حوزەیران 13, 2016 Omer شهنگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جینۆسایدی ئێزدییەكان و كۆمەڵێك چیرۆكی ترسناک و پڕ ئازار
جینۆسایدی ئێزدییەكان وكۆمەڵێك چیرۆكی ترسناک و پڕ ئازار
داود موراد خەتاری
وەرگیڕان و داڕشتنەوەی: تەها سلێمان
ووتەیەكی كورت بۆ ئەم چیرۆكانە
لە یەكەم ساتی پەلامارو شاڵاوەكانی “داعش” بۆ سەر شەنگال و دەورو بەری و كوردانی ئێزدی، من راستەوخۆ یادەوەریم گەڕایەوە بۆ لای تاوانی جینۆسایدی ئەنفال، كە بۆ هەموومان ڕوونە لە ساڵی 1988 بە هەشت قۆناغی یەك لەدوای لەدوای یەك ئەنجامدرا. رەنگە راست بێت ئەو پرسیارە بكرێت”: بۆچی لە كاتی ئەنجامدانێكی وا یادەوەری بگەڕێتەوە بۆ لای تاوانی جینۆسایدی ئەنفال؟ چۆن تەفسیرو لێكدانەوەی بۆ دەكرێ، بۆ من لە یەك مانا زیاتر هەڵدەگرێ، سەرەكی ترینیان ئەوەیە كە تاوانی جینۆساید دژ بە ئێزدییەكان لە سەرەتای مانگی 8- 2014 كە تا ئێستا بەردەوامی هەیە بە تەواوی مانا هاوشێوەی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالە لە ساڵی 1988دا، ئەمە جیا لەوەی لە نێو ئازارو بێدادییەكانی تاوانی ئەنفالدا، بۆخم گەورەبووم و هەر لەوێش توانیم بە سەر چەندین كۆسپ و بەربەستدا تێپەڕم و شتێك لەو بارەوە دیكۆمێنت بكەم و ویژدانم ئاسوودە بێت.
كە تاوانی جینۆساید دژی ئێزدییەكان لەلایەن “داعش”وە ئەنجامدرا، وەك هەوڵێكی سەرەتایی و بەرپرسیارێتی سەرشان، لە هەفتەی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، بوێری ئەوەم كرد كە كۆمەلێك ووتارو دیدو بۆچوون و دیكۆمێنت كۆبكەمەوەو وەك یەكەم كتێب لە سەر تاوانەكە، پێشكەش بە “دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان”ی بكەم و ئێستا لە ژێر چاپدایە.
ئەم چیرۆكانەش كە دیكۆمێنتی زیندوون لە دوو توێی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەكان، لەلایەن “داود موراد خەتاری “ی توێژەرو رۆژنامەنووس بە زمانی عەرەبی تۆماركراون، منیش بە پێویستم زانی جارێكی تر وەریان گێڕمە سەر زمانی كوردی و لە هەمانكاتدا داڕشتنەوەیان بۆبكەم، بە مەرجێك ناوەڕۆكی چیرۆكەكان دەستكاری نەكرێن و وەك خۆیان بمێننەوە.
بڕواشم وایە دەتوانن ببنە بەشێك لە دیكۆمێنتە گرنگ و كاریگەرەكان لە دۆسیەی جینۆسایدی ئیزدییەكان، لە هەمانكاتیشدا دەبنە دەرفەت و بوارێكی گونجاو بۆ ئەوانەی گومان دەخەنە سەر پرۆسیسی تاوانەكە وەك تاوانی جینۆساید.
گوندی كۆجۆ” 1200 ” كۆمەڵكوژو بێسەروشوێن دەكرێن
بەلێكدانەوەو هەڵسەنگاندنی كوردانی ئێزدی، “كۆجۆ” ئەو گوندە جوانەیە كە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری “شەنگال” بە دووری “23” كیلۆمەترو سەربەشارۆچكەی “بلیج- قەزای بعاج”ە. بەپێی ئاماروكۆبوونی خۆراك “275” خێزانی لێ نیشتەجێبوەو كۆی دانیشتوانەكەی “1600” هاوڵاتی مەدەنی بوون و سەربە عەشبرەتی “مەندەكیە”ن، كە “1200” كەسیان لەلایەن چەتەكانی “داعش” جینۆسایدو بێسەروشوێن و دەستبەسەركران و ئەوانەی بە شێوازی جۆراوجۆر رزگاریان بوو نزیك لە “400” كەسن.
ئەوەی لە بارەی جینۆسایدی ئێزدیەکان و گوندی “كۆجۆوە باس دەكرێ و شاهێدحاڵەكانی رزگار بووی كۆمەڵكوژییەكە دەیگیڕنەوە، هەندێكیان لەم بە دواداچوونەی نووسەرو توێژەر “داود موراد خەتاری” تۆمار كراون.
ئیهاب عەلی جدعان تەمەن 1990 و خەڵکی “كۆجۆ”، “خوێندكاری كۆلێژی ئاداب قۆناغی چوارەم– زانكۆی دهۆك، دەڵێ”: رۆژی 3-8-2014 ئەوكاتە شەڕ لە “سیبا شیخ خدرو كرزرك” بوو، لەكاتژمێری حەوت شەڕ لە “تەل قەسەب” دەستی پێكرد، كۆجۆ “23” كیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای شەنگالەوە دوورە، چواردەوری هەمووی گوندی عەرەب نشینە “.
هەروەها مەروان جدعان حلۆ دانشتووی كۆجۆ، دەگیڕێتەوەو دەڵێ”: لە كاتژمێری “7”ی بەیانی لە كۆجۆ دەرچووین، ژمارەمان “40” كەس بوو، هەموومانیان دەستگیركرد، داعش هەموومانی بەردەست ڕێژی گولەدا، “من و كوڕەكەم، سهیل محل، حمدی موراد، سهی موراد”، خۆمان دەربازكردو بەرەو چیا رۆشتین، دوای “10” كاتژمێرگەشتینە چیای میران لە ناوترس و دڵەڕاوكەدا. یەك هەفتە لە چیاماینەوە بەبێ نان و ئاو، بەناچاری گەنممان دەكوڵان و دەمانخوارد، لە رێگا مناڵمان بینی مردبوون لە تینوا، بەڵام ئەودوای خەڵكەكە كە دەستگیركران بەرەو تەلعەفەر بردبویانن و لەوێش كچەكانیان لە خێزان و پیاوەكانیشیان جیاكردبوەوە.
عزەت عباس ئیسماعیل باسی ئەوە دەكات و دەڵێ”: كاتژمێری “7”ی بەیانی رۆژی 3-8 لە كۆجۆدەرچوین و بەرەو شەنگال بۆ ماڵی عەلی جدعان رۆشتین، بەڵام بینیمان دۆخەكە ئاڵۆزە بۆیە بەرەو چیا بەرێكەوتین، لە نیوەی رێگا باوكم پێی راگەیاندم بگەڕێمەوە، بەڵام من مۆبایلەكەم داخست و بەرەو چیا بەردەوام بووم لە رۆشتن، دایكم و سێ براو چوارمناڵ بووین، لەنزیك یاریگای شەنگال “داعش” دەستگیریان كردین، یەكێك لە داعشەكان بە زمانی كوردی پێی ووتم” بەراز كودەچی یان ئەی بەراز بەرەو كوێ دەڕۆی”.كوا پاراستنتان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە كە لەبەرامبەر هێزەكانی ئیسلام هەڵاتن. هەروەها بانگەشی هەموانی كردو وتی: بەهێزێكی كەم توانیمان شەنگال بە ئاسانی داگیربكەین”.
باسی ئەوەش دەكات كە تفەنگەكەی لە سەرسەری داناوەو پێی وتوە “: بتكوژم ئەی بەراز، بەڵام لە بەر گریانی هەموو خانەوادەكان وازیان لێهێنام، یەك شەو لە رۆژهەڵاتی یاریگاكە ماینەوە. “سوهەیل محل حسۆ”م بینیەوە كە توانی لە چنگی داعشەكان هەڵبێ، بانگمانی كردو تكای لێمان كرد، لە رۆژی 4-8 بەرەو دۆڵی “كلی زرو” رۆشتین، دوو شەو لە ئەشكەوتێكدا ماینەوە، دواتر بەرەو سەردەشت لە نزیك چیای میرا رۆشتین و پێنج رۆژ لەوێش ماینەوە بەبێ هیچ خواردنێك و دوای ئەوە بەرەو رۆژئاوا رۆشتین “مەبەستی رۆژئاوای كوردستانە”.
سەفوان عەباس رەشۆ تەمەن 1998، یەكێك لە گەڕاوەكانی گۆڕی بە كۆمەڵ و مەرگی راستەقینە، بەم شێوەیە باسی رووداوەكە دەكات و دەگیڕێتەوە”: ئێمە لە ماڵەوە بووین، ئەوان وتیان دەچینە جەنگ و دەگەڕێینەوە، ئەوكاتە جەنگەكە لە “سیباو كرزرك” بوو، بەشێك لە خەڵكەكە لە ماڵ دەرچوون و ڕۆشتن بۆچیا، بەڵام زۆرینە لە ناو گوندەكە مانەوە، چونكە وایان بڵاوكردەوە كە ئەوانەی لەگووند دەرچوون گیراون و دەستبەسەركراون بۆیە خەڵكەكە ترسان و مانەوە لە ناوگوند.
سەفوان دەڵێ”: وتیان ئەمیری داعش دێت بۆگوندەكە، كاتێك “ئەبو حمزە الخاتوونی” هات، دانیشتوانی گووندەكە هەموویان ئاڵای سپیان بەرز كردەوە، ئەمیری داعش داوای كرد هەموو چەكەكانی گووند نشینەكان لەلای موختاری گووند”ئەحمەد جاسۆ” كۆبكەنەوەو دانەن، هەموو رۆژێك ئەم “ئەمیر”ە دەهاتە میوانخانەی “موختار”و دڵنیای دەكردەوە لە پارێزراون و ئاشتیان دەوێ، دوای چوار ڕۆژ لە رادەستكردنی چەكەكان داوای “موسڵمان بوون یان هەڵبژاردنی مەرگ” یانكرد، كاتیان لە پێنج شەمە بۆ شەممە دیاریكرد، لەو كاتەی دیاریكرابوو “ئەحمەد جاسۆ” لە پەیوەندیدا بوو لە گەڵ سەرۆك خێڵەكانی عەرەبی ناوچەكە بۆئەوەی ماوەكە درێژبكرێتەوە، لە رۆژی شەممە هەمان “ئەمیر” هاتەوەو ماوەكەی بۆچوارشەممە درێژكردەوە.
سەفوان دەگیڕێتەوەو دەڵێ”: رۆژی سێشەممە كاتژمێری 10ی شەو، هاتن وتیان” موژدەمان بدەنێ “كە لێمان خۆش بوون و “مادام سوورن لە سەر ئاینی خۆتان لە بەر رۆشنایی بڕیاری خەلیفە ئەبو بەكر بەغدادی لەسەرئاینی خۆتان بمێننەوە”، دوای كۆتایی هاتنی كاتی دیاریكراو، موختار “ئەحمەد جاسۆ” كەوتە ناوەندگیری و داوای كرد مامەڵەمان وەك مەسیحیەكان لە گەڵ بكەن و لە گوندەكە دەردەچین بەبێ خشڵ و سەروەت و سامان، دوای دوو رۆژ ئەمیر ئەمەی قبوڵكرد، ئێمە لەچاوەڕوانی ئەوەدابووین لەگووندەكە دەرمان بكەن، دوای چەند ڕۆژێك هێزێكی داعشمان بۆ هات “15” ئۆتۆمبێل بوو، داوایان كرد كە هەموومان لەناوەندی كۆجۆی كوڕان كۆببینەوە، هەموومان لەوێ كۆبووینەوە، ئۆتۆمبێلەكان لە نزیك قوتابخانەكە وەستان، لە دەرگای قوتابخانەكە كەسێك وەستابوو هەموانی دەپشكنی و موبایلەكانی لێوەردەگرتین، هەموومانیان لە راڕەوەكە راگرت و یەكی یەك دەبە ئاویان پێداین، داوایان لە ئافرەتەكان كرد بچنە نهۆمی دووەمی قوتابخانەكەو پیاوەكان لەنهۆمی زەمینی بمێننەوە، كاتێك ئەمیر “ئەبو حمزە خاتوونی” هات بۆ قوتابخانەكەو لە ئیدارە دانیشتبوو داوای كرد موختار “ئەحمەد جاسۆ” بچێت بۆلای، داوای كرد كە هەمووان هەرچی زێڕو خشڵ و پارەو پوول هەیە بیكەنە ناو جانتایەكی رەشەوە، هەموو داواكارییەكەیان جێبەجێكرد، ئەمیر” ئەبو حمزە خاتوونی” ووتاریداو ووتی”: پێتانمان وون واز لە جاهلیەت بێنن و ببنە موسڵمان، بەڵام وڵامی ئەوامرەكانی ئێمەتان نەدایەوە، بۆیە هەریەك لە ئێوە واز لە ئاینەكەی بێنێ لە سەرماڵ و موڵكی خۆی دەمێنێ، بەڵام ئەوانی تر دەتانێرینە چیا”، لەم كاتەدا “داعشێك” هات و قسەكانی “ئەمیر”ی وەرگێڕایە سەرزمانی كوردی. موختاری گووند “ئەحمەد جاسۆ” ووتی”: ئەی خەڵكی گووند من دەردەچم بۆچیا كێ لەگەڵم دێت بابێ ئەوەشی لە گووند دەمێنێتەوە مانعمان نیە”. هەموو خەڵكەكە بە دەنگی بەرز وتیان “لە گەڵت دەردەچین بۆ چیا”.
سەفوان وردتر دەگێڕێتەوەو دەڵێ”: ئەمیر ئەبوحمزە خاتوونی داوای لە گوندەكە كرد وەجبە وەجبە سەركەونە ئۆتۆمبیلەكان، گوایە بەرەو چیا دەردەچین، یەكەم وەحبە “30 بۆ 40” بە پاسەوانی دوو ئۆتۆمبێل دەرچوون و لە دۆڵێك بە دوورایی “500” مەتر لە رۆژئاوای گوندەكەوە گولە باران كران. بەڵام ئێمە هەستمان بە دەنگی گولە نەكرد لەبەر قەرەباڵخی ناوەوە.
لە وەجبەی دووەمدا بە ئۆتۆمبێلی جۆری “فاو” سەركەوتم، توشی سەرسوڕمان بووین بە شەقامەكە لایدایەوە بەرەو شارۆچكەی “قەیرەوان- بلیج”، یەكێك لە داعشەكان ووتی”: بۆچی لەسەر جاهلیەتی خۆتان مانەوە بۆیە شایستەی كوشتنن، “عەفدو عەمو” ووتی: یائیلاهی هەموومان دەكوژن یان دەمانخەنە زیندان”. ئۆتۆمبێلێكی جۆری “دێر” لە پێشمانەوە بوو هەموو پیاوی تێدابوو، گەشتینە شوێنی گۆگای ئاو، هەموویانیان لە رۆژهەڵاتی گووندەكە لای شارۆچكەی ئەل مەیتوبە ریزكرد، ئۆتۆمبێلەكەی ئێمە بە دووری “100” مەتر وەستابوو، دەستڕێژی گولەیان لێكردین و وتیان بگەنە ئەوانەی ریزكراون، كاتێك گەیشتینە لایان “ساڵەح موكری” خەڵگی گوندەكەمان ووتی”: ریزبن هەموومان دەكوژن”. كاتێك بووین بە دووڕیز، من لە ڕیزی پێشەوە بووم لە سەرچۆك دانشتبووین، ئەمانەم لە گەڵ بوو “: رافد سەعید، نافع سەعید، سەعید عمو، عەفدو عمو، غالب ئەلیاس، خدر حسن، ئدریش بەشار، سەعد حجی، ئەمین بەشار، ساڵح خدر، سالم خدر، سالەح موكری، رفو موكری، خەلیل بەشار، فراس فەیسل، جەلال شڤان، خدر خەلەف، تەلال نایف جاسۆ، نوزەت سالەح، شیرزاد سالەح، حاونج خەلەف،”و سێ كەسی تر كەیەكێكیان لە توێژی شێخ بوون و خەڵكی دومیزی باشووری شەنگال بوون و میوانی ماڵی حەسەن كالۆ بوون. یەكێكی تریش كە زانیم لە ریزی دواوە دەیانكوشتن.
سەفوان دەڵێ”: لەلای چەپمەوە رافد سەعید خۆیدا بە عەرزداو تووند بە خۆیەوە گرتمی لە گەڵ عەرزەكەدا، بەسێ فیشەك بەركەوتم، بەڵام رافد چوار فیشەكی بەركەوتبوو، كاتێك بەردەستڕێژی گولەیانداین دەیانووت “: یاخودا یا مەلك تاووس”. گوێمان لێیان بوو وەجبەیەكی تر دێنن پێش ئەوەی فڕۆكەكان بێن، بۆ ماوەی یەك چارەكە سەعات خۆم كردبوو بە مردوو، بینیم ئەوان وەجبەی سێیەمیان رەمی دەكرد، لە سەرلێواری دۆڵەكە كە دەكاتە “500” مەتر دووری گوندەكە لای رۆژئاواوە نزیك تاوەریكی شوینی وەجبەی یەكەم.
