حوزەیران 18, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جیاوازی نێوان کوردوجوو – تاهیر ڕەحیم
جیاوازی نێوان کوردوجوو
تاهیر رەحیم
ئەڵمانیا
ئێمەو جولەکە جیاوازیمان زۆرە. جیاوازی ئایین وزمان و مێژوو، کولتوور باسناکەم . بەڵکو جیاوازی لەسایکلۆجیا ، جیاوازی لە ئیرادە ، بۆ بەدواداچوون لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکانی هۆلۆکۆست و ئەنفال و هەڵبجە. کورد زۆر کەمتەرخەمە بەرامبەر بە قوربانیەکانی . بەڵام جولەکە ئیرادەیەکی بە هێز. توانییان لەسەر لاشەی قوربانیەکانی کۆمەڵکوژی هۆلۆکۆست تاوانباران لەهەموو دونیا بەداگا بگەیەنێن و بەسزای رەوای خۆیان بگەن. توانیان جەخت لەسەر وڵاتی تاوانبار بکەن و ئەڵمانیا دان بەتاوانەکەدا بنێت و داوای لێبوردن بکا. ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هەموو ساڵێک لەیادی هۆلۆکۆست داوای لێبوردن لە جوولەکە بکەن، لەپای ئەوتاوانا شەرمەزاری دەرببڕن. جوولەکە تاوەکو ئێستا قەرەبووی کۆمەڵکوژی هۆلۆکۆست وەردەگرن. گەرچی زیاتر لە شەست ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا تێپەڕیوە. توانییان لە زۆر لە شارەکانی ئەڵمانیا پەیکەر و ناویی قوربانیەکانی هۆلۆکۆست دابنێنن. کەچی ئێمەی کورد تا ئێستا نەمان توانیوە لە کوردستان مۆنۆمێنتێکی شایستە بە ئەنفال درووستبکەین . جولەکە توانی دەوڵەت لەسەر لاشەی قوربانیەکانی دامەزرێنێت. جولەکە توانیان هەموو کەلوپەلی قوربانیەکان کۆبکەنەوە ، دەیەها مۆزخانەی پێبکاتەوە ، تەنانەت هەندێک لەو مۆزەخانانە بریتیە لە کوچک و پیاڵە و نامە ی قوربانیاکان . وەکو مۆزەخانەی هۆڵۆکۆست لە بەرلین ، کەچی کورد هێشتا کەلوپەلی قوربانیەکانی بەکار دەهێنێت بۆ ژیانی رۆژانەی خۆی.
جوولەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە دادگایی کردنی تاوانابران . تاوەکو ماوەیەک پێش ئێستاش تاوانبارێکی هۆلۆکۆست بەناوی جۆن دیمیانوک * هاتووچۆی دادگایان پێدەکرد و بەزییان پێدا نەهاتەوە، کە تەمەنی زیاتر لە ٩١ ساڵ بوو، تاوەکو لە ١٧،٣،٢٠١٢ مرد*.. کەچی سەرکردەی کورد، بۆ تاوانبارانی هەڵبجە دەرمانی دەنارد. تەنانەت تاکە فرۆکەوان تاریق رەمەزان کەوەکو شایەتحاڵێکی کیمیاوی بارانی هەڵبجە دەستگیرکارابوو. ئازدیانکرد بەڵام جوولەکە لە دوورەترین وڵاتەوە تاوانبارانیان رادەستی دادگای ئیسرائیل کرد . جوولەکە هەر بەسزای تاوانبارانی هۆڵۆکۆستەوە نەوەستا، بەڵكو بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی قودسی عەربی، جوولەکە دەیەوێت داوای قەرەبوو بۆ کۆمەڵکوژی بەنی قورەزیە بکات، زیاتر 1430 ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا تێپەریوە، کە بەدەستی موسڵمانەکان ئەنجامدراوە.. سەرەتا لە وڵاتی سعودیەوە دەستپێدەکات داوای 100 ملیار دۆلار دەکات. دوایش نیازی وایە لە هەموو وڵاتە ئیسلامیەکانی تر داوای قەرەبووبکات.
کەچی کورد لە مێژوودا دەیەها کۆمەڵکوژی بەرامبەری کراوە. هەندێکیان یادیش ناکرێتەوە.گەر یادی هەندێکشیان بکەن، یادەکە بچووکدەکەنەوە دەیکەنە یادێکی حزبی .
جوولەکە کۆمەڵکوژی هۆلۆکۆست، ژمارەکەی زیاتر بە شەش ملێۆن پێناسە کردووە. بەپێێ زۆر لە سەرچاوەکان ژمارەکەی زۆر لەوە کەمترە ، کەچی کورد ژمارەی ئەنفالی بە 182 هەزار کەس پێناسە کراوە ، بەڵام لە راستیدا قوربانیەکان زۆر لەوە زیاترن . لە کاتی پرۆسەی ئەنفال زیاتر لە چوارهەزار گوند وێران کرا. هەندێک لەوانە شارۆچکەی گەورەبوون وەکو قادر کەرەم ، نەوجول، ئاغجەلەر، شوان.. کە بەهەزارەها خەڵکی تێدا دەژیا. گەر هەر گوندێک سەد کەسشی تێدا ئەنفالکرابێت هەرچەندە هەندێک گوند و شارۆچکە بەتەوای ئەنفالکران. ئەوە ژمارەکەی زۆر لەوە زیاتر دەردەجێت . واتا ئێمەی کورد بە پێچەوانەی جوولەکەوە بەدەستی خۆمان ژمارەو زیانەکانی قوربانیەکان کەمدەکەین.
لێرەوە بۆمان دردەکەوێت ئیرادەی جولەکەو کورد چەند جیاوازە، بەداخەوە کورد لە ئاستی قورابانییەکانی خۆیدا نییە؟؟؟؟
http://www.bild.de/news/inland/john-demjanjuk/ist-tot-23197126.bild.html
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.