حوزەیران 07, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تورك و جینۆسایدی كورد، تاوانێكی فه‌رامۆشكراو- د. کامەران مەنتک
تورك و جینۆسایدی كورد، تاوانێكی فه‌رامۆشكراو
د. كامه‌ران مه‌نتك
5\6\2016 – لە ماڵپەری شار پریس وەرگیراوە
وته‌یه‌كی پێویست
كاتێك توركیا هه‌وڵیدا سنووری كوردستان ببه‌زێنێت،ئه‌و بابه‌ته‌م بڵاوكرده‌وه‌و داوام له په‌رله‌مانی كوردستان كرد كاری له‌سه‌ر بكه‌ن،به‌ڵام هیچ بایه‌خێكی پێنه‌درا،ئێستا كاتێك جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان هاته‌وه رۆژه‌ڤ و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا وه‌كو جینوساید ناساندنی و دانی پی
ا نا،به‌باشم زانی ئه‌م بابه‌ته هه‌مدیس بڵاو بكه‌مه‌وه،چونكه هه‌ر له‌و ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن كرا،جینۆسایدی كوردیش كرا‌و زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشوێن كرا،ئه‌رمه‌ن گه‌لێكی زیندوون له مافی خۆیان خۆش نه‌بوون،به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد نه‌ك هه‌ربێكه‌سه،به‌ڵكو خۆشی نابێته كه‌سی خۆی،داوا له رۆشنبیران و چالاكوانان و په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌م ،كه بایه‌خ به‌و بابه‌ته بده‌ن و سه‌رله‌نوێ بیوروژێنن و زیندووی بكه‌نه‌وه،بۆئه‌وه‌ی بۆ دنیای روونبكه‌ینه‌وه كه ئه‌و جینۆسایده‌ی ئێستا توركیا له‌باكوری كوردستان ئه‌نجامی ده‌دا ، ماوه‌ی سه‌د ساڵه به‌رده‌وامه، بۆئه‌وه‌ی بۆ دنیای روونبكه‌ینه‌وه كه توركیا له ساڵی 1915 به ته‌نیا ئه‌رمه‌نه‌كانی ره‌شه‌كوژ نه‌كرد ،بگره كوردیشی به هه‌مان ده‌رد برد !ئه‌وبابه‌ته پێویسته كاری له‌سه‌ر بكریـَت ، تكام وایه كه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و بۆ ئه‌وه‌ی دڕنده‌یی تورك به‌رامبه‌ر كوردیش،وه‌كو مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان هۆڵی په‌رله‌مان و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داگیربكات
دیاره كورد یه‌كێكه له‌و گه‌لانه‌ی كه تا وه‌كو ئێستا وه‌كو پێویست نه‌یتوانیوه سوود له مێژووی خۆی وه‌رگرێ ، جا ئه‌و سوود وه‌رگرتنه ج له لایه‌نی مه‌عریفی و عیبره‌ت وه‌رگرتنه‌وه بێت ، یاخود له‌رووی به‌كارهێنانی رووداوه مێژووییه‌كان بێت ، وه‌كو چه‌كێك دژی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه تاوانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داوه ، هه‌میشه به بزه‌یه‌ك و ئاورلێدانه‌وه‌یه‌كی دوژمنانی فریوی خواردوه و هه‌موو شتێكی له یاد چۆته‌وه ، نمونه‌ی هه‌ره زیندووش مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌م ساردی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده به‌رامبه‌ر تاوانبارانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه…
له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه خه‌ریكه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه ده‌بێت ، مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانه ، كه توركه‌كان له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامیاندا ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا دانیان به‌و مه‌سه‌له‌یه نا ، له‌وانه‌ش په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساو ئیتالیا، لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكیش ، ده‌نگی بۆ دا‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی خسته به‌رده‌م كۆنگریس بۆ ده‌نگدان ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ك توركه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن چاره‌نووسی یه‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكی _ توركی دیار ده‌كات ، تورك هه‌وڵ ده‌ده‌ن