سەفوان دەڵێ”: بكوژەكان لە “عەشیرەتە عەرەبەكانی “مەتیوتە، خاتوونی، كیجلا، عەگیدات” بِوون و ئێمە بەشێكیانمان دەناسیەوە، وەجبەی چوارەم لە ناو حەوزی بیرێكی ئیرتوازی كوشتیانن لای رۆژئاوای گوندەكەوە، من خۆم گوێم لە دەنگی دەستڕێژی گوولەكان بوو، لێرە سەید “كجی عمو”م بینی كە لە نێوانمانا هەڵسایەوە، لە پشت براكەیەوە دووچاڵی ئاوم بینی كە هەموو بەركەوتوەكانی تێدابوو، دوای بە سەرلیواری ساترەكەدا بە تەنیشت منا هەڵات، كاتێك سەیرم كرد منیش بەوئاراستەیە رامكرد، دوای “فارس شەهاب” هات بۆلامان و گەیشتینە رەزی “عەباس قاسم متو”و كەسێكمان بینی بەناوی “سەعد حجی” كە بەركەوتبوو نەیدەتوانی لە گەڵ ئێمە هەڵبێ و لەوێ مایەوە، دواتر “ئدریش بەشار سەلۆ”مان بینی، ئەویش بەچوار فیشەك بەركەتبوو، بە سكەخشێ دەرۆیشت نەیدەتوانی هەڵسێ، بەرەو “ئال بسكی” رۆشتین و ئاومان خواردەوە، لە دۆڵێك لە نێوان “كۆجۆو حاتمیە” خۆمان ماتدا لە نیوەی رۆژەوە تا خۆرئاوابوون، ژمارەمان بوو بە شەش كەس” سەفوان عەباس رشۆ، كجی عمو سلۆ، فارس شەهاب ئەحمەد، نافز هادی حەسەن، سامح بسی موراد، سەعد موراد ملحم”، ئێمە دەمانبینی ئافرەت و مناڵ بە ئۆتۆمبێل باركرابوون و بەرەو شەنگال دەبران، كاتێك تاریك داهات بەرەو چیا بەرێكەوتین، لە رێگا جوڵەكانیانمان دەبینی و بارەگای سەرەكیان لەلای عەشیرەتی “حاتمیە”كان بوو، نەمانوێرا لێییان نزیك بینەوە، كاتێك جوڵەكانیان كەم بوویەوە، لە نێوان گوندی “تەلە قەسەب و حاتمیە”وە بەرەو گوندی “خدرشیخۆ” رۆشتین، سێ كەس لەسەر ساترەكە بۆچاودێری ماینەوە سێ كەسەكەی تر رۆشتن بۆ پەیداكردنی ئاو، گوندەكە بەتاڵ بوو لە مرۆڤ، بەڵام سەگەكان رێگەیان لێگرتین بچینە ناوگوندەكەوەو هێرشیان بۆهێناین، چونكە بۆنی خوێنیان كردبوو بە جەستەمانەوەو برسیان بوو، بەڵام توانیمان ئاو بەدەست بهێنین، دواتر بەرەو رەزی “حجی دوسی” رۆشتین، كاتێك لە سەرەوە گوێمان لە دەنگ بوو، ژوورەكەش رۆشنایی تێدابوو، بۆیە هەڵاتین بەرەو ناو درختەكان و لەوێشەوە گەشتینە سەر شەقامی گشتی نێوان “قەیرەوان- شەنگال” و یەكێكمان رۆشت بۆ پشكنینی رێگاكەو تێبینی كرد هیچ جوڵەیەك لە شەقامەكە نیە، بانگی كردین كە بڕۆین، كاتژمێری “10”ی شەوە، بەرەو رەزو باخێك رۆشتین نزیك لە شەنگال و لەوێ ئاومان دۆزیەوە، رەزو باخەكە چۆڵ بوو، تەنها پیرەمێردێَك و پیرە ژنێكی لێبوو لە تەل قەسەب، داوای خواردنمان كرد وتیان ناتوانین خواردن ئامادە بكەین، بەرەو “سۆلاخ” بەرێكەوتین، كاتێك لەشەقامەكە پەڕیمانەوە لاشەمان لە سەر ڕێگاكە دەبینی، كاتژمێری “12”ی شەو گەشتینە مەشرووعی “قەنێ”و پێش گەیشتنمان بە بەرزی چیاكە ئاومان نەماو تینیومان بوو، نەماندەتوانی سەركەوین بۆبەرزی چیاكە، لە ناوچەی “پیری عورا” ئاومان لێیان وەرگرت و رۆژی دوای كاتژمێری یەكی دوانیوەڕۆ گەشتینە مەزاری “شەرەفەدین”، چوار رۆژ لەوێ ماینەوە.
سەفوان دەڵێ”: دوای ئەوە عەلی عەباس ئیسماعیل كە ئەویش بریندارببوو، توانی بگاتە چیاو رزگاری بێت، هەروەها عەمار خزر جەدعان تەمەن 1993 ئەویش لە كۆجۆوە كە تەنیا خۆی مابوەوە لە “12” سەرخێزان كە لەسلێمانی كاری دەكردولەكاتی كۆمەڵكوژیەكە خۆی گەیاندە چیا، ئێمەش رزگارمان بوو.
لە 700 كچ تەنها 15 دانەیان مایەوە
بەسەرهات و چیرۆكە مەرگ ئامێزەكانی رزگاربوانی ئێزدی کە ” بەئەستەم رزگاریان بوە، بەردەوام و روو لە زیادبوونن، هەریەكەشیان لە گۆشەنیگایەوە رووداوو چیرۆك و بەسەرهاتەكان دەگیڕنەوە.
زەیتون خەلیل چەتۆ لە دایك بووی 1991 لە تەل عوزێر، چیرۆكی خۆی دەگیڕێتەوەو دەڵێ”: ئێمە لە ناو باخەكەی مامم “بەرەكات مەحمود” بووین لەكۆتایی “تەل عوزێر”لەلای ئەو پرسگەیەیی بۆ قەزای شەنگال دێت. “12” خێزان بووین رۆژی 3-8-2014 كاتژمێری “8”ی بەیانی داعشەكان كە ژمارەیان “7” كەس بوو بە ئۆتۆمبێل هێرشیان كردە سەرمان، پیاوەكانمان ئاڵای سپییان بەرز كردەوە، پێمانیان ووت مەترسن، پیاوەكان چەك ومۆبایلەکانیان ئەوانیش مۆبایل وچەكانیان رادەستكردن.
دواتر داوای پارەو ئاڵتونیان كرد، ئێمەش پارەو ئاڵتونەكانمان ڕادەستكردن، دواتر بە ئافرەتەكانیان ووت بچینە یەكێك لە ژوورەكان، ئەو ئافرەتانەی كەمتر لە چل ساڵ بوون لە گەڵ كچەكان خرانە ژوورێكی تر، وتیان چونكە قسەمان لە گەڵ پیاوەكاندا هەیە، ئەو داوای لێمانیان كرد جێبەجێمان كرد، دوای یەك چارەكە كاتژمێر سێ لە پیاوەكان هاتنە ژوورەوەو سیانی تر لە ناو حەوشەكە مانەوە لە نزیك ئۆتۆمبێلەكان، نیوكاتژمێر تێنەپەڕی دەستڕێژیان لە یەكێك لە پیاوەكانمان كرد لە نزیك ئۆتۆمبێلەكە، دوای چوونە ژوورەكەی ترو دەستڕێژیان لەپیاوەكان كرد، گوێمان لە هاواریان بوو، ئافرەتەكان هەموویان هاوارو فیغانیان بوو لەناو ژوورێكی داخراوەوە، دواتر دەستڕێژیان لە ئەو دوای پیاوەكان كرد كە لەناو حەوشەكەدا بوون بەڵام ئاگادارنەبووین لەكوشتینان، سواری ئۆتۆمبێلیان کردین بۆ سیپا لە مەركەزی پۆلیس، لەوێ كۆمەڵێك خەڵكی زۆری لێبوو.
لێرە برینداریك لەگەڵ مناڵێكی لێبوو كە ئەویش بریندار بوو، چیم لە دەست دەهات بۆی بكەم، منیش هەڵگری هەمان خەم وئازارم، ئێمە “كچەكان” وئافرەتەكانی تر، بە دوو پاس بردمانیان بۆ “بەعاج”، كاتژمێری “11”ی پێش نیوەڕۆگەشتینە “بەعاج”، ژمارەمان نزیكەی “100” كەس دەبوو. داوایان لێكردین چی دەخۆین؟ بەڵام ئێمە رەدمان كردەوە، كاتژمێری “12” ی نیوەڕۆ بە ئۆتۆمبێلی “كۆستەر رەوانەی موسڵیان كردین لە نێوهۆڵێكی گەورەیان كردین نزیك دارستانێك “هۆڵی شایی دوو نهۆم بوو”، دوای سێ رۆژ رەوانەی هۆڵێكی ژێرزەمینیان كردین وخۆرمان نەدەبینی. خواردنمان زۆركەم بوو، برسیمان بوو، دەرگایان كلیل دابوو لێمان. داوایان دەكرد بچینە سەر ئاینی ئەوان.
هەركاتێك یەكێك دەهات جوانەكانی دەست نیشان دەكرد، لە رۆژی 11-8 دوو ئافرەت خۆیان کوشت، لە كاتژمێری “12”ی هەمان شەو، بۆ هۆڵێكی خوارتریان گواستیانینەوە، چونكە ئەو هۆڵەی تیای بووین بەرزتربوو، گوێمان لە دەنگی خەڵك دەبوو، نەوتی سپیان بە شوێنی خۆشتنەكاندا كردبوو، هەركەسێك خۆی بشتایە تووشی حەساسیەت دەبوو، ئەگەر خۆشی نەشوتایە تووشی پیسی وخوران دەبوو.
یەكێك لە پاسەوانەكانمان كوردی موسڵمان بوو، ناوی “ئەحمەد سنجاری” بوو، “11” رۆژ لەوێ ماینەوە، دواتر ژنەكانیان لەكچەكان جیاكردەوەو كچەكانیان رەوانەی هۆڵێكی تركرد، بەڵام من لەلای ژنەكان مامەوە چونكە هاوسەری كوڕی مامەكەم دووگیان بوو هاوكات نەخۆشیش بوو لە بەرئەوە لەلای ئەو مامەوە.
هەموو رۆژێك داعش دەهاتن و بەزۆرداری كچەكانیان دەبرد، ژمارەی كچەكان “700” كەس بوون، هەمووجارێك یەكێك لە ئەمیرەكانی داعش دەهات پێمانی دەوت ژمارەتان “700” بوو ئەوەندەتان ماوە، پرۆسەی بردن بە لێدان بە سۆندەو قامچی بوو، یان راكێشانی دەمانجەو لێدان بەتایبەت لەسەروجەستەمانیان دەدا ، چونكە كچەكان رەدیان دەكردەوە لە گەڵیان بڕۆن.
كەس نەمایەوە تەنها “15” ئافرەت نەبێت كە بەلایانەوە جوان نەبوون، یان كەس پێیان رازی نەدەبوو، دوای “11” رۆژ رەوانەی “تەلعەفەر”یان كردین، من لەگەڵ “20” ئافرەتی تربۆ “بعاج” رەوانە كراینەوە، كە زۆربەیان كەم ئەندام بوون، لەوێ “8” رۆژ ماینەوەو هەرلەوێش “جیلان برجس”خۆی کوشت .
رۆژێك پێش ئەوەی ئینتحاربكات، دوان لە هاوڕێكانی لە گەڵ خۆی برد بۆ شوێنی خۆشتن و پێیانی وتبوو ئامادەباشی بۆ كەسێك دەكات، دواتر لەو شوێنە ئینتحاری كرد، “8” رۆژ بەبێكارەباو لەگەڵ كەمێك خواردن لە “بەعاج” ماینەوە، ئەوماڵەی كە لێی بووین لە چوار ژوور پێك هاتبوو، هەر ژوورێك زیاتر لە بیست ئافرەتی دەگرت.
دوای رەوانەی “تەل بەنات”یان كردین، ناوی خۆم بەناوی “جیلان شەهید” نوسیبوو، لە ئۆردگای “تەل بەنات” دوو رۆژماینەوە، لەوێ ژمارەیەك خانەوادەی “تەل بەنات”ی لێبوو، دوای ئەودوو رۆژە رەوانەی ئۆردگای “تەل قەسەب”یان كردین، ئێمە “27” كچ بووین.
هەموو رۆژێك داعشەكان دەهاتن و لێمانیان دەبرد، تا دواتر “10” كەس ماینەوە، یەكێك هات بۆلامان ناوی “ئەبوكرەم” بوو، خەڵكی موسڵ بوو، پێی وتین ئەو سیانەتان دەبێت لە گەڵ من بێن ئەو سێ حوشكە “غالیە، جیهان، جەیلان”و ئەتان فرۆشم بە “ئەبوخالد” كە ئەویش ئێزدیەو ماڵیشی بەرامبەر نەخۆشخانەی شەنگالەو ئەویش لەوێوە دەتانیرێتە چیا، ئێوە ئەمانەتی منن، باوەڕم كرد، پێم ووت بێگومان لەگەڵت دێین، بردمانی بۆ گوندی “تەل قەسەبی كۆن”، دۆستێكی لەگەڵ بوو ناوی “ئەبوعەباس” بوو داعشیش بوو.
دوای خواردنی كاڵەك “ئەبوكەرەم” پێیانی ووت “: غالیە دەبەم بۆموسڵ، پێویستە ئێوەش” تۆو جیهان” لە گەڵ “ئەبوعەباس” بڕۆن، بەڵام ئێمە رەدمان كردەوەو پێمان ووت ئێتر بۆچی فریومانتدا، بەمشتی دەمانچەكانیان بەربوونە گیانمان و لێمانیاندا، غالیەیان كردە ژوورێكەوەو من وجیهانیان هەڵواسی و وتیان دەتانگێڕینەوە بۆزیندان.
“ئەبو ئەنەس” داعشیان ئاگاداركردەوە، كە یەكێك لەكچە ئێزدییەكانی لابوو بە زۆر، كە لای خۆی رامانگرێ لەحاتمیە، یەك شەو لەوێ ماینەوە، دوای گەڕاندینیانەوە بۆ “تەل قەسەب”، لەوێ پێشئەوەی فڕۆكەكان بۆردوومان بكەن، من و كچێكی عەزیز لالۆ هەڵاتین، دوو رۆژ بەشەورێمان كرد، لە دوورەوە چیامان دەبینی و بەو ئاراستەیە دەڕۆشتین، هیچ دەلیلێكمان نەبوو، تەنها ئەو چیا بەرزەمان دەبینی و بەرەو لای دەڕۆشتین، ئەو رێگایەمان دەگرت كە بمانگەیەنێتە شوێنی ئارام، دوو رۆژ لە ترس و تینوێتی وبرسێتی وچارەنوسی نادیار، تا ئەو كاتەی رۆژی 11-9-2014 گەشتینە چیاوجارێكی تر لە دایك بوینەوە.
چیرۆكی “سەبری شەنگالی”
مەترسە كوڕم لە نزیكترین كاتدا دەگەڕێمەوە بۆلات
سەبری وخانەوادەکەی لە رۆژی 3-8-2014 لە ترسی هێرش و پەلامارەكانی “داعش” بەرەوچیا هەڵدێن، دوای چەند رۆژێك لە برسێتی و تینوێتی و بێجێگەیی لە چارەنووسی نادیار، دەروازەیەكی پارێزراویان لە رێگەی ڕۆژئاوای كوردستانەوە بە روودا دەكرێتەوە، بەڵام خێزانەكەی لە “6” كەس پێكدێ، ئەویش هاوسەرەكەی وچوارمناڵ.
دوای ماوەیەكی كەم لە رۆشتن، ناتوانێ هەرچوارمناڵەكەی هەڵبگرێ، هاوسەرەكەی مناڵە شیرەخۆرەكەی هەڵگرتبوو، سەبریس دوان لەمناڵەكان، بەڵام “عەزیز” كە تەمەنی “4” ساڵ بوو مایەوە، لەگەڵ هاوسەرەكەی رێك دەكەون كە “عەزیز” لە جێگایەك دابنێن ودوای ئەوەی هاوسەرو مناڵەكانی تری گەیاندە چادرگەی نەورۆز لە دێرك، دەگەرێتەوە بۆی.
بۆیە “عەزیز” لە شوێنێك دادەنێن و پێی دەڵێن”: مەترسە كوڕم لە نزیكترین كاتدا دەگەڕێمەوە بۆلات”، دایك وباوك بە فرمێسكەوە كوڕەكەیان جێدێڵن وناتوانن بۆ ماوەی “12” كاتژمێر هەڵیبگرن وبیخە سەرشانیان بەپێ رێكردن لەنێو مەترسی زۆردا.
سەبری شەنگالی دەگێڕێتەوەو دەڵێ”: كاتێك جێمان هێڵا، لە گەڵ هەموو هەنگاوێكا چاومان وەردەگیڕاوهەنگاوێكی ترمان دەنا، ئەویش دەگریاوئێمەش دەگریاین، بەدرێژایی رێگا گریان بەری نەدەداین، بەڵام ئێمە داوامان لەخوا دەكرد بیپارێزێ تا كاتی گەڕانەوەمان بۆلای”.
دوای ئەوەی سەبری دەگاتە شوێنێكی پارێزراو لە چادرگەی نەورۆز، راستەوخۆ گەڕایەوە بۆ چیا، تەنها بەردێكی مەلعونی لەجێگاكەی عەزیز بینی، بەڵام كاتەكە زۆری پێچوو، بەهەموو توانای هاواری كرد”: عەزیز….. عەزیز” بەڵام تەنها گوێی لە دەنگی گیانەوەرەكان یان دەنگدانەوەی بەردەكانی چیا دەبوو یان ئەوان لە بانگە بانگ وهاواری ئەو لەجیاتی “عەزیز” وڵامیان دەدایەوە، بەبێئەوەی گوێی لە دەنگی “عەزیز” بێت، گەڕا لێرەو لەوێ بەبێ ئاكام.
رەنگە ئەمە ووتەی ئەم باوكە جگەر سووتاوە بێت و بڵێ”: ئەی چیایی شووم من مناڵەكەم “عەزیز” ئامانەتی تۆكرد، تكا دەكەم ئامانەت بۆخاوەنەكەی بگەڕێنیتەوە”، رەنگیشە سوێند بخوا كە “: نە بخەوێ، نە نان بخوا، نە ئاو بخوا، هەتا مناڵەكەی نەگرێتە باوش”، كێ دەتوانێ “عەزیز” بۆ باوكی بگەڕێنێتەوەوئەویش پڕ بەرۆحی لە باوشی بگرێ؟
سەبری دەڵێ: ئەی چیا، ئەی ئەوانەی لەم لەم كەونە بەرفراوانەدان، مناڵەكەم تەمەنی چوارساڵ بوو، نەسیاسی بوو، نە تائیفی، بە هیچ شێوەیەك گوناهبار نەبوو بەڵكو گوناه لێوەی نزیكەوت، گوناهی مناڵەكان لەم شاڵاوەدا چیە؟ سەبری گەڕایەوە بۆلای هاوسەرو مناڵەكانی، لە رێگا چاوی بۆ ئەوە دەگیڕا بەڵكو “عەزیز” لەو رێگایە یان چادرگەیەك بدۆزێتەوە، بەڵام بێئەنجام بوو.
