نیسان 25, 2016 Omer دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تكایه هاوكاری له‌میا بكه‌ن
تكایه هاوكاری له‌میا بكه‌ن :
چیرۆكی سێ كچی ئیزیدی تراژیدیایه‌كی بێ وینه
(له‌میا حجی بشار) كچیكی ئییزیدی 19 ساڵی خه‌ڵكی گوندی كۆچۆ ی بڵاوکردەوە کەوا ، 20 مانگ له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا بوه، له ناوه‌راستی مانگی ئه‌پرلی 2016 دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوو هاورێی له شاری حه‌ویجه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هەڵدێن به‌ره‌و مه‌خمور هه‌مووی چه‌ند مهتریكیان دەمێنێ بگەنە ناوچەی رزگارکراو له ئازادی نزیک دەبنەوە به‌ڵام بەداخەوە هاورێكه‌ی به‌ناوی (كاسرین ئهلیساس مراد) تەمەن 20 ساڵ (مین)ێكی پێدا ته‌قیه‌وه‌و و خۆی و كچیكی دیكه به‌ناوی ئه‌لماس ته‌مه‌ن 18 ساڵ گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن ، كاسرین برازای نادیه مراده كه چیرۆكی مه‌ینه‌تی كچانی ئیزیدی به جیهان ناساند و كاندیده بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نوبل .
له‌میا له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه‌دا به سه‌ختی بریندا ده‌بیت و هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ست داوه و پیویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، له‌میا وبرایهكی ته‌مه‌ن 12 ساڵی تاقه ده‌رباز بوون له خیزانه‌كه‌یان هیشتا ژماره‌یه‌كی زۆر لەكهس و كاری چاره‌نوسیان نادیاره، جێگای ئاماژه‌یه دانیشتوانی گوندی كۆچۆ روبه‌روی گه‌وره‌ترین تاوان بونه‌وه به ده‌ستی داعش و ئه‌م گونده بوه‌ته سومبولی جینوسایدی ئیزیدیه‌كان.
له 23-4-2016 تیمی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی (ساراو به‌سمه) هاوكاری لهمیایان كرد بۆ ده‌رهینانی ته‌سكه‌ره‌و جنسیه به‌هیوای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌بیت بروات بۆ ئه‌لمانیا بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له‌میا زۆر پیویستی به‌هاوكاری و دلنه‌وایی زیاترهه‌یه .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.