• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سەرینەكانی پێشمەرگە، بوخچەكانی گەرمیان!

مارس 19, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەرینەكانی پێشمەرگە، بوخچەكانی گەرمیان!


سەرینەكانی پێشمەرگە، بوخچەكانی گەرمیان! 

عومەر محەمەد – سەرنوسەر

لە ٢٣ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ لەتیف فاتیح فەرەج ومامۆستا نەجیب گەرمیانیدا یادی بەخێر گەشتێکمان کرد بۆ گوندەکانی ناوچەی گەرمیان، لەبەیانیەکی زودا لە چایەخانەیەکی شاری چەمچەماڵ نان وماستێکمان نۆشکردو بە بەنزینی خراپ وگرانبەهامان کردە سەیارەکەمانەوە کە ئۆپڵ ئۆمیگایەکی مۆدێل کۆن بوو، لە کۆمەڵگای شۆڕشەوە، پێمان پێوەنا بۆ سەنگاو کە ئەوسا رێگەیەکی ناخۆش وپڕتاسەوقٶڵتی هەبوو. هەرئەو رۆژە بەچەندین گوندی ئەنفالکراودا تێپەڕین، ئەوانەی ئاوەدانیان تێدا بوو بۆ وچانێک لامان دەداو دەربارەی ئەنفال و بەسەرهاتی خەڵکەکەی پرسیارمان دەکرد، لەگوندی قەیتول یەکەم دیدارمان لەگەڵ پیرەمێردێک و کچێک سازکرد،2 پیرەمێردەکە حاجی حەمەساڵح بوو، کچەکە ناوی چاوەڕوان بوو، ئەم کچە لە چاوەڕوانی هاتنەوەی باوکە ئەنفالکراوەکەیدا ناونرابوو، چاوەڕوان، لە گوندی قیرچەش وچانێکی سەرپێیماندا کە تەنها یەک ماڵی تێدا مابوو، لەگوندی سپی سەرو سپی سەرو خان رۆستەماغاش دیدارمان سازکردو بەرێگای ناخۆش وهەورازو نشێودا گەیشتینە هەزارکانی گوندی هەزار کانی شوێن نیشتەجێی پیاوێکی قارەمان بوو، ئەو پیاوە چیرۆکێکی زۆر تایبەت بوو، شێخ حوسێنی هەزارکانی کە لەپەلاماری ئەنفالدا خۆی وهاوسەرەکانی ومنداڵەکانی بە ١٢سەرخێزانەوە، ئەنفالکران، چیرۆکی ئەم پیاوە ئەوەیە کە لەبەرناسراوی خۆی هەواڵ گەیشتبووە کۆشکی کۆماری وعزەت دوری کەخۆی بەدەروێشی شێخەکان دەزانی چووبووە لای سەدام داوای ئازادکردنی شێخ حوسێن ومنداڵەکانی کردبوو،کاتێک سەدام قایل دەبێت، پێشەوای فیرقەی ٢١  ڕادەسپێرن بریاری ئازادکردنەکەی شێخ حوسین جێبەجێ بکات، ئەوانیش شێخ حوسێن ئاگاداردەکەن کە وا خۆی کۆبکاتەوە خۆی ومنداڵەکانی ئازاد دەبن ئەو قایل نابێت، بە ئەفسەرەکە دەڵێت ئەی ئەوهەموو خەڵکە ؟ ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت من بریار جێبەجێدەکەم بریارم پێکراوە تۆ ئازاد بکەم، شێخ حوسین دەڵێت منیش بریارم داوە مردن وژیانم لەگەڵ ئەم خەڵکە بێت، ئەفسەرەکە دەڵێت بریاری ئازادبوونی تۆ هی من نیە هی سەرۆکی فەرماندەیە، ئەویش دەڵێت سەرۆکی فەرماندە ئەمری بەتۆکردووە نەک بەمن ئەگەر لەگەڵ مندا ئەو خەڵکە ئازاد دەکەن ئەوا سوپاستان دەکەم ئەگەرنا. منیش لەگەڵ ئەو خەڵکە جا مردنە یان ژیان . ئەوکاتەی بەتەنیشت گوندەکەی ئەم پیاوەدا تێپەڕین تەنها حەوزەک ودارتوویەک مابوو، جێی حەوانەوەو تەکیەکەی لەگەڵ زەوی تەختکرابوون. لەوێوە تێپەڕین بۆ سەی جەژنی و سەرجادەی گشتی کفری کەلارو لەسەرجادە پێچمانکردەوە بەرەو خوارو ملی ڕێگای کفریمان گرت و ئێوارەیەکی دەرنگ گەیشتینە شاری کفری ولەماڵی پیاوێکی بەرێز کەمن بۆیەکەمجارم بوو بەدیداری شاد بووم میوانداری کراین ئەو پیاوە بەسەڵاح پەرلەمان ناسراوە، هەتا بڵێی میواندۆست وقسە خۆشە . بۆسبەی نانی بەیانیمان خواردو بەرەودوزخورماتوو پێمان پێوەنا. لەرستیدا لەکۆی گەشتەکەماندا مامۆستا نەجیب کەمتر قسەی دەکرد، ئەو زیاتر رۆڵی بەیەکتر ناساندنی دەبینی چونکە خەڵک رێزێکی زۆر تایبەت وزۆریان لێدەنا، بچوینایەتە هەر شوێنێک مامۆستانەجیب پێشوازی تایبەتی لێدەکراو بەهۆی ئەوەوە رێزێکی زۆریشیان لە ئێمە دەنا. لە دواین هەنگاوی گەشتەكەماندا ئیوارەیەکی درەنگ لە نێوان شاری کەرکوک وقەرەهەنجیر گیرساینەوە مامۆستا نەجیب گەرمیانی ووتی: منیش دووقسەم بۆ ئەنفالستان هەیە، هیوادارم یەكێك لەلاپەرەكانی ئامێز بۆئەو دووقسەیەم بكاتەوە،من وای بۆچووم مامۆستا ڕەخنەیەكی هەبێت، خۆشبەختانە پێشئەوەی مامۆستا نەجیب ماڵئاوایمان لێبکات هیواکەیمان هێنایە دی و لەلاپەڕە(٢)ی گۆڤاری ئەنفالستاندا قسەکانیم بڵاوکردەوە، بەڵام قسەکانی مامۆستا ڕەخنە نەبوو بەڵكو کۆمەڵێک وشەی جوان و رێنمایی بوون کە بەم شێوەیە بۆ ئەنفاستان دوا :