كاتێك “سەبری” گەیشتە چادرگەكەی كە مناڵ و هاوسەرەكەی لێبوو، كۆمەڵێك خەڵك ئاگاداریان كردەوە كە مناڵێكیان بەو شێوەیە بینیوە لە نەخۆشخانەی “دێرك”ی سەربە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، ئەوان گیڕاویانەتەوە كە كاتێك ئەویان بینیوە جەستەیەكی بێگیان بوەو تەنها بە ئاستەم هەناسەی داوە لە بەر رۆژو هەتاوی سوتێنەردا كە زۆرگریاوەوترساوە بۆماوەیەكی درێژ”.
سەبری و هاوسەرەكەی بەخێرایی بەرەو نەخۆشخانە رۆشتن بۆ ئەوەی كوڕەكەیان “عەزیز” بپارێزن، كاتێك گەیشنە نەخۆشخانە دكتۆرەكان ئاگاداریان كردنەوە كە “عەزیز” پیش چواركاتژمێر گیانی لەدەستداوەونەماتوانی گیانی رزگار بكەین، دیارە ئەو زۆرگریاوەو فرمێسك لە چاویدا نەماوە، پێیەكانی لە دەستداوەو بەسەریدا كەوتوە، ئەو وشكبوونەی تووشی جەستەی بوەتەوە كاریگەری زۆری لە سەر داناوە، داوامان كرد لە لایەنە باڵاكان كەئەم مناڵە بە فڕۆكەیەك بنێرن بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەوروپا بە مەبەستی چارەسەركردنی خێرا لە بەرئەوەی ئەوان خاوەنی ئامێری پێشكەوتوون و ئیمكان هەبوو رزگاری بكەن، ئێمە لەم نەخۆشخانەیە تەنانەت ئامێری سادەوفریاگوزاری سەرەتایشمان نیە، بەڵام بەدەم داواكەمانەوە نەهاتن.
لێرەوە هاواروگریانی دایك و باوكەكە بەرز بوەوە لە سەرتەرمی عەزیز.. عەزیز گیانی لە دەستداو بوە قوربانی، لە بەرئەوەی تینووی بوو، برسیبوو، هێزی لە بەر رۆشتنی نەبوو، مناڵ بوو، تەمەنی چوارساڵ بوو، دایك وباوكیشی نەیانتوانیبوو هەموو مناڵەكانیان هەڵبگرن، داعشی مرۆڤ كوژیش بەدوایانەوە بوو.. بەڵی عەزیز لە تەمەنی چوارساڵیدا لە تینوێتی و برسێتی و ترسدا گیانی لە دەستدا.. ئەمە لە كاتێدا روویدا، ئێمە لە سەدەی “21”و چەرخی تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ وئاژەڵین.
كێ دەتوانێ ئەم چیرۆكە بگەیەنێتە هەموو جیهان؟ كێ ئەم چیرۆكە وەك خۆی دەگێڕێتەوە؟ كێ عەزیزو عەزیزەكان لە بەردەستی چەتەكانی “داعش”و جیهانە خوێناوییەكەیان رزگار دەكات؟
“جەیلان”ی لەگوڵ جوانتر
چیرۆكی خۆكوشتنی”جیلان” لە ژێردەستی چەتەكانی “داعش”دا، چیرۆكێكی ئێجگار سەخت و پڕئێشە، لەوچیرۆكانەیە كە ئەگەر هی “ئێزدیەكان” نەبێت، هەموو دنیا دەهەژێنێ ومرۆڤایەتی بەچۆكدا دادەدا، بیهێنە پێش چاوی خۆت كچێك هیچ دەرفەتێكی تری لە بەردەم دەربازبوون لە قەپاڵی چەتەكانی داعش نیە جگە لە خۆكوشتن و ئاكامیش ئەوكارە ئەنجامدەدا، دەبێت چۆن گوزارشت لەم چیرۆكە بكرێت؟ من كاتێك سەرۆكێك دەبێنم بۆ سەرۆكێكی تر نەوازش دەبات، بیر لەجەیلان و جەیلانەكان دەكەمەوە، چونكە سەرۆكەكان لە سەرخوێنی جەیلانەكان سەودای سیاسی پڕ لە سەمەردەكەن و بۆیەكدی كڕنۆش ودرۆی سیاسی دەكەن، كەچی جەیلان نەیتوانی درۆو نواندن بكات وكۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، لای من ئەوەی جەیلان زۆر شەرافەتمەندانەترە لەوەی سەرۆكەكان.
“داود موراد خەتاری” چیرۆكی “جەیلان برجس نایف”مان بەم شێوەیە بۆ تۆماردەكات و دەگیڕێتەوەو دەڵێ”: جەیلان برجس نایف، تەمەنی 1995 قوتابی پۆلی پێنجی زانستی بوە، لێهاتوو وریا بوە، رەوشت بەرزو خاوەنی جوانیەكی كەم وێنە بوە، لە رۆژی 20-8-2014 لە بەرئەوەی ئامادە نابێت بچێتە ژێر فەرمانی “داعش” لە یەكێك لە قوتابخانەكان كەكردبویانە گرتووخانە لە بەعاج خۆی دەكوژێ.
ئەمە ئەو شەهیدەیە كە قبوڵی مساومەو خۆبەدەستەوەدانی لە سەرحسابی مەبدەئو پێوەری ئاینی نەكردوە، بۆیە بڕیاریدا خۆی بكوژێ و ماڵئاوایی لە ژیان بكات لە بەرامبەر ئەوەی ژیانێكی سەرشۆِری لە سەردەستی داعش هەڵبژێرێ، ئەمەیە ئاكاری بەرزی ئافرەتی ئێزدی و رەوشتە جوانەكانیان.
ئەگەر خوێندنەوەیەكی ورد بۆ خۆكوشتنەكەی “جەیلان” بكەین، بە ئاسانی دەگەینە ئەو بڕوایە كە ئەو ئارەزووی خۆكوشتنی نەبوە، بەڵام كاتێك نەیویستوە پەنجەی كەسێك بە تایبەت چەتەكانی “داعش” بەر تاڵێك لە پرچەكەی بكەوێ، ئەمە پاڵی پێوە دەنێ دەفتەری یادەوەرییەكانی دابخات و وەك “داود خەتاری” دەڵێ”: سەرەڕای ئەوەی ژیان جوانە” خۆی لە سێدارە بدات”.
داود موراد خەتاری دەڵێ”: بە هاوارو دەنگی بەرزم دەگەمە هەموو جیهان وبانگیان دەكەم و دەڵێم “كە هاوارەكانی كەسێكە كەلەبچەكراوەو گوێ لە هاوارەكانی ناموسی شەنگال و ئازارەكانیان لەژێر رەحمەتی زاڵمەكان بگرم “.
خەتاری دەنوسێ: بەقوڵی بریندار بووین، چۆن رێبكەین و بخۆین و بیربكەینەوە، لە كاتێكا هاورێكانت لە ژێر ئازاری مەرگدان، چۆن پێڵوی چاولێك بنێین دەستەخوشكەكانت لای داعشن، بە شێوەیەكی زۆردڕندانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن كە عەقڵی مرۆڤایەتی و خەیاڵیش بڕوای پێناكات”.
خوێنەری وریاو ئازیز، دەی تۆپێمان بڵی”: چیتر لە بارەی جەیلانەوە بوترێ”، ئەوجەیلانەی جوانییەكانی لە بەرامبەر زوڵملێكردن بۆ جیهانی ئەبەدی لە گەڵ خۆی برد.
لە مردن هەڵهات
چیرۆكەكانی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە ناوچەی شەنگال و دەوروبەری، كە دەكاتە زێدی لە دایكبوون و شوێنی نیشتەجێبوونیان، تادێ لە زیادبووندان. رۆژنامەنووس و نوسەر “خەیری عەلۆ حەكۆ” لە تۆماركردنی ئەم چیرۆكە ” لە مەرگ هەڵهات”، وەك یەكێك لە دیكۆمێنتە گرنگ و بە بەهاكان، دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەكی ئەخلاقی گەورەو كەس ناتوانێ لە بەرامبەریدا خۆی لابدات.
وەك ئەو تۆماری دەكات، شوێن كۆمەڵگای “جەزیرە”، سیپا شێخ خدر، ناو پارێزراو لە بەر باری ئەمنی. “خەیری” لە درێژەی دیكۆمێنتەرییەكەدا دەڵێ ئەو واتە كەسی “هەڵاتوو لە نێوكوشتارگەكە” پێی ووتم”: رۆژی 3-8-2014 لە گوندەكەمان “سیپا شێخ خدری” درەنگ دەرچووم، بەهۆی سەرقاڵبوونم بە خانەوادەكەم، تەنها رێگاش بۆ رزگاربوونمان چوار ڕیانی “تەل عوزێر”و رێگای “شەلۆ- شەنگال”بوو لە بەرئەوەی پرسگەی هێزی پێشمەرگە لەوێ بوو، بەڵام بە داخەوە پێش ئەوەی بتوانین بڕۆین و بگەینە ئەو ناوچەیە هێزەكانی داعش گەشتنە كۆمەڵگای “سیپا”، بە چەكی نوێ و بچوك و ناوەند پڕچەك بوون، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانیان “15 بۆ 20″ دانەبوون جۆری دەبڵ قەمەرە، هەركە گەشتنە ناو گوندەكەی ئێمە راستەوخۆ دەستیان كرد بە تەقەكردن بە شێوەیەكی عەشوائی.
بەچاوی خۆم دەیان لاشەم بینی هی ژن و پیاو، بەتەمەن و تەنانەت مناڵ، بە تەنیشتمەوە لەسەر رێگای “سیپا- شێخ خدر”، زۆربەی ئەو شەهیدانە لە خەڵكی سادەو هەژار بوون، لە بەرئەوەی هیچ ئامرازێكی دەربازبوونیان لەكۆمەڵگاكە نەبوو، شەڕەكە بۆماوەی چواركاتژمێر بەردەوام بوو لەنێوان خەڵكی ناوچەكەو چەتەكانی داعش، پێش كەمبوونەوەی تەقەمەنی و ئەینهیاری بەرگری و شەهیدبوونی زۆربەی بەرگریكاران.
رزگاربوەكەی نێو كۆمەڵكوژییەكە دەڵێ: من لە گەڵ خانەوادەكەی براكەم و باپیرم و برا بچوكەكەم بووم، دەسڕێژی گولەیان لێكردین و برا بچوكەكەم “محسن” كە تەمەنی “15” ساڵ بوو شەهیدكرا، دوای دەستگیریان كردین و ژمارەمان “20” كەس بوو، “17” كەس لە خانەوادەی برا گەورەكەم بوو لە گەڵ باپیرم كە تەمەنی “77” ساڵ بوو، یەكیكیان هەستا بە لێدانی من و پرسیاری ناومی كرد، وتم “مەهدی”ە، وتی ناوی باوك، ووتم “مسور”، یەكێكیان هەوڵی ئەوەیدا تەقەمان لێبكات، بەڵام هاوڕێكەی نەیهێڵاو وتی لێگەڕێ من ئەمە دەناسم و پێشووتر وێنەی یەكێك لە ئاهەنگەكانی بۆ گرتووین.
دواتر كۆیان كردینەوە، ژمارەمان بوو بە “100” كەس، هەموومان خەڵكی ئۆردگای “جەزیرە- سیپا شێخ خدر” بووین، زۆربەشیان مناڵ و ئافرەت بوو، لە بنكەی پۆلیس دەستبەسەریان كردین، تا كاتژمێری “12”ی نیوەڕۆ لەوێ ماینەوە، دواتر بردینیان بۆ قەزای “بەعاج” و لەوێ لە زیندانێكی گەورە هێڵامانیانەوە، لێرە پێنج لە برایانی شیعەشمان لە گەڵ بوو كە خەڵكی شەنگال بوون و بەرەو شوێنێكی نادیار بردیانن و دواتر كوشتنیان.
شاهێدحاڵەكە باسی دەكات و دەگیڕێتەوە”: هەستان بە جیاكردنەوەی پیاوەكان لە ژنەكان، ژنەكانیان برد بۆ تەلعەفەر، تكامان لێیان كرد ئازادیان بكەن بەڵام بێئەنجام بوو، دوای سێ رۆژ بردینیان بۆ تەل قەسەب و پێمانیان ووت: ئازادبن پێویستە لە سەرتان ئەوەی لەلایەن “ئەمیر ئەبو حمزە”وە داواتان لێدەكرێت جێبەجێی بكەن، ئەو بڕیار لەسەرتان دەدات، لە تەل قەسەب شەش رۆژ ماینەوە، لەوێ دەچوینە ماڵان و بازاڕە نزیكەكان بە مەبەستی خواردن و ئاو پەیداكردن، كاتێك كە پاسەوانەكان گوێیان لە دەنگی فڕۆكەكان بوو، هەندێكیان خۆیان شاردەوە، لەم كاتەدا بڕیارماندا هەڵبێین، ئێمە نۆ كەس بووین، بەشی پێویست ئاومان هەڵگرت و كاتژمێر دووی دوا نیوەڕۆ بەرەو چیا بەرەو دۆڵێك بەرێكەوتین كە دەكەوێتە نێوان “تەل قەسەب و تەل بەنات”وە لای باكووری چیاكەوە.
دوای “9” نۆ كاتژمێر لەرێكردن بەبێ وەستان گەشتینە گابارە، لە رێگا گوێمان لە دەنگی دوو فڕۆكە بوو، كە داعشەكان تەقەیان لێدەكردن، لە نێوان بەردە گەورەكاندا خۆمان شاردەوە لە ترسی بەرنەكەوتنمان بە گوولە، رێگامان تەواو كرد بەرەو چیاو كاتژمێر 11ی شەوگەشتینە یەكێك لە ماڵەكان كە لە تیرەی “زیندانی” بوو، پێشوازییان لێكردین و بەخێرهاتنیان كردین، هەستمان بە ژیانێكی ترو نوێكرد، دەنگی گریانەكانمان دەگەیشتە ئاسمان و تەنها چیا وڵامی ئازارەكان و ئەوەی بینیمان دەداینەوە.
لە چیا دیمەنی دڵتەزێنمان بینی، مناڵ لە تینواو برسێتیدا مردبوو، زەمەن غەدری لێكردبوون، بۆ ئاو هاواریان دەكرد بە رووی زوڵم و ئازارەكاندا. بۆ رۆژی دواترو بەیانیەكەی نەماندەزانی بۆ كوێ بڕۆین، هەركەسێك بە رێگای جیاواز رۆشتین بۆ سۆراخی كەس وكار، ئەوەی كە لە وەحشیەتی داعش مابوونەوە، من بەرەو “كرسی” رۆشتم و لە كاتی گەیشتنم خێزانێكم بینی دەمناسینەوە، دوو رۆژ لەلایان مامەوە، دوای ئەوە بەرەو ئەو رێگایە رۆشتم كە بارەگای یەپەگەی لێبوو، لەوێشەوە گەشتمە سووریاو لەوێشەوە بۆ زاخۆ، لێرە خانەوادەكەم دۆزیەوە كە خەم و پەژارە هەمویانی داگرتبوو، ئەوەی بۆم گێرانەوە تەنها لە فیلم دەچوو لە فیلمەترسناكەكانی هۆلیود، ئەو رۆژە تاڵانە لە یادەوەریمدا دەمێننەوە، یان ئەو لاشانەی كە گولە باران كرابوون لە سەر رێگاكان بەبێ مەراسیمی ناشتن مابوونەوە، بەهیوام خانەوادەی براكەم ئازادبن بەم نزیكانە.
جینۆسایدكردنی خێزانێكی ئەهلی زانست
لە درێژەی چیرۆكی مەرگەساتی جینۆسایدكردنی ئێزدیەكان، ئەم جارەیان رۆژنامەنووس و توێژەر “داود موراد خەتاری” چیرۆكی جینۆسایدو شەهیدكردنی خێزانێكی ئەهلی زانستمان بۆ تۆمار دەكات و دەگێڕێتەوە. لە دوو توێی ئەم چیرۆكەدا، وێنەكان هێندە ترسناكن، مرۆڤ ناتوانێ لە ئاستیاندا خۆی رابگرێ یان بە تەواوی مانا دەتخەنە بەردەم هەستێكی قوڵی مرۆیانە.
سەرەتای ئەم چیرۆكە بەم شێوەیە دەست پێدەكات و ئەحمەد نایف قاسم تەمەن 1987 دانیشتووی “كرعوزێر”، دەڵێ”: رۆژی 3-8-2014 لە كاتژمێری “8”ی بەیانی، چاوەڕوانی براكانمم دەكرد لە ماڵ دەرچن، من پێش ئەوان دەرچوم و چەكم پێبوو، مەرەكانمان بەرەو چیا بەرێكرد، خانەوادەكەم بە دوامانەوە بوو، من لە پەیوەندی بەردەوام بووم لە گەڵیان لە “قەراج” پێش گەیشتن بە چیا، كوڕی خوشكەكەم “رێزان برجس” كە خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی موسڵ “قۆناغی سێیەم” بوو، پێی ووتم دەمانەوێ لە پێشمانەوە بیت.
دوای چەند دەقیقەیەك ئەوەم زانی دەستگیریان كردوون بۆیە پەیوەندیم پێیانەوە كرد، یەكێك لە داعشەكان بڵندگۆكەی دەستی بەرز كردەوەو پێمی ووت “: چیت دەوێت؟ داوام لێكردن بە بەزەیی و بە رەحم بن بەرامبەر خوشكە زاكانم چونكە ئەوان خوێندكاری زانكۆن، وڵامی دامەوەو وتی”: وەڵا هەموویان دەكوژین”.
دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” پێویستی بە خزمەتكردنیان نیە، گوێم لە دەنگی دەستڕێژی گولە بوو، بینیشم ئافرەت و كچەكانیان سەرخستە سەر ئۆتۆمبێلەكانیان، بۆیە منیش دەستڕێژم لێكردن، ئەوانیش بە دەستڕێژی گولە وڵامی منیان دایەوە، ماوەیەك شەڕ لەنێوانمان بەردەوام بوو، قاچی راستم گوولەیەكی بەركەوت، بەم شێوەیە “7” كەسیان لە خانەوادەكەم شەهیدكردو “4” ژن و “3”كچ و “15” مناڵیان بە دیلی برد، دوای چوار رۆژ “4” لە مناڵەكان گیانیان لە دەستدا.
