نیسان 07, 2016 Omer ئه‌نفال, دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە له تۆبزاوا كه چووم بۆلای ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌ردوك منداڵه‌كه‌م به‌دوامدا گریان.
له تۆبزاوا كه چووم بۆلای ئه‌فسه‌ره‌كه
هه‌ردوك منداڵه‌كه‌م به‌دوامدا گریان.
ديدار : سيروان محمد
به‌مه‌به‌ستی زیاتر تیشك خستنه سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال و تۆماركردنی بیره‌وه‌ری تاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رشاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون‌و مامه‌ڵه‌ی جه‌لاده‌كانی به‌عسیا دیووه.
له‌گوندی گۆمه‌شینی ده‌شتی كۆیه مام “عوسمان عه‌لی عه‌بدوڵڵا ” هه‌ندیك له‌و مه‌رگه‌ساته‌مان بۆ ده‌گیریته‌وه .
ئه‌و پیاوه بیره‌وه‌ری زۆری له‌وێ هه‌یه‌و دڕندایه‌تی ئه‌نفالچیه‌كان وجه‌لاده‌كانی به‌عسمان بۆ باس ده‌كات ،شایه‌تحاڵی مردن‌و زینده به‌چاڵ كردنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كورده، سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه چیرۆكی شاڵاوی ئه‌نفالی سه‌ر گونده‌كه‌یان بۆ گیراینه‌وه:
ئێمه له‌گه‌ڵ زیاد له 70 ماڵی تری گونده‌كه‌مان له‌ده‌م زێ بووین، كاتێك جه‌یش‌و جاش هێرشی بۆ ئه‌م سنوره هێنا. رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی بێته ده‌م زێ هاتبووه ناو گوندی گۆمه‌شین. عه‌سره‌كه‌ی دووژن له‌ده‌م زێ چوون هه‌ندێك پاقله بهێنن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بیخوات.
له‌به‌ری شێخ بزه‌ینی ره‌بایه‌یه‌كی جاش هه‌بوو بینینی، دوای ماوه‌یه‌ك دوو هەلیکۆپتەر هات له‌سه‌رمان ده‌سووڕایه‌وه، كه‌وته ته‌قه‌كردن لێمان. له‌ناو ره‌زه‌كه‌مان ته‌راكته‌رێك هه‌بوو سوتاندی، له‌ڕووباری شێوه سوریش دوو سه‌یاره‌و تراكتۆرێكی سوتاند. هێنده‌ی پێنه‌چوو جه‌یش هاته‌سه‌رمان‌و هه‌موومانیان گرت‌و هێنایه‌نیه‌وه بۆ ناو گوندی گۆمه‌شین. نزیكه‌ی 73 كه‌س بووین له ژن‌و پیاو مناڵ، چونكه رۆژێك پێش ئه‌وه گه‌نجه‌كان زۆربه‌یان سه‌ربازی هه‌ڵهاتوو بوون چووبونه چیاكان، شه‌و له‌ناو گونده‌كه‌مان ماینه‌وه، بۆ به‌یانی سه‌عات (10) به‌ڕێیان كردین بۆ كۆیه، له‌وێشه‌وه بۆ كه‌ركوك، له كه‌ركوك سه‌ره‌تا بردیانین بۆ(مونه‌زه‌مه) هه‌ندێك ئه‌وراقیان وه‌رگرت دوای سه‌عاتێك بردیانین بۆ تۆبزاوا، زابتێك له‌به‌رده‌رگا مێزێكی دانابوو، ئه‌و وه‌ریگرتین‌و ژن‌و مناڵه‌كانیان لێجیاكردینه‌وه ئه‌وه، هه‌تاموالیدی 934، كه ده‌یكرد 50 ساڵ‌و به‌پیر هه‌ژمار ده‌كراو ده‌یانكرده ژوورێكه‌وه، ژن‌و مناڵه‌كانیش بۆ هۆڵێكی تر‌و گه‌نجه‌كان بۆ ژوورێكی تر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژن‌و پیاو یه‌ك موالید بووتایه ده‌كرانه یه‌ك هۆڵ. منداڵه‌كانی‌خۆشیان له‌گه‌ڵ ده‌هێنا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌مه‌یان وه‌ك یه‌ك نه‌بوایه. ژنه‌كه گه‌نج بوایه مناڵه‌كانیان له‌گه‌ل ژنه‌كه ده‌خست، كه‌من چومه بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌ردووك مناڵه‌كانم گریان به‌دوامدا. ئه‌فسه‌ره‌كه وتی ئه‌مه گه‌نجه هێشتا جه‌یشی شه‌عبیی پێده‌كرێت، بابچیته‌وه لای ماڵ‌و مناڵه‌كانی، ووتی هه‌ویه‌ت پێه، وتم به‌ڵێ زابته‌كه وتی بیخه‌نه ناو پیره‌كان خستمیانه ناو پیره‌كان، كه جیایان كردینه‌وه- هه‌موو زۆر هیلاك بووین دوو رۆژ بوو هیچمان نه‌خواردبوو، بیرم چوو كه بردیانین بۆ كۆیه كردیانینه هۆلێكه‌وه پرله ئاو‌و بوو به‌ڵام ژنه‌كانمان له‌گه‌ڵ نه‌بوو، هۆڵه‌كان كاشی تێدا بوو هه‌ر یه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك كاشی دانیشتین، چونكه زۆر هیلاك بوین یه‌كسه‌ر خه‌ومان لێكه‌وت.
