• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەپەراوێزی كۆڕبەندی هەڵەبجەدا- سمکۆ سابیر

مارس 28, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەپەراوێزی كۆڕبەندی هەڵەبجەدا- سمکۆ سابیر


لەپەراوێزی كۆڕبەندی هەڵەبجەدا

 گرفتی مناڵە ونبووەكان ، بێباكی ‌و خەمێكی فەرامۆشكراو

سمكۆ سابیر- گەرمیان

11091379_854212597985397_2142162290_nكۆڕبەندی هەڵەبجە بۆمناڵە ونبووەكان كۆنقراسێكی یەك رۆژەی رێكخراوەكانی هەڵەبجە بەهاوكاری زانكۆی هەڵەبجەو زانكۆی ئەمریكی لەعێراق- سلێمانی  لە هەلەبجە بوو، كە لەژێر درووشمی ( بەگەڕانەوەی ونبووەكانمان بەشێك لەزامەكانمان ساڕێژ دەبێت) ئەنجامدرا.لەم كۆنفراسەدا لە میانەی چوار دیبەیتدا زۆر باس ‌و حیكایەت‌و باسی زانستی لەخۆگرت ، زۆر پرسیاری بێوەڵام ‌و كاریگەری بۆ بەجێهێشتین .بەكورتی دەمەوێت وەك ئەندامێکی کۆنفرانس چەند سەرنجێك  بخەمە روو، گومانیشی تێدا نییە كارەكانی  كۆڕبەندەكە  زۆر لەوە زیاتر هەڵدەگرێت .

لەغیابی دەمەزراوە تایبەتمەندەكانی ئێمەدا.

لەجوگرافیایەكی بچووكی وەك هەرێمی كوردستاندا،ئەگەر جۆرێك لەئیرادە، فۆڕمێك لەكاری پڕ سەلیقەو رێزگرتن لە قوربانی لەلایەك‌و، كەسوكارەكانیان لەلایەكی ترەوە بوونی نەبێت، بێگومان دەبێت دان بەوەدا بنێین كەلەگرفتێكی گەورەدا دەژین.گرفتێك دەبێتە مایەی بێهیوابوونی هەموومان لەمێژوو،ئەو روداوانەی لەسەر ژیان‌و رابردووی ئێمەوە تۆماركراون ،كاڵتر دەبنەوە و ئیدی مانایەكی تێدا نامێنێتەوە تاوەكو داهاتوویەكی جوانتری لەسەر وێنا بكەین‌و هیوایەكی لەسەر هەڵبچنین. ساڵانێكە بۆ ناسین‌و ناساندنی ئەو تاوانەی دەرهەق بەگەلی كورد لە باشور كراون،چەندین كۆنگرەو كۆڕبەندو كۆنفراس ‌و دیبەت‌و كۆڕبەند ئەنجامدراوە،بەدیدی من دەبوو هەركارێك كە بۆ رۆحی قوربانیانی تاوانەكانی دژ بەگەلی كورد ئەنجام بدرێت،تەندرووست ترە نەخشە رێگاكانی كاركردن لەسەر دەستی دەزگاو دامەزراوەیەكی تایبەت هەلبسوڕێت ‌ودواتر بەرەو كۆمەڵگەو كایەكانەوە تێبپەڕێت،وەلێ‌ ئێمە نەك هەرئەو دەزگایەمان نییە،بەڵكو خودی ئەو دەزگایانەن زیان بەدۆسیەكان دەگەیەنن‌و زۆر جار دژایەتیكردنی لێدەكەوێتەوە و بەوكارو ئامارو هەوڵە خۆبەخشییانە رازی نابن كە كەسانێك لەسەر حسابی ژیانی خۆیان‌و خانەوادەكانیان كاری باش‌و پڕۆژەی گرنك ئاراستەیان دەكەن كەچی ئەو دەزگایانە یان لە هەوڵی لەناوبردنی بیرۆكەكە دەدەن،یاخود دەیكەن بەموڵكی خۆیان ‌و دەستكەوتی ماددی‌ و مەعنەوی پێوەردەگرن. بۆیە ئەگەر ئەو دەزگاو دامەزراوانە نەبنە نیشتیمانی و كاری خۆیان نەكەن‌و هەر كەمتەرخەم‌و بێئاگاو بێباك بن.خودی ئەو پڕۆژەو كارانە گەورەو بەنرخیش بن تەنها نائومێدی دەچنینەوەوئارەقەی شەرم بتكێنین بۆ رۆحی قوربانیان‌و كەسوكارە بێ هیواو نائارامەكانیان . بەواتایەكی تر؛ لەهەموو كارێكی پەیوەست بەو دۆسیەو پرسە نیشتیمانی ‌ونەتەوەییانە كەلەو هەرێمە ئەنجام دەدەرێت،دەزگای پەیوەندیدار ئامادەیی كارای نەبێت ‌و جگە لەو ئامادەییە،ئەجێندای خۆی نەخانە روو،تاكارەكان جددی ‌و زانستی بن هیچ پێشكەوتن ‌ونرخێك بەپرسەكە نابەخشێت. بۆ نموونە،ئەگەر دامەزراوە وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان وەربگرین، دەبینین ئەو دامەزراوە حكومییە، هێندەی  وەك پەیكەرە ئیدارییەك بوونی هەیە، هێندە وەك دامەزراوەیەكی تایبەتمەند لەسەر پرس‌و تاوان ‌و دۆسیەنیشتیمانی ‌و نەتەوەییەكان نابیندرێت . بەردەوام  بوونێكی سست ‌و لاوازە و شایانی رەخنەگرتن ‌و تانە لێدانە. بەرپرسانی تەنها بۆ ئەوەی رەخنەیان لێنەگرن، ئامادەی زۆرێك لەو كۆنفراس ‌و كۆڕبەندانە نابن، لەكاتێكدا ئەركی ئەو بەرسانە ئەوەیە گوێ‌ لە ڕەخنەكان بگرن، بەردەوام لە خەمی كەسوكاری قوربانیان بن. چونكە ئەرك‌و وەزیفەی ئەوان قسەكردن نییە لەسەر لایەنە ئەرێنییەكان (ئەگەر هەبێت) هێندەی قسەكردنە لەسەر ئاریشەوكەموكوڕییەكان .