دوای دوو رۆژ یەكێك لە مناڵەكان “نایف بەرەكات نایف” كە خۆی لە ژێر بەتانی و لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا خۆی حەشاردابوو، هەوڵیدابوو خۆی رزگاربكات لە دەستی زاڵمەكان. “نایف بەرەكات نایف” دەڵێ”: داعشەكان دوای دەستگیركردنیان لە دوو ئۆتۆمبێلیان كردوون و دواتر ریزیان كردوون و پیاوەكانیان لەسەر ئەژنۆ راوەستاندوە، من بینیم كە دەستڕێژیان لە سەریان دەكرد، ژمارەی ئۆتۆمبێلی داعشەكان هەموویان “15” ئۆتۆمبێل بوو، جۆرەكانیان دەبل قەمەرەبوو، دوای ئەوەی زانیم كە داعشەكان رۆشتوون، هەستام بە پشكنینی تەرمی كەس و كارەكەم و هاوارم كرد، بەڵام ئەوان هەموویان گیانیان لە دەستدابوو، بۆیە لە شەقامەكە پەڕیمەوە بەرەوچیا، دوای چەند هەنگاوێك ئۆتۆمبێلێكی داعشەكانم بینی لە شەقامەكە كردیە ئەم بەرەوە، بۆیە لە پاڵ بەردێك خۆم شاردەوەو بۆ ئەوەی ئەو زاڵمانە نەمبینن.
دوای ئەوە خاوەنی تراكتۆرێك بینیمی و بەم دۆخەوە لەگەڵ خۆی بردمی بۆچیا، چیرۆكەكەی خۆم بۆ گیڕانەوە، تا نەیانگەیاندمە دەستی كەس و كارەكەم وازیان لێنەهێنام، كاتێك كە دڵنیا بوون ئەوكات رۆشتن.
ئەحمەد كە برای شەهیدەكانە چیرۆكەكە تەواوی دەكات و دەڵێ”: من رۆشتم بۆ چیا، لەوێ یەك یەك پەیوەندیم بە براكانمەوە كرد لەرێگای مۆبایلەكەمەوە، بەڵام داعش وڵامیان دامەوە، وتیان هەموو براكانتمان كوشتوە، بۆ كوشتیانتان؟ چیتان دەست دەكەوێ؟ ئەمە وڵامیان بوو”: ئەگەر ئێوە پیاون تەرمەكانتان رزگار بكەن، هەمووتان دەكوژین، هیچ كوردێك لە شەنگال نیە، شەنگال بەعەرەبی دەمێنێتەوە، نەك بۆ كوردی.
شەهیدەکانی ماڵی ئەحمەد :
ز | ناو | تەمەن | پیشە | تێبنی |
1 | برجس نايف قاسم | 1970 | خؤش نووس | – |
2 | بةرزان برجس نايف | 1991 | خويَندكارى كؤليَذ | – |
3 | ريَزان برجس نايف | 1994 | كؤليَذى ثزيشك | – |
4 | جةيلان برجس نايف | 1995 | ثيَنجى زانستى | – |
5 | حسن برجس نايف | منالَ | 2 مانط | |
6 | قاسم نايف قاسم | 176 | ئةندازيارى ميكانيك | |
7 | بةرةكات نايف قاسم | دةلاك | ||
8 | ئةحلام بةرةكات نايف | منال | – | 4 مانط |
9 | جةميل نايف بةرةكات | 1979 | – | |
10 | جةمال جةميل نايف | منال | – | 3 مانط |
11 | عيدؤ نايف قاسم | 1976 | – | |
12 | شةهرستان عيدؤ نايف | 2011 | – |
بێسەروشوێنکراوەکان
ز | ناو | تەمەن | تێبینی |
1 | ئةرزان موراد قاسي | 1976 | – |
2 | ئةليفا خةليل ئيبراهيم | 1985 | – |
3 | جيهان برجس نايف | 1998 | – |
4 | غالية برجس نايف | 1999 | – |
5 | نةواف برجس نايف | 2001 | – |
6 | عاليا برجس نايف | 2005 | – |
7 | دلَطةش برجس نايف | 2010 | – |
8 | خاني حسن شةمؤ | 1985 | – |
9 | سةناو جةميل نايف | 2006 | – |
10 | سةيف جةميل نايف | 2008 | – |
11 | جةدعان جةميل نايف | 2010 | – |
12 | دلَهات جةميل نايف | 2013 | – |
13 | سةورة بةشار خةلف | 1980 | – |
14 | فرعون بةركات نايف | 2000 | – |
15 | سعاد بةركات نايف | 2003 | – |
16 | سهام بةرةكات نايف | 2005 | – |
17 | ئةمل بةرةكات نايف | 2007 | – |
“گوندی قەنێ”
پێش چیرۆكەكە، دەمەوێ ئەوە بیری خوێنەر بخەمەوە كە گوندەكەی ئێمە “قەڵاچەرمەڵە” نزیك “40” ماڵ بوو، لە بەردەم پەلامارو شاڵاوی ئەنفال لە 1988دا، نزیكەی “170” ژن و مناڵ و پیرو گەنج ئەنفال و جینۆساید كران، ئیش و برینی گوندەكەی ئێمە هاوشێوەی ئەو گوندە ئێزدییانەیە كە پاش بیست و شەش ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانی ئەنفال لە لایەن “داعش” وە روو بە ڕووی تاوانی جینۆساید بوونەوە.
داود موراد خەتاری لەسەرەتای تۆماركردنی ئەم چیرۆكەدا دەڵێ”: قەنێ گوندێكە لە “قەراج” لە نزیك باكوری چیاو “4” كیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای شەنگالەوە دوورەو عشیرەتی مەهرەكانی لێ نیشتە جێیە.
محسن ئەلیاس مەخرەكانی تەمەن 1990 لە تەل قەسەب، خوێندكاری زانكۆ، كۆلێژی پەروەردە، قۆناغی سێیەم، بەشی زمانی ئنگلیزی، یەكێكە لە دەربازبوەكانی كۆمەڵكوژییەكەو دەربارەی كۆمەڵكوژی گوندی “قەنێ” وتی”:
لە كاتژمێری “2”ی دوای نیوەشەو، 3-8-2014 شەڕ لە نێوان بەرگریكاران لە ئۆردگای تەل بەنات و گوندە عەرەبیەكان “عەین غەزالەو عەین فەتحی و خیلۆ” دەستی پێكرد، من بەشداربووم لە بازنەی شەڕەكە، تا كاتژمێری “7”ی بەیانی تەنها شەڕكەرەكانی ئۆردگاكە بە تەنها ماینەوە، خێزانەكان هەموو رۆشتن، داعشەكان بە ئاراستەی ئێمە پێشڕەوییان كرد، كاتێك گەیشتمە ماڵ بینیم هەموویان رۆشتوون، لە گەڵ كۆمەڵێك برادەرو هاوڕێ كەوتینە رێ بۆ ماوەی یەك كاتژمێر لە بەرئەوەی ئۆتۆمبێلمان نەبوو، گەیشتینە گوندی “قەنێ”، لە نزیك چیاكەو “4” كیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی قەزای شەنگال، دەركەوت كۆمەڵێك خەڵكی زۆر لەوێن، ماڵی خاڵۆم لە گوندەكە بوو، كاتژمێری “2”ی دوانیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێكی “هەمەر” كە داعش و دیلێكی لە سەربوو خەڵكی ئۆردگای “بدل خەلەف فەرە” بوو هاتە پێشەوە.
دڵنیای كردینەوە كە نیەتیان نیە ئازاری كەس بدەن، تەئكیدیان لە چەك كردەوە وتمان چەكمان نیەو ئیترگەڕانەوە، زۆرێك لە خەڵكەكە بەرەو چیاكە هەڵاتن، لە كاتژمێری “3”ی پاش نێوەڕۆ، “30” ئۆتۆمبێلی سەربازی لەجۆری “هەمەر”بەرەو گوندەكە هاتن كە هەموویان داعشیان لەسەربوو، دوو كەس لە ئێمە بەرەو چیاكە هەڵاتن، داعشەكان كردیاننە ئامانج و یەكێكیان كوشت و ئەوی تر لە چیاكە خۆی شاردەوە، ئێمە ژمارەمان نزیكەی “200” كەس دەبوو، ئەمیرەكەیان بانگی كردین كەچاوی چەپی لە دەستدابوو، وتی”: پێویستە ئاینەكەتان بگۆڕن و ببنە موسڵمان، بەڵام ئێمە رەدمان كردەوە، داوایان لێكردین هەرچی پارەو زێڕمان هەیە كۆی بكەینەوە، دوای ئەوە ئەو مناڵانەی تەمەنیان تا “12” ساڵان بوو سواری ئۆتۆمبێلەكانی خۆمان كرد، دواتر داوایان لە پیاوەكان كرد بە یەك ریزبوەستن كەپێشمان دۆڵێك بوو بە قوڵی “3” مەتر، دواتر دامانیان نیشان لەسەرئەژنۆ، ئەمیرەكەیان هات بۆلامان و بە منی ووت”: تۆ دەتەویست هەڵ بێی ئەمە وانیە؟ پێم ووت نا مردن مردنە، چەكی بیكەسیان لە سەرسینگم تووندكرد، بەڵام لە شانسی من فیشەكەكە كۆرە یان دروینە دەرچوو، جارێكی تر بەهەمان شێوە هەوڵیان دایەوە، لەم كاتەدا دەستڕێژی گولە بارانكردن لە پیاوەكان دەستی پێكردو كوشتیانن و بەرەو دۆڵەكە پاڵیان پێوەدەنان.
پەلاماری خاوەن چەكێكم دا لێی بسێنم، بەڵام بە قۆنداغەكەی لێمیداو كەوتمەناو دۆڵەكە “چاڵەكە”، لەسەرەوە گولەبارانیان كردین، دوای كوشتن و برینداركردن، داعشەكان دابەزینە خوارەوە بۆناو دۆڵەكە، دەستڕێژیان لەبریندارەكانكرد، چاودێرییان دەكرد هەركەسێك جوڵەی بكردایە رەمیان لێدەكرد، لە نێوان یەكتر بە توركمانی قسەیان دەكرد، من هەستم دەكرد بە سەختی پێكراوم، بەڵام تەحەمولم كرد.
ئێمە “90” كەس بووین، “7” كەسمان بەبرینداری ماینەوەو رزگارمان بوو لە كۆمەڵكوژییەكە، ئەوانیش ئەمانە بوون “موحسن ئەلیاس، فواز سەفیل، خەڵەف میرزاو دووان لە مناڵەكانی، زیاد، ئەزدین ئەمین”، “83” كەسمان شەهیدبوون و لەناو شەهیدەكاندا باوكم و پێنج لە براكانمی تیایە. ئێمە یەكەم قوربانی بووین لە شەنگال، من هۆشم لە دەستدابوو، شەش كەس لەبەركەوتوەكان هەڵاتبوون، چونكە من بەسەختی بەركەوتبووم، دوای بیست خولەك هەستم بەخۆم كرد، بەڵام خۆڵ چاوم و گوێم و دەممی داپۆشیبوو، هەستامەوەو هەستم كرد كۆمەڵێكی تر لە كۆمەڵكوژییەكە رزگاریان بوە، ئەویش بەوخوێنەی لە رێگاكەكە دەمبینی، دەركەوت بە دوو گولە بەركەتووم، لاشەی باوكم و پێنج براكەم بینی، هاوارم كردو گریام، بەڵام زانیم بۆ هەمیشە لە دەستم چوون و لەدنیا هەتیوكەوتم. من لەخێزانێك بووم رەگ و مێژووی خۆی هەبوو، خاوەنی ماڵ و سەروەت و هەمووشتێك بوون، لەنێوان ساتێك بۆ ساتێكی تر كۆتایان هات، ئێستا هیچ شتێكم لەم دنیایە نیە.
ماڵئاواییم لە خێزان و كەس و كارە لەدەست چوەكەم كرد كە لاشەكانیان بەسەریەكدا كەوتبوو، لەخوا پاڕامەوە من خەون ببینم و بە زووترین كات هەڵسمەوە، لە بەرئەوەی من توانای تەحەموولی ئەوەم نیە كە بینیم، چ گوناهێكمان هەبوو لەبەرامبەر ئەم لەناوبردنی بە كۆمەڵە، بۆنەمانزانی كەسانێك هەیە دووژمنمانن و دەیانەوێ لەناومان ببەن، نایانەوێ ئێمە لەم خاكە بەرینە بژین كە خۆمان خەڵكەكەین.
دوای ماوەیەك خەڵەف و مناڵەكانیم بینی كە بریندار بوون، دوای نیوكاتژمێر لە رێكردن نەمدەتوانی بڕۆم لە بەرئەوەی دەمم پڕبوو لە خۆڵ، نەمدەتوانی هەناسە هەڵكێشم لە تینوا، ووتم لە كۆمەڵكۆژیكە نەمردم بەڵام لێرە لەتینوا دەمرم، دوای چەندخولەكێك بوتڵێك ئاوو پارچەیەك خەیارم بینیەوە لەناو كیسەیەكی رەشی نایلۆندا بوو، دیارە لەو كەسانە كەوتبوو كە هەڵاتبوون، گەشتمە “مەهرەكا” لە خوارەوەی چیاكە، دەم و چاوم شوشت، رۆشتم بۆ لای كەسە نزیكەكانم، شەوێك لەوێ مامەوەو دوای رۆشتم بۆ “بیر ئەورا”، دوای دوو شەو لەو تۆپبارانەی لە سەرمان بوو، “زەهرە عەبدی ناسر” لە زۆرافا شەهید بوو، دواتر رۆشتم بۆ مەزاری “شەرەفەدین”.
هەروەها داود وردەكاری زیاتر لە بارەی كۆمەڵكوژییەكەی “قەنێ” تۆماردەكات، ئەوەتا “جیجیۆ بیر مشكۆ بیر دەرمان تەمەن 1967 و هاوسەرەكەی بەهار بیرسینۆ تەمەن 1972” دەڵێن “: پەیوەندیمان كرد بە خێزانەكەمان لە تەل قەسەب لە رۆژی كارەستاكە، دڵنیایان كردینەوە كە دەرچوون بەرەو گووندی قەنێ، كاتێك كاتژمێری “11”ی پێش نیوەڕۆ گەیشتن ئەسمەهان ئیبراهیم وتی ئێمە لە دۆخێكی زۆر باشداین، بەڵام پیاوەكان رۆشتون بۆ هێنانی ئاو دواكەوتوون لەوەی بەرەو چیا بڕۆن.
سیروان بیر جیجۆ 1991 دەڵێ”: پەیوەندیم بە ئەسمەهان كرد دوای ئەوەی كەتبوونە ژێردەستی داعش، پێی ووتم مەترسن ئێمە دەستبەسەرین و نزیكەی “1000” كەس دەبین، ناتوانن ئازاری هەموان بدەن، بەڵام كێشەمان ئەوەیە پیاوەكانیان لەژنەكان جیاكردوەتەوە.
سیروان دەڵێ”: نەمانتوانی پەیوەندی بكەین بە خێزانەكەمان تا دوای چەند رۆژێك كە لە قوتابخانەی قودس لە تەلعەفەر بوون، وا دەركەوت ژن و مناڵەكان لەوێ دەست بەسەرن، بەڵام لە چارەنووسی پیاوەكانیان ئاگادارنین.
