مارس 29, 2016 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئازارەکانی ئەنفال لە یاداشتەکانی شێخ عەتا تاڵەبانی قیژەو هاواری منداڵان
ئازارەکانی ئەنفال
لە یاداشتەکانی شێخ عەتا تاڵەبانی قیژەو هاواری منداڵان
شێخ عەتا تاڵەبانی
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە ئاسۆ بیارەیی
ڕۆژیكیان لە فەرمانگە بووم، گوێم لە گریەو هاواری منداڵان بوو کە لە لە ناو تەلاری قائماقامیەت و داداگاوە دەهات(کفری)، گریەو هاوارەکان بەردەوام بوون، لەبەر ئەوە فەڕاشی فەرمانگەکەم نارد تا سۆراخێ بکا. هێندەی پێ نەچوو هاتەوە و ووتی خێزانێک لەوێیە و بریاری ئەوەیان پێدراوە کە دەبێ دەستبەسەر بکرێن و بۆ باقوبە بگوازرێنەوە و دوو زارۆکیان ، کچ و کوڕێکیان هەیە. ههردوو منداڵەکە توند کراس و جلەکانی باوک و دایکیان گرتووە وپۆلیسەکانیش دەیانەوێت بە تۆپزی لێکیان بکەنەوە، پارێزگاریش (محمد حمدان) لەوێیە. چووم بۆ دەرگای سەرەکی فەرمانگەکە تاکو ئەگەر بۆم بکرێ کارێک بکەم، لەو کاتەدا پارێزگار محمد حمدان لە دەرگا سەرەکییەوە هاتە دەرەوە. پێم ووت: خوا قەوتت بدا ئەبو جاسم. ووتی: ئەهلا یا شێخ. پرسیم: ئەو هاوارە چیە؟ ووتی: نازانم کوردەکان چییان دەوێت؟ ئۆتۆنۆمیمان بۆ چێکردن و سنوورمان بۆ دیاری کردن، لەبری ئەوە ڕادەبن ودۆخی جێگیر تێک دەدەن. ووتم: ئایا ئەوە چارەسەرە؟ ئایا جیاکردنەوەی منداڵان لە دایکوباوبابیان چارەسەری کێشەکەدەکا؟ ئایا کەسانی ژیرمان تیا نیە کە بتوانن بە دانیشن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن؟ ئایا باوباپیرانمان ئەو شێوازە چارەسەریان تاقی نەکردوەتەو؟ سەرکەوتووتنیان بەدەستهێنا؟ کێشە سیاسیەکان لەگەڵ نەتەوەگەلێک سەلماندیان کە بە ڕێگەی زۆر و تیرور چارەسەر ناکرێن. کە گوێی لە هاوارو گریەی منداڵەکان بوو چاوەکانی پڕفرمێسک بووبوون و ووتی: وەڵلا یا شیخ هیچ ناتوانم بکەم، دواجار ئۆتۆمبێلەکەی لێخوری و دیار نەما. دواجار بۆم دەرکەوت کە ئەوە خێزانی محمد شاکلی بوو و تاماوەیەک کە وێستگەیەکی پۆلیس دەستبەسەربوو و دواتر ئازاد کرا. سەرچاوە سەرچاوە شیخ عطا طالبانی(١٩٢٥- ٢٠٠٠): ذکریات ایام النضال في کوردستان. ٢٠١٠ چاپخانەی ئارا: باشووری کوردستان. سلێمانی. لاپەڕە .٤١٨
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.