سەرینەكانی پێشمەرگە، بوخچەكانی گەرمیان! ئەوەندەی گوت و ڕاوەستا …. ئینجا دەستی بەقسەکردن کردەوە و فەرمووی : لەو گەشتەماندا تیبینیەكم لادرووستبوو،لەگەڵ هەموو تەپەو گردۆڵكەو چەم‌و ڕوبارو هەورازو ونشێوێكی گەرمیانی بەئاگری ئەنفال هەڵقرچاودا، ڕەنگە چیرۆكۆكەیەكم هەبێت، تبینیشم زۆرە، بەڵام ئێستا حەزدەكەم تەنها ئەمەندەبڵێم: (نازانم بۆ ئەمەم بیركەوتەوە..؟  ئەمرۆ هاورێیەكی حزبی شیوعی كە كاك محمود گەرمیانی پێدەڵێن برای یەكێكە لەو (18) كچە پاكیزە زوڵم لێراوانەی گەرمیان كە ڕەشەبای ئەنفال هەڵیانی گرت‌و بەعس فرۆشتنیە میسری خاوەن شارستانیەت ‌و كەلتوری ئیسلامی‌و ئێستا لەوێ‌ گیرساونەتەوە،كاك مەحمود[1] باسی شتێكی زۆر سەیری كرد ووتی: لە پاش ئەنفالیش ئاردم لەترسی چەقەڵو ڕێوی لەسەر درەختێكی بەرز شاردبووەوە،كەچی جاشەكان دەهاتن دەیانخستە خوارەوەونەوتیان پێدا دەكرد‌و دەیانسووتاند، دۆشاوی تەماتەم لە كونە سیخوڕدا دەشاردەوە، كەچی ئەوان نامەردانە دەهاتن ئەیاندۆزییەوەوئەیانشكاند، ئەوەندە نامەرد بوون دەچوونە ناو ماڵەكانەوە سندوقیان دەكردەوەو بوخچەی ژنەكانمانیان دەبرد، من ئەمەم لاسەیر نیە، جاش بوخجەی ژنەگەرمیانیەكانمان بەرێت چونكە مرۆڤ كە خۆی دۆڕاند هەموو شتێك دە دۆڕێنێ‌، هەیانبوو ژنی خۆی برد خوشكی خۆی برد بۆ بەعسیەكان چۆن، بوخچەی ژنی خەڵك نابات؟  ئەوەندە بەسە كە جاش بوون، بەڵام ئەوەی مەبەستمە ئەمەیە( ئەو بوخچانە ئەندیشەیان لەگەڵا دایە رۆمانسیەتی مرۆڤی جوان دەتوانێ‌ وێنەی جوانییان لێببكێشێ‌. ئەو ساتانەی پێشمەرگە دەچوونە ماڵێك‌و ژمارەیان زۆر دەبوو ئەگەر سەرینی ماڵەكە بەشی نەكردنایە زۆر. ژنانی گەرمیان‌و گوندنشین بەپاكیزەیی‌و سۆزو خۆشەویستیەوە ئەو بوخچانەیان بۆ پێشمەرگە دەكرد بەسەرین.  تكام وایە ئەو بوخچانە سوخمەی تێدا بوو پاپۆشی تێدا بوو، دەسماڵ‌و كۆڵوانەی تێدابوو جلی منداڵە بەریئەكانی گەرمیان‌و كوێستان‌و بادینانیان تێدابوو، خۆ تازە مرۆڤە ئەنفالكراوەكانمان رۆیشتن‌و ناگەرێنەوە، بەڵام توخوا با ئەو بوخچانە بێننەوە، خۆتازە ئەو ژن‌و منداڵانە یان بێسەروشوێنكران، ئەوانەی لەنوگرەوسەلمان‌وتۆپزاو سەلامیە گەرانەوە هەموو خەفەت پیری كردوون‌و ئیشیان بەوسوخمانە نەماوە ئەو بوخچانە بەكڵكیان نایات، ئەگەر جاشەكانیش نایانهێننەوە، باتوخوا ئێمە، خۆمان،  حكومەتی كورد، بەپرسەكان، هەرهیچ نەبێت لەبەرخاتری بوخچە