حوزەیران 12, 2016 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کەنەدا تاوانەکانی داعش بە جینۆساید دەناسێنێ
کەنەدا تاوانەکانی داعش بە جینۆساید دەناسێنێ
کەناڵی تەلەفزیۆنی “گلۆباڵ نیوزی ” کەنەدی لە هەوالەکانی ڕۆژی پێنج شەممە رای گەیاند :
سەرۆکی کاتی پارتی پارێزگارانی کەنەدا “ڕونا ئەمبرۆس ronaambrose” داوا دەکات لە حکومەتی فیدراڵی کەندا تاوانەکانی داعش دەرهەق بە کوردانی
ئێزیدی و پێکهاتەکانی تری مەسیحی و شەبەک لە عێراق و سوریا بە جینۆساید بناسێنێ.
ڕۆژی پێنجشە ممە 9/6/2016 لەکۆبونەوەیەکدا سەرۆکی حزبی پارێزگاران ی بەرهەڵستکار پێشنیازێک بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزدی و مەسیحی و شەبەک و پێکهاتەکانی تری گەلانی عیراق و سوریا دەداتە پەرلەمانی کەنەدای فیدراڵ ( کۆمۆنس هاوس commons house ( ، لەدرێژەی وتەکانیدا ئاماژە دەکات بە تاوانەکانی داعش لە سوریاو عیراق، بەتایبەت کوشتن و بێ سەروشوێنکردنی کوردانی ئێزیدی و فرۆشتن و بە سەبایا کردنیان، هەروەه ئاماژەی دا بە سوتاندنی نامرۆڤانەی نۆزدە کچی ئێزیدی کە جیهاد نیکاح و کۆیلەی سێکسیان ڕەت کردۆتەوە.
لە قسەکانیدا ئاماژەی بە پەرلەمانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەوروپا دا کە تاوانەکانی داعشی بەجینۆساید ناساندوە ، و هیوای خواست کە پەرلەمانی کەنەدا هاوشانی هاوپەیمانەکانی هەمان ڕێگا بگرێتە بەر بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش لە عیراق و سوریا.
شایانی باسە پەرلەمانی کەندا پێشتر تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەی بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی ناساندوە .
پەرلەمانی کەنەدا پێک هاتوە لە سێ بەش ” مەلییکqween، ئەنجومەنی پیرانsenate،هاوس کۆمۆن house commons ” هەر هەمویان پێکەوە یاسا دائەرێژن بۆ وڵات، سەرەتا پێشنیازەکان بۆ داڕشتنی یاسا لە هاوس کۆمۆن گفتوگۆی لێ ئەکرێ وپەسەند دەکرێ پاشان بۆ ئەنجومەنی پیران و ئینجا مەلیک واژۆی دەکات، هاوس کۆمۆن پێک هاتوە لە 338 ئەندام کە نوێنەری هەرێمەکانن.
د.ناجح گوڵپی 11/6/2016
لینکی هەواڵکە http://globalnews.ca/video/2751258/rona-ambrose-to-calls-on-federal-government-to-label-isis-crimes-as-genocide/
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.