حوزەیران 12, 2016 Omer دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە وەلید ژیا و بەرزانیش لە داردرا!
وەلید ژیا و بەرزانیش لە داردرا!
ئاوردانەوەیەک لە رۆژگارەکانی دەسەلاتی بەعس
هەورامان عەلی
ساڵی ١٩٨٠ لە یەکێك لە بازگە سەربازیەکان لە خالص ژن و پیاوێك دەستگیرکران. دەزگا سەرکوتگەرەکان بەوە تۆمەتباریا کردن کە پێشمەرگە ولایەنگری حزبی شیوعی یاخین . ئەوان تۆمەتەکەیان رەد نەکردەوە, بەڵام وتیان: ” ڕاستە ئێمە پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووین، بەڵام هاتوینەتەوە تا لە بەغدا ژیانی ئاسایی خۆمان دور لە سیاسەت بگوزەرێنین“ دەزگاکانی ڕژێم جەختیان لە تۆمەتەکەیان کردوە،گوایا ئەوان نێردراون تا زارەکی ڕێنوێنی سەرکردایەتی حزبی شیوعی بە کۆمیتەی بەغدا بگەیەنن!
ئەوان دوای ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی دڕندانە برانە بەردەم ” دادگای شۆڕش“ ولە چاوتروکانێکدا بڕیاری لە سێدارەدانیان درا!(میادە) ژنێکی جوانبوو،لە بەهاری تەمەنیدا بوو، دوو گیانبوو،سکەکەی لە دوامانگیدا بوو، ئەو لە نامەیەکی پاڕانەوەدا داوای لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق بەرزان تکریتی کرد، لەداری نەدەن هەتا منداڵەکەی دەبێت. بەرزان لەسەر داواکەی بەخەتی خۆی نوسیبوی: “دەوڵەت پێویستی بە ناپاکێکی نوێ نیە!“ جارێکیتریش نامەیەکی نوسی ، داوایکرد بە نەشتەرگەری منداڵەکەی بهێننە دەرەوە ، بەڵام ئەمجارەش بەرزان ڕازی نەبوو!
دکتۆر العبیدی بەم جۆرە ئەو بەیانیە دەگێرێتەوە کە لە سێدارەیاندان:
یەکەمجار هاوسەرەکەی سەر بەرزانە چوە سەر مەنەسەکە و ویستیان چاوی ببەستن ، ڕازی نەبوو ، ئەو ئاوڕێکی لە مەیادە دایەوە و وتی: ” خۆشەویستم بمبورە نەمتوانی باوکێکی باشبم بۆتۆ وکورەکەت“
جاسب سەماوی جەلاد پەتەکەی کردە ملی و بە بەرچاوی ژنەکەیەوە لە داریاندا!
نۆرەی میادە هات، بردیانە سەرمەنەسەکە ، میادە وتی بۆدوجار لێتان دەپاڕێمەوە کەمێکیتر چاوەڕی بکەن ” سەراوم ” تەقیوە با کورەکەم بژی . ئەوان بێبەزەییانە خەریکی مەراسیمی لەداردانەکەبوون، میادە کەوتە نزاکردن تا پێش مەرگی کورەکەی لە دایك بێت،هاوکات بە هەموو هێزیەوە هەوڵیدەد مناڵەکە بێتە دەرەوە. مەنەسەی ژێر پێەکانی مەیادە کرایەوە، باڵای لە نێوەڕاستی ژورەکەدا شۆڕبویەوە، خوێن بە قاچەکانیدا وەك چۆڕاوگەی بەفری تواوەی بەهار، دەهاتە خوارێ .
لاشەی ئەویان داگرت، گەرچی ئەو مردبوو بەڵام منداڵەکەی هێشتا زیندوو بوو، ناو ژورەکە پڕبوو لەخوێن ، قاچەکانی میادە وەك بڵێیت بۆلە دایك بونی ئەو کرابونەوە. منداڵەکە هاتە دەرێ!
جاست وتی:
لێیگەڕێن با لە پەنا دایک و باوکیا ئەویش بمرێت! ئەو مەلایەش کە هاتبوو تا قوربانیەکان لە دواساتەکانی ژیانیاندا، لەسەر دەستی ئەو شاهێتومان بهێنن ، لایەنگری پێشنیارەکەی جاستی کرد! بەڵام ئەم( دکتۆر العیدی ) ڕازی نەبوو بە کوشتنی منداڵەکە. هەرسێکیان لەسەر ئەوە ڕێکەوتن منداڵەکە لەولا دابنێن تا چارەنوسی لەلایەن دەزگای هەوالگری وسەرۆکەکەی بەرزان تکریتیەوە،دیاری دەکرێت.