* میدیایی ‌و چەند سەرنجێك.!

omer korbandگومانی تێدا نییە ئێمە لە ڕووی گەشەكردن ‌و ژمارەولایەنی كاری میدیاد،ا میللەتێكین دەكرێت تاڕادەیەك دڵخۆش بین بەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی میدیای كوردی،بەڵام دەبێت بپرسین ئاخۆ ئەجێندا‌و مژارەكانی ئەو بوارە،كەبەدەسەڵاتی چوارەم ناسراوە، كاری لەسەر دەكات،چۆن ‌و چۆن ئاراستەیەكی هەڵبژاردووە،بەتایبەتی لەكەیس‌و دۆسیە نیشتیمانی‌ و نەتەوەییەكاندا.بەتایبەتی تریش ئەو دۆسیانەی پەیوەندی بەكۆمەڵكوژی ‌و جینۆسایدكردنی نەتەوەی كوردەوە هەیە لەئێستاو رابردوودا.راشكاوانە دەیڵێم:میدیای ئێمە تائێستاش بەردەوام لەهەڵەی كوشندەو ژەهراوی،لەگەوجاندن ‌و بێسەلیقەیی .لەلادان لەئیتیك‌و ئەخلاقی پیشەیی دایە.ئەگینا ئێمەی كورد خاوەنی ئەو ژمارە زۆرەی دەزگاو دامەزراوەییە بین ، هێشتا بەشێكی زۆری ئازارەكانمان نەبیستراو و نەناسراون، هێشتا حیكایەت ‌و ئازاری بێشومارمان نەتۆماركراون ‌و نەفریاشكەوتین تۆماریان بكەین یابیاننوسینەوە. ئەبێت چ میدیایەك بێت هێندەی بایەخ بەبابەتگەلێكی بێبایەخ دەدات، هێندە لەخەمی پرسە گرنگ ‌و هەنووكەییەكانی خۆیدا نییەو لەزهنی خۆی دەریكردوون.! هەروەكو لەو كۆڕبەندەدا بەشێكی زۆری میدیاكاران دوای نانخواردنی نیوەڕۆ،كەتەنها نیوەی باس‌و توێژینەوەكان پێشكەشكرابوون،هۆڵەكەیان جێهێشت‌و گەڕانەوە شار. لەکاتێکدا یەکێک لە دیبەیتەکان دەرباری میدیاو دۆسێی ونبوان بوو، بێگومان ئەگەر بمانایەتەوە دەیانبینی کە میدیا چۆن کاری کردووە، گرنگی بەچیداوەو چی فەرامۆش کردووە، هەروەک لە باسەکەی عومەر محەمەددا هاتبوو (میدیایەک ئەگەر پشتیوانی دادپەروەری نەکاو هەر روی لە بازار بێت و پشت بکاتە ئینسان، ڤیدیویەکی ریکلامی کاڵا چەند بارە بکاتەوە ئەو تێگەیشتنە بەرهەم دەهێنێت کەوا ئەنفالکراوان بەهای ریکلامی چپسێکی پەتاتەیان نیە) .