-له‌تۆبزا سه‌یرم كرد مافور‌و به‌ڕه‌ی زۆر هه‌ڵدرابوونه‌وه ، هه‌موو تاڵانی گونده‌كان بوو هێنابوویان. چووم دووسێ دانه‌م هێنا بۆ خه‌ڵكم راخست، ئێواره كابرای حه‌ره‌س ده‌رگای داخست‌و له‌وبه‌ره‌وه دانشتن. یه‌ك دووكه‌س وتیان میزمان دێت كابرای حه‌ره‌س ده‌رگای نه‌كرده‌وه، منیش چووم با‌نگم كرد ووتم میزم دێت، حه‌ره‌سه‌كه ووتی(“ترید صونده؟)، منیش گه‌ڕامه‌وه‌و لای ده‌رگاكه دانیشتم‌و میزه‌كه‌م كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ی تریش ئه‌وه‌ی میزی ده‌هات به‌دوامدا هات میزی خۆی كرد. هه‌تا به‌یانی حاڵمان زۆر شڕ بوو، خه‌ڵك نه‌خۆش بوو، برسی بوو تینوو بوو، یه‌ك شه‌و له‌وێ ماینه‌وه، به‌یانی سه‌ربازیك هات دارێكی پێ‌بوو ووتی چوار كه‌س چوار كه‌س دانیشن. هه‌بوو له‌برسان هێزی رۆیشتن‌و وه‌ستانی نه‌بوو، هه‌بوو كوێر بوو كابرا به‌دار كه‌وته لێدانمان.
هه‌تا بێ تاقه‌ت بوو لێیداین، ده‌ستی حاجیه‌كی شكاند، سه‌ری دوانی كه‌ی شكاند، له‌سه‌ر هیچ نا ته‌نها له‌سه‌ر دانیشتن،ناونوسیان كردین بۆ سه‌عات 10 سه‌یاره هات یه‌كی سێ سه‌مون‌و په‌نیرێكی بچووكیان داینێ‌و له‌ترساندا نه‌ك تووشی ته‌سه‌موم‌و سك چون بین نه‌مان خواردوو به‌ڕێیان كردین، بۆ به‌غدا 7 پاس بووین له‌گه‌ڵ 5 سه‌یاره ئه‌من ،نه‌فه‌ری گه‌نجیان له‌گه‌ڵ بوو به‌ڵام نه‌مان زانی بۆ كوێیان بردین، له‌هه‌ر شوێنێك بوه‌ستایه داده‌به‌زیم.
له‌به‌غدا لای به‌نزینخانه‌یه‌ك وه‌ستا چۆڵ بوو، دیار بوو بۆ ئێمه چۆڵ كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌مانبینێ، له‌وێ وه‌ستاین به‌ڵام زۆر تینومانه هیلاكین. كابرایه‌ك له‌وێ بوو وتم تینومانه بانگی كابرایه‌كی كرد صۆنده‌یه‌كی ئاوی هێنا وتی بخۆنه‌وه، هه‌رچه‌نده‌نه‌یان ده‌هێشت دابه‌زین به‌كۆمه‌ڵ به‌ڵام چوو بۆ نان خواردن. هه‌رچه‌نده گه‌رم بوو، به‌ڵام ده‌مانخوارده‌وه مناڵیشمان پێ‌بوو ئه‌وانیش تۆزێك ئاویان خوارد‌و سوڕابووینه‌وه به‌ڕێكه‌وتنه‌وه و نازانین بۆ كوێ! بۆ ئێواره گه‌یشتبنه سه‌ماوه. له‌مه‌ركه‌زێكی شرگه، وتیان كه‌س دانه‌به‌زێن.
پرسیار…..زۆربوون؟
-320 كه‌س بووین، كه وه‌ستاین من یه‌كسه‌ر دابه