ناوی شەهیدەکانی کۆمەڵکوژییەکە
ز | ناو | تەمەن | تێبینی |
1 | الياس معجو علو | 1955 | |
2 | فيصل الياس معجو | 1983 | |
3 | معمو الياس معجو | 1991 | |
4 | نصرت الياس معجو | 2000 | |
5 | سفيان خدر الياس | 1998 | |
6 | سعيد الياس معجو | 1990 | |
7 | سعيد خدر باجو | 1990 | |
8 | بابير خدر باجو | 1989 | |
9 | خدر باجو سلو | 1940 | |
10 | حجي باجو سلو | 1978 | |
11 | عمر باجو سلو | 1960 | |
12 | عطو مشكو هادى | 1930 | |
13 | دحام عطو مشكو | 1980 | |
14 | عجيل عطو مشكو | 1990 | |
15 | تحسين عطو مشكو | 1988 | |
16 | رضوان عطو مشكو | 1978 | |
17 | خلف خدر مشكو | 1975 | |
18 | عذيب حاجم كاشان | 1978 | |
19 | حمو حاجم كاشان | 1985 | |
20 | خيري حاجم كاشان | 1995 | |
21 | عمر خلف بابير (ابو شعلان) | 1955 | |
22 | سفيل عمو خالتو | 1958 | |
23 | علاو سفيل عمو | 1999 | |
24 | سعيد ايزدوخديدة | 1970 | |
25 | حسين سعيد ايزدو | 1997 | |
26 | زياد رشو خدر | 1983 | |
27 | رشو خدر حسن | 1959 | |
28 | ريبار | – | |
29 | حسين بير مشكو بير درمان | 1980 | |
30 | عيدو بير مشكو بير درمان | 1974 | |
31 | ابراهيم بير مشكو بير درمان | 1965 | |
32 | زيدان ابراهيم بير مشكو | 1982 | |
33 | سعد الياس | 1990 | |
34 | ناصر الياس خلف | 1988 | |
35 | سامي سعيد خلف | 1995 | |
36 | جلال بوكو سلو | 1988 | |
37 | خليل قاسم علي | 1983 | |
38 | سليمان قاسم علي | 1968 | |
39 | سيدو خلف علو | 1939 | |
40 | بدل خلف | 1936 | |
41 | خديدة خلف رفو | 1970 | |
42 | خديدة خلف علي | 1965 | |
43 | جهاد خيرو خالتو | 1993 | |
44 | عمر ادي | 1965 | |
45 | كسو قولو | 1940 | |
46 | حميد كسو قولو | 1991 | |
47 | أكرم محما هبو | 1995 | |
48 | فيصل محما هبو | 1986 | |
49 | غازي محما هبو | 1991 | |
50 | ساهر شفان عمو | 1991 | |
51 | ثامر شفان عمو المندكاني | 1995 | كؤجؤ |
52 | بركات عمو سلو المندكاني | 1963 | كؤجؤ |
53 | ريان بركات عمو المندكاني | 1999 | كؤجؤ |
54 | خدر عمو سلو المندكاني | 1964 | كؤجؤ |
55 | ساهر شفان عمو المندكاني | 1991 | كؤجؤ |
56 | الياس معجو علو | 1955 | |
57 | فيصل الياس معجو | 1983 |
ناوي ئةوانةي رفيَنراون و بيَسةرو شويَنن لة طووندي “قةنيَ”
ز | ناو | تەمەن | تيبينى |
1 | شيرين خلف حسو | 1962 | |
2 | شكرية الياس معجو | 1994 | |
3 | نسرين الياس معجو | 1996 | |
4 | منال الياس معجو | 2000 | |
5 | اسعد الياس معجو | 2002 | |
6 | نوروز الياس حجي | 1996 | |
7 | اميرة ايزدين معجو | 1987 | |
8 | شجاع احمد الياس | 2011 | |
9 | ساري خضر حسن | 1963 | |
10 | عمشة الياس معجو | 1993 | |
11 | سميرة الياس معجو | 1996 | |
12 | يسري الياس معجو | 2000 | |
13 | سامي الياس معجو | 1999 | |
14 | امجد الياس معجو | 2002 | |
15 | زريفة الياس معجو | 2005 | |
16 | شيرين حاجم كاشان | 1970 | |
17 | كوري الياس معجو | 1992 | |
18 | كولي الياس معجو | 1993 | |
19 | شاهة الياس معجو | 1994 | |
20 | ميرم الياس معجو | 1996 | |
21 | سوزان علي سليمان1 | 1991 | |
22 | سام سعيد الياس | 2013 | |
23 | ايران خلف داود | 1982 | |
24 | ساهيرة خضر الياس | 2000 | |
25 | مارتين خضر الياس | 2006 | |
26 | مني خلف رشو | 1987 | |
27 | الينا فيصل الياس | 2012 | |
28 | 28- المي فيصل الياس | 2013 | |
29 | الياس معجو | 1982 | |
30 | نشوان خلف بيناف | 2001 | |
31 | شيروان خلف بيناف | 2003 | |
32 | ايفان خلف بيناف | 2005 | |
33 | روزاليندا خلف بيناف | 2007 | |
34 | ليلي الياس معجو 1 | 1990 | |
35 | سيراج باسم الياس | 2013 | |
36 | بهار عذيب عسو | 1948 | |
37 | بشري برهيم قاسم | 1996 | |
38 | عيشان | ||
39 | هيام رشو | ||
40 | مها عمر خلف | ||
41 | كزي خلف داود | 1975 | |
42 | عمشة باجو سلو | 1984 | |
43 | ليلي حاجم كاشان | 1968 | |
44 | سوزان سفيل عمو | 1996 | |
45 | 4 نوروز خلف حسن | 1995 | |
46 | خالدة مراد قاسم | 1988 | |
47 | وجدان حسن خضر | 2000 | |
48 | 4 عائشة حسن خضر | 2014 | |
49 | قسمت رشو علو | 1960 | |
50 | بريشان مراد ايزدين | 1962 | |
51 | كوزل سعدو | 1925 | |
52 | منجو (ام عيدو قاسم خضر) | ||
53 | جليلة زوجة حازم خزر | لەگەڵ (٣) منداڵ | |
54 | اخت حازم خزر . | ||
55 | ليلي زوجة حسين بير مشكو بير | 1985 | |
56 | كوزي مشكو بير درمان | 1982 | |
57 | غزال قاسم بير حمزو | 1965 | |
58 | اسمهان ابراهيم بيرمشكو | 1991 | |
59 | 59- هناو رشو علي | 1982 | |
60 | هيفين زيدان ابراهيم | 2013 | |
61 | بسي بيرو | 1977 | |
62 | ريان رفو بيرمشكو | 2006 | |
63 | ريدير رفو بيرمشكو | 2008 | |
64 | سعدا صبري | 1994 | |
65 | هيلين عيدو بيرمشكو | 2010 | |
66 | 66- دلين عيدو بيرمشكو 2012 | 2012 |
لە بەردەم تاوەری پێش چیاكە داعش لێیانداین
محبەت ئەحمەد محی 1971، هاوسەری “خەلەف ئەلیاس كتی چیلكی”، لە گوندی “كانیا عیدۆ- شەنگال، دایكی پێنج ماڵ، بۆ داود موراد خەتاری گێڕاوەتەوەو دەڵێ”: رۆژی 3-8-2014 رۆژێكی رەش بوو كاتژمێری “10”ی بەیانی گەڕامەوە بۆ شەنگال، لەكاتێكا خێزانەكان هەڵدەهاتن، شارەكە چۆڵ بوو، نە دەنگی ئۆتۆمبێل و نەدەنگی باعەیەكت نەدەبیست. دوای ئەوە كاتژمێری “12”ی نیوەڕۆ لە گوندی “كانیا عیدۆ” لە گەڵ خێزانەكان بەرەو چیا دەرچوین، ئێمە نزیكەی “70” خێزان بووین، هێزەكانی “داعش”یش بە دوامانەوە بوو، ئای لەو وێنە ترسناكە، بە هەموو ئامرازێك هەوڵیاندا بمانكوژن. كوڕەكەم “ئەمیر”، لە دوامانەوە مەڕەكانی دەهێنا كە نزیكەی “100” دانە دەبوو، دەستگیریان كرد، هاوارم كرد هاوارم كرد، بەڵام بە پێشچاوی دایكیەوە بەكری كوڕی كەوتە مەترسییەكی راستی و ترسناكەوە، مەڕەكانیان تاڵانكرد، بەڵام كوڕەكەم هەڵات، محبەت تەئكید دەكاتەوە كە مەڕەكانیان لە دوایانەوە بوە، وتمان كوڕەكەمان رفێنرا بەڵام با ببێتە هۆكاری رزگاركردنی ئەو دوای خەڵكەكە، كە كوڕەكەشمان رزگاری بوو وتمان مەڕ قوربانی تۆبێن.
ئێمە لەناو ئۆتۆمبێلێكدابووین، دوای ماوەیەك كردمانیانە ئامانج و ئۆتۆمبێلەكەیان سووتاند كە جۆری ئۆپڵی ئۆمیگا رەنگی مارۆنی بوو، بە خێرایی لەناو ئۆتۆمبێلەكە دەرچووین، لە گەڵ هاوسەرەكەم هاوارمان لە هەموان كرد زوو دەرچن، هاوارو گریانی خێزان و مناڵەكان تێكەڵ بوون، دیمەنێك كە ناكرێ لە بیربكرێت.
ئەوەی هەمانبوو لە پارەو بەڵگەنامەكانی خێزان هەمووی لەناو ئۆتۆمبێلەكە سووتا، جگە لە ناسنامەی هاوسەرەكەم كە لە گیرفانیدابوو، لەوكاتەدا دوو گەڵابەو تراكتۆر لە دوامانەوە بوو، یەكێكیان كوڕەكەم “ئەمیر” لێی دەخوڕی كە دایكی “نزار عومەر” داوای لێكرد لێی بخوڕێ، سەرەڕای ژمارەیەكی زۆر لەناو كە لەناو گەڵابەكە سەركەتبوون و لە قەبارەی گەلابەكە زۆرتربوون، ئێمەو ئەو خێزانەش لە گەڵمان بوو سەركەوتین.
هەموان لە خوا دەپاڕاینەوە رزگارمان بكات لە دەست ئەم تاوانبارانە، بەڵام تاوانبارەكان هەموانیان كردبوە ئامانج، ئێمە تەمەنامان دەكرد ئەم كۆمەڵە خێزانە بگەنە چیا، تركتۆرەكە گڵابەیەكی بە دواوە بوو پڕ بوو لە خەڵك و هاوكات مقتورەیەكیشی بە دواوە بوو پڕ بوو لە ئاو، وازیان لێنەهێناین لە بەردەم تاوەری چیاكە لەلایەن جاشەكانی داعشی بەربەرییەوە لێیان داین، تراكتۆرەكە لە گەڵ گەڵابەكەو مقتورەكە وەرگەڕاو بەرەو دۆڵەكە گلۆر بوەوە كە “70” كەسی باركردبوو، دوای هاوارو فیغان، ترس و دڵەراوكێ، ئەوانەی بە سەلامەتی لە ژێر تراكتۆرو گەڵابەكە دەرچووبوون، بریندارەكانیان دەركرد، بەڵام دەركەوت هاوسەرەكەم “خەلەف” گیانی لە دەستداوە، هەروەها هاوسەری مامەكەی “حوسنی ئەل چیلكی” یش گیانی لە دەستدابوو، گریام و پاڕامەوە بۆ قیسمەتم لەم ژیانە.
مناڵەكانم دەگریان و تەرمەكەی باوكیان دەجوڵان بەڵكو مابێت، بەڵام لێمان جیابویەوە بۆ هەمیشە، بۆیە بڕیارمدا لێنەگەڕێم تەرمی مێردەكەم لەم دۆڵە باڵدارەكان بیخۆن، هەندێ كەسی خێرخوا نەسیحەتیان كردم كە مناڵەكان رزگاربكەم چونكە باوكیان لایان نەماوەو ئەمە لە چارەنووسی نوسرابوو، بەڵام من ئیسرارم كرد كە دەبێت تەرمی مێردەكەم رزگار بكەم و بینێژم، ئەوەی بەسەرماندێ بەسەرمان هات.
لە رێگای هەندێ خێرخواز، تەرمی هاوسەرەكەم و هاوسەری مامەكەیمان گەیاندە مەزاری “شەرەفەدین”و لەوێ نشتیانمان، پێنج لە مناڵەكانم و سێ مناڵی براكانی مێردەكەمم لە گەڵ بوو، بۆیە ئێمە نەمانتوانی لە گەڵ تەرمەكان بڕۆین و ئێستا نازانین گۆڕەكەی كامەیە، بەڵام دڵنیابوومەوە لە بەردەم مەزارەكە نێژراوە.
ئەمە بەشێكە لە مردنی هاوسەرەكەم، بە جل و بەرگی پیس و دڕاو، رۆژانێك بە گریان و بەبێ نان و ئاو لە چیا، هاوسەری شۆفێرەكە بریندار ببوو، ژمارەی بریندارەكان “7” كەس بوون، كەمترین پێداویستیمان نەبوو، بە تایبەت پێداویستی پزیشكی بۆ ئەوەی بریندارەكانی پێ چارەسەر بكەین، ئەی كێ مناڵەكان چارەسەربكات كە برینەكانیان سەخت بوو، كە هەندێ جار گریان بۆیان كورتی دەهێنا.
هەموان دەپاڕانەوە یان رزگاربون یان مردن، بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا مردن بە ئاسانی دەست ناكەوێ، دوای چەند رۆژێك بریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانەی دێرك “رۆژئاوای كوردستان مەبەستە” گوێزایەوە، بەڵام لەوێ دوان لە مناڵەكانی نزاری شۆفێرگیانیان لە دەستدا. دوای هاتنە خوارەوەمان لە چیاو لە رێگای “كرسی”وەو دواتر سنوونێ و لەوێش داعش كەوتە دوامان و لە دەستیان هەڵاتین و هەر بەدوامانەوە بوون، هاواری خێزان و مناڵ و ئافرەت پڕ ببوو لە كەون، تەرمێكمان جێهێڵا كە لەتەمەنی گەنج بوو، دوای “18” كاتژمێر رێكردن گەشتینە رۆژئاوا، ئەوەی پێیان كرا پێشكەشمانیان كرد، دوای ئەوەی گەشتینە دهۆك مناڵەكانم داخلی نەخۆشخانە بوون، چونكە ئەوانیش بریندار ببون بەڵام بەسوكی.
ئەمە چیرۆكی سەدان و بگرە هەزاران خێزانی ئێزدییە، مرۆڤ كە گوێیان بۆ هەڵدەخات، سفت دەبێت لە ژان و سوێ، بەتایبەتریش ئەوەی كە لە نێو ساتە ناخۆش و تاڵەكانی ئەنفال ژیابێت یان ئاگاداری هەبێت، لە رێگای ئەم چیرۆكانەوە ئەنفالی 1988 ی بەعس و 2014ی داعش بە یەكەوە گرێدەداتەوە، چونكە زام و برینەكانیان هاوشێوەن، تەنها كاتەكانیان جیاوازن ئەوی یەكەم 1988 و ئەمی دووەم 2014، ئەوی یەكەم حزبی بەعسی عەرەبی و ئەمی دووەم دەوڵەتی ئیسلامی عەرەبی.
لەسەر هەردوو ئەژنۆی بە رێكردن رزگاریبوو
كاتێك دەست بۆ ئامادەكردن وداڕشتنەوەی چیرۆكێك لەبارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە دەبەم، قورساییەكی گەورە لەشم دادەپۆشێ، پرسیاری جۆراو جۆر یاخەم دەگرێ، هەندێ جار توانای كۆنترۆڵكردنم نامێنێ، دواجار دێمەوە سەرخۆم و دەست پێدەكەمەوە. لە كاتی كاركردن لەم چیرۆكانە زۆرجار دەچمەوە لای كچە ئەنفالكراوەكانی گوندەكەی خۆم “فەرید، كەسران، زەكیە، ریزان، نەدیم، ژیان، فەسیح، بەهار، سێوە، سەرگوڵ، نەسرین، نەسرەت، هەنار، شوكریە، ئافتاو، مەحبوب، ئیمان، ئەختەر، نیگار”و ئەوانیتر، چونكە جیاوازی نێوان ئەنفالكردن و زیندە بەچاڵكردنیان لە گەڵ كچ و ژنە رفێنراوەكانی ئێزدییەكان تەنها كات و شوێنە.
ئەم چیرۆكە بەم شێوەیە دەست پێدەكات، سەرەڕای برینداربوونی بە سەختی، بەرێكردن لە سەرهەردوو ئەژنۆی خۆی رزگاردەكات و داوا لە دەوروبەری دەكات “ژەهر”ی بدەنێ بۆئەوەی بیخوا، بێگومان لە پێناوی ئەوەی رزگاری بێت و گیان لە دەستبدات.
وەك لە چیرۆكەكانی تریش وتمان كۆجۆ گوندێكی ئێجگارجوانەو دەكەوێـتە سنووری باكوری قەزای شەنگال بە دووری “23” كلیۆمەترو لە پەلامارەكانی “داعش” بۆسەریان زیاتر لە “1000” شەهیدی داوە.
داود موراد خەتاری دەڵێ: ئدریس بەشار سەلۆ، خەڵكی گوندی كۆجۆ، تیرەی مەندەكانی، تەمەن 1970، دوای ئەوەی گەیشتە ناوچەیەكی پارێزراو، بەم شێوەیە بۆمان دوا “: رۆژی 3-8-2014 هەندێ كەس لەگوند دەرچوون، لە رۆژی دوای داعش هاتن و چەكەكانمان رادەستیان كرد، بۆرۆژی سێهەم نەهاتنەوە، لە رۆژی چوارەم شوانێكیان گرت و ئامادەیان كرد بۆ دڵنیایی خەڵك، لە رۆژی پێنجەم خاڵێكی پاسەوانیان لە ناوەندی كۆجۆی تێكەڵ دانا، لە ماوەی دوو رۆژدا نەیانمانبینی، لە رۆژی 11-8-2014 دوو رۆژ ماوەیان داین بۆ ئەوەی هەركەسێك ئاینی خۆی بگۆڕێ، لە رۆژی شەممە دوای 11ی مانگ چەند مەفرەزەیەكی داعش بەشەو جوڵەیان دەكردو دەسوڕانەوە، لە كاتژمێری 11ی شەو بە لێبوردن ئاگاداریان كردینەوە، لە 15-8-2014 رۆژی هەینی شۆفەڵێكیان هێناو رێگاكەیان بەست، لە كاتژمێری “10”و نیوی بەیانی گوندەكەیان تەوق كرد لە هەمولایەكەوە، میوانخانەی موختاریان ئاگادار كردەوە كە چۆن لە گوندەكە دەرتان بكەین.
لە قوتابخانەكە كۆبووینەوەو دڵمان خۆشبوو، چونكە دەردەچین بۆ چیا، هەموو خەڵكەكەیان ئاگاداركردەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان بێنن بۆ قوتابخانەكە، لەوشوێنە داعشێكی زۆر كۆببوونەوە، بەڵام خێزانەكانی گوندەكە لە ژوورەكان و نهۆمی سەرەوە كۆببونەوە، لەكاتێكدا پیاوەكان لە مەمەڕو باخچەكەدا بوون.
موختاری گووند “ئەحمەد جاسۆ” ئەوكات لەوێ بوو، داوایان كرد مۆبایل و پارەو زێڕەكان كۆبكەینەوەو دوای لەجانتایەكی گەورە كۆیان كردەوە، یەكێك لەوان وتی”: كێ شێختانە؟ پێمان ووت ئەمە “ئەحمەد جاسۆ”. پێی وت: ئایا تەسلیم دەبن؟ هەموان رەدیان كردەوە، دەرچوو هیچی نەوت، كەسەكە دەمانچەیەكی بە دەستەوە بوو، ئەم خانەوادانە چین؟ بە دووپیكاب لە جۆری “كیاو دێر” “18” پیاویان سەرخست، ئۆتۆمبێلی سێیەم “16” كەسیان سەرخست بۆ رۆژهەڵاتی گوندەكە بە دووری “350” مەتر بەرەو رێگای بلیج لە رەزێك لە بەردەم حەوزێكی ئاو، بینیمان بە یەكەوەو بە یەك ڕیز ریزیان كردوون بە دووری 30 مەتر، دوای دابەزینمان داوایانكرد بە زووترین كات بگەینە لایان، دواتر پێش ئەوەی بگەینە لای وەجبەی یەكەم دەستڕێژیان لێكردین و كۆمەڵێكیان كوشت، سێ كەس بە شێوەیەكی عەشوائی دەست رێژیان لێمان كرد، كەسێك لەسەرگردەكە كامیرایەكی پێبوو، وێنەی دەگرت و هاواریان كرد ” الله أكبر، الله أكبر “.
بە سێ فیشەك لەلاكەشەوە بەركەوتم، وتیان ئەو دشداشە لە بەرە رۆحی تیایەو هەناسەدەدا “مەبەستیان من بوو”، لەم كاتەدا گوێیان لە دەنگی فڕۆكە بوو، گوێم لێبوو وتیان شوێنەكە بگۆڕن فڕۆكە هات، دەست ڕێژكۆتایی پێهات و لە ماوەی سێ خولەكدا كەس لەلای ئێمە نەمایەوە، هەندێ بریندار داوای ئاویان دەكرد، بەڵام من سەرم بەرز نەدەكردەوە، دوای ئەوەی بینیم كەس لەو ناوە نەماوە، شەش كەس بە خەستی بەركەوتووبوون و حاڵەتەكەیان ترسناك بوو داوای ئاویان دەكرد ئەمانە بوون ” سەعید عەمۆ حەلۆ، شێرزاد ساڵەح قاسم و براكەی نەوزاد كە مامۆستای گوندەكە بوو، نافع سەعید عەمۆ، سەعد حاجی بەشار، ئەمین ئیبراهیم بەشار”.
