ئەلمانیا بەرپرسیارێتی یاسایی ناکەوێتە ئەستۆ)([2]) ! دواتر گۆڤاری ئەنفالستان بابەتێکی (بەناونیشانی بەرپرسیارێتی ئەڵمانیاو بۆچونی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) بڵاوکردەوە کە فەلاح مرادخان وەک ئامادەبوویەکی کۆبوونەوەکە نوسیبووی .
هەر لەسەردەمی وەزارەتەکەی ئەودابوو لافیتەیەکی بەرێوەبەرایەتیەکی شەهیدان بۆیادی ئەنفال هەڵواسرابوو لەسەری نوسرابوو (بەرزوپیرۆز بێت ١٤/٤ ڕۆژی جینۆسایدکردنی گەلی کورد..!). لەیەکەمین کۆنفرانسی وەزارەتەکەیدا بۆماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان ساڵی ٢٠٠٦ هەڵەیەکی کردو ووتی (چۆن جیاوازی نیە لە نێوان شەهیدێكی سەنگەرو شەهیدێك كە بەسودفە لە جێگەیەك تەیارە لێیدابێ وشەهید بووبێ ؟ ) ئیدی ئەمە وا لێکدرایەوە مەبەستی شەهیدانی کیمیابارانە، بەڵام قسەکەی ( كەمو زۆرپەیوەندی بەشەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەوە نەبوو) ئەوسا من ئەم دەربرینە بەهەڵەیەكی زمانەوانی تێگەیشتم و بە وتارێک داکۆکیم لێکرد، بەڵام دیارە من هەڵەبووم.
لە نوێترین قسەیدا کە لەماڵپەڕی بەشی ئینگلیزی روداو بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکراوتەوە چنار سەعد دەڵێت، ئهوكارهسات و ماڵ وێرانییهی داعش بهسهر ئێزدییهكانیداهێنا،بۆ ئێزدییهكان بووەتە دهستكهوت ومایەی پێشکەوتن،دەنا ئهگهر داعش نهبوایه، كێ نادیه مورادی دهناسی؟ ئەم کورتبیینە بەهیچ کۆمەڵناسێک ناشاردرێتەوە، هەروەک دەبینین لەرونکردنەوەکەشیدا نەیتوانی تەمومژ لەسەر قسەکانی لابەرێت کە بەتەواوی پێیەوە دیارە دەرکەوتنی نادیە مورادی پێ قوت ناچێ و ئەوەندە ماف بە قوربانیەکان نازانێ بچنە دەرەوەی هەرێم، دەربرینی ( داعش نەبوایە کێ نادیەی دەناسی ؟) زۆر عەیبە بۆ سۆسۆلۆژێک، ئاخر ئەوە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی بڵێیت : داعش ویستی ئابروی ژنانی ئێزدی بشکێنێ بەڵام نادییە ئابروی هەموو پیرۆزییەکانی شۆڤێنیزمی برد..! بەخەباتی مەدەنی دەستی تیرۆرو داعشی کورتکردەوە، بەداخەوە دەربرینەکەی لێدانە لەکەسایەتی نادیەمورادو خەباتی ژنانی ئێزدی هەربۆیە لێدان لە نادییە دەخاتە پێش هەواڵی بە جینۆسایدناساندنی دۆسێی ئیزدیەکانەوە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە. چونکە دڵخۆشی ناکات، چنار سهعد عهبدوڵا، کە لەسەر لستی پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پێدرابوو، له لەکەناڵی ڕوداودا دهڵێت: كارهسات و ماڵ وێرانییهكانی داعش، بووەتە دهستكهوت بۆ ئێزدییهكان به تایبهتی بۆ ژنان،چونکە پێشتر ئێزدیەکان كۆمهڵێکی داخراوبوون و ئێستا دوای ئهو نههامهتییهی داعش بهسهریدا هێناون، ئازادییهكی زیاتر بۆ ژنانی ئێزدی هاتوهته كایهوه و تێكهڵی خهڵكانی جیاوازتر و كۆمهڵی جیاواز تربوون! پێشتر ژنیان دەکوشت وئێستا نایکوژن، وەک بڵێی داخران وژن کوژی تەنها خەسڵەتی ئێزدیەکان بووبێت و لە دوای ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ ەوە ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە هەرێمی کوردستانی عەیبدار نەکرد بێت ؟! ئەگەر دیوێکی قسەکانی راستبن ئەوا لەو دیوەیانەوە تەواو ناڕاستن کەوا لەدوای ڕاپەرین وبەتایبەتی لەکاتی وەزارەتەکەیدا دەبوو دەرگا بۆ ژنان وکچان وکوڕانی ئەنفالیش بکرایەتەوە بەپێچەوانەی ئامانجەکانی بەعسیزمەوە وەک نادییە موراد ڕۆڵ بگێڕن، هەروەک ئاشکرایە ئەو تۆزە رۆڵەش کەهەیە ئەگەر بەرپرسانی حکومەت وحزب دژیان نەبووبن ئەوا دۆست وهاوکاریان نەبوون، باشترین نمونەش دادگایی کردنی (خەزرەجی وفرانس ڤان ئانراتە)، خۆئەگەر نادییە مورادیش هەرچاوی لەدەرگای وەزارەتەکانەوە بوایە هەتا ئێستا لەکەمپی خانکێ دەبوو خەریکی نزاوپارانەوە بێت.