مساوه‌مه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و مه‌سه‌له‌ی هێرش نه‌كردنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان بكه‌ن ، چونكه ده‌نگدانی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكاش و دان نان به ئه‌نجامدانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه ، رێگا بۆ ئه‌وه خۆش ده‌كات كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رێگای خۆی به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكاته‌وه و بڕیارێك دژی توركیا ده‌ربچێت ، كه ره‌نگه‌جگه له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماڵی ئه‌رمه‌نیه‌كان ، دوارۆژی توركیاش به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای بخاته مه‌ترسیه‌وه …
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین ، ئه‌وه‌یه كورد نه‌ك هه‌ر له كاتی ئێستادا خه‌ریكه‌ده‌بێته قوربانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، بگره له هه‌مان ئه‌و كاته‌ی كه‌وا توركه‌كان ئه‌رمه‌نیان جینۆسایدكردوه ، كوردیشیان كردوه‌و به‌سه‌دان هه‌زاریان له هه‌مان ماوه‌ی مێژوویدا لێ كوشتوون ، كه‌چی به داخه‌وه كورد ئه‌و مه‌سه‌له‌یی فه‌رامۆشكردوه‌و تاوه‌كو ئێستا وه‌كو ئه‌رمه‌نه‌كان ، نه‌توانیویه‌تی به‌رگری لێ بكات و نه سودیشی لێ وه‌رگرتوه ..ته‌نانه‌ت تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌ی تور‌كان هه‌ڵداته‌وه . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ره‌شه كوژیانه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر كوردیان ئه‌نجامداوه ، له ژماره نایه‌ن و ناوچه‌وانی مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زار كردوه ، هه‌رنمونه‌یه‌ك له‌و نمونانه ، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویه به‌رامبه‌ر شۆڕشگێرانی ده‌رسیم له ساڵی 1937.واته تورك له مێژووی نوێ‌دا ، چ به ئاشكرا‌و چ به نهێنی هه‌میشه كاریان بۆ تواندنه‌وه‌و له ناوبردنی كوردان كردوه .
ئاشكرایه جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م ده‌ستی پێكرد ، وه‌لێ تاوانه سه‌ره‌كیه‌كه له‌سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ، واته له ساڵی 1915 روویاندا ، ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌رمه‌ن به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ده‌گۆڕی ، هه‌ندێك به ملوێنێك و هه‌ندێكی تر به ملوێن و نیوێك (1)… و هتد ده‌ژمێرن. توركه‌كان سه‌ره‌تا كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌ستی كوردان به‌و تاوانه ره‌ش بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بۆ نه‌چوه‌سه‌ر ،بۆیه كه‌وتنه پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا كورد به ناپاك و خائن له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌م پێیه‌ش ده‌بوایه سزایان بده‌ن و ته‌نانه‌ت له ناویان به‌رن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌وا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كورد له ئه‌نجامی هێرشی دڕندانه‌ی رووسه‌كان كوژران ، دوای ئه‌وه‌ی سوپای تورك كه ناچار بوو به شكاوی ئه‌رزه‌ڕۆم جێبهێڵێ ، هه‌ڵیپێچایه سه‌ر كورده‌كان و به خاو خێزانه‌وه رایگوێزانه‌وه بۆ ئه‌نادۆڵ .(2) وه‌ك له یه‌كێك له به‌ڵگه نامه ره‌سمیه‌كاندا هاتوه ، ده‌بێ خه‌ڵكی پڕ دانیشتوه كوردنشینه‌كان راگوێزرێن و له وڵاتی خۆیان دوور بخرێنه‌وه و له‌و ناوچانه نیشته‌جێ بكرێن كه تورك نشینن ، به مه‌رجێك رێژه‌یان له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی توركی ناوچه‌كان زێتر نه‌بێت ، مناڵ وز لاوان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن و نابێ تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ببن ، هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاویه‌كیش ده‌بێ بپچڕێت ، جگه له توركی نابێ به هیچ زمانێكی تر یدوێن ، ده‌بێ داب و نه‌ریت و ره‌وشتی خۆیان بگۆڕن ، ده‌بێ به كۆمه‌ڵ و به زۆرداره‌كی بكرێن به كورد (3)ده‌سه‌ڵاتی توركی به ره‌زامه‌ندی سوڵتان ( ره‌شادی پێنجه‌م ) كه‌وتنه ده‌ركردنی یاسا‌و رێسا بۆ راوه‌دوونانی كوردان و چه‌وساندنه‌وه‌یان و راگوێزانه‌وه‌یان له زێدی باب و باپیری خۆیان .