منداڵەکەیان دایە دەست ” رضیە“ ی فەراشی خاوێنکردنەوەی ژوری سێدارە.
رضیە ژنێکی رەشتاڵە لە کۆتایی بیستەکانی تەمەنیدا بوو، ئەو دەمێك بوو شوی کردبوو، بەلام منداڵی نەدەبوو، بە ئاواتەوە بوو منداڵێکی هەبێت. جاسب ناوی منداڵەکەینا ” زعیر ” و لەگەڵ رضیە ڕێکەوتن گەر ”سید بەرزان“ ڕازی نەبوو دەبێت منداڵەکە فرێبدا تا دەمرێت! ئەویش ڕازی بوو.
خێرا رضیە ژورە خوێناویەکەی سێدارەی پاك کردەوە لەو هەموو خوێنەی میادە و منداڵەکەی لەئاودەستی زیندانەکەدا شت و لە کراسێکی دایکی ئاڵان . لە خۆشیدا کە منداڵێکی دەستکەوتوە شوێنی بۆ خۆی نەدەگرد ، بەهەڵەداوان خۆی گەیاندەوە ماڵەوە لە ناوچەی ” لحصوة“ لە نزیك ئەبوغرێب.
کە خۆی کرد بە ماڵدا مێردەکەی لەوێ بوو ، هەموو چیرۆکەکەی بۆباسکرد ، یەکەمین کارێک کە کردنیان، ناوی منداڵەکەیان لە ” زعیر“ ەوە گۆڕی بۆ ” ولید“
ساڵ هات و چوو ، وەلید گەورە بوو . کە ئەمەریکا عێراقی داگیرکرد و ڕژێم ڕوخا ، ئینجا لە دائیرەی نفوس ناوی وەلیدی وەک کوڕی خۆی و مێردەکەی قەید کرد !
ڕۆژنامەیەك چیرۆکەکەی بلاوکردنەوە،برای مێردەکەی میادە دوای ٢٢ ساڵ گەڕایەوە بەغداو کەوتە سۆراخی برازاکەی. سەرەنجام دۆزیەوەو بە ڕضیەی ڕاگەیاند ، دەیەوێت وەلید لەگەڵخۆیدا بەرێت بۆئەڵمانیا،هەرچەندە ئەو وەك دایکێکی ڕاستەقینە زۆری پێناخۆشبوو، بەڵام وتی: ئەوە وەلید دەتوانێت بڕیاربدا!
وەلید لە نزیك ماڵی خۆیان عەرەبانەی هەبوو سەوزە و میوەی دەفرۆشت، بەڵام ئەو باوەشی دایە ( رضیە ) ی بە هەموو خۆشی دنیا نەدەگۆڕیەوە ، بۆیە بێ هیچ دوودڵیەك بە مامی وت : ببورە مامە گیان من دەمەوێت لەگەڵ دایکما بژیم!
ئەو ڕۆژەی دادگای باڵای تاوانەکان، بڕیاری لە سێدارەدانی بەرزان تکریتی دەرکرد ، وەلید لەچایخانەیەکدا نان و ماستاوی دەخواد، کە دادوەر بڕیاریدا، ئەم پاروەکە لە بینی گیرا و چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێشك، وشەی سێدارە ئازارەکەی دایە میادەی و بابی وەبیر هێنایەوە .
دەقی چیرۆکەکە بەزمانی عەرەبی :
عثمان الكردي
عاش وليد وشنق برزان .