به وتهی چنار سهعد : رهنگه له داهاتودا،ناكۆكی و پێكدادانی ترسناك له نێوان گهنج و پیر و ژنان وپیاوان لهناو ئێزدییهكاندا سهرههڵبدات بهو هۆیهی كه ژنانی ئێزدی نایانهوێت ئهوهێزه له دهست بدهن كه ئێستا بههۆی هێرشهكانی داعشهوه بهدهستیانهێناوه، ئەم بۆچوونە زۆر هەژارانەیە چونکە هێزێک کەژنانی شەنگال بەدەستیان هێناوە بەهۆی داعشەوە نیە، بەڵکو بەهۆی فرێدانی ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییە کە وادنیا دەبینێ تەنها نێرەکان دەتوانن مێیەکان بپارێزن، بەراست ئەوە بەهۆی داعشەوە بوو یان بەهۆی ئەو ئیرادەیەوە بوو کە لە کۆبانێ و ڕۆژئاواوە هات کە نەک هەر ئومێدو شکۆی بۆ ژنانی شەنگال گێرایەوە بەڵکو دنیای سەرسام کرد ! ئەوەی چنار سەعد دەیڵێت گورزێکی سیاسیە بۆ ئێزدییەکانی دادەوەشێنێ، بەڵام هەرگیز ئامانج ناپێکێ، چونکە ئەوان تێگەیشتن ژیان لەخەبات وبەرەنگاری فاشیزم دایە نەک لەشەری نیوخانەوادەکان، دەنا ئەگەر دنیابینی سیاسەتمەداری کورد وەک ئەوە بوایە کە لەکۆبانێ بینیمان لە دوای تاوانی ئەنفال وەها ئیرادەیەک وای لەکورد دەکرد لەسەرپێی خۆی بووەستێ و جارێکی تر پلە دوویی لەعێراقدا قبوڵ نەکاتەوە، وای لێدەکرد هەرگیز کورد بیر لەشەری ناوخۆ نەکاتەوە ئەوسا تاوانی شەنگالیش روی نەدەدا پەلاماریش بدرایە ژنان هاوشانی پیاوان لەدژی داعش دەجەنگان نەک مل بەکۆیلەیەتی سێکسی بدەن وپیاوان لەبەرەی جەنگ هەڵبێن .
سەیرە ! نوسینهکەی چنار سهعد لهكاتێكدایه کەوا دەرگای گەورە بەسەر دۆسێی ئێزدییەکاندا کراوەتەوە، بەتایبەتیش ڕۆژی پێنج شەمە ۱٦/٦/۲٠۱٦لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان – ژنێف – لێژنەی لێکۆلینەوەی سەر بەکۆمسیونی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەکە، رایگەیاند تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزیدیەکان جینۆسایدە، ئەم دانپێدانە هەرگیز بۆ ئەنفال لەئارادا نەبوو، لەکاتێکدا دەشێت کلیلێک بێت بۆ دۆسێی ئەنفالیش، لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە: داعش ئامانجی کۆمەڵکوژی و لە ناوبردنی ئەوگروپە نەتەوەیی و ئاینیە چوارسەدهەزار کەسیە بووە، هەتا ئێستاش ژمارەیەکی زۆری لێکوشتون، هەرسێ تاوانی دژە مرۆڤایەتی و جەنگ و جینۆسایدی لە دژی ژنان و منداڵان و پیاوانی ئێزدی ئەنجامداوەو لە ڕۆژی داگیرکردنی شنگالەوە هەتا ئێستا تاوانەکان بەردەوامن .
