نیسان 19, 2016 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نازانم ..!
نازانم !
بەردەوام پرسیاری دەرچوونی ژمارەی نوێی گۆڤاری ئەنفالستان لەمن وهاوکارانم دەکرێ، ئێمە تەنها یەک وەڵاممان هەیە (نازانم) . هەر بەراستیش نازانین دەردەچێ یان نا..! ئەنفالستان بابەتی ئامادەکراوی لە وتارو دیدارو ئامارو دۆکۆمێنت هەیە، بەڵام هێشتا نازانین دەچێتە چاپخانەو بڵاودەبێتەوە یان نا، ئەوەیان پەیوەندی بە ئێمەوە نیە پەیوەندی بەگیرفان و ئاستی بەرپرسیارێتی خەڵکەوە هەیە، خەڵک بەگشتی تەنها داعش و کۆنە بەعسیەکانی لێبەدەر، ئەوان نەدەتوانن پارەبدەن و نەدەتوانن بابەتی خۆیانی تێدا بڵاوبکەنەوە، تەنها لەوکاتەدا نەبێ کە پەشیمانی و داوای لێبوردن بنوسن یاخود ئەنفالستان دیداری لەگەڵدا سازکردبن و وەڵامی پرسیارەکانی ئەنفالستان دەدەنەوە .
ئەوانەشی کۆمەکی ئەنفالستان دەکەن دەبێت دوو خاڵیان لەلا ڕون بێت :
١- ئەگەر قەرزدارو ملکەچ بین ئەوا هی خوێنەرەکانما دەبین نەک ملکەچ و قەرزداری حزب و حکومەت، بەڵام خوێنەرانیش نابێت چاوەروانی ئەوەنەبن زەنگی تەلەفۆن یان لەدەرگای ماڵیان بدرێت و داوای کۆمەکیان لێ بکرێت .
٢- بەدەر لە کۆنەبەعسی و داعش، هەموو کەس دەتوانێ کۆمەکی ئەنفالستان بکات، تەنها مەرجیشمان ئەوەیە کۆمەک بەخشین بە برێکی زۆرکەم بێت، تەنها ئەوەندەبێت ویژدانی خۆی ئاسودە بکات لە نوسینەوەی مێژووی خۆیدا . بۆیە رێگە نادەین کەس پارەی زۆر ببەخشێت بۆئەوەی ئەم گۆڤارە نەبێتە مەیدانی خۆنمایش کردنی کەسانێکی پارەداروخۆخستنە سەروی ئەوانی دی .
تیبینی : کەسانێک هەن دەخوازن هەموو چاپەکە بگرنە ئەستۆ، بەڵام ئێمە ئەوە رەت دەکەینەوە، چونکە لەبنەرەتەوە ئەرکەکە دەستەجەمعیە نەک شەخصی .
ئیدی ئەنفالستان دەردەچێ یان نا ؟ نازانم … بەلام هەتا موچەی شەهیدان بەردەوام بێت ماڵپەرەکەمان بەردەوامە چونکە لەموچەی شەهیدانەی باوکمان (حەمەد قادر) دابین کراوە.
سەرنوسەر
١٩ی نیسانی ٢٠١٦
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.