حوزەیران 21, 2016 Omer دەربازبووان, دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەسعەد حەمەساڵح : یەکەمین سەرەداوی دۆزینەوەی تەیمورلەلای من بوو.
ئەسعەد حەمەساڵح :
یەکەمین سەرەداوی دۆزینەوەی تەیمورلەلای من بوو.
ساڵح پێیگوتم، ئێمە تەیمورمان هێناوسعودییەکانیش کچەکەیان برد .
دیداری عومەر محەمەد
شوێن : سلێمانی
کات : ٩ی سەرلەبەیانی
رۆژی ٢٢ی ئەیلول ٢٠١٤
لەكاتێكدا ئەم پیاوە هەڵگری نهێنی تەیمور بوو کە سیخورەكانی عێراق لەهەمو شوێنێك خزابونە نێو ماڵ و فەرمانگەو ژیان وکاری عێراقی و كوردەكانەوە. بۆیە من هەمیشە رێزێکی زۆرم بۆ داناوەو زۆریش بەدوای سۆراخی ئەم پیاوەوە بووم، زۆر دەمپرسی وکەس هەواڵی نەدەزانی بەداخەوە کەسێکم نەدۆزییەوە کەبیناسێت، چەند جارێک لەگەل کاک فەرەجی تۆپخانە چومە گوندی کولەجۆ لەو سەردانەمدا دوجار سۆراخی کاک ئەسعەدم کرد، جارێکیان کاک رەوف مامی تەیمور پێی گوتم کە وابزانم لەژیاندا نەماوە سایەق گەلابە بووەو وەڕگەڕاوە، من هەر ئەوکاتە ئەو هەواڵەم زۆر پێناخۆش بوو، چونکە هەستم کرد شایەتحاڵێکی گرنگمان لەدەستداوە، بەلام خۆشبەختانە هەواڵەکە راست نەبوو، کاک ئەسعەد ئێستا دۆستیکی زۆر خۆشەویستمە، کە دیمانەشم لەگەڵدا سازداوە هیچ ئازایەتیەكی منی تێدانەبووە، بەڵكو ئازایەتی خۆی بوو، چونکە من ئەوم نەدۆزییەوە بەڵکو ئەو منی دۆزییەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی جارێك منی لەشاشەی تەلەفزیونەوە بینیوە، ئیتر کەوتووەتە هەوڵی دۆزینەوەم دوای پرسیاروگەرانێكی زۆر توانیبوی ژمارە تەلەفۆنەكەم بەدەست بهێنێ و تەلەفۆنی بۆكردم.
ئەسعەد کە یەکەمین کوردە سەرەداوی دۆزینەوەی کەوتووەتە دەست و مەردانە هەوڵیداوە بۆ هێنانەوەی بۆتەنیا جارێكیش بۆ هیچ رۆژنامەو میدیایەک بۆ هیچ رادیۆ و تیڤییەک قسەی نەکردووە، بۆهیچ بۆنەیەكی ئەنفال بانگهێشت نەکراوە، بەهیچ شیوەیەک هەوڵی نەداوە باسی ئەو قارەمانێتییەی خۆی و باوکی بکات، نەک هەر ئەو بەڵکو هەر یەکێک لەوان کە یارمەتی دەربازبوانی گۆڕی بەکۆمەڵیانداوە، دەبوو لەلایەن حکومەت و وەزارەتی کاروباری شەهیدانەوە و رێکخراوەکانی جینۆسایدەوە ریزلێنانی تایبەتیان بۆ بکرایە.
کەچی بەداخەوە بۆ تەنها جارێک وەک ریزلێنانیش بیت وەزارەتی کاروباری شەهیدانو ئەنفالکراوان و رێکخراوەکان بانگیان نەکردوون، چایەک یان قاوەیەکیان لەگەڵ بخۆنەوە، جارێک لەجاران بانگهێشت بکرابانایە بۆ یادەکانی ئەنفال وکیمیاباران، نەخێر تاکە جارێک کە ئەسعەد ئامادە بووبێت هەرئەوجارە بوو كە من بانگهێشتمكرد بۆ پێشوازی لە دەربازبوانی گۆڕی بەكۆمەڵ، ئەوكە لە پێنجوێنەوە هاتبوو، زۆرخۆشبەخت بووبەوەی كە لەو پێشوازییەدا بەدیداری تەیموریش ئاشنا دەبێت، بەڵام بەداخەوە ئەوە روینەداو تەیموری نەبینی چونكە بە پیربانگهێشتەكەمانەوە نەهات، ئەم دیدارەی دەیخوێننەوە یەکەمین دیداری ئەسعەد حەمەساڵح حەمەئەمینە دەربارەی دۆزینەوەی تەیمورو هێنانەوەی بۆ کوردستان. بۆ دیدارەکە کلیک لێرە بکە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.