• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

چۆن (تەهاكەریمی)م ناسی ؟ لەیادی سێهەمین ساڵیادی مەرگی هونەرمەند تەهاکەریمی مرۆڤە سپیەکەی شاری بانەو جیهانی سینەمای کوردیدا.

مارس 30, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چۆن (تەهاكەریمی)م ناسی ؟ لەیادی سێهەمین ساڵیادی مەرگی هونەرمەند تەهاکەریمی مرۆڤە سپیەکەی شاری بانەو جیهانی سینەمای کوردیدا.


چۆن (تەهاكەریمی)م ناسی ؟

لەیادی سێهەمین ساڵیادی مەرگی هونەرمەند تەهاکەریمی مرۆڤە سپیەکەی شاری بانەو جیهانی سینەمای کوردیدا.

سمكۆ سابیر- گەرمیان

tahaشەوی هەینی ٢٨-١- ٢٠١١بۆیەكەم جار بەمەبەستی بینینی تەهای كەریمی ‌و هاوڕێیانی كەلەگەرمیان بوون بؤ دەرهێنانی فیلمێك بەناوی ( من بەكرێگیراوێكی سپیم)  كەهاوڕێمان عومەر محەمەد سەرنووسەری ئەنفالستان راوێژكاری فیلمەكە بوو، لەگەڵ هاوڕێم پشكۆ محەمەد چووین بۆ ناحیەی رزگاری ماڵی كاك سەرداری حاجی قادری گوندی تەپە سەوز كە تاقانە دەربازبووی خانەوادەکەیەتی لە تاوانی ئەنفالدا. کەگەیشتنە ماڵەكە گروپێكی جوان دانیشتبوون هەریەكەو بە هێمنی دەدواو باسی ‌وردەكاریی دیمەنەکانی فیلمەكەیان بۆیەكتری دەكرد.

 هەر زوو کاک عومەر من ‌و كاك تەهای بەیەكتری ناساند. خۆشحاڵیمان بۆیەکتری نیشانداو دوای ماوەیەكی كورت و چا خواردنەوە،لەگەڵ ستافەكە،ماڵەكەمان بەجێهێشت بەرەو شاری كەلار. ستافەكە كەبریتی بوون لە: تەهای كەریمی دەرهێنەرو ئەوین شەریفی فۆتۆ گرافەری هاوسەری تەهای جوانە مەرگ و کاک سەیوانی سەعدیان یاریدەدەری دەرهێنەر،سەركێو مسگەری وێنەگری فیلمەکە و كاك عومەر محەمەدی راوێژكاری فیلمەکە. چوینەوە بۆ ماڵی خۆمان و ئەوشەوە میوانی رەزاسوکی ئێمە بوون، ئەو شەوە لەگەڵ تەها تا درەنگانێ‌ بەتایبەتی  قسەمان لەسەر حیكایەتەكانی ئەنفال و هەزاران بەسەرهاتی تراژیدیی  لەتاوانی ئەنفالدا کرد، خەمی ئەوەمان بوو کە كەمترین كاریان لەسەر نەكراوە. هەمیشە ئەو ديمەنەم لەبەر چاو لاناچێ کە تەها زۆر بەتاسەوە گوێی بۆگرتبووم و ماندوو نەدەبوو، کە قسەیەکیشی هەبوایە هەمیشە بەدەنگێكی نەرم‌و لەسەرخۆ وەڵامی دەدایەوەو سەری رەزامەندی بۆ دەجوڵاندیت . ئەو شەوە باشتر لەوە تێگەیشتم کەدەڵێت: ( ژیری بەگەورەو  بچوکی نیە)و پەیوەندی بە ئەزموون وتەمەنیشەوە نییە،بەڵكو ژینگە و پەروەردە رۆڵیان هەیە لەبیناكردنی كەسێك بە هەردوو لایەنەكەیەوە.لەناخی خۆمدا دەمپرسی ؛ئاخۆ بۆدەبێت مرۆڤ بەگشتی بەو شێوە نەرم‌و لەسەر خۆنەبێـت،چ زەرورەتێكە ئێمە كە قسەدەكەین، وەك ئەوەیە هاواربكەین،كە هاواریش دەكەین ئەوە دەچێتە قاڵبێكی بێزارییەوە بۆ بەرامبەرەكەمان. زۆر شت لە هونەرو میهرەبانی تەهای جوانە مەرگ فێر بووم . لەوەدا بەختم هەبوو هەتا تافیلمەكە تەواو بوو چەند شەوێکی تر میوانی ئێمە بوون،ئەو ماوەیە زۆرێك لەكاتی وێنەگرتنەكاندا منیش بەشداردەبووم  وای لەو ڕۆژەی کە لە گۆڕستانی دێبنە. وێنەی فیلمەکەیان دەگرت رۆژێکی باراناوی بۆماوەی سێ‌ كاتژمێر نە تەها کامێرای وەستاندو نە خودا بارانی راگرت، باران بەخوڕدەباری و بەسەر جەستەی کارەکتەرو دەرهێنەرو گۆری ئەنفالکراوەکانی دێبنەدا دەهاتە خوارەوە،هەموویان لەژێر چەترێكدا بێوەستان خەریكی وێنەگرتن بوون. سەلیقەو توانای تەها بێوینە بوو. تەها چ داهێنەرێکی پشودرێژ بوو، نەسەرماو نەگەرماو نەبرسێتی نەیاندەوەستاند بە خواردنێكی كەم‌و سادە رۆژی بەرێدەکرد،تەنها شتێك بیری لێدەكردەوە،سەرخستنی كارەكەی بوو. ئەمە قسەی پاش مەرگی کەسێک نیيە، بەڵکو راستیيەو ئەم خەسڵەتە لەوە پیاوە جوان ‌و سپییەدا بیندراوە. زۆر جار كەسەردانی شوێنێكمان دەكرد ئەو لە پێشەوەی ماشێنەكەی من دادەنیشت و دەستمان بەقسەدەكرد،هەموو جارێك دەنگی تەسجیلەكەی كەم دەكردەوە،بۆیە منیش ناچاربووم كەتا بەیەكەوە دەبووین، دەنگی تەسجیلەكە نزم بێت. خۆشبەختانە تائێستا بەهۆی تەهاوە  ئەوەمكردووە بەنەریت و حەزم لەدەنگی بەرزنییە،ئەگەر چی بەداخەوەم كەوەكو ئەو ناتوانم بەدەنگی نزم قسە بكەم‌و وەك ئەو ئەو نەرم و نیان بم. هەموو جارێك،ئەو بیرۆكەیەكی تازەی بۆدەهات،لە پێشوو جوانتر. دڵخۆشیش بووم بەوەی  كەتاوەكو كەسێكی وەك عومەر محەمەد راوێژكاری بێت، دەتوانێت كاری زۆر باش بكات لەسەر ئەنفال ‌و ئەو بۆشاییەی هونەرمەندان درووستییان كردووە،پڕیبكاتەوە. بۆیە دوای تەواوبوونی فیلمەکە (من بەكرێگیراوێكی سپیم) لەسەر پێشنیاری عومەر محەمەد فیلمی (هەزارو یەك سێو)ی لەگەڵ دەربازبزبووانی ئەنفال بەرهەمهێنا،كە تائێستاو دوای مەرگی دەرهێنەرەكەی، خەڵات وەردەگرێت‌و ستایش دەكرێت.