دزراوەكانیان كە شەرەفیان تێدابووە‌ودەیانخستە ژێرسەری پێشمەرگەوەلەبەرخاتری ئەو زولمَانەی لێیانكراوە رێزیان لێبگرین، گوندەكانی گەرمیان بەحوكمی چەندجار سووتاو ماڵ وێرانبوونیان بەهۆی نەداری‌ونەبوونیان، بەهۆی تاڵانی‌ونەبوونیانو دواجاریش ئەنفال جاری واهابووە كابانیگەرمیانی كەخاولیەكەی ماڵەوەیانی شۆردووەوهەریەك خاولیشیان هەبووە ئەویش هێشتا تەڕبووەكە میوانی پێشمەرگەیان هاتووە، زۆربەسۆزو پاكیی خۆیەوە، چمكی كەواكەی خۆی درێژكردووە بۆئەوەی میوانە پێشمەرگەكەی دەستی پێسریوە لەدوای دەستشۆردندا، حەزدەكەم پێشمەرگەی كورد ئەوەی پێشمەرگەیە هاگلەییم لەوكەسانە نیە كە پێشمەرگە نین‌وناویان پێشمەرگەیە حساب بۆئەو كەوایەبكەن حساب بۆئەوسوخمانە بكەن ئەگەرنا خوای ئەوكەوایە گەڕِیان ئەكا خوای ئەو سوخومانە ئەترسم بلێم كوڕە نازانم بڵێمچی ریسوای دنیاو قیامەتیان دەكات، دواجار پێمخۆشە دوو ووشە تەنها دوو وشە لەسەر ئەنفالستان خۆی بڵێم : ئەنفالستان ئەی ئافەرین سەد ئافەرین بۆ ئەو مینبەرە هەژارەی وەك مالِە ئەنفالكراوەكان هەژارە بەڵام پڕ پڕ لە رەسەنایەتی پرە لە خۆشەویستی، ئەنفالستان ئەوەیە كە برینی ئەنفالەكان دەنوسێتەوە، حیكایەتی ئەنفالەكان دەگێڕێتەوە شییاندەكاتەوە، ئافەرین برواتان هەبێت حەسوودی بە تۆدەبەم كاكە عومەرمحەمەد گیان من خۆم بەرۆشنبیر ئەزانم مامۆستام‌و30 سالە جیل بەخێو دەكەم ئەمەی تۆ كردووتە یان ئەمەی دەیكەیت ئەنفالستان كە خاوەنەكەی سەرنوسەرەكەی خاوەنی ئەوقسە جوانەبیت كە دەڵێیت ( من كەسم ئەنفال نەكراوە بەڵام كەرامەتم ئەنفالە) دەی برا من عەشرەتم ئەنفالە ناوچەكەم خزم‌وخوێش‌وخەڵكیِكی زۆر عەزیزم ئاشنام خزمم دۆستم ئەنفالكراوە‌ونەمتوانیوە بە سەد لەیەكی تۆبكەم من حەسودیت پێدەبەم بەڵام حەسوودی شەریف بەڵام وەكو زەمیرو ویژدانی خۆم پێت دەڵێم ئافەرین سەد ئافەرین ، دەنگم لە گەڵا دەنگتایە هەناسەم لەگەڵا هەناسەتایە تادوا هەناسەم .

ماوەتەوە بڵێم  ڕۆحت شادبێت مامۆستا نەجیب گەرمیانی قسەکەت بردە سەرو هەتا دوا هەناسەت لەگەڵ ئەنفالستان مایتەوە.


[1] مەبەستی لەکاک مەحمود هاوڕێ مەحمودی حزبی شیوعی عێراقە، کە هەرلەو گەشتەدا دیدارمان لەگەڵدا ساکرد، هاورێ مەحمود ناوی سیاسی بوو، دەنا خۆی ناوی عەبدولخالقەو برای عیصمەتە کە ناوی لەناو بەڵگەنامەکەی موخابەراتی کەرکوک دایە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