سەیرە ئەو باس لە نیازی وێرانکاریانەی داعش ناکات کە هەتا ئێستا لەهەوڵی لەناو بردنی ئێزیدییەکاندایە،لەکوشتارو بەندەکردن و دەستدرێژی سێکسی و فروشتنی ژنان و کچان، کۆچی زۆرەملێ و بە سوک تەماشاکردنیان. ئەم کردەوانەی داعش هەرپەرچەکرداری دژە داعشی دروست ناکات بەڵکو دەرهاوێشتە و کاریگەری زۆر خراپ ومەترسیداریشی لێدەکەوێتەوە نەک هەر لەسەرئەو گروپە نەتەوەیی و ئایینیە بەڵکو لەسەر کۆی کۆمەڵگای کوردی. تاوانەکانی داعش دژ بەئێزدیەکان بەتایبەتیش دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان و كچانی ئێزدی، دوای داگیركردنی شەنگال ئەگەر بەوریایی وئیرادەوە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێ هەتا یەک تاقە کەس لەدژی جەهل وتوندرەفتاری دێنێتە مەیدان سەدکەس بەچۆکدا دەهێنێ. مەینەتی ئێزدییەکان لە ناوکەمپەکاندا شاهیدی هەزاران هەزار چیرۆکی نامرۆڤانەن ئیدی ئەگەر ئەوە حاڵی ئێزدییەکان بێت ئەو دەستکەوت وپێشکەوتنانە چین کەوا وەزیری پێشوی ئەنفالکراوان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەیانبینێ و مرۆڤایەتی نایانبینێ ؟! دەنا کەسێک کۆمەڵناسیش نەبێت تەنها چیرۆکی سەعاتێک دیل بوونی مرۆڤێک بەسە لەبن دەستی داعشدا بۆئەوەی تێبگات پێشەکەوتن وستەم جیاوازیان چیە، تەنها سەردانێکی کەمپەکان بەسە بۆ ئەوەی شەرم لەسیاسەت وشەرانگێزی مرۆڤ و چاوچنۆکی بکات چ جای پاگەندەی دیموکراسی ومافی مرۆڤ، کە بریار بوو دوای ئەنفال کورد بە دیموکراسی و سەلامەتی بژی نەک بەربەرییەکان ژن وکچانی دیل بکەن وکرین وفرۆشتنیان پێوە بکەن .
ئەوەی چنار سەعد لە بارەی ئێزدییەکان وتوویەتی، تاوانەکانی داعش نین، بەڵکو کۆمەڵیک دەربرینی توێکڵدارن دژی ئێزدیەکان، کاردانەوەی دوو حاڵەتی دەرونی وسیاسیە،یەکەمیان دەرکەوتنی نادیە مورادە وەک ژن و وەک ئینسانێکی (نا پارتی) دووهەمیان دەرچونی ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە لەگەڵ مەزاجی سیاسی چناردا نایەتەوە، چونکە ڕاپۆرتەکە شکستی هێزی پێشمەرگەی نەشاردووەتەوە.
بەتایبەتیش کە دەبینێ نادیە بەتەنیا باڵ، دەتوانێ دۆسێی شەنگال بجوڵێنێ، بەڵام چنارسەعد لە میانەی ٤ ساڵ کاری وەزیریدا، نەیتوانی گەشتێکی سەرکەوتووش بۆ ناساندنی دۆسێی ئەنفال بکات، ئێستا دەرکەوت ئەوەی بە “نادیە موراد” کرا بە وەزیرەکانی هەرێم نەکرا، نادییە ناسنامەی خۆی پیشانی ئەکادیمیستەکانی دوای ئەنفال وشەنگالدا، دەرکەوت بەرپرسانی هەرێم وەک خۆیان نایکەن پێشیان خۆشنیە کەسی تر بێکات، ئەگەر وانەبوایە بە خەڵاتی نۆبڵ بۆ نادیە موراد دڵخۆش و هاوکار دەبوون،نەک ڤیان دەخیلی بۆ بکەنە ئەڵتەرناتیڤ وکۆسپ بخەنە رێگەی. ئەمانەو ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە سەرچاوەی نیگەرانییەکن کە وەزیری پێشووی ئەنفال نەیتوانیوە بیانشارێتەوە، بۆیە هەرچۆنێک بێت چنار سەعد ناتوانێ خۆشی قایل بکات، چ جای دنیای دەرەوەی هەرێم !
چەند جوان دەژیاین کەوا سیاسیەکان و ئەکادیمیستەکان، لەبری هەڵپەی پۆست وسامان هێندە لەژیانی خەڵکەوە نزیک بوونایەو لەدوای ئەنفال دەیان نادییەموردای باشترو کاریگەرترمان هەبوایە چەند جوانە ئەو گەورەییە بنوێنن وبڵێن (نادیە موراد) لە ئێمە شکۆمەندترە،چونکە لەهەموومان چالاکترە !
[1] بروانەمالپەری روداو بەشی ئنگلیزی : http://rudaw.net/english/kurdistan/19062016
[2] بروانە فەلاح مرادخان – گۆڤاری ئەنفالستان- ژمارە (٨) ل ٢٠٠ .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.