مارس 11, 2016 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەو هەموو گۆڕەش دەبینم، باوەرناكەم منداڵەكانم نەمابن
عارف محمد عارف :
ئەو هەموو گۆڕەش دەبینم، باوەرناكەم منداڵەكانم نەمابن
دیدار: عومەر محەمەد
شوێن : گوندی کلێسە – قەزای کۆیە
ڕۆژی ٧ی شوباتی ٢٠١٢
کات : ١ی پاش نیوەڕۆ.
عارف جوتیارێكی هەژاری گوندی كڵێسەیەو جاربەجاریش خەریكی راوەماسی دەبێت، لە دایك بووی ساڵی 1955 ی گوندی كڵێسەی دەشتی كۆیەیە، كاتێك چاوم پێی كەوت بێزارییەكی زۆر بەڕوخسارییەوە دیاربوو، لەپەلاماری ئەنفالی چواردا مامزی هاوسەریو كچو كوڕەكەی ئەنفالكراون، بەڵام ئەوە خەمێكە هەرگیز لەكۆڵی نابێتەوە. من پرسیاری ئەوەم لێ نەكرد كێت ئەنفالكراوە بەڵكو پرسیم چەندكەستان ئەنفالكراوە بەڵام ئەویەكسەر ئاوا وەڵامی دامەوە :
جاكێم ئەنفال نییە، ئەوكێلانەی لە “مۆنۆمێنت”ە كەی گوندی كڵیسە دەیانبینی هەمووی خزموكەسوكارمن. هەرەدوورەكەیان ئامۆزامە، یان خاڵۆزامە، پوورزامە، خوشكەزامە…
منداڵەكانی خۆت چەندیان ئەنفالكراوە؟
سێم ئەنفالكراون( كچێكو كوڕێكو خێزانەكەم). لەماڵی خۆمان تەنها خۆمو كچێكم لەكورەی ئەنفال چووین.
ناویان چی بوو؟ تەمەنیان چەند بوو؟
خێزانەكەم ناوی (مامز) بوو لە دایك بووی 1968 ، كچەكەم (نیگار) لە دایك بووی 1987. كوڕەكەشم (ڕێبوار) لە دایك بووی 1984. فەقیری ماڵی خۆمان بووین بەعس ئاوا ماڵی وێرانكردین .
خەڵكی كڵێسە كەسیان چەكدار نەبوون؟
چەكمان هەبوو، بەڵام پێشمەرگە نەبووین.
ئەو كات تۆ خۆت بەچییەوە سەرقاڵا دەكرد؟
جووتیاریو، ئاژەڵمان هەبوو، خەریكی تووتنیش بووم.
تۆسەرەتا وتت قسەت بۆ ناكەم، بەڵام ئەوەتا قسەشت كرد؟
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.