• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هەنجیری ئەسمەری چیای شەنگال

حوزەیران 14, 2016 Omer شه‌نگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هەنجیری ئەسمەری چیای شەنگال


هەنجیری ئەسمەری چیای شەنگال  

ئامادەكردنی :  فلاح
مرادخان شاكرم

ezdy“س” كچیكی ئەسمەری چاورەشی خەلكی تەلئەلبەناتە لەناوچەی شەنگال ، لەكاتی پەلامارە بەربەریەكەی دەوڵەتی ئیسلامی  خویندكاری پۆلی هەشت ئەبیت ، “س” لەژیر چادریكی سپیدا بەدەم هەڵڕشتنی فرمیسك و هەڵكیشانی حەسرەت و ئاهەوە دەستیكرد بە گیرانەوەی بەسەرهات و نەهامەتیەكانی و وتی ” بەرەبەیانی ٣-٨-٢٠١٤ كاتی بەخەبەر هاتین هەموو دەوروبەر و دراوسیكانمان شڵەژابون هەركەسیك هەولی راكردن و خۆقوتاركردنی ئەدا ، خەلكی گوند ئەیانوت شەنگال گیراوەو چەتەو پیاوكوژەكانی داعش و هۆزەعەرەبەكان بەرەو لای ئیمە دین و ئەبیت خۆمان دەرباز بكەین ، ئەو خیزانانەی ئۆتومبیلیان هەبوو شانسیان باشتر بو بۆ هەڵهاتن ، بەڵام ئیمە بە پیادە بەرێكەوتین ، لەریگەی هەڵهاتنمان پیاویكی عەرەب كەباوكمی ئەناسی هاتە ڕێگەمان و پێی وتین بۆكوێ ئەرۆن بگەرینەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆتان ، ئەو پیاوە خەڵكی گوندی تەل قەساب بوئاڵایەكی رەش و سپی داعشی كردبوو بە ئۆتۆمبیلەكەیەوە پیش ئەوەی لەئیمە تێپەر بیت وتی هەمووتان ئەگەرێننەوە بۆ سەر ماڵ و حالی خۆتان ئەوان زۆر باشن ئازاری كەس نادەن تەنها پارچە پەرۆیەكی سپی بگرن بەدەستانەوە ئیتر سەلامەت ئەبن  و هیچ خەمتان نەبیت ! “

“س” و خیزانەكەی لەگەڵ چەندین خیزان و كەسی دیكەدا لەتاو ترس و شەكەت بوون هیلاكیەكی زۆر لەسەر رێگایەكی سەرەكیدا چاوەروانی هات و نەهاتیان كردبو، تاگەیشتنی قافلەی ئۆتۆمبیلەكانی دەولەتی ئیسلامی “س” وتی ” دوای كاتژمیرێك وەستانمان لەسەر ئەو رێگایە چەندین ئۆتۆمبیلی داعش گەیشتنە لامان و هەر لەگەڵ گەیشتنیان دەستیان كرد بەكوشتن و لێدان و فەلاقەكردنی پیاو و گەنجەكان ئەوكاتە تێگەیشتین توشی چ بەڵاو فریودانیك بوین لەلایەن ئەو ناسراوەی باوكمەوە “.