رۆیشتنی میدیاکان ئەوەی گوت کە بابەتەكانی دوای نیوەڕۆ بایەخ‌و گرنگییان نییەو شایانی ئەوەنبن كاتیان بۆتەرخان بكرێت‌و بیرۆكەی نێو باسەكانیان وەك بابەتەكانی بەیانی، بگوازرێنەوە. بەداخەوە وەك لەكەناڵەكانیش بینیمان زووم‌و چاوی كامێراكان تەنها لەسەر ریزی پێشەوەیەو تەنها ئەو گۆشە بچووكە دەبینن کەبەرپرسانی حیزب و حکومەتی لێدانیشتوون. بەكورتی ؛میدیای كوردی زۆر كەسی كردە پاڵەوان لەکۆی دۆسیەگرنگەکاندا،کە هەرگیز شایستەی وەرگرتنی ئەو پلەو پایەیە نەبوو كەمیدیا پێبەخشی .

* ئەو مناڵانەی دۆزرانەوە،ئێستا لەچ دۆخێكدا دەژین.؟

 zmnako cheya mreyamبە جیاوازی زەمەن ‌و مێژووەكەی،ونبوونی مناڵ لەدۆسیەكانی ئەنفال ‌و هەڵەبجە و كۆمەڵكوژیی كوردانی فەیلی ‌و.. هتد ، دۆسیەیەكی حاشا هەڵنەگرە. قسەكردنی ئێمە تەنها لەسەر ونبوونی مناڵە لەتاوانی  هەڵەبجەدا،كەزیاتر لە120 مناڵ ونبوون،یا بێ سەروشوێنن .قسەكەی ئێمە لەسەر ئەوەیە: میكانیزم ‌ونەخشە رێگاكانی حكومەت ‌و دامەزراوە تایبەتمەندەكانی ئێمە لەچ ئاستێك ‌و بەرپرسیایەتییەكدان لەو دۆسییەدا؟ هەڵبەت لەو كۆڕبەندەدا هەریەك لە زمناكۆ و مریەم‌و هاوناز وەڵامی ئەو پرسیارو سەرنجەی ئێمە دەدەنەوە،كاتێك فیلمێكی دیكۆێنتەری لەسەر زمناكۆ لەهەڵەبجە نمایش دەكرێت‌و خودی هەڵگری چیڕۆكەكە بانگێشت ناكرێت‌و فەرامۆش دەكرێت.كردنەوەی پاركێكیش بەناوی (كوبرا) بەخێوكەری زمناكۆ لەئێران وەك لەتوێژینەوەكەی كاك عومەرمحەمەد ئاماژەی پێكراوە ،وەڵامێكی ترە لەپرسی مناڵە ونبووەكان‌و ئەوانەی دۆزراونەتەوە.ئەم چەند تێبینییە كەمە بە سە بۆ ئەوەی بگەین بەو راستییەی كە خەمی كەسوكاری قوربانیان لەم هەرێمەدا،نەبۆتە خەمی دەسەڵات ‌و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی كۆمەڵگەو جومگەكانی .ئەوەی كراوە هێندەی هەوڵ‌و ماندووبوون‌و شەونخوونی كەسانێكی خۆبەخشی پێوەیە، هێندە پەیوەست نییە بە پلان‌و كاری حكومەت ‌و رێكخراوەكانی ئەو نێوەندە فەرامۆشكراوە .

