مارس 27, 2016 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کۆڕبەندی هەڵەبجە بۆ مناڵە ونبووەکانی هەڵەبجە
کۆڕبەندی هەڵەبجە بۆ مناڵە ونبووەکانی هەڵەبجە
ئەنفالستان- هەڵەبجە : لە ساڵڕۆژی جیهانی منالانی ونبوودا لە ڕێکەوتی 25/5/2016 یەکەم کۆڕبەند ی مناڵە ونبووەکانی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پارێزگای هەلەبجە بەرێخرا ئەم کۆڕبەندە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە ،لەژیر دروشمی ” بەگەرانەوەی ونبووەکان بەشێک لەزامەکانمان ساڕێژ دەبێت بەرێوەچوو ” .
کۆڕبەندەکە لە چوار دیبەیت پێک هاتبوو، لەکات ژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی دەستی پێ کرد،کاتژمێر ٥ ئێوارە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
سەرەتا پارێزگاری هەڵەبجە وتارێکی پێشکەش کردودواتر لیژنەی ئامادەکاری کۆڕبەندو کۆمەلەی قوربانیان وتاریان خوێندەوە ئینجا دیبەیتەکان پێشکەشکران .
یەکەمین بەشی کۆڕبەندەکە لەژێر ناوی (ئازاری ونبووەکان لەزاری خۆیانەوە ) بەرێوەچوو . کە بریتی بوون لە م بەرێزانە ( زمناکۆ هەلەبجەیی، مریەم – هاوناز – چیا کە 3 مناڵی ونبوی هەلەبجە گەراونەتەوە بۆ ناو کەسوکاریان بەسەرهاتی خۆیان گێرایەوە.
کۆڕبەندی دوەم بەناونیشانی ( ڕێگا بەرەو دۆزینەوەی مناڵە ونبووەکان ) بۆ هەریەک لە ( دکتۆر فەرهاد بەرزنجی /مامۆستای زانکۆ وپسپۆڕی بواری DNA ،تریڤۆر ولیەم نوینەری ونبووانی نێو دەولەتی ICMP ،عەلی عوسمان سەرۆکی لیژنەی مناڵە ونبووەکانی هەلەبجە، فاروق زەوارە بەرپرسی مانگی سوری شاری پاوە لە کاتی کیمیابارانی هەلەبجەدا )
هەرلەمیانەی کۆڕبەندەکەدا باخچەیەک بەناوی “باخچەی پەپولە ونبووەکان ” لەگەرەکی کیمیابارانی شاری هەلەبجەی شەهیدان کرایەوە .
کۆڕبەندی سێەم: لەژێر ناونیشانی ( گرفتە یاساییەکانی ونبووان ) بۆ هەریەک لە ( د. فەرهاد حاتەم داواکاری گشتی و پسپۆڕی یاسا لەبواری جینۆساید، مامۆستا ئاوارە حسین پسپۆڕ لەبواری جینۆساید- مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە، فاروق حمە توفیق عارف دادنوسی یەکەم لەهەڵەبجە)
کۆڕبەندی چوارەم لە ژێر ناونیشانی ( بەهاناوە چونی بێ سەرو شوێنکراوەکان لە گوفتارەوە بۆ کردار بۆ بەڕێزان ” بۆ هەریەک لە بەرێزان تەها سڵێمان سەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوەی بۆ جینۆساید و ئەنفال، عەدالەت عومەر نوسەرو لێکۆڵەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال، عومەر محەمەد سەرنوسەری ساڵنامەی ئەنفال، مامۆستا محەمەد حمەساڵح توفیق نوسەرو لێکۆڵەر لەبواری جینۆساید و ئەنفال . بەرێوەچوون .
جێگەی ئاماژەیە لە میانەی هەریەک لەم کۆربەندانەشدا گفتوگۆ وسەرنج و تیبینی ئامادەبووان هەبوون .
دوا بەش وکۆتایی کۆربەندەکش بریتی بوو لە راسپاردەکان کە لەلایەن د. سەروەر عەبدولرەحمان خوێنرانەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.