نیسان 24, 2016 Omer دیدار, هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌وه‌ی نه‌نگییه ئه‌وه نیه كه جاشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نفال دادگایی نه‌كراون، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه كورد له خیانه‌تی نیشتمانی‌یان ناپرسێته‌وه
عومه‌ر محه‌مه‌د، چالاكوانی بواری ئه‌نفال و جینۆساید:
ئه‌وه‌ی نه‌نگییه ئه‌وه نیه كه جاشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نفال دادگایی نه‌كراون، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه كورد له خیانه‌تی نیشتمانی‌یان ناپرسێته‌وه
ئەم دیدارە ڕۆژی پێنج شەممە, 15 ئازار 2012 05:21 . ڕۆژنامەنووس بەشار عەزیز بۆ ڕۆژنامەی زاری کرمانجی لەگەڵ سەرنوسەری ماڵپەڕوگۆڤاری ئەنفالستان ئەنجامدراوە، لەبەر گرنگی دیمانەکەو پەیوەندی بە ئەنفالەوە ماڵپەری ئەنفالستان بەپێویستی زانی بڵاوی بکاتەوە “ئەنفالستان”
دیمانە : بەشار ئەزیز
به‌شار عه‌زیز- سلێمانی: عومه‌ر محمه‌د قادر، چالاكوانی بواری ئه‌نفال و جینۆساید. له‌و دیمانه‌یه‌ی زاری كرمانجیدا، روونی ده‌كاته‌وه كه پێویسته له یاده‌كانی كیمیاباران وجینۆساید دا به كرداری كاربكرێت نه‌ك ته‌نها به لافیته، پێشی وایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زمانی راگه‌یاندن له ئاست
ئه‌و بابه‌ته وێرانه، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و دادوه‌رانیش وێرانن .
* وه‌كو دیاره له‌م مانگه‌دا چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كی شوومی تێدایه بۆ گه‌لی كورد، وه‌ك تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، ساڵانه‌ش یادیان ده‌كرێته‌وه، وه‌ك چالاكوانێكی ئه‌و بواره قسه‌ت چییه له‌سه‌ری؟
– مانگه‌كانی ئازار‌و نیسان به‌هۆی تاوانی گه‌وره‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، له‌چاو هه‌ندێك شوێنی تركه یاده‌وه‌ری تاوانی گه‌وره‌یان تێداكراوه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه خه‌تایه‌كی راگه‌یاندنیشی تێدایه، كه وه‌كو پێویست به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه، ده‌نا زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵ یاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵكوژی له‌كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی من بروام وایه كۆی یاده‌وه‌ریه‌كان له‌یه‌ك كاتدا یان له رۆژێكی نیشتمانی یان دو رۆژدا كۆبكرێنه‌وه‌و به‌جۆرێك پلانی بۆ دابرێژرێت كه‌ماف بداته هه‌موو یاده‌وه‌ریه‌كان. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌موو رۆژێكمان هه‌ر یاده‌وه‌رییه .. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بالیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا كێشاوه. بۆنمونه (كیمیابارانی عه‌نه‌ب، سێوسێنان، گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر، بالیسان‌و شێخ وه‌سانان، وه‌رێ‌و خه‌تی‌و توتمی‌و دۆڵی مه‌له‌كان‌و دۆڵی ئاكۆیان، گونده‌كانی بادینان- برێجنی ، له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش شاری سه‌رده‌شت) ئه‌مانه هه‌موو به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوییه‌وه، كۆمه‌ڵكوژیان تێداكراوه‌و هه‌ریه‌كه‌و یاده‌وه‌ری خۆی هه‌یه، چونكه له‌به‌رواری جیاوازدا تاوانه‌كه ئه‌نجامدراون، ئه‌گه‌ر هه‌موویان مافیان پێبده‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویسته بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌ی چه‌نده‌ی خه‌رجی ده‌وێ ؟! به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌وانه‌ی تری داپۆشیوه، ده‌نا وه‌رێ كه گوندێكی بچوكی 25 ماڵی بووه 36 كه‌سی به‌چه‌كی كیمیاوی شه‌هید بووه، ئه‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه كه شارێك بووه گورزی كاریگه‌رتری به‌ركه‌وتووه، من ساڵی رابردوو گۆڤاری ئه‌نفالستانم له به‌رواری 17 ی ئایار بۆ رێزلێنان له‌قوربانیانی كیمیابارانی گوندی وه‌رێ له‌چاپ ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به مێژوو یان به‌و یاده‌وه‌ریانه ده‌ده‌ده‌ن به‌لای كه‌مه‌وه خوێنه‌رانی ئه‌و ساڵنامه‌یه بزانن كه كیمیابارن زۆر شوێنی گرتووه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵكوژیشی تێدابووه. جگه له كیمیاباران ئه‌نفالیش كۆمه‌ڵكوژی زۆری خستووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆنموونه كه‌س باسی گوندی كورێمێ ناوچه‌ی بادینان ناكات..؟ كه هه‌ر له شوێنی خۆیان پیاوه‌كانیان له‌ژن‌ومنداله‌كان جیاكرده‌وه هه‌رله جێ‌دا ( 33 ) پیاویان له‌ئه‌نفالی هه‌شته‌مدا گوله‌بارانكرد. خۆشبه‌ختانه 6 كه‌سیان به‌برینداری ده‌ربازبوون، هه‌رچه‌نده یه‌كێكیان به‌ناوی فتاح دواتر بێسه‌روشوێنكرایه‌وه .. به‌ڵام نه‌كه‌س لێیان ده‌پرسێته‌وه‌و نه‌كسیش یادیان ده‌كاته‌وه .
به‌بروای من ئه‌و جۆره یادكردنه‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا كراون نه‌یتوانیوه دڵی كه‌سوكاری قوربانیه‌كانیش قایل بكات، چ جای كۆی خه‌ڵكی كوردستان ؟ له‌بنه‌رتیشه‌وه بۆ یادكردنه‌وه نه‌بوون وه‌كو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی یان وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌و تاوانانه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ئه‌خلاقی بوونایه ده‌بوو له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا داب و نه‌ریتێكی به‌رزیان دابهێنایه ئاراوه، بۆنمونه له یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا (سێ‌و) خواردن له‌و رۆژه‌دا ببوایه‌ته شه‌رم ..! له‌یادی ئه‌نفالدا (درۆكردن، شه‌ڕكردن، پیسكردنی ژینگه) ئه‌مانه ببونایه‌ته شه‌رمی گه‌وره، له‌دوای یه‌كه‌مین یادكردنه‌وه‌ی تاوانی جینۆساید (مه‌به‌ستم هه‌موو دۆسێكانه كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلیه‌كان، كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان، كیمیاباران، ئه‌نفال ) كه‌دڵنیام به‌لێنی زۆری تێدا دراوه‌و پاره‌ی زۆریان تێدا خه‌رجكراوه، به‌ڵام نه‌نگیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان تێدا نه‌هاتووه‌ته دی، ته‌نانه‌ت نه‌ی توانیوه وه‌كو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی‌و وه‌فادرارییه‌ك بۆ قوربانیه‌كانی كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ بهێنێ، ئه‌مه نه‌نگییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه له‌دوای ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌وه كورد نه‌ك بێ‌باك بێت له‌خوێنی یه‌كتری، ته‌نانه‌ت بیر له كوشتنی یه‌كتریش بكاته‌وه، له بری ململانێی مه‌ده‌نی‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ست بۆچه‌ك به‌ری، بهێنه‌ره پێشچاوی خۆت كورد ده‌ست و په‌نجه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سی ئازیزانی له‌بیابان تێكه‌ڵ به‌لم بوون كه‌چی لێره له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ست و په‌نجه‌ی یه‌كتر بشكێنن.