به گوێره‌ی به‌ندی (5) ئه‌و یاسایه‌ی كه بۆ ئه‌و تاوانه‌یان داڕشت ده‌بوایه هه‌رگیز رێگا به كورده راگوێزراوه‌كان نه‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان ، دوای جه‌نگیش وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی بچووك بچووك له شاره توركنشنشینه دووره‌كان په‌رته‌وازه بكرێن ، هه‌روه‌ها له به‌ندی (12) داهاتبوو ، كه ده‌بێ ژماره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵانه له (300 ) تێپه‌ڕ نه‌بێت و به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بكرێن (4) ، توركیای لاو ، به پشت به‌ستن به یاسای دابه‌شكردنی ئیداری نوێ ، ئه‌و كوردانه‌ی كه له مردن رزگار ببون ، له رۆژئاوای ئه‌نادۆڵی نیشته‌جێكردن وه‌كو هه‌وڵیك بۆ چوڵكردنی كوردستان له كورد ، له شوێنی ئه‌وانیش توركی نیشته‌جێًكرد. (5)
باسیل نیكییتن له كتێبه‌كه‌یدا ، كورد توێژینوه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی مێژوویی ده‌ڵێت ” پێویسته ئێمه له‌و كاره بێده‌نگ نه‌بین كه زۆر كه‌س لێی بێ ئاگان ، ئه‌ویش دوور خستنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی كوردان له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا له ژێر په‌رده‌ی كشانه‌وه به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی رووسه‌كان ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی داماڵینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی بوو ، ژماره‌ی ئه‌و راگوێزراوانه (700)هه‌زار كورد بوون و كه ژماریه‌كی زۆریان له كاتی گواستنه‌وه‌دا مردن(6)مێژونوسی گه‌وره‌ی رووس لازاریڤ له‌م روه‌وه نووسیویه‌تی ” توركه‌كان هه‌رزوو ئه‌وه‌یان بۆ روون بوه‌وه كه‌وا كورده‌كان بۆ ئه‌وه گونجاو نین ببنه هاریكارێكی باش بۆ له‌ناوبرنی ئه‌رمه‌نه‌كان ، بۆیه كه‌تنه پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی كورد رووبه‌رووی هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌رمه‌نه‌كان بكه‌نه‌وه له‌ساڵانی 1915-1916 توركیا هه‌ڵسا به جێبه‌جێكردنی مه‌راسیمی سوڵتانی بۆ راگوێزانی كورده‌كان له وناوچانه‌ی كه نزیك به‌ره‌كانی شه‌ڕ بوون بۆ رۆژئاوای ئه‌نادۆڵ ، واته بۆ ناوچه تورك نشینه‌كان به رێژه‌ی هه‌ر 10 كورد به‌رامبه‌ر 100 تورك . له ماوه جه‌نگدا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كورد راگوێزرانه‌وه*، كه له نیوه‌یان زیاتر له رێگا مردن ، به‌مه‌ش زۆر له ناوچه‌كانی كوردستان به ته‌واوی له خه‌ڵك چۆڵ بوو،(7) به گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌وانه‌ی به چاوی خۆیان دیبویان، ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌وتنه باشور‌و رۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی وان ، كه نزیكه‌ی 800 هه‌زار كوردی لێ ده‌بوو ، به ته‌واوی له خه‌ڵك خاڵی كرابوو ، عه‌شیره‌تی كورد هه‌بوون به‌ته‌واوی له ناوچوون (8) میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له‌و نامه‌یه‌ی كه له ساڵی 1932 بۆ مسته‌فا كه‌مال پاشای ناردوه ، ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه ، كه دوای ئاگر به‌ست ئه‌و خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ستانه ، له دۆسیه‌كانی تۆماركراوه‌كانی به‌ڕێه‌به‌رایه‌تی كۆچبه‌ری ، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتوه كه (650) هه‌زار كوردبۆ رۆژئاوای ئه‌نادۆڵ راگوێزراون ، هاوكات باسی ئه‌وه ده‌كات كه خۆی قافله‌ی ئه‌و راگوێزراوانه‌ی دیوه ، كه وه‌ك كۆمه‌ڵێك مردوو هاتونه‌ته به‌رچاو(9) جا هه‌مووشمان ئه‌و راسته‌قینه ده‌زانین كه ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی دۆسیه تۆماركراوه‌كان ئه‌و ژماره‌یه بوو بێت ، ئه‌وا له راستیدا ژماره‌كه یه‌كجار زیاتره ، چونكه دیاره به‌شی زۆری كورد نه‌ك له‌و سه‌رده‌مه زووه‌دا ، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌مانی دره‌نگتریش ناویان به رێكی تۆمار نه‌ده‌كرا . سه‌رباری ئه‌وه هه‌ندێك له‌و دۆسیانه وه‌ك بله‌ج شێركۆ ده‌ڵێ ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌رو شوێنی ئه‌و كوردانه‌ی به زۆر راگوێزراون ونه‌و دیار نیه ، وه‌لێ وه‌ك شێركۆ ده‌ڵێ ، لای ئێمه‌ی كورد ون و نادیار نیه ، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان كوشتی ، ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ش نه‌گه‌یشتنه شوێنی خۆیان ، چونكه توركه‌كان كوشتیان .(10) جه‌مال پاشا یه‌كێك له ئه‌ستونده سه‌ره‌كیه‌كانی سێكوچكه‌ی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قیه‌كان ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه عه‌ره‌به‌كان به جه‌مال پاشای خوێنڕێژی ناو ده‌به‌ن ، زۆر به راشكاوی دان به‌و تاوانه‌ی گه‌وره‌یه ده‌نێت كاتێك به‌رگری له خۆیان ده‌كات به‌رامبه‌ر تاوانباركردنیان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ، جه‌مال پاشا له یاداشته‌كانید نوسیویه‌تی ” گریمان (600 ) هه‌زار ئه‌رمه‌ن له رێگادا له برسان و ماندوێتی مردوون ، وه‌لێ هیچ كامێك له ئێوه ده‌زانێ له ویلایه‌ته‌كانی ته‌رابزوون و وان و به‌دلیس و ئه‌رزه‌رۆم چه‌ند كورد‌و تورك كوژراون ؟ من لێره‌دا بڕیار ده‌ده‌م كه ژماره‌ی كورد‌و توركه‌كان گه‌لێك له ملوێن و نیوێك زیاتره.(11) ئاشكرایه جمال پاشا ناوی توركی هه‌ر بۆ ئه‌وه هێناوه تا ئه‌و جینۆسایده‌ی دژ به كوردان تێدا بزر ، ئه‌گینا وه‌ك دیاره ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات ، ناوچه‌ی كوردین و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌یه‌كی كه‌م توركی تێدا بوه ، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پلانه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی كورد دانراوه ، بۆیه ئه‌و قوربانیانه‌ی كه جه‌مال پاشا ناویان دێنی كورد بوون ، نه‌ك كورد‌و تورك .
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد ، ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه‌وا له پاڵ جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ، توركه‌كان به شێوه‌یه‌كی پلان بۆ دارێژراو كوردیشیان جینۆساید كردوه ، به‌ڵام كه‌س وه‌كو ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر كورده‌كان به ده‌نگ نه‌هاتوه‌و كوردیش خۆی لێ بێده‌نگ كردوه ، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی توركه‌كان بئه‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامیان دا ، به هه‌موو پێوه‌رێكی یاسایی به تاوانی جینۆساید له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، جا ژماره‌ی قوربانیه‌كان ئه‌گه‌ر ، (700 ) هه‌زار یاخود(650 ) هه‌زار ، یاخود ملوێن و نیوێك بێت ، هیچ له‌و راستیه ناگۆڕی َ كه‌وا توركه‌كان ، وه‌ك چۆن هه‌وڵیان دا ئه‌رمه‌نه‌كان قڕ بكه‌ن ، به هه‌مان شێوه كاریان له‌سه‌ر له ناوبردن و تواندنه‌وه‌ی كوردیش كردوه ، ئه‌رمه‌ن دوای ئه‌و ماوه‌یه چانسی مێژوویی خۆیان بۆ لوا‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دروست كرد ، به‌م چه‌شنه له‌بن ده‌ستی جه‌لاده توركه‌كان ده‌ربازیان بوو ، به‌ڵام دیاره كورد ئه‌م چانسه‌یان بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وت و به ماوه‌ی زیاتر له (70 ) ساڵی رابردوو له عومری كۆماری توركیای نوێ ، ئه‌و كرداری جینۆسایده به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد به‌رده‌وام بوه ، دیاره ئێستاش تورك له‌شكركێشیان كردۆته‌وه سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان و ده‌یانه‌وێ كورد به‌یه‌كجاری له‌ناوبه‌رن ، بۆیه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌سه‌ر رۆشنبیرانی كورد پێویسته ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ده‌گاته ئه‌و ئه‌رشیفانه‌ی كه‌وا ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ی په‌یوه‌ست به‌م تاوانه‌یان تیادا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست كۆ بكه‌نه‌وه ، بۆ تاوانبار كردنی تورك به جینۆسایدی كورد ، وه‌كو ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌یه‌ننه بواره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و با خوێنی ئه‌و سه‌دان هه‌زار كورده به فیڕۆ نه‌چێت ، كه بوونه قوربانی توركه‌كان ، كار بۆ ئه‌وه بكرێ كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدرێته دادگای تاوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی ، یاخود وه‌كو جینۆ سایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ، جینۆسایدی كوردانیش له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌كانی دنیادا به‌ره‌سمی بناسرێت ،له راستیدا له‌سه‌ر سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد پێویسته به گه‌رمی ئاوڕ له‌و بابه‌ته بده‌نه‌وه‌و كاری سیاسی له‌سه‌ر بكه‌ن ، هاوكات ئه‌مه ئه‌ركێكی گرنگی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و پێویسته ئه‌و بابه‌ته به جدی وه‌ربگرێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه‌ره‌سه‌ی ئه‌و بابه‌ته ته‌واو بكات و كاررایی یاسایی بۆ وه‌رگرێت!
سه‌رچاوه‌كان
1-بۆ زیاتر زانیاری بڕوانه ، د. كمال مڤهر احمد ـ كوردستان له ساڵه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا)
2-جلیلی جلییل واخرون ، الحركه الكردیه فی العصر الحدیپ ،ترجمه : عبدی حاجی ، الگبعه الاولی ، دار الرازی ، بیروت ، 1992 ، ص92
3-عه‌زیز شه‌مزینی ،جولانه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی كوردستان ، وه‌رگێڕانی : فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ، بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان ، چاپی سێیه‌م ،1998 ، ص 100 .
4-جلیلی جلیل و اخرون ، س .پ ،ص92.
5-زنار سلوپی ، فی سبیل كردستان ، مژكرات ، ترجمه : ،ر.علی ، رابگه كاوا للپقافه الكوردیه ، الگبعه الاولی ، دار الكاتب ، بیروت ، 1987 ،ص47.
6- باسیل نیكیتین ، الكرد، دراسه سوسیولوجیه وتاریخیه ،ترجمه :د.نوری گالبانی ،الگبعه الپالپه ،دار اراسـ اربیل ،2004 .ص234.
* بۆ زیاتر زامیاری بڕوانه ، كامه‌ران مه‌نتك ، كوردستان له نێوان ململانێی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا ، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئابوری سیاسی 1890-1932 .
7- د.ولید حمدی ،الكرد وكردستان فی الوپائق البریگانیه ، دراسه تاریخیه وپائقیی ، ص22
8- م.س لازاریف واخرون ، تاریخ كردستان ، ترجمه : عبدی حاجی ،الگبعه الاولی ، دار سبیریز للگباعه والنشر ، ص180 .
9- الامیر جلادت بدرخان ، رساله الی رئیس جمهوریه تركیا ، حچره الغازی مصگفی كمال باشا ، ترجمه : روشن بدرخان ،ص18
10- بله‌ج شێركۆ ، كێشه مێژینه‌و ئێستای كورد ، وه‌رگێڕانی : محه‌مه‌د حه‌مه باقی ، چاپی سێیه‌م ، 1993 ،ص60 .
11- (مژكران جمال پاشا السفاح ، تعریب علی احمد شكری ،مگبعه دار البصری ، بغداد ، 1963 ،ص324
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.