كوڕە مامەكەم بەرنەكەوتبوو، كەوتمەڕێ، ئەوانەی لەلامەوە بوون “كجی عمۆ سلۆ، ئەلیاس ساڵەح قاسم، قاسم عفدۆ، رافد سەعید عمۆ، سالم خدر خلف، ئەوانیش بەركەوتبوون، دوای من تەنیا بوومەوەو بەتەنیا رێمدەكرد، كاتژمێر گەشتە سێ و نیو، لە كۆمەڵە خەڵكێكی تر چواركەسی تر هەڵاتبوون داعشەكان هێرشیان كردنە سەرو سێیانیان لێ شەهید كردن و ئەوەی تریان خۆی رزگار كردبوو.
من بە سكەخشێ دەڕۆشتم، لەناو باخێك تا ئێوارە مامەوە، خوێن لە برینەكەم دەڕۆشت، ئاوم دەست نەكەوت لە رەزەكە، زۆر تینوم بوو، تەنها تەماتە لە باخەكە دەست دەكەوت، بوتڵێك ئاوی بەتاڵم دۆزییەوە، تەماتەكەم تێدەگوشی و دەمخواردەوە، كاتێك تاریك داهات، كەوتمە رێ و كاتژمێری “11”و چارەك گەشتمە گوندی “بسكی جنونی”، رێكردن لە سەرئەژنۆكانم، پەنجا مەتر پێش ئەوەی بگەمە گوندێكیتر “ئەل مەیتووتە” عەرەب بوون بانگیانم كرد ئاوم بدەنێ، دووكەس هەڵیانگرتم و ئاوم خواردەوە لە گەڵ پارچەیەك خواردن، داوام لێكردن پەنام بدەن بەڵام رەدیان كردەوە، پێم ووتن ئێمە دراوسێیین و من بەم شەوە بریندارم، داوایان لێمكرد بڕۆم، منیش داوای ژەهرم لێكردن بۆ ئەوەی خۆم رزگاربكەم لەم ئازارە.
من بە دەست برینەكەمەوە ئازاری زۆرم دەچەشت و نەمدەتوانی لەسەر پێیەكانم بوەستم لەبەرئەوەی شكابوو، خوێنیشی لێدەڕۆشت، پێڵاوم لە پێنەبوو، جوتێك پێڵاویان بۆ هێنام و پێیان راگەیاندم بە زووترین كات گووندەكە جێبهێڵم، گەنجێكی بە غیرەت تەقدیری دۆخی منی كردو پێی وتم: بڕۆ بۆ دەرەوەی گوندەكەو بە پێی توانا هاوكاریت دەكەم، لەسەرئەژنۆ رێم دەكردو برینەكەشم خوێنی دەڕۆشت، لە دەرەوەی گوند داوای مۆبایلەكەیم كرد، دوای پەیوەندیكردن بە كەسێكەوە، هات و لە كاتژمێری چواری بەیانی رزگارمی كرد.
ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو بۆم گێڕایەوە، تكای هاوكاریم لێی كرد لە كاتژمێری دەونیوی بەیانی رۆژی 16-8 هەڵی گرتم و بردمی بۆ ناوچەیەكی چۆڵ كە “45” كیلۆمەتر لە باكوری قەزای بەعاجەوە بوو، لەناو خێمەیەكی بچوك بە تەنیا مامەوە لەناو باخێكدا، لە رۆژی 17-8-2014 هەستم بەسەرما لە لاشەم كرد، هاوكارەكەم هات و لێی پرسیم حاڵت چۆنە؟ پێم ووت سەرمام بوە، وتی بۆیندار كە سەرمای بێت لە حاڵەتی مەترسیدایە، ئێستا ئەتبەم بۆموسڵ. كاتژمێری “9”ی شەو گەشتینە نەخۆشخانەی كۆماری لە موسڵ، پشكنین و ئەشیعەم گرت، لە نەخۆشخانە ناوەكەمیان گۆڕی، دكتۆرەكانیش پێیان ووتم ناتوانین فیشەكەكان لەلاكەشەوە دەربكەین، كاتێكیش لەهۆكاری بەریندارە بوونەكەمیان پرسی، پێیانم ووت من لە ناو ئۆتۆمبێلێك بووم كۆمەڵە كەسێكی نەناسراو بەشێوەیەكی عەشوائی دەستڕێژیان لێكردین و برینداربووم.
لە سەر قەرەوێڵەیەك لە ژوورێكی سادەی نەشتەرگەری رایان كشاندم، لە هەمان رۆژدا برینداری تری زۆر لێبوو، چل داعش لەلایەن بۆسەی پێشمەرگەوە بریندارببوون لە باكووری بەنداوی موسڵ، لەم كاتەدا باوكی یەكێك لە بریندارەكان هات و پێی ووت ” پێتم نەوت لە گەڵیان كارمەكە، كێ پێت دەڵێ ئافەرین”.
هەموو بریندارەكان عەرەبی موسڵ بوون، لەم كاتەدا ئەمیرێكی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” سەردانی نەخۆشخانەی كرد، وای زانی منیش لە جەماعەتی خۆیانم “100” دۆلاری پێدام وەك هەموو بریندارەكانی تر.
ئیدارەی نەخۆشخانە داوایان لێم كرد نەخۆشخانە جێبهێڵم، كاتژمێری “12”و نیوی شەو نەخۆشخانەم جێهێڵا، دەرمانیان پیمداو ئۆتۆمبێلەكەمان پڕ كرد لە بانزین، لە رێگا ئۆتۆمبێلەكەمان پەكی كەوت و دواكەوتین، ئێمە لەسەر شەقامی گشتی ناوچەیەكی چۆڵ وخاڵی لە مرۆڤ بووین، هەزار جار خۆزگەم بەمردن خوست وەك براو باوكم كە شەهیدبوون و لەكوشتارگەكە لە گەڵم بوون و ئەودوای خانەوادەكەمان لە ژێر رەحمەتی داعش بوون و كەس لەخانەوادەكەمان نەما تەنها من نەبێت.
دوای چاكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە، عەسرەكەی گەشتینە باكووری بەعاج ، برینەكەم پێویستی تیماركردن و تەداوی هەبوو ئازاری زۆرم چێشت، رۆشتین بۆ شارۆچكەی “ئەبو حەمام” بۆ سوریا، یاریدەرێكی پزیشك برینەكەمی تیمارو تەداوی كرد، دوای دوو رۆژ سەردانی دكتۆرم لە بەعاج كرد، دوای ئەوەش دووجاری تر، نەخۆشخانەكەبەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكان تێك چووبوو، چونكە ببوە شوێنی بریندارەكانی داعش و جوڵەكردنیان، لەجاری دووەم من لەلای شوێنی دەرمانخانەو تەداوی بووم، فڕۆكە بۆردوومانی كردو لێیدا، ئۆتۆمبێلەكەی ئێمە لە پێشی دەرمانخانەكە بوو، ئۆتۆمبێلەكەمان تەدمیربوو، هاوڕێكەشم برینداربوو. شوێنی دەرمانخانە تێك چوو، بریندارو كوشتنی لێكەوتەوە، لێرە ئازاری زۆرم كێشا، هاورێكەم بریندارەو ئۆتۆمبێلەكەی تەدمیربو، پەویوەندی كرد بە كەس و كارییەوە، دوای موعاناتێكی زۆرگەشتینەوە شوێنی خۆمان.
تا رۆژی 23-9-2014 بە رێزو ئیحترامەوە لای ئەم كەس مامەوە، فڕۆكەكان بەبەردەوانی بۆردومانیان دەكرد، زۆربەی خەڵكەكە لە دەشتەكان دەژیان، كەس بە بوونی منی نەدەزانی لەم جێگایە تەنها كەس و كارەكەم چونكە من دوور بووم لە شارەوە، لە ترسا “10” رۆژ نەخەوتم و زۆر دڵە راوكەم بوو.
لەكاتژمێری “5”ی بەیانی رۆژی 23-9-2014 دۆستەكەم هەڵی ساندم و سەركەوتمە ئۆتۆمبێلێك، گەیشتینە شارۆچكەی “القیارە” باكوری رۆژهەڵاتی موسڵ و دوای بۆ قەزای “حەویجە”و دواتریش پرسگەی داعش و لەوێشەوە بۆ ناوچەی ئارام و ئاسایش كەركوك، لێرە تەلەفۆنەكەم كردەوەو تەلەفۆنم بۆ كەس و كارەكەم كرد.
ئدریس ئەوە روون دەكاتەوە سەرەڕای ئەوەی عەرەبی ناوچەكە هاوكاری داعش بوون، بەڵام هاوڕێی وەك ئەو كەسەی كە ئەو ماوە رۆزە ریزو ئیحترامی گرتوەو بوەتە هۆكاری چارەسەركردن و رزگاركردنی كەم نین و نازانێ بەچ زمانێ وەسفی بكات.
خەیری قوربانی دەستی داعش یان تینوێتی؟
وەرە لە پێشچاوت، مناڵەكەت لە تینوا بخنكێ و دەسڵاتی ئەوەت نەبێت رزكاری بكەیت؟ بیهێنە پێشچاوی خۆت ئازیزترین كەست داوای ئەوەت لێبكات باوشیبكەی و رزگاری بكەی، تۆهیچ هەر هیچت پێنەكرێ و ئەویش لە گیانەڵادا بێت؟ دەبێت لەم كاتە ویژدانی مرۆڤایەتی لە كوێ نوستبێ؟ دەبێت ئەوانەی باسی مافی مرۆڤ و ئاژەڵ دەكەن لەكوێ نوستبن؟
بۆ راستی ئەم قسانە گوێ لە چیرۆكی خەیری لە زمانی بوكیەوە بگرە. خەیری تەمەنی “14” بەهاربوو، واتە ساڵی 2000 هەزار لە دایك ببوو، كچێكی رووخسار جوان، پرچێكی ئاڵتوونی، چاوی شین.
باپیر برجس ئەل سموقی باوكی خەیری دەڵێ”: لە ناوەندی قەزای شەنگال گەڕەكی شەهیدان بووین، كاتێك پەنامان برد بۆچیا، ئۆتۆمبێلەكەم لە هەڵەتەكانی چیاكە تێك چوو، شوێنەكە ترسناك بوو بۆیە نەمتوانی چاكی بكەمەوە، بۆیە لە شوێنێك جیم هێڵا، بەپێ كەوتینە رێ، ماوەكە دوورو درێژو سەركەوتن سەخت بوو، خەیریە ماندوو بوو، قاچەكانی رێی نەدەگرت و نەیتوانی رێبكات.
داوای ئاوی لە من كرد، هاوسەرەكەشم لە گەڵ هەڵگرتنی مناڵەكان ماندووبوو، تینوێتی دەیكوشین، ترسیش راوی دەناین و مناڵەكانیش دەگریان، دەمانەویست بگەینە ناوچەیەكی ئارام، من داوام لە خەیری كرد رێبكا لە بەر ئەوەی دوومناڵی ترم هەڵگرتبوو، دایكیشی مناڵێكی هەڵگرتبوو، كاتێك گەشتینە ناو چیاكە خەیری بە تەواوی لە هیلاكی و تینوێتی پەكی كەوت، قاچەكانی بە شێوەیەكی غەریب رەق بوون، زمانی وشك بوو، تووشی ناوسك چوون هات، نەیدەتوانی لە بەر وشكی زمانی بجوڵێنێ.
بە رێگای هەندێ خێرخواز كە پیشەیان تەندروستی بوو هەوڵمدا رزگاری بكەم لەو دۆخە، بەڵام كەوت و دوای گیانی لە دەستدا، ئازارێكی گەورەی بۆ من جێهێشت، لە بەر ئەوەی من نەمتوانی هەڵیبگرم، ئۆتۆمبێلەكەشم خیانەتی لێمكرد كە لە كاركەوت و منیش لە سەخترین دۆخ بووم، بڕوام نەبوو ئۆتۆمبێلەكەم نەمگەیەنێتە موراد، بۆیە ئازیزترین كەسم لە دەستدا.
هەموو بەیانیەك دەستم لێی دەدا، كاتێك چاوە شینەكانیم دەدی وەك ئەوەی لەناو دەریایەكی هێمندا بم، هەستم دەكرد من خۆشبەخترین مرۆڤم لە دنیاو هەموو سامانی جیهان هی منە.
جینۆسایدی گووندی حەردان “مۆڵەتی سێ رۆژیان بۆ داناین یان كوشتن یان ئیسلامبوون”
خوێندنەوەو پشوودرێژی بەدیار چیرۆكی جینۆسایدكردنی گووندی “حەردان”، كات و خوڵقی فراوانی دەوێ، چونكە سەختە برینێك بخوێنیتەوە یان گوێت لەباسكردنی برینێك بێت بكەرەكانی پڕاو پڕ خاڵی بن لەهەستی مرۆڤ و رێزی مرۆڤایەتی، لەكاتی وەرگێڕان و داڕشتنەوەی ئەم چیرۆكانە، یان چیرۆكەكان دەبوون بەبەشێك لەمن یان بەپێچەوانەوە من دەبووم بەبەشێك لەوان، هەر ئەمەش والێكردم بەردەوام و لەرێگای ماڵپەڕی “بەحزانی نێت”وە چاوەڕێی ئەوەم دەكرد بزان كەی “داود مەراد خەتاری” چیرۆكێكی تری تۆماركراوی جینۆسایدی ئێزدییەكان بڵاو دەكاتەوەو منیشدەست بەوەرگێِڕان و داڕشتنەوەی بكەم.
گوندی حەردان دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی “شیمال” بەدووری “30” كیلۆمەترو رۆژهەڵاتی “زۆرافا” بەدووری “7” كیلۆمەتر، لەنێوانیاندا چوارڕیانی “حەردان” لەسەرشەقامی گشتی هەیەو گوندی “كر شەبك” كەلە عەرەبی سوونەو ئێزدی پێكهاتوون.
ژمارەی خێزانەكانی حەردان “313” نە بەپێی كۆبوونی خۆراك و ژمارەی دانیشتوانەكەی بەتاك “2904” دووهەزارو نۆسەدو چواركەسە، ئەمە لەزمانی بەڵێندەری كۆبونی خۆراكی گوندەكە “دەروێش شەمۆ عەلی” پشڕاستكراوەتەوە.
خەڵكی حەردان لەنێوان مردن و ترسدا، چیرۆكەكەیان دڵ بریندار دەكات و فرمێسكی لێدەڕژێ بەپێی شاهێدحاڵەكان لەچوار ڕییانی “حەردان”، چوار ڕییانی مەرگ وەك سێگۆشەی بەرمۆدا، لەسەخترین دۆخ و چاوەڕوانی مەرگ و لەناوبردن.
دەخیل خدیدە ئەل هەسكانی تەمەن 1986كە خەڵكی گوندی حەردانە دەگێڕێتەوەو دەڵێ”: گوێمان لەدەنگی پێكادان بوو لەباكوری ناوەندی قەزاكە، كەسایەتیەكان جەختیان كردەوە كەگوندەكە جێنەهێڵین، بەپشت بەستن بەوەی گوند بۆتاڵانچیەكان چۆڵ نەكەین، لە 3-8-2014 كاتژمێری “12”ی نیوەڕۆ، دوو ئۆتۆمبێلی داعش هاتنە پێشەوە، وتیان ئێمە رێبوارین و مەترسیمان بۆ ئیوەنیە لەسەربەرپرسیارێتی ئێمە.
بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانیان پشكنی، بەناوگوندەكەدا جەولەیان دەكردو بەسەماعە ئایەتەكانی قورئانیان لێدەدا، وێنەیان لەگەڵ گەنجەكان دەگرت، عەرەبەكانی ناوچەكە پەیوەندییان بە گوندەكەوە كردو وتیان هیچ مەترسیتان لەسەرنیە.
لەبەر ئەوە هەموو ئەوانەی بەرەو چیا رۆشتبوون دوای دڵنیابوون گەڕانەوە، لەكاتژمێری یەك لەسەرداوای خەڵكەكە موەلیدەی گوندەكەیان خستەكار، هەموانیان دڵنیاكردەوە، خەڵكەكە وەك لەسەری راهاتبوون “خەوی نیوەڕوانە” خەوتن، كاتژمێری “3”ی پاش نیوەڕۆ “3” كەسایەتی عەرەبی ناوچەكە هاتن بۆلای سەید “قولو قاسم ئەلیاس” موختاری گوند، وتیان ئێمە ترسمان لێتان هەیە، ئەمانە داوای ئەوەتان لێدەكەن ئاینتان بگۆڕن یان كوشتن، بۆیە رێنمایتان دەكەین وریاو ئاگاداربن.
كاتژمێر چوارو نیو، هەواڵێك بڵاو بوەوە كەئەوان ئافرەتەكان دەبەن و پیاوەكان دەكوژن، دەرچوین و لەگەڵ مندا “35” كەس لەپیكابێكی تەك موۆدێلی 1985 سەركەوت، من پێش وەخت بانزینی سووریم تێكردبوو، مەمدەتوانی لەكاژمێرێكدا زیاتر لە “40” كلیۆمەتر ببڕم، بەرەو مەزاری شەرەفەدین رۆشتین، ئەوانەشی بەرەو دهۆك رۆشتن لەپرسگەی “سەنونێ” دەستگیریان كردن و بەرەو “خان سۆر” رەوانەیان كردن “سەربازگە”، ئەوانەشی كەمابوونەوەو لەپاشی ئێمەوە بوون “20” ئۆتۆمبێل بوون و لەلایەن “11” ئۆتۆمبێلی داعشەوە لەكاتژمێری “5”ی ئێوارە دەستگیركران.
لەچوار رێیانی حەردان ژنەكانیان لەپیاوەكان دابڕی و بەرەو شوێنێكی نادیار بردیانن.