taha - klisa jmatدوای گەڕانەوەیان بۆسلێمانی چەند جارێكی تر تەهام بینییەوە،زۆرجاریش لە ئومێدی جوانەمەرگی برای هەواڵیم دەپرسی كاتێك لە تاقیگەیەكی فۆتۆ كاری دەكرد. هەركاتێك دەچووم بۆ ئەو تاقیگەیە ئومێدیش دەیناسیم كە هاوڕێیەتیمان هەیە لەگەڵ تەهای برای ‌و زۆر رێزی لێدەگرتم. منیش تەنها شتێك دووپاتمدەكردەوە،دەمگووت: سڵاو بە تەها بگەیەنە.دوای ماوەیەك ئەو ستافە بەیاوەری كاك عومەر گەڕانەوە بۆ گەرمیان، بۆبەرهەمهینانی فیلمی( هەزارو یەك سێو) بەداخەوە من ئەو كات لە گەرمیان نەبووم و لە سلێمانی سەرقاڵی خوێندن بووم لەبەشی راگەیاندن ‌و چەند جارێكی كەم نەبێت،دەرفەتم نەبوو وەكو پێویست خزمەتیان بكەم، تەنانەت بۆكۆتا دیمەنی فیلمەكەش كە لەگوندی (كڵێسە)ی شاری كۆیە بوو، بەهۆی تاقیكردنەوە نەمتوانی ئامادەبم.

كە بۆ ساڵیادی مەرگی تەهای جوانەمەرگ من و كاك عومەر محەمەدو عومەر عەبدولكەریم چوین بۆ شاری بانەو سێ‌ شەو لە گوندی (بۆیەن) لەنێو ئەوخانەوادەیە ماینەوە،لەنهێنی هێمنی وپێگەیشتنی تەهای جوانەمەرگ تێگەیشتم .زانیم باوكێك بەهەموو هەستە ئینسانیەکانیيەوە بەقسە نەستەقەکانی تەهای پەروەردە كردووە. دایکێک لەئامێزی گرتووە پرپرە لەمیهرەبانی تیگەیشتم تەها لەم خانەوادەیەدا بالای فکروجەستەی هەڵکشاوە.

لەكۆتاییدادەمەوێت ئەوە بڵێم: ئەو چەند دێڕەی لەسەر تەهای کەریمی نوسین نییە، بەقەد ئەوەی گێڕانەوەی چەند ساتێكی كەمە لەگەڵ ئەو هونەرمەندە ئازیزو مرۆڤدۆستە. تەها هونەرمەندێكی ئاسایی نەبوو،كورد پەروەرێكی مۆدێرنی ناوازە بوو،عاشقێكی سەرسەختی دۆزی رەوای میللەتەكەی بوو، ئەفسوس ئەویش لەپلارو گێچەڵی نامەردان بەدەر نەبوو، بەڵکو ماندوو بوو بەدەست كەسانێكی بێویژدان‌و بازرگان بەسەر ئێسک وپروسکی ئەنفال و هونەرەوە،مافیا بەسەر مافی خەڵكەوە، ئەو جۆرە كەسانە زۆر ئازاری رۆحی تەهایان داو دواتر لەیادی یەك ساڵەی كۆچكردنی، بینیم هەندێک لەوانەی هیتافیان بۆدەداو بە ئەستێرەی گەشاوەی ئاسمانی سینەمای كوردی دەیانشوبهاند. کەچی ئەو کەناڵانەی تەهایان بریندارکردبوو، بەبێباکیەوە هەواڵی ناراستیيان لەسەر بڵاوکردبووە ئامادە نەبوون دوای مەرگیشی پۆزشێک بنوسن !

رۆحت شاد ئەستێرە كەم تەمەنەكەی سینەمای  كوردی ،ئەندامێك لە بەدبەخترین میللەتانی دونیا.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