• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

گەرمیان.. هونەرمەندێك ماڵەكەی دەكات بەمۆنۆمێنتی ئەنفال

نیسان 13, 2016 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە گەرمیان.. هونەرمەندێك ماڵەكەی دەكات بەمۆنۆمێنتی ئەنفال


گەرمیان.. هونەرمەندێك ماڵەكەی دەكات بەمۆنۆمێنتی ئەنفال

3-278x136پشكۆ محەمەد هونەرمەندێكی میللی گەرمیانە و پێشتر چەندین پرۆژەی بۆ ئەنفال هەبووە لە ئێستاشدا لە نێو ماڵەكەی خۆیدا مۆنۆمێنتێكی بۆ ئەنفال دروستكردووە لە ژێر ناونیشانی (مەملەكەتێك لەژێر لمدا)، لەكاتی چونە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەو هونەرمەندە دەرگایەكی سپی دەبینرێت، بەڵام لەو دیو ئەو دەرگا سپییەوە مۆنۆمێنتی ئەنفال دەبینیت.

ئەو هونەرمەندە لە بارەی كارەكەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “لەساڵی 1988 ەوە ئەنفال مەسەلەیەك بوو لە مێشكمدا، هەموو شتێكم بەچاوی خۆم بینی، چونكە ماڵی ئێمە لەسەر رێگای سەرەكی رزگاری – كەلار بوو، لەبەردەم ماڵماندا دەبابەیەك وەستابوو، ئەو خەڵكەم بینی لە (364) تراكتۆر وئیڤا و پاسدا بۆ قۆرەتوو رەوانەكران، هەموو ئەو مەشهەدانە لە مێشكمدا داخل بووە، ئەمەش كاریگەری لای من دروستكرد”.

پشكۆ محەمەد وەك خۆی دەڵێت لە ساڵی (2000)ەوە كاری لە كەیسی ئەنفالدا كردووە و شارەزاییەكی زۆری لە هونەری (ماكێت)دا پەیدا كردووە، كە سەرجەم پرۆژە هونەریەكانی بەو شێوازە دروستكردووە، لەكاتێكدا بەنێو ئەو مۆنۆمێنتەی ئەنفالیشدا گوزەر دەكەیت كە پێی هەستاوە، هەست دەكەیت بەنێو مێژوویەكی رەش و تاوانێكی زۆر گەورەدا تێپەڕدەبیت.

پشكۆ محەمەد لەبارەی بیرۆكەی پرۆژەكەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “من لەكەیسی ئەنفالدا زۆر كارم كردووە لەو بابەتدا بەدواداچوونی زۆرم كردووە، ئەوەی كە زۆر كاریگەری لەسەر كردم خێزانی (عبدالعیشم) بوو خێزانێك بوون بانگێشتی كۆنگرەیەكمان كردن لە هەولێری پایتەخت، لەوێ داوام لێكردن حیكایەتەكانی نوگرەسەلمان (یەكێك بوو لە گرتووخانەكانی رژێمی پێشووی عێراق تایبەت بە ئەنفالكراوان) و بارودۆخی كوردانم بۆ بگێڕنەوە، بەپێی ئەو جوگرافیایەی بۆیان باسكردم لە رووی پرد و قەڵا و شوێنەوە، هەستام بە دیزاین كردنی ئەم مۆنۆمێنتە، ئەمەش تەنها ئیشی سەرەتاییە و كاری زۆر ماوە”.

پرۆژەی ئەم هونەرمەندە گەرمیانییە كە كۆكراوەی یادەوەری و پرۆژەكانی ئەو هونەرمەندەیە لە نێوان ساڵانی (1988تا 2008) كە لەم شوێنەدا كۆیكردۆتەوە، پشكۆ محەمەد دەستی بە پرۆژەیەكی تر كردووە كە هەموو جیهان بەشێوازی هونەری (ماكێت) درووست بكات و لەنێو هەموو تەلار و كۆشكە ناسراوەكانی جیهان پەیكەری ئەنفال كە رەمزی ئەنفالە وەك رەمزی كورد دادەنرێت.

لەكاتی چوونە ژوورەوەی تیمی ئەنادۆڵو بۆ نێو ماڵی هونەرمەند پشكۆ محەمەد، لە دەروازەی ماڵەكەوە دەرگا سپیەكەی مۆنۆمێنتەكە دەبینیت، پشكۆ محەمەد لەكاتی چاوپێكەوتندا ئەوەی پێوتین هەر میوانێك روو لەماڵەكەی بكات دەبێت بەرلەوەی بچێتە ماڵەوە و میوانداری بكرێت سەردانی مۆنۆمێنتەكە بكات.

بوونی هەر پارچەیەك و بەشێك لە مۆنۆمێنتەكەدا دانراوە لەلایەن هونەرمەند پشكۆ محەمەدەوە واتایەك (دەلالەتێك)ی هەبووە و دانانی شۆفڵ و ئەو جۆری ئاژەڵانەی بەكاری هێناون واتای خۆی هەیە، پشكۆ ئەوەشی بۆ ئانادۆڵو گوت: “خەڵك كە دێن و ئەم مۆنۆمێنتەی من دەبینن پرسیاری بوونی ئەو (حوشتر)انە دەكەن، من وەك رەمزی عەرەب ئەوانم داناوە، ئەمەش وەك ئەو خێزانە عەرەبەی بەناوی (عبدالعیشم) كە بەدەم تاقانەی ئەنفال (تەیمور)ەوە چوون و بەخێویان كرد، دانانی ئەو ئاژەڵە دڕندانەش رەمزێكن بۆ ئاژەڵەكانی (نوگرەسەلمان)، شۆفڵەكانیش ئاماژەی پرۆسەی ئەنفالن”.

یادەوەریەكانی پرۆسەی ئەنفال لەگەرمیاندا لە یادی هونەرمەند پشكۆ محەمەدا ماوە هەرجارێكیش لەسەر یەكێك لەو یادەوەریانەی كار دەكات و بەردەوام دەبێت لە فراوانكردنی مۆنۆمێنتەكەی، لە نێو مۆنۆمێنتەكەشدا قەڵای شێروانە دەبینرێت لەبارەی بوونی ئەو قەڵایەوە هونەرمەند پشكۆ گوتی: “پرۆسەی ئەنفال بە چەند قۆناێك ئەنجامدرا، گەرمیانیش لە قۆناغی سێدا ئەو پرۆسە نەگریسەی بەسەردا ئەنجامدارا، گەرمیانیش لانەی ئەنفالە بۆیە قەڵای شێروانەم وەك رەمزی گەرمیان لەنێو ئەو مۆنۆمێنتەدا دانەوە”.

كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان ساڵانێكە باس لە بەڵێنێكی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەن لەبارەی دروستكردنی مۆنۆمێنتێكی شایستە بە ئەنفال، بەڵام تا ئێستا مۆنۆمێنتی ئەنفال دروست نەكراوە، مەحموود كەلاری كەسوكاری ئەنفالكراوان كە هاوكات ئەندامی رێكخراوی (14ی4)ە بۆ ئانادۆڵو گوتی: “بەداخەوە حكوومەت بەڵێنی دروستكردنی مۆنۆمێنتی بۆ ئەنفال نەبردە سەر، لەئێستادا كەسێكی بیانی بێت هیچ شوێنێك نییە بیبیەن كە ئەنفالی پێ بناسێنین”

لەماڵپەری ئاژانسی ئاندۆڵ وەرگیراوە 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