مەشعەل سلێمان موردا تەمەن 1961 یەكێك لەكەسایەتیەكانی گوندی حەردان باسی ئەوەدەكات كە”: لەكاتژمێری “10”ی بەیانی رۆژی 3-8-2014 لەچوار رییانی حەردان بەرگریكارن لەچوارییانی حەردان و پرسگەی حەردان و چواررییانی كۆلا هەیە، بەڵام لەكاتژمێری “11”ی پێش نیوەڕۆ زانیمان كەناوچەكە هیچ پاسەوانی لێنیە.
لەكاتژمێری “12”ی نیوەڕۆ عەرەبەكانی “گر شەبك” ئاگاداریان كردینەوە كەداعش لەگوندەكەی ئەوانە ئەوەی لەسەرتانە زۆر وریابن، دوای نیوكاتژمێر گەشتنە گوندەكەو بەخەڵكەكەیان ووت ئێوە عێراقین و هیچ مەترسیتان لەسەرنیە، لەكاتژمێری “4”ی ئێوارە كوڕەكەم ئاگاداری كردمەوە كەخەڵكەكە هەڵدێن، لەم كاتەدا دووعەرەب هاتن بۆلام و مەترسی خۆیان پێڕاگەیاندم لەبەرامبەر ئەم ستەمكارانە.
منیش بەخوشكەكانم “خەڵات و برجس”م وت ئامادەكاری بكەن بۆڕۆشتن، بەتراكتۆرو ئۆتۆمبێلی هەندێ ناسیاو سەركەوتین، من بڕوام وابوو دواین كەسم، لەناوەڕستی رێگا لەگرشەبەك پێمانیان وت رێگا بەستراوەو ئەوخێزانانەشی پێش ئێمە گەشتبوونە ئێرە دەستبەسەركراون، گەڕاینەوە بۆگوند كەنزیكەی “20” خێزان دەبوین، رێگای دووەمیش نەبوو بۆدەربازبونمان لەبەر ئەو ستارەی بەدەوری گوندەكەدا هەبوو.
هەروەها كەماڵ سلێمان دەڵێ”: لەم كاتەدا كوڕی مامەكەم “سەڵاح خەڵات سلێمان” ئاگاداری كردمەوە، وتی مادام بەچەند ریزێك رێكیان خستوین یەكسەر رەمیمان دەكەن تكادەكەم چارەیەكمان بۆ بدۆزەوە، منیش “مامە مشعل” م ئاگادار كردەوە چارەسەرێكی خێرامان بۆبدۆزێتەوە، هەروەها سەلۆ خەلیل وتی ئێمە لەبەردەم مەترسی راستەقینەین تكایە تكایە چارەسەرێك بدۆزنەوە، كەوتبوینە حاڵەتی شڵەژان و من قسەم لەگەڵیان دەكرد، گوێم لەدەنگی دەست ڕێژی گولەبوو، خەڵكی گوندی كرمزیش دەڵێن دەستڕێژی گولە لەهەموویان كرا.
ئەركان قاسم تەمەن 1986 دانیشتووی گوندی كرمز بۆی گیڕامەوەو وتی: ئێمە دەیانمان بینی و بەتەنیشتمانەوە بوون، بەسێ وەجبە كوشتیانن، وەجبەی یەكەم تەرمەكانیان سووتان و كردیانە ژێرگڵەوە، وەجبەی دووەم بەتەنیشت وەجبەی دووەمەوە كوشتیانن و وەجبەی سێیەم لەپشت ساترەكەوە كوشتیانن نزیك لەچوار رییانەكەو هەموو تەرمەكانیشیان بەشۆفەڵ دەشاردەوەو ژن و مناڵەكانیشیان نارد تەلعەفەر، ئێمە بەرگرییەكی زۆرمان كرد بۆماوەی چەند رۆژێك و دوای ئەوە گوندی “كرمز”مان چۆڵ كردو داعشەكانیش بەتەواوی سوتاندیان.
مشعل سلێمان بەگریانەوە دەڵێ”: دوای ئەوەی هەواڵەكەم بیست، لەم كاتەدا هەندێ عەرەب هاتبوون بۆ گوندەكە بەمەبەستی “كرفانهم”، لەمەسەلەكە ئاگاداریانم كردەوە، لەناویاندا “ئەحمەد حسین محمود” راسپارد بچێت بۆ چوار رییانەكەو تكا لەچەكدارەكان بكات كاری دووژمنكارانە لەدژی ئەو خەڵكە هەژارە ئەنجام نەدەن، دوای “10” خولەكە یان زیاتر گەڕایەوەو لەرووخساریا حوزنێكی زۆرم بینی، پێی وتم زیاتر لە “50” پیاو لەبەردەم مەترسیدان و نەمتوانی لێیان نزیك ببمەوەو هیچ قسەیەكی منیشیان وەرنەگرت و دووریان خستمەوە.
دوای كاتژمێر “5”و نیو داعشەكان گەڕانەوە بۆگوندەكە، ئەو گەنجانەی كەمابوونەوە كۆیانیان كردەوە، ویستیان هەموومان بكوژن، یەكێك لەوان تەدەخولی كرد كەتەلعەفەری بوو، داوای كرد كاتێكمان بدەنێ، تا كاتژمێری “7” لەگوندەكە مانەوە، هەموو چەكەكانمانیان كۆكردەوە، مۆڵەتی “3” رۆژیان بۆ داناین “یان كوشتن یان ئیسلام بوون”.
لەكاتژمێر”7″و نیو بەرەو گوندی “كر شەبەك” دەرچوین، ئێمە “20” ئۆتۆمبێل بوین و لەوێشەوە بەرەو گوندی “خرانە ئال هەویریە” ئەوانیش لەحاڵەتی راكردن بوون و پاشان بەرەو “زۆرافا”. ئێمە بەبێ لایت دەڕۆیشتین، یەكێك لەئۆتۆمبێلەكانمان پەكی كەوت و جێمان هێڵا، دانەیەكی تریش بەنزینی لێدەڕۆشت دیسان جێمان هێڵاو دواتر گەشتینە گوندی “شۆركا”و تا دوای گەشتینە مەزار شەرەفەدین.
باسم قاسم حەیدەر تەمەن 1997 كەیەكێك لەگەڕاوە رفێنراوەكانە دەڵێ”: لەكاتژمێری “11” داعشەكان هاتن و هەموو خەڵكەكەیان لەناوەڕاستی گوندەكە كۆكردەوە، تەئكیدیان كردەوە كەهیچ مەترسییەكتان لەسەر نیە، كاتژمێری “2”ی دوانیوەڕۆ داوایان كرد وێنەیان لەگەڵ بگرین، لەكاتژمێر “3” ئێمە لەنزیك چوار رییانەكەبووین كەچوار كیلۆمەتر لەباكوری گوندەكەوەیە هەستمان بەمەترسی دۆخەكەو هەڵوێستیان كرد، پەیوەندیمان بەگوندەوە كرد “خدر ئەمین” ئەو لەتوركمانی سوونە بوو، هەروەها نزیكیش بوون لە “داعش”وە، كەس و كارەكەیان بەتوركمانی و كوردی قسەیان دەكرد، باوكمیان ئاگادار كردەوە كەپێویستە رابكەن، لەبەر ئەوەی ئێمە لەبەردەستیانداین و دواتر گەڕاینەوە بۆ گوندی حەردان.
باوكم وتی پێویستە بڕۆین بۆ لای “كریف ئەل دەم” لەگوندی “حەردانی بچوك و لەوێشەوە ئیمكان دەبێت بەشەو دەرچین بۆچیا، ئاگاداریانمان كردو وتیان بەخێرایی وەرن، براكەشم “موحسن” یەك ماڵ بوو لەگەڵیان و لەباوشی “كریف” سوونەت كرابوو، ئاگاداری كردەوەو وتی كریف ئێمە هاتین و چایەكمان لەگەڵیان خواردەوە.
من و براكەم لەدەرەوەی ژوورەكە بووین، تێبینی هاتنی ئۆتۆمبێلمان كرد بەتیشكی لایتەكانیان، ئەوكاتە كاتژمێر “8” بوو، كریف وتی “لەكەس قبوڵ ناكەم لەژوورەكە بچێتە دەرەوە”، لەم كاتەدا برایەكەم “موحسن” نزیك بوو لەژوورەكە، ویستی لەدۆخەكە تێبگا، كردی بەقۆڵیاو هێنایە ژوورەوە، بۆیە من هەڵهاتم و لەدەواجنی مریشك لەبەرامبەر ماڵیان خۆم شاردەوە بۆماوەی سێ كاتژمێر.
لەژووی میوانخانەكەیان گوێم لەدەنگی دایكم بوو هاواری بەسەریاندا دەكرد، كوڕەكەیان وڵامی دایەوەو وتی ناتوانم بتانشارمەوە، دەوڵەتی ئیسلامی ئێستا دێن و دەتانبەن، دوای نیوكاتژمێر هێزێكی داعش هاتن و چواردەوری ماڵەكەیان گرت، من تەماشایانم دەكرد، خێزانەكەمیان دەخستە ناو ئۆتۆمبێل و ژن و پیاوەكانیان لەیەكتر جیاكردەوە.
گوێم لێبوو بە “كریف”یان ووت”: انشااللە ئەم ناسیاویەتان بە ئاراستەی دەوڵەتی ئیسلامی لەبیر ناكەین لەبەر ئەوەی ئەم كافرانەتان تەسلیمی ئێمەكرد بۆ لێپرسینەوە”، دوای ئەوە دوو ئۆتۆمبێلی گەورە “لۆری”یان هێناو سەریانیان خست، لەنێوخۆشیاندا بەتوركمانی گفتوگۆیان دەكرد.
باسم بەم شێوەیە قسەكانی تەواو كردو وتی: هەستم كرد دۆخەكە بۆهەڵاتن لەبارە، لەوشوێنەی خۆم شاردبوەوە دەرچووم بەرەو دۆڵێك رۆشتم، من ناوچەكە شارەزابووم، پێویست ئاراستەی شوێنێك بگرمەبەر گونجاو بێت بۆخۆشاردنەوە، لەوێشەوە بۆ گوندی “خەران”ی و دواتر بەرەو “زۆرافا”و “پیرئاورا”، لەرێگا كەتیشكی لایتی ئۆتۆمبێلم دەبینی رادەوەستام، وێنەی كەس و كارەكەم لەپێشچاوم بوو، هاوارەكانی دایكم كاتێك سەریان خستە سەرئۆتۆمبێل لەگوێمدا دەزرینگایەوە، لەپیرئاورا ئاوم خواردەوەو دواتر بەرەو “مەزاری شەرەفەدین” رۆشتم، بۆ ماوەی “8” رۆژ خواردنم دەست نەكەوت یەكجار نەبێت لەلای خێزانێكی گوندی حەردان.
دوای بەرەو سنووری سوریا رۆشتم و سواری ئۆتۆمبێل بووم، بەم شێوەیە من تەنیا مامەوەو یەتیم بووم لەخێزانێك “18” كەس بوو، هیچ شتێك لەبارەی چارەنوسیانەوە نازانم.
ئیبراهیم ئەبو خەلیل حەردانی دەڵێ: عەرەبە جاشەكان ئاگاداریان كردینەوە كەپێویستە بەرێزەوە پێشوازی لەچەكدارەكان بكەین و هیچ مەترسیمان لەسەرنیە، دوای ئەوە هێزێك بەناوی “فرقەی عوینات” بەسەركردایەتی “ئەحمەد شەمەری” هات و تەئكیدیان كردەوە ئاڵای سپی هەڵبكەین، وتیان ئێمە دەوڵەتین یاسامان هەیەو فەوزەوی و بكوژنیمان، ئێمە پشكنین بۆ پێشمەرگەو شیعە دەكەین ئەوانە لەئاینی ئیسلام هەڵگەڕاونەتەوە، ئێوە ئێزیدین و دەتانناسین موسالمن، خەڵكەكە لەقسەكانیان دڵنیاییان وەرگرت، هەوڵیاندا لەماڵەكانیان بمێننەوەو دەرنەچن.
دوای ئەوە هەواڵمان پێگەیشت كەدەوڵەتی ئیسلامی “داعش” داوا لەئێزدییەكان دەكات ببنە ئیسلام، لەكاتژمێری “4”ی ئێوارە گوندەكە دەستی بەرۆشتن كرد، لەچوار رییانەكەكە پەڕیمەوەو دوای مەسافەیەك بینیم ئۆتۆمبێلی خێزانێكی حەردانی پەكی كەوتوە وەستام و هاوكاریم كرد، لەم كاتەدا ئۆتۆمبێلێكی داعش هات و وەستا، وتی ئێمە لەفرقەی عویناتین، بۆچی لەگوندەكەتان دەردەچن، واللە مەترسن، دوای ئەوە بەرەو چوار رییانی “سنونێ” رۆشتین ئێمە بیست ئۆتۆمبێل بووین. لەپرسگەی سنونێ داوای موبایلەكانیان كرد، بەدوای چەكدا دەگەڕان، كاتێك كەچەكیان نەدۆزییەوە، وتی”: واللە چەكم بدۆزیایەتەوە لێرەدا رەمیتم دەكرد”. من چەكەكەم لەلای مناڵەكان شاردبوەوە، بەئافرەتەكانیان ووت رووخسارتان داپۆشن لەبەر ئەوەی ئێوە لەدەوڵەتی ئیسلامین، پێویستە لەسەرتان لەخانسۆرەوە بپەڕنەوە لەبەر ئەوەی رێگای رەبیعە گیراوە، “13” ئۆتۆمبێل بەرەو خانسۆر رۆشتین، دەركەوت لەوێ سەربازگەیەكیان كردوەتەوە بۆ كۆكردنەوەی خەڵكەكەو بێسەرو شوێنكردنیان، بەڵام ئێمە “7” ئۆتۆمبێل بەرەو رەبیعە رۆشتین لەناوچەی “بئر ئادەم” باكوری سنونێ بەدووری “15” كیلۆمەتر، دەستڕێژیان لەئۆتۆمبێلەكان كرد، ئۆتۆمبێلێكیان لەپێشمانەوە سووتاندو چارەنووسی سەرنشینەكانمان نەزانی، گەڕاینەوە بۆ چوار رێیانی “تریكا”، رەبیەیەكمان بینی لەسنووری سووریا، ئاگاداریان كردین كەئەوان هێزی پاسەوانی كوردین “یەپەگە” بەرەو لایان رۆشتین.
زانیان ئێمە خەڵكی شەنگالین و دەربەدەربوین، بانگمانیان كردو وتیان مەترسن وەرن، كەسێكی ئێزدییان لەگەڵ بوو خەڵكی “كوهبل” شۆفێری شۆفەڵ بوو، پەیوەندییان كرد بەسەرووی خۆیان و بەشۆفەڵەكە لەساترە خۆڵەكە رێگایان بۆكردینەوەو پەڕیمانەوە بۆ خاكی سوریاو تاگەیشتنمان بەناوچەی ئەمنی پارێزراو هێزێكی یەپەگە پاسەوانیان دەكرین.
ئافرەتێكی گوندی حەردان دەڵێ”: ئێمە نزیكەی 30 ئافرەت و 30 پیاو لەچوار رییانی حەردان بووین، داوایان لەپیاوەكان كرد كەتەمەنیان سەرووی 14 ساڵ بوو رووبكەنە ساترە خۆڵەكەو بوەستن، هەڵسان بەوێنەگرتنیان بەمۆبایل و دواتر بەرەو پرسگەی شەبابیك بردینیان بەئۆتۆمبێلەكانی خۆمان، ئێمە ئافرەتەكان كوشتنی پیاوەكانمان نەبینی، بەڵام كاتێك چوار رییانەكەمان جێهێشت پیاوەكان لەحاڵەتی مەترسیدا بوون. وێنەگرێك هاتە لامان و وتی” ئێوە ئێزدین یان موسڵمان”. پێمان وت عەرەبی نازانین، داوای لە “خەڵات سلێمان” كرد قسەكانی وەربگێڕێ وڵامی نەدایەوە.
ئەمە چیرۆكی جینۆسایدو كوشتارگەی گوندی حەردان بوو، خشتەكەی خوارەوە ناوی تەواوی قوربانی و بێسەرو شوێن و رفێنراوەكانی گوندەكەیە.
