حوزەیران 17, 2016 Omer بڕیارهدادوهرییهكان, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەربازێکی نازی لە ٩٤ ساڵیدا بە ٥ ساڵ زیندانی سزا درا .
سەربازێکی نازی لە ٩٤ ساڵیدا بە ٥ ساڵ زیندانی سزا درا .
ئەنفالستان – سلێمانی
ئەمڕۆ ١٧/٦/٢٠١٦ ھەینی، لە دادگای (دێتمۆڵ) کە شارێکە لە هەرێمی باکوری راین لاند لە ئەڵمانیا، سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ (راین ھوڵد ھانینگ)ی تەمەن ٩٤ ساڵان برییەوە لەبەرئەوەی لەسەروەختی تاوانی هۆڵۆکۆستدا پاسەوانی گرتوخانەی ئاوشڤیتز بووە، کە سەدان ھەزار جولەکەی لە کاتی دووەمین جەنگی جیھانی تێدا زیندان بوون.
لە ھەواڵێکیدا کەناڵی (بی بی سی) تۆمەتەکەی خستووەتەڕوو، کەوا (راین ھوڵد ھانینگ) یارمەتیدەری کوشتنی لانی کەم ١٧٠ ھەزار جولەکە بووە.
ھانینگ کە سەربە ھێزەکانی (SS)ی نازی و پاسەوانی گرتوخانەی ئاو شڤیتز بووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٤٢ و ١٩٤٤ و زانیاری تەواوی لەبارەی ئەو کوشتارگەی لە گرتوخانەکە هەبووە، بەڵام ھیچی نەکردووە بۆ رێگرتن لەو تاوانانە.
نازییەکان نزیکەی ١.١ ملیۆن کەسیان لە گرتوخانەی ئاوشڤیتزی پۆڵەندا کوشت کە لەو دەمەدا لەلایەن ئەڵمانیاوە داگیرکرابوو.
ھەرچەندە پارێزەرانی بەڵگە و پاساوێکی زۆرییان خستەڕو پاساوی ئەوەیان دەهێنایەوە کە تۆمەتبار کەسی بە دەستی خۆی نەکوشتووە، یان ھەرگیز لە کەسێکی نەداوە، دادگاییەکە کە لە شارۆچکەی دیتمۆڵدی ئەڵمانی لە سەرەتای مانگی شوباتی رابردوو دەستی پێکرد، ئەمڕۆ سەپاندنی بڕیاری سزاکەی بەسەر ھانینگدا دەرکرد.
بە رەچاوکردنی تەمەنییان و مردنی زۆربەیان، ئەو دادگاییە یەکێکە لەکۆتا دادگاییەکانی بەرپرسانی نازی کە بەشدارییان لە تاوانی ھۆڵۆکۆست (کوشتارەگەی جولەکەکان)دا کردبوو.
سوپاس بۆ کاک تاهیر رەحیم لە ئەڵمانیا هاوکاری کردین لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەدا
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.