“س” بەدەم گریان و لەرزینەوە بەردەوام بوو لە گیرانەوەو وتی ” دوای دەستگیركردنمان گویزانیانەوە بۆ قوتابخانەیەك لە تەلعەفەر كە نزیكەی ١٥٠ خیزانی دیكەش لەوی دەستبەسەر كرابون ، بۆ ماوەی ٥ رۆژ لەو شوینە ماینەوە بەڵام بەهۆی نزیكبونەوەی بۆردومانی تەیارەكانەوە ئیمەیان گویزایەوە بۆ شاری موصل بۆ شوێنیك كە نزیكەی 7٠٠ خیزانی ئیزیدی تێدا دەستبەسەر كرابون ، ئەو شوینە لەبینای قوتابخانەیەكی كۆن ئەچوو ، دوای ١٠ رۆژ چەند ئەندامیكی داعش هاتنە ناومان و داوایان لیكردین كە شەهادەت بهینین و ببین بە ئیسلام یان مەرگ چاوەرێمان ئەكات ! ئیمە توشی ترس و تۆقین بوبوین و خاوەنی هیچ بریارێكی خۆمان نەبوین ، دوای ئەو ماوەیە ئیمەیان گویزایەوە بۆ بەندیخانەی بادوش و لەو بەندیخانەیە پیاو و ژن و مناڵیان لێكجیاكردەوە، لەو هاوینە گەرمەدا دەنگی گریان و قیژ و هاوار و پارانەوەیەك بو وەك رۆژی حەشر ، هەر مناڵیك تەمەنی لە ٥ ساڵ زیاتر بو لە دایكیان جیاكردەوە ، رۆژی دواتر هاتنە ناو ئەو شوینەی ئیمە كە تەنها ژنەكانی لیبون و دەستیان كرد بە جیاكردنەوەمان بە پیی تەمەن ، من كەوتمە ناو گروپی كچە گەنجەكان و دووبارە خستینیانەوە ناو پاسیك و لە موصلەوە گەراندینیانەوە بۆ تەلعەفەر ، رۆژی دواتر چەند ژنیك كە سەر بە داعش بون هاتنە ناومان و یەك بە یەك دەستیان كرد بە پشكنینی جەستەمان من نەم ئەزانی مەبەستیان چیە دواتر بۆم دەركەوت پشكنینی پەردەی كچینی مان بۆ ئەكەن ، من و دو خوشكم و ئەو كچانەی دیكە كە لە پشكنین جیاكراینەوە خستینیانە ناو ئۆتۆمبیلیك بۆ شاری موصل ، دواتر لە موصل پێیان وتین كە من و خوشكێكم جیاكراینەوەو بردینیان بۆ سوریا بۆ شاری رەققە ، خوشكیكی دیكەمان لە موصل مایەوەو هیچ هەواڵێكی نازانین ! “

لێرەوە چیرۆكی كۆیلایەتی سێكسی “س” لەسایەی دەوڵەتی ئیسلامی دەست پێئەكات ، و كاتی گروپی كچەكان ئەگەنە وڵاتی سوریا لەشاری رەققە ئەبرین بۆ بینایەك كە لەماڵێكی گەورەی بەرپرسێك ئەچێت دواتر ئەزانن ئەو شوێنە جێی دابەشكردن و كرین و فرۆشتنی كچەكانە و هەر ئەندامیكی داعش یان هاوڵاتیەك بیەویت یەكیك لەم كچانە بكریت سەردانی ئەم شوێنە ئەكات ، دوای چەند رۆژیك ئەندامیكی داعش خوشكیكی “س” هەڵئەبژێرێت ولەگەڵ خۆی ئەیباتەوە بۆ شاری موصل ، دواتر كەسیكی فەلەستنی “س ” ئەكریت بە ١٠٠٠ $ و ئەیبات بۆ خۆی دیارە ئەو كەسە بەرپرسیكی باڵا ئەبیت و پاسەوانێكی ئەبیت كە خەڵكی عێراقە ، “س” وتی پاسەوانە داعەشە عێراقیەكە زۆر هەستی بەشەرمەزاری ئەكرد كە پاسەوانی كەسیكە مامەڵەیەكی كۆیلایەتی لەگەڵ كچیكی عێراقی ئەكات هەربۆیە ئامۆژگاری ئەكردم كە خۆم دەرباز بكەم وە دەمانچەیەكی پیدام و فیری كردم چۆن بەكاری بهێنم و داوای لیكردم لە فرسەتیكدا تۆلەی خۆم بكەمەوە ، رۆژیك دوای دەسكەوتنی ئەو دەمانچەیە لە فرسەتیكدا چەند فیشەكیكم لێداو كوشتم و لەو ماڵە هەڵهاتم ، دووبارە گەرامەوە بۆ ئەو شوینەی كە كچەكانی دیكەی لێبوو “

گەرانەوەی “س” بۆ هەمان شوین لەوپەری نەزانی و پەشۆكانەوە بوە ، ئەوەی مایەی سەرسورمانە هیچ لێپرسینەوەیەكیان بەرانبەر نەكردوە بەڵام بۆ رۆژی دواتر دووبار فرۆشتویانە بە كەسێكی داعشی سعودی كە ناوی ئەبو عسمان بوە بە پێنج هەزار دۆلار ، دوای هاتنە دەرەوە لە گەراجی ئەو شوینە “س ” دەرگای سەیارەكە ئەكاتەوەو خۆی هەڵئەدات و هەڵدیت دوای 3 كاتژمیر دوبارە دەستگیر ئەكریتەوە ، ئەو كەسە بە كلكی دەمانچەكەی ئەكێشێت بەسەریدا و لەهۆش خۆی ئەچێت تا ئەگەنە شوینی مەبەست .