ونبوونی دەیان مناڵ لەكیمیابارانی هەڵەبجە و هەندێکی تری هەلەبجەیش لە ئەنفالدا کەبەداخەوە باسی ونبوانی ئەنفالی هەڵەبجە نەکرا برینێكی ترە بەجەستەی ئەم نیشتیمانەوە،برینێك هێندەی ئازارەكەی بەسەر جەستەی كەسوكاری خانەوادەكانیانە، هێندە كۆمەڵگە‌و دامەزراوەكانی  نەیانكردووە بەخەم‌و ئازار‌و ئاریشەی خۆیان .لەتاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەدا 114بۆ 125 مناڵ ونبوون‌و بێباكی ‌وخەمساردی ئەم حكومەتەی ئێمەش رۆژ دوای رۆژ جگە لە قوڵكردنەوەی برینەكانیان،هەنگاوەكانی زۆرسست‌و شەرمنانەیە.چەند دیمەنێكی كۆڕبەندەكەی هەڵەبجە بۆمناڵە ونبووەكان گەواهیی ئەوەمان بۆ دەدەن. كاتێك بەرپرسەكان لەبەشێكی كۆڕبەندەكە ئامادە دەبن، بەشێكی تری فەرامۆش دەكەن و بە لە شكرێك میدیاکارەوە،دوای نانخواردن جێیدەهێڵن . ئەوە چی دەبەخشێت، جگە لەدووفاقیی پیشەو وەزیفە،ئەرك‌و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەدۆسیەیەكی ئاوا. بۆئەوەی ئەم دۆخە قێزەونە تێپەڕێنین پێویستمان بەئیرادەیەكی بەهێز هەیە ،لەڕووی دامەزراوەیی ‌و رێكخراوەیی ‌و ئەو كەسانەی چالاكن لەو بوارەدا.پێویستمان بەراگرتنی باڵانسێك هەیە بۆ ئەوەی بیركردنەوەی خۆمان جوانتر بكەین بۆئەوەی كاركردن وەك پێوەرێكی ئەخلاقی بەهەند وەربگیرێت،نەك هەموو شتێك روكەش بێت‌و ببێت بەهۆكارێك بۆمانەوەی هەموو ئەو دۆسیەو پرسانەی بەدەستی خۆمان لەشوێنی خۆیدا چەقبەستویان دەكەین،وەك ئێستا لەدۆسیەی ئەو مناڵانەی هەڵەبجەدا هەستی پێدەكەین.دوای چەندین هەوڵ مناڵێك دەدۆزرێتەوە،بەڵام كەدۆزرایەوە ئەم مناڵە دووچاری دەیان گرفت ‌و سەرئێشە دەبێت .زۆر جار بیر لەوە دەكاتەوە كەخۆزگە نەدۆزرابایەوە و هەبەوشێوە تراژیدییە بمابایەتەوە.

لەکۆتاییدا دەبێت بڵێم دۆزینەوەی ونبوان بەهەموو گرنگییەکی خۆیەوە نابێت بەچاوی گومانەوە تەماشای دۆزینەوەو ئەنجامەکەی نەکەین، چونکە لە دیبەیتی سێهەمداو لە توێژینەوەکەیدا عومەرمحەمەد بە خستنە روی چیرۆکی ساختەکاری یەکێک لەو دۆسێیانەو ساغکردنەوەو ئاشکراکردنی بەبەڵگەی تەواوە بە ئامادە بوانی گوت وریابن ئەم ساختەکاریانەش هەن .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