* هه‌موو ساڵێك پاره‌یه‌كی زۆر به‌و یادكردنه‌وانه به هه‌جه‌ر ده‌درێت و لافیته‌و داوه‌تنامه‌و بگره زۆر شتی تر، ئایا ئه‌و جۆره یادكردنه‌وانه هیچ سوودێكیان هه‌یه‌و له ئاست ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌دان؟
– ئێمه هه‌قوایه بیر له رێگایه‌كی تربكه‌ینه‌وه، بۆنمونه ئه‌گه‌ربێت‌و له‌بری ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و یادانه خه‌رج ده‌كرێ، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه رێگا ببڕین، ئه‌و رۆژانه بكه‌ینه رۆژانی ده‌ستگرتنه‌وه، (تقشف) هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت رۆژانی (یاده‌كان هی هه‌موویان) له 1%ی موچه‌كه‌ی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه جینۆسایدكراوه‌كان بێت، بۆ دروستكردنی بنكه‌ی رۆشنبیری‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی‌و یاریگای ئه‌وناوچانه‌و چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌كی كیمیاوی بێت، له‌بری سفره رازاندنه‌وه ئه‌و رۆژانه به‌میوانه‌كانیشه‌وه بكرێنه رۆژی حه‌رامكردنی گۆشتخواردن له‌چێشتخانه‌كانی هه‌رێم گۆشت قه‌ده‌غه‌بێت، قه‌سابه‌كان‌و مریشك فرۆشه‌كان پێوه‌ی پابه‌ندبن‌و گۆشت ده‌ست نه‌كه‌وێت، ئه‌مه چه‌نده له‌رووی ئابورییه‌وه به‌قازانج ده‌گه‌ڕێته‌وه هێنده له‌رووی مه‌عنه‌ویه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ كه‌سوكاری قوربانیان گلله‌یی ئه‌وه‌یان نابێ كه له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان خه‌ڵك خه‌ریكی نانی چه‌ورخواردنه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیه‌كت بۆ دروست ده‌بێ، وه‌كو رێزگرتن له‌بوونه‌وه‌رانی تر كه له‌رۆژی كۆمه‌لكوژی ئه‌و میلله‌ته‌دا رێز له‌هه‌موو باڵنده‌و زینده‌وه‌رێكیش ده‌گیرێ . لافته نوسین كارێكی خراپ نیه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هوشیاری بداته هاوڵاتی‌و خه‌یاڵ‌و تیروانیه‌كانی فراوانبكات له‌مه‌ر ئه‌و تاوانانه به‌لای كه‌مه‌وه كه‌سانێك له‌به‌دكاریی بگێریته‌وه، به‌ڵام به‌چی ده‌چێ تۆ لافته‌كانت بریقه‌دارو كرده‌وه‌كانت به‌پێچه‌وانه بن، هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی له‌سه‌رمایكرۆفۆن وتارده‌دات له‌ده‌ره‌وه توندره‌فتارو دڵره‌قانه هه‌لسوكه‌وت بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رێزه‌وه به‌ره‌و پیری یاده‌وه‌ریه‌كان بچین ده‌توانین خۆمانی له‌سه‌ر بنیاتبنێینه‌وه، بۆنموونه ده‌توانین زۆر خاڵ هه‌یه بیكه‌ینه ستاندارد‌و په‌یره‌وی بكه‌ین ململانێی سیاسی له‌تفه‌نگه‌وه بگۆرین به‌ململانێی مه‌ده‌نی هه‌رلایه‌نێك ده‌ست بۆچه‌كبه‌رێت به رێزنه‌گرتن له قوربانیانی جینۆساید تۆمه‌تبار بكرێت. هه‌ركوشتنێكی به‌ئه‌نقه‌ست جگه له حوكمه یاساییه‌كه‌ی خۆی وه‌كو مافی گشتی سزای رێزنه‌گرتن له قوربانیانی جینۆسایدیشی بخه‌یته سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌یاسا رێكبخرێت. ئه‌وكه‌سانه‌ی تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ خه‌ڵك یان دزێو توندره‌فتارن له‌ویادانه دوربخرێنه‌وه ئه‌و رێكخراو كه‌سایه‌تیانه‌ی بازرگانی به‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه ده‌كه‌ن، رێگه‌نه‌درێن درێژه به‌و به‌دكاریانه بده‌ن‌و چیتر وه‌كو چالاكوانی ئه‌نفال‌و جینۆساید نه‌ناسرێن.
