نیسان 20, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چوارشەمەی سوور ئیزیدیەکان جەژن ناکەن!
چوارشەمەی سوور ئیزیدیەکان جەژن ناکەن!
سالار مەحمود
ھەموو نەتەوەو ھەڵگرانی ھەر رێبازێکی ئاینی و مەزھەبی، خاوەن دیرۆک و چەژنی تایبەت بەخۆیانن. کوردانی ئێزیدیش لە رووی ئاینیەوە خودان چەژنێکی تایبەتن. کە دەکەوێتە یەکەم چوارشەمەی مانگی نیسانەوە، بەپێی تقویمی شەرقی. ئەمەش چەژنی ساڵی ئەوانە. لەم رۆژەدا بەکارھێنانی ھێلکەو رەنگکردنی یەکێکە، لە تایبەتمەندیەکانی جێ بایەخیان. ئەویش بەو مانایەی ھێلکە لە زەوی دەچێت. ھەروەھا رۆح و توخمی تێدایە. لە خوێندنەوەی تریشدا دەڵێن زەردێنەکەی لە زەویی و سپیاییەکەی لە ئاو یان لە بۆشایی کەون دەچێت. ئەم چەژنە لەسەردەمی بابلی و تەنانەت ئاشوریی و سۆمەرییەکانیشدا ھەبووە. بەپێی کۆنی ئاینەکە. بەرفراوانی ئاینەکەش لەسەردەمی خۆیدا وای بووە لە لە جێگای زۆرو بەرفراوانتردا چەژنەکە بکرێت بەجیاواز لە سەردەمی ئێستا. ھەموو ئاینێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە بێگومان، دەوترێت لەناو ئێزیدیەکاندا لەمانگی نیساندا ژن ھێنان و بەشوودان نییە. چونکە نیسان خۆی بوکی ساڵە!. چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن ناوی (نیسان) لە (نوێ ساڵ)ەوە ھاتبێت. لەم رۆژەدا ئێزیدیەکان روناکی زۆر بەکاردێنن و تاریکایی رووناک دەکەنەوە. وەکو خۆیان گوتەنی لە تاریکیەوە بەرەو رووناکی. دیارە لە ئاینەکانی ناوچەی میزۆپۆتامیاو ئاینی تریش بابەتی رۆژ پەرستی و رووناکی پەرستیش ھەبووە. ھەروەھا گوڵی سووریش (کولیلکی نیسان) لەتاقی پەرستگاو شوێنە تایبەتەکانیان دادەنێن.. ھەرچەندە بەھۆی ئەو تاوانانەی دەرھەقیان کراو، بەھۆی بردنی ژن و مناڵەکانیان و، ھێشتا لەدەستی تیرۆریستانی داعشدان چەژن ناکەن . لەھەرێمی کوردستاندا بەھۆکاری زۆر، تاوەکو ئێزیدیەکان تاوانی شەنگالیان دەرھەق ئەنجام نەدرا لە ٣-٨-٢٠١٤ نەدەزانرا قەبارەی ئێزیدیەکان چەندن. ئینجا زانراش چەند پەراوێزخراوو بون لەلایەن حکومەت و حزبە کوردستانیەکانەوە. ئێزیديەکان بەبەرچاوی ھەمووانەوە تووشی ھەڕەشەی قڕبوون و لەناوبردن کرانەوە، بەپلەی یەکەم بەھۆی کوردبوونیان و ھۆکاری دووەم ئاینەکەیان و ھۆکاری سێیەم ستراتیژییەتی ناوچەی جێ نفوزیی ئەوان. بوونی ئێزیدیەکان و ئاینی ئێزیدی، سیمای دەوڵەمەندی کەلتوورو فرەیی و مێژووی ناوچەکەو گەلی کوردستانە، ئەوان سیمبولێکی دێرین و نوێی قوربانین لەناوچەکەدا. پێویستە ھەموو لایەک بە رێزەوە بڕوانێتە ئەو توێژە گرنگەی کوردەواریی، لێرەوە وێڕای پیرۆزبایی گەرم لەھەموو خوشک و برایانی ئێزیدی بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سوورەوە. بەدڵنییایەوە پێویستە ھەر ئەو رۆژەی پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە سەرکاری خۆی، پرۆژە بڕیاری تاوانی شەنگال بکاتە بڕیارو رۆژی ٣-٨ی ھەموو ساڵێک بەفەرمی بکاتە رۆژی جینۆسایدی ئێزیدیەکان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.