“س ” لەو ماوەیەدا روبەروی خراپترین مامەڵەی مرۆیی ئەبیتەوە كە هیچ وشەو دەربرینیك ناتوانی گوزارشتی بكات، سعودیەكی بیابانی برسی ئالی قورەیشی بەر ئەبیتە گیانی هەنجیریكی ئەسمەری چیای شەنگال و بە بێ هیچ رەحم و بەزەییەك تەنها بە سونەتی ئاینیكی داڕزاو وەك سەبیەیەك بۆ خۆیی حەڵا ئەكات و گوێ بەهیچ ئازار و دڵشكانیك نادات و وەحشی ئاسا تا دوا سنور ئازاری ئەدات . ، بەڵام “س ” دەسبەرداری خەونی ئازادی نابیت لەو ماوەیەدا چاودیری كابرای سعودی ئەكات كە دەرمان و شمەكی سركردن بەكار ئەهینیت .

“س ” وتی شەویك كابرای سعودی ٢ هاوریی داوەت ئەكات و داوای لیئەكەن كە قاوەیان بۆ حازر بكات ، ئەویش نامەردی نەكردوەو هەرچی دەرمانی دەستكەوتوە كردویەتیە ناو قاوەكەیان دوای ئەوەی كە ئەبو عسمان و هاوریكانی ئەكەونە ژیر كاریگەری دەرمانەكەوە “س ” فرسەت دێنیت و هەڵدیت ، وەك ژنێكی ئەو شوینە خۆی دائەپۆشیت و لەدەرەوە سواری تەكسیەك ئەبیت و داوای هاوكاری لە سایەقی تەكسیەكە ئەكات ، ئەو سایەق تەكسیە كەسیكی باش ئەبیت و ئەیبات بۆ ماڵی خوشكیكی كە ئەو ماڵە زۆر رقیان لە داعش ئەبیت و بەلێنی هاوكاریكردنی پێ ئەدەن ٢٠ رۆژ لەو ماڵە ئەمێنێتەوە ، ٢ برای “س ” كە دەربازبوی خیزانەكەیانن لە كەمپیكی شاری دهۆك ئەژین هەربۆیە “س ” پەیوەندی بە براكانی ئەكات ،خاوەن تەكسیەكە داوای ٢٠٠٠ $ ئەكات بۆ مانەوەو خواردن و گواستنەوەی “س ” بۆ سنوری توركیا ، دوای ئەوەی لەوڵاتی توركیا لەشاری سامسۆن پارەكە تەسلیم بەكەسیك ئەكریت ئەو شۆفیری تەكسیە “س ” ئەگەیەنیتە سنوری توركیا و لەگەڵ برایەكی ئەگەریتەوە بۆ شاری دهۆك .

ئەوكاتەی ئەم چاوپیكەوتنەم ئەنجامدا هیشتا چارەنوسی دایكی “س” و ٤ خوشكی و براژنیكی لەگەڵ ٨ مناڵیان دیار نەبوو ، ئەو بە جەستە ئازاد و رۆحیكی مردوەوە رۆژ و كاتەكانی بەسەر ئەبرد ، ئیستا لەوڵاتی ئەڵمانیایە بەمەبەستی چارەسەر لەریگەی بەرنامەی “جسر الجوی ” كە بەرنامەیەكی تایبەتی ولایەتی بادنبیرگی ئەڵمانیە و دكتۆر میرزا دینایی سەرپەرشتی ئەكات و تا ئیستا نزیكەی ١١٠٠ كەسی هاوشیوەی “س ” یان بۆ چارەسەر بردوە بۆ ئەڵمانیا .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