* تۆ زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ت نوسیوه كه زمانی راگه‌یاندن زمانێكی دروست نیه‌و پێتوایه ووشه‌ی كاره‌سات هه‌له‌یه بۆ ئه‌و تاوانانه به‌كاربهێنرێ ؟ ئه‌گه‌ر رونتری بكه‌یته‌وه ؟
– به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر راگه‌یااندنكاره‌كان ته‌نانه‌ت مافناس‌و دادوه‌رو سیاسیه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه كۆله‌وارن، ئاخر كه ده‌ڵێن تاوان واته جێبه‌جیكارێك یان بكه‌رێكی هه‌یه‌و پێویسته بچێته به‌رده‌می دادگا، به‌ڵام كه ده‌لێین كاره‌سات مه‌رج نیه هه‌موو كاره‌ساتێك تاوان بێت، تۆ بۆ رووداوێكی سروشتی وه‌كو بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری (وان) یان تسیونامیه‌كه‌ی (لافاو)ه كه‌ی ژاپۆن كێ دادگایی ده‌كه‌ی ؟ له‌ڕاستیدا ئه‌وانه كاره‌سات بوون، نه‌ك تاوانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران یان دۆسێكانی تر ، ئه‌نفال‌و كیمیاباران هه‌ر تاوانی ئاسایی نین، به‌لكو تاوانی نێوده‌وڵه‌تین‌و به‌جینۆساید ناسراون. سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن‌و زمانی نوسین ده‌رباره‌ی جینۆساید به‌ڵی هه‌ژارییه‌كی زۆر ده‌بینم، بۆنموونه هه‌تا ئێستا به قوربانیانی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌تورێت (پاشماوه‌ی ئه‌نفال ) ئه‌مه كاره‌ساته له‌ڕاستیدا ئه‌و گوزارشت لێكردنه هه‌ر عه‌یبه چونكه ناكرێت ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه بخه‌یته پاڵ مرۆڤ! ئه‌مه بێجگه له‌كۆمه‌ڵیك نه‌نگی‌و ئیشكالاتی تر بانمونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه (به‌رزوپیرۆزبێت یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه یان ئه‌نفال یان كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان) ؟ له‌وه‌ش خراپتر وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌لافیته‌یه‌كی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیداندا هاتبوو به‌رزوو پیرۆزبێت 14/4 رۆژی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد..!! ئه‌مه چۆن تێگه‌یشتنێكه ؟ چ گوزارشتێكه له‌تاوان ؟ له ڕاستیدا ئه‌و رۆژانه بۆ ئیمه‌ی كورد نه‌فره‌ت لێكراون، چونكه رۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنمان بووه ئیتر پیرۆزی چی‌و به‌رزو به‌رێزی چی ؟ ئه‌و رۆژانه ته‌نها گیانی قوربانیه‌كانیان به‌لای ئیمه‌وه به‌به‌رزی ده‌هێلینه‌وه نه‌ك كرده‌وه‌كه یان رۆژه‌كه . له‌ڕاستیدا ئه‌و رۆژانه یاده‌وه‌ری ماته‌مینین. به‌ڵام بۆهه‌ندێك كه‌س بووه‌ته مایه‌ی خۆنواندن‌و بگره بازرگانی كردنیش ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌عه‌یبه گه‌وره‌كانی ئه‌و یادانه.
* حكومه‌تی عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و موسته‌شاره كوردانه‌یدا كه به‌شدار بوون له تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید، كه‌چی هه‌نگاوی ئه‌وتۆ نه‌نراوه بۆ ئه‌م بابه‌ته، ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌یت و لێكدانه‌وه‌ت چییه؟
– دادگایی كردنی جاشه كورده‌كان، زۆر پێویسته، چونكه باوای دابنێین ئه‌نفال هه‌رنه‌بووه‌و روی نه‌داوه، مه‌گه‌ر نابێت به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی سزا بدرێن. به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشتنه‌شم به‌لاوه زۆر خراپه كه كورد به‌تایبه‌ت چالاكوانان‌و روناكبیرانی چاویان ئه‌وه‌نده بچوك بێت له‌تاوانێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌نفالدا هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی تر فه‌رامۆش بكه‌ن، ته‌نها جاشه كورده‌كان ببینێ‌و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تبارانه له ( ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داری حزبی به‌عس‌و سوپای عێراق) نه‌بینی كه ئه‌مرۆ ده‌سوورێنه‌وه‌و پله‌و پایه‌یان له‌ناو ده‌وڵه‌ت‌و سوپادا وه‌رگرتووه‌ته‌وه، فاكته‌ری ناوخۆی‌و ده‌ره‌كی، ئه‌ندازیارو پسپۆر‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی جیهان نه‌بینین كه بوونه‌ته هۆی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه. به‌داخه‌وه ئێمه زۆرجار به‌پاساوی گچكه له قه‌واره‌ی تاوانێكی گه‌وره كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، من جارێكی تر له وه‌ڵامی نوسه‌رێكدا روبه‌رووی بابه‌تێكی له‌مجۆره بوومه‌وه‌و لێره‌ش هه‌رئه‌وه دوباره ده‌كه‌مه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین، كه واپیشانبده‌ین له‌تاوانی ئه‌نفالدا هه‌موو ئامانجمان دادگایی كردنی جاشه كورده‌كانه، ئه‌گه‌ر وامان كرد دورنیه دۆسێكه دابخرێت، چۆن ؟ به‌وپێیه‌ی ئه‌و سه‌روه‌خته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێێی بێده‌نگ بووه‌و زۆرترین كۆمپانیای وڵاتانیشی تیوه‌گلاون، دورنیه پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیش دروست بێت‌و سه‌ركردایه‌تی كورد قایل بكه‌ن به راده‌ستكردنی جاشه‌كان بۆ دادگایی كردنیان، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی دوای دادگایی كردنی جاشه‌كان دۆسێیه‌كه دابخرێت‌و دادگه‌كه‌ش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌وكاته وه‌كو ئه‌و پیاوه‌مان لێدێت گایه‌كیان لێدزی بێ‌و به گوڵمه گۆشتێك خه‌نی بكه‌ن، له‌كاتێكدا رۆڵی جاشه‌كان جگه له كارێكی شه‌رمهێنه‌رو به‌سوك ته‌ماشاكراو چی تره ؟ ئه‌وان نه‌پلان دانه‌ر‌و نه‌خاوه‌نی بیرۆكه‌ی پاكتاوكردنیش بوون، وه‌كو هه‌رزانترین‌و بێ به‌هاترین یه‌كه‌كاكنی میلیشیا پێشدراون‌و هاوكارێكی مه‌یدانی سوپا بوون . له‌ولاشه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تباری گه‌وره له‌پسپۆرو ئه‌فسه‌رو هی تر وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچن؟ له‌ڕاستیدا هه‌موو جاشه كوردكان دادگای بكرێن‌و سزابدرێن به‌قه‌د یه‌ك پسپۆر یان كۆمپانیایه‌كی بێگانه دۆسێی كورد ناباته پێشه‌وه. به‌بروای من ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌ته نه‌نگی ئه‌وه نیه كه جاشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نفال دادگایی نه‌كراون، به‌و پێیه‌ی به‌شداری تاوانی ئه‌نفالیان كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه كورد چ وه‌كو نه‌ته‌وه‌و چ وه‌كو ده‌سه‌ڵات له خیانه‌تی نیشتمانی‌یان ناپرسێته‌وه‌و سزای یاسایی نه‌دراون‌و جاشایه‌تی نه‌بووه‌ته شه‌رمێكی گه‌وره. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه‌كه ده‌وڵه‌ت‌و دادگای عێراقی داوایان ده‌كات‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان داڵده‌یان ده‌دات، ئێستا وێنه‌كه وا خۆی نیشانده‌دات ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت مافی قوربانیان بگێرێته‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد رێگره. ده‌بوایه ئه‌م هاوكێشه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه بوایه.. واته ئه‌گه‌ر دادگا‌و ده‌وڵه‌تی عێراقیش كه‌مته‌رخه‌می بنواندایه، ئه‌وا ده‌بوو له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر هیچ نه‌بێت به تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی دادگایی بكردنایه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا خۆ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌كرا كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانی بن ده‌ستی ئه‌و جۆره كه‌سانه نه‌بوونایه.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.