ژ | ناوی سیانی | تەمەن |
1 | خلف كسو خدر | 1980 |
2 | ريناس خلف كسو | 1999 |
3 | خالد خلف كسو | 1965 |
4 | عيدو خرتو فرج | 1980 |
5 | كوفان عيدو | 2000 |
6 | ابراهيم عيدو خرتو | 2000 |
7 | زياد خلف خرتو | 1961 |
8 | علي حمو ميرزا | 1975 |
9 | خالد خلف خرتو | 1980 |
10 | خلف زياد خلف | 1991 |
11 | مازن حسن قاسم الياس | 1996 |
12 | كاميران سيدو قاسم الياس | 1998 |
13 | طارق عيدو قاسم خضر | 1999 |
14 | برزان درويش جوكو | 1998 |
15 | مناف حجي درويش | 1965 |
16 | اسماعيل خلف خدر | 1964 |
17 | ماهر اسماعيل خلف | 1988 |
18 | نوري اسماعيل خلف | 1994 |
19 | جهاد اسماعيل خلف | 1998 |
20 | خلف سالم خلف | 1990 |
21 | أيمن أمين بركات | 1995 |
22 | فارس حجي خضر | 1990 |
23 | خضر حجي خضر | 1976 |
24 | حسين برجس سليمان | 1985 |
25 | صفوان برجس سليمان | 1995 |
26 | سيروان برجس سليمان | 1992 |
27 | مسعود الياس آدي | 2001 |
28 | ريواز الياس آدي | 2002 |
29 | برزان سليمان آدي | 1999 |
30 | الياس سليمان آدي | 2000 |
31 | خلف آدي خلف جولو | 1965 |
32 | سبان خلف فارس | 1965 |
33 | باسم خلف آدي | 1997 |
34 | باسل خلف آدي | 1995 |
35 | سيابند خلف آدي | 1999 |
36 | سليمان آدي خلف | 1985 |
37 | داود سالم خلف | 2000 |
38 | خلات سليمان مراد | 1975 |
39 | صلاح خلات سليمان | 1996 |
40 | بسام خلات سليمان | 1999 |
41 | خيرو خديدة رفو | 1965 |
42 | حيدر خلف خدر | 1995 |
43 | حسين شمو حسين | 1965 |
44 | علي حسين شمو حسين | 1990 |
45 | نزار حسين شمو حسين | 1989 |
46 | خليل خلف شمو | 2000 |
47 | ابراهيم خليل خلف | 2000 |
48 | عيدو خلف شمو ادي | 1980 |
49 | خلف عيدو خلف | 1999 |
50 | ليث عيدو خلف | 2001 |
51 | ميرزا بركات شمو | 1979 |
52 | عامر ميرزا بركات | 1999 |
53 | صباح بركات شمو | 1985 |
54 | داود خليل بوبو | 1975 |
55 | خليل داود خليل | 1995 |
56 | رمزي داود خليل | 1997 |
57 | أمجد خيرؤ حجي خدر | 2000 |
58 | جمال خيرؤ حجي خدر | 1985 |
59 | كمال خيرؤ حجي خدر | 1989 |
60 | خيرؤ حجي خلف ادو | 1974 |
61 | حجي خلف ادو علي | 1950 |
62 | سربست نايف قاسم جردو علو | 1999 |
63 | نزار نايف قاسم جردو علو | 1999 |
64 | هاني داود خليل | 2002 |
65 | نايف قاسم جردو علو | 1972 |
66 | أنور خيري خلف | 2000 |
67 | نوزاد خيرو حجي | 2002 |
68 | سعيد خيرؤ حجي خدر | 2000 |
69 | محسن حسن خلف | 1989 |
70 | سليم حسن خلف | 1990 |
71 | هادي بركات خلف | 1991 |
72 | حازم رشو قاسم | 1988 |
73 | لازم رشو قاسم | 1991 |
74 | ميرزا مراد قاسم | 1988 |
75 | الياس مراد قاسم | 1985 |
76 | ماهر خديدة قاسم | 1999 |
77 | ايهم جلال ميرزا | 2004 |
78 | صباح ميرزا قاسم | 1991 |
79 | خلف فلاح سيدو | 2000 |
80 | سيدو خضر خديدة | 1991 |
81 | صلاح فلاح سيدو | 2002 |
82 | أمين بركات رشو | 1990 |
83 | حسون خضر خديدة | 1990 |
84 | حسو خدر خديدة | 1965 |
85 | عايد كمال شرف | 1997 |
86 | كمال خديدة خلف | 1955 |
87 | سليمان كمال خديدة خلف | 1975 |
88 | أحمد كمال خديدة خلف | 1989 |
89 | اريوان سليمان كمال خديدة | 1999 |
90 | سعد سمير رشو خلف | 1985 |
91 | رعد سمير رفو خلف | 2000 |
92 | جدعان سمير رشو خلف | 2000 |
93 | سيف سعد سمير رشو خلف | |
94 | خديدة قاسم خلف | 1965 |
95 | عزت خديدة قاسم | 1996 |
96 | هيثم خديدة قاسم | 1999 |
97 | بشار قاسم حسين قاسم | 1950 |
98 | قاسم بشار قاسم حسين | 1975 |
99 | مجدل بشار قاسم | 1990 |
100 | فرزات بشار قاسم | 1997 |
101 | خديدة بشار قاسم | 1975 |
102 | قولو خديدة بشار | 2000 |
103 | فيصل بشار قاسم | 1975 |
104 | وليد خالد جوكو | 1965 |
105 | سعيد طلال خرتو | 1965 |
106 | قربال سعيد طلال | 1998 |
107 | أياد سعيد طلال | 2000 |
108 | رياض سعيد طلال | 2001 |
109 | صابرين سعيد طلال | 2002 |
111 | خديدة طلال خرتو | 1975 |
112 | صلاح خديدة طلال | 2000 |
113 | صدام خديدة طلال | 1998 |
114 | سرور خيري طلال | 2002 |
115 | حديث طلال خرتو | 1980 |
116 | أيدن حديث طلال | 1999 |
117 | دلشير حديث طلال | 2002 |
118 | بركات يوسف الياس | 1978 |
119 | علاء بركات الياس | 1997 |
120 | اسماعيل الياس الياس | 1998 |
121 | علي قاسم حيدر | 1990 |
122 | أمين كورو خلف | 1999 |
123 | · علاء عيدو كورو | 1995 |
124 | الياس عيدو كورو | 2000 |
125 | اركان خالد كورو | 1999 |
125 | بهجت خالد كورو | 1997 |
126 | أحمد أمين كورو | 1998 |
127 | أمير أمين كورو | 1990 |
128 | سعدو خيرو خديدة | 1975 |
129 | جلال سعدو خيرؤ | 1997 |
130 | ريان سعدو خيرو | 2000 |
131 | سديان سعدو خيرو | 2001 |
132 | سنان سعدو خيرو | 2002 |
133 | – سعيد خيرو خديدة | |
134 | خلف خيرؤ خديدة | 1976 |
135 | حكي خدر | 1965 |
136 | ميسو جلال مراد | 1965 |
137 | فواز علي خيرؤ | 1994 |
138 | ازاد علي خيرو | 1999 |
139 | الياس حسين شمو | 1997 |
140 | خديدة الياس جردو | 1990 |
141 | ساكاري حسين شمو | 1998 |
142 | خلف شمو حسين | 1975 |
143 | اسماعيل شمو حسين | 1980 |
144 | زيدان خلف شمو | 2000 |
145 | زيد خلف شمو | 2001 |
146 | ابراهيم قاسم حيدر | 1977 |
147 | سمير سعيد قاسم | 2002 |
148 | ريناس ابراهيم قاسم | 2001 |
149 | سعيد قاسم حيدر | 1975 |
150 | قاسم حيدر خدر | 1954 |
151 | داود قاسم حيدر | 2000 |
152 | حسن قاسم حيدر | 1993 |
153 | اسعد مراد | 1990 |
154 | ميرزا خليل بوبو | 1970 |
155 | صباح ميرزا خليل | 1998 |
156 | أكرم ميرزا خليل | 1999 |
157 | بكداش سليمان خليل | 1995 |
158 | جكر سليمان خليل | 2000 |
159 | سفيان سليمان خليل | 2001 |
160 | برو سليمان خليل | 2002 |
161 | أمير نايف خليل | 2002 |
162 | خليل خلف شمو | 1965 |
163 | اسماء النساء …. | |
164 | نازي درويش مشكو | 1965 |
165 | هدى بشار قاسم | 1994 |
166 | باسمة حجي كارس | 1975 |
167 | ملكة خديدة بشار | 1998 |
168 | جوليا خديدة بشار | 2001 |
169 | جاكلين خديدة بشار | 2002 |
170 | أحلام بركات رشو | 1975 |
171 | شهناز خديدة طلال | 2002 |
172 | روزين حديث طلال | 2000 |
173 | نعام جردو سليمان | 1982 |
174 | اسمهان ميرزا خليل | 2000 |
175 | نارين ميرزا خليل | 2001 |
176 | جيان خلف كسو | 2001 |
177 | عيشان الياس | 1981 |
178 | زيري خلف خرو | 1981 |
179 | بسمة عيدو خرتو | 2000 |
180 | نعام رشو قاسم الياس | 1995 |
181 | هدية قاسم الياس | 1990 |
182 | رامة سعدون مراد قاسم | 2002 |
183 | رانيا سعدون مراد قاسم | 2001 |
184 | روزين خالد مراد قاسم | 2005 |
185 | زينة درويش جوكو | 1992 |
186 | توريشان درويش جكو | 1990 |
187 | خالدة مراد قاسم الياس | 1990 |
188 | الين سمو قاسم خضر | 2001 |
189 | سوزان حسن قاسم الياس | 1999 |
190 | عيدي خديدة خدر | 1964 |
191 | مارينا سليم مراد | 1988 |
192 | نورا اسماعيل خلف | 1996 |
193 | ريحان اسماعيل خلف | 1997 |
194 | بيرهات اسماعيل خلف | 2003 |
195 | زادي شرف بابير | 1990 |
196 | جليلة جلال اسماعيل خلف | 2011 |
197 | شكرية خدر | 1964 |
198 | ابتسام أمين بركات | 1997 |
199 | روزا أمين بركات | 1999 |
200 | اثبات أمين بركات | 2000 |
201 | وريفة أمين بركات | 2002 |
202 | ليلى برجس سليمان | 1989 |
203 | نورا برجس سليمان | 1990 |
204 | فين برجس سليمان | 2001 |
205 | خنسى خضر بيبو | 1975 |
206 | سهام حجي خديدة | 1996 |
207 | زينة خلات سليمان | 1992 |
208 | مركز عيدو رشو | 1975 |
209 | منال خلات سليمان | 2000 |
210 | خالدة خلات سليمان | 2001 |
211 | بسمة خلات سليمان | 2002 |
212 | مانيا سالم خلف | 1996 |
213 | رحيمة سالم خلف | 2001 |
214 | غزال ناصر | 1987 |
215 | كافية سليمان آدي | 2002 |
216 | صافية سليمان آدي | 1997 |
217 | تركو حسين شمو | 1985 |
218 | هوي شمو حسين | 1975 |
219 | شيرين خيرؤ خديدة | 1990 |
220 | لازمة خيرؤ خديدة | 1995 |
221 | زينة مطو حسين | 1998 |
222 | أرين خيرؤ خديدة | 2000 |
223 | تركو حسين شمو | 1996 |
224 | سامية حسين شمو | 1990 |
225 | شاري حجي خلف | 1965 |
226 | جيمان خليل خلف | 2001 |
227 | اليثة درويش شمو | 1997 |
228 | عمشة عيدو خلف | 2000 |
229 | جازية بركات شمو | 1998 |
230 | ليلو سلو سلي | 1954 |
231 | نادية شفان رشو | 2000 |
232 | شاري ميرزا بركات | 2000 |
234 | مادلين ميرزا بركات | 2002 |
235 | روزا درويش شمو | 1998 |
236 | نهاد بركات شمو | 1997 |
237 | كريمة بركات شمو | 1999 |
238 | حياة سيدو بوبو | 1995 |
239 | رمزية داود خليل | 1998 |
240 | ذكرى داود خليل | 1999 |
241 | سلوى داود خليل | 2000 |
242 | هاين داود خليل | 2001 |
243 | هزار مالو الياس اسكندر | 1985 |
244 | هدية نايف قاسم جردو علو | 1997 |
245 | نورهان نايف قاسم جردو علو | 2000 |
246 | نازدار نايف قاسم جردو علو | 2001 |
247 | الهام بركات رشة | 1974 |
248 | هلبست أحمد نايف | 2012 |
249 | بهار قاسم الياس ادو | 1975 |
250 | هيفي حجي قاسم خضر | 1975 |
251 | عامرة اسماعيل سيدو | 1998 |
252 | الهام خيرؤ حجي خدر | 1995 |
253 | ليلى خيرؤ حجي خدر | 1999 |
254 | احلام خيرؤ حجي خدر | 1997 |
255 | كوري خلف خديدة | 1990 |
256 | بياز الياس | 1997 |
257 | مارين خليل | 1990 |
258 | هيفاء خديدة قاسم | 1995 |
259 | هدى خديدة قاسم | 1998 |
260 | خناف ميرزا قاسم | 1990 |
261 | فيان ميرزا قاسم | 1991 |
262 | سارو الياس خدر | 2000 |
263 | ديانا سيدو خضر | 1997 |
264 | جيهان سيدو خضر | 1999 |
265 | أنجيل بسام سيدو | 2002 |
266 | صابرين سيدو خضر | 2000 |
267 | نورى فلاح سيدو | 2000 |
268 | فادية فلاح سيدو | 2001 |
269 | هناء ميرزا قاسم | 1990 |
270 | هزو مراد | 1955 |
271 | نسرين سيدو خدر | 2000 |
272 | أميرة أمين بركات | 2000 |
273 | ابراس أمين بركات | 1999 |
274 | دلفين أمين بركات | 1997 |
275 | مروة محسن خدر | 1997 |
276 | خيال محسن خدر | 1990 |
277 | منهلة محسن خدر | 2000 |
278 | اليز محسن خدر | 2001 |
279 | سامية بشار قاسم | 1990 |
280 | سامية سليمان كمال خديدة | 2000 |
281 | هزار عنتر خلف | 1965 |
282 | خنسو حسن سيدو | 1955 |
283 | منجي داود يوسف خلف | 1955 |
284 | مياز سمير رشو خلف | 1995 |
285 | منيرة سمير مرشو خلف | 1997 |
286 | مهور سمير مرشو خلف | 1999 |
287 | سلوى سليمان يوسف | 1985 |
288 | ميان قرو نفسو خلف | 1954 |
289 | كشي عطو بركات | 1965 |
290 | ساطلين خالد جوكو | 1968 |
291 | جاكلين خالد جوكو | 1985 |
292 | وارفين خالد جوكو | 1999 |
293 | مروة مروان الياس | 2000 |
294 | محبة مروان الياس | 2002 |
295 | لقية بشار قاسم | 1999 |
296 | فاطمة بركات رشو | 1965 |
297 | سعدية سعيد طلال | 1996 |
298 | صابرين طلال خرتو | 1975 |
299 | هدى قاسم علي | 1977 |
300 | هزار خيري طلال | 2000 |
301 | نازدار خيري طلال | 2001 |
302 | غزال آدي خلف | 1985 |
303 | نعام حيدر خدر | 1955 |
304 | نضال خالد كورو | 2001 |
305 | عيدة ابراهيم برجس | 1976 |
306 | فيروز خلف حسين | 1965 |
307 | باسكال سعيد خيرو | 1997 |
308 | روعة سعيد خيرو | 2002 |
309 | دنيا خلف خيرؤ | 2000 |
311 | رية خلف خيرؤ | 2001 |
312 | هوندا خلف خيرؤ | 2002 |
313 | مساس شموس يدو | 1990 |
314 | خالدة خلف شمو | 2002 |
315 | عالية علي حسين | 1997 |
316 | وداد اسماعيل سيدو | 2000 |
317 | ليلى رشيد خيو | 1975 |
318 | سعدية سعيد قاسم | 1975 |
319 | غزال اسماعيل خلف | 1977 |
320 | دلال علي خيرؤ | 2000 |
321 | سلوى سالم خلف | 1997 |
322 | نارو رشيد جبو | 1975 |
323 | هنوف الياس بوبو | 1975 |
324 | مادلين ميرزا خليل | 1996 |
325 | اليزا علي خيرؤ | 2002 |
326 | رونيا علي خيرؤ | 1995 |
327 | جاكلين ميرزا خليل | 1996 |
328 | سيفي جلو بوبو | 1965 |
329 | نعيمة سليمان خليل | 1999 |
330 | سعدة الياس بوبو | 1999 |
331 | بشرى الياس بوبو | 2002 |
332 | لطيفة خلف جاسو | 1980 |
333 | فائزة سعيد قاسم | 2000 |
334 | نفية بشار قاسم | 1988 |
335 | سلوى سالم خلف | 1007 |
336 | الاطفال العدد (42) | |
337 | سهيلة خلف شمو | 2003 |
338 | سعدية خلف شمو | 2006 |
339 | شهناس ابراهيم قاسم | 2004 |
340 | ريواس ابراهيم قاسم | 2006 |
341 | زيدان خلف كسو | 2000 |
342 | ريسان خلف كسو | 2005 |
343 | بروان حسين | 2010 |
345 | عمار عيدو خرتو | 2004 |
346 | خولى رشو خلف | 2005 |
347 | أردوان سليمان آدي | 2003 |
348 | ويناس أمين بركات | 2004 |
349 | سهام خلف شمو | 2004 |
350 | كوهدار خيري طلال | 2003 |
351 | هانزادة خديدة بشار | 2003 |
352 | سامان فلاح سيدو | 2004 |
353 | ابدين حديث طلال | 2004 |
354 | جيلان خديدة بشار | 2004 |
355 | ليزا فيصل بشار | 2004 |
356 | رونيا فيصل بشار | 2005 |
357 | رنا فيصل بشار | 2006 |
358 | سميرة بشار قاسم | 2006 |
359 | داود سعيد طلال | 2004 |
360 | دلبرين سعيد خيرو | 2004 |
361 | كاظم سعيد خيرو | 2005 |
362 | دارين ميرزا خليل | 2003 |
364 | سليمان خليل بوبو | 2004 |
365 | فهمي الياس بوبو | 2003 |
366 | هناء سليمان خليل | 2003 |
367 | سهام سليمان خليل | 2005 |
368 | سيروان اسماعيل خليل | 2004 |
369 | سامي اسماعيل خليل | 2003 |
370 | سيمور اسماعيل خليل | 2009 |
371 | روجية عيدو خرتو | 2004 |
372 | جان سليمان آدي | 2004 |
373 | ساهرة خليل خلف | 2004 |
374 | دلين صباح بركات | 2004 |
375 | ياسمين أحمد كمال | 2007 |
376 | نازلين أحمد كمال | 2008 |
377 | سارية مروان الياس | 2003 |
378 | الان أحمد سليمان | 2006 |
379 | آدو عيدو قاسم خضر | 2005 |
380 | مادلين خالد جوكو | 2006 |
381 | وارفين خالد جوكو | 2008 |
382 | جادلين خالد جوكو | 2009 |
383 | وليد خالد جوكو | 2010 |
384 | مروة محسن خضر | 2004 |
385 | اردوان محسن خضر | 2006 |
386 | الند محسن خدر | 2014 |
387 | خيال محسن خضر | 2008 |
388 | منتهى محسن خضر | 2012 |
389 | امير فيصل شرف | 2013 |
390 | مروة مروان الياس | 2012 |
391 | مارية مروان الياس | 2012 |
*كۆی گشتی بێسەرو شوێنكراو قوربانیەكانی گوندی حەردانی ئێزدییەكان “500” ژن و پیاوو مناڵە، بەڵام ئەوەی دەستكەوتوەو تۆمار كراوە ئەم “391” ناوەیە كەلەلیستەكەدا هاتوون
چەند تێبینیەكی گرنگ:
تێبینی یەكەم: ئەم چیرۆكانە بەزمانی عەرەبی تۆمار كراون و لەماڵپەڕی بەحزانی نێت بڵاو كراونەتەوە.
تێبینی دووەم: جگەلەوەی كاری وەرگیڕانم بۆ چیرۆكەكان كردوە، ناچاربووم جارێكی كاری ئامادەكردنەوەو داڕشتنەوەیان بۆبكەم.
تێبینی سێیەم: ئەم چیرۆكانە بەشێكن لەپڕۆژەی كتێبێكی دیكۆمێنتاری لەسەر شاڵاوی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان.
تێبینی چوارەم: ئەم چیرۆكانە لەكۆتایدا دەبنە كۆمەڵێك دیكۆمێنت و بەڵگەنامەی گرنگ لەجوڵاندنی دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەكان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.