مثال بسيط للبعثية
.منقول ألقت السلطات في عام 1981، في إحدى السيطرات العسكرية في الخالص، القبض على رجل وزوجته الحامل بتهمة المشاركة مع “قوات الأنصار” الشيوعية المناوئة لصدام واعترف الزوجان أنهما بالفعل شيوعيان لكنهما الآن راجعين الى بغداد لممارسة حياتهما العائلية العادية لكن السلطات الأمنية لم تصدقهما واتهمتهما بـإيصال تعليمات شفوية إلى قواعد الحزب الشيوعي في بغداد وأحيلا الى محكمة الثورة وأصدرت حكما بالإعدام شنقا ووافق صدام على الحكم ولان المتهمة الشيوعية واسمها “ميادة” كانت حامل بشهرها الأخير فقد قدمت طلبا لبرزان متوسلة بتأجيل تنفيذ الحكم لحين ولادتها فرفض برزان طلبها وعلق عليه: “الدولة ليست بحاجة الى خائن جديد” ثم قدمت طلبا آخر له تطلب موافقته على إجراء عملية قيصرية لإخراج الطفل البريء ولم يوافق برزان أيضا! يذكر الدكتور العبيدي ان زوجها سار الى منصة الشنق مرفوع الرأس وخلفه زوجته الحامل ابنة العشرين عاما ونفذ الجلاد جاسب السماوي عملية الشنق بزوجها ثم جاء دورها وصعدت ميادة على المنصة وتوسلت تأخير التنفيذ بعض الوقت عساها تلد الطفل البريء ولما لم تجد لتوسلاتها صدى في قلوب القساة راحت تبذل قصارى جهدها لدفع الجنين خارج الرحم وبكت بحرقة واستنجدت بالله وندهت بأسماء الأنبياء والأولياء كانها تريد الدخول في دورة المخاض ومن دون اي نفع وراحت شفتيها – كما ينقل العبيدي – تتلو بحرارة أدعية اسلامية خلال ثوان الانتظار في محاولة يائسة لتخليص الطفل من الموت لكن المجرم السماوي أسرع لقتل رغبتها فجر العصا فاندفعت “ميادة” الى الهوة وهي تتأرجح وفي أحشائها جنين ما زال يتنفس برغم شنق أمه! سقطت “ميادة” العشرينية على الارض ميتة لكنها ولسبب غامض انفرجت ساقيها عن وضع ولادة اسطوري فاندفع الطفل الى الخارج.. من جسد ميتة!! يذكر العبيدي ان جاسب اقترح ترك الطفل يموت الى جانب امه المشنوقة وأيده في ذلك رجل الدين الذي جاء لتلقين الأم الشهادتين بينما رفض الطبيب قتل الطفل لان العقاب موجه للام وأخيرا اتفق الجميع على ترك الوليد لدى طرف ثالث لحين البت بمصيره من قبل رئيس جهاز المخابرات برزان التكريتي!! واتفقوا تسليم الطفل الى “رضية” عاملة التنظيف في غرفة الشنق باعتبارها الطرف الثالث التي كانت تحلم بالحصول على طفل لعدم قدرتها على الإنجاب وأطلق جاسب عليه اسم “زغير” واتفق معها على ان تترك الطفل يموت اذا جاء الرفض من قبل برزان فوافقت رضية التي لم تصدق انها كسبت طفلا! قامت “رضية” بغسل ارضية المشنقة التي غطت بدماء الولادة الجديدة ثم غسلت “زغير” في الحمام المخصص للمساجين ولفته بقطعة قماش من بقايا ملابس “ميادة” المحفوظة في صندوق الامانات وهرولت به الى بيتها في منطقة الحصوة القريبة من سجن ابو غريب حيث فاجأت زوجها بالضيف الجديد!! تمسكت به بقوة وأول خطوة أنجزتها انها قامت بتغيير اسمه من “زغير” الى “وليد” وسجلته في دائرة النفوس باسم زوجها واسمها وفي عام 2003 بعد سقوط النظام حضر شقيق زوج “ميادة” من ألمانيا واتجه الى الحصوة وقابل السيدة “رضية ام وليد” مطالبا باسترداد ابن شقيقه والعودة به الى المانيا لرعايته هناك وكان وليد في سن 22 عاما عند حضور عمه ويعمل حمالا ويدفع عربة في أسواق الحصوة ولم تعترض “رضية” على رغبة عم وليد لكنها تركت الخيار لـ”وليد” ليقرر هو مع من يكون؟! قال “وليد” لعمه القادم من ألمانيا: يا عم.. قررت أن أبقى مع أمي رضية!! وقدر الله ما شاء فعل.. أنت تريد وأنا أريد والله يفعل ما يريد.. وشنق برزان.. وبقي وليد!
تێبینی : چیرۆکەکە خەیاڵی نیە، بەڵکو ڕوداوێکی واقعیە و من بە دەسکاریەوە لە عەرەبیەوە وەرمگێڕا بۆ زمانی کوردی .
وێنەی یەکەم هەورامان عەلی (وەرگیر)
وێنەی دووەم تاوانبار بەرزان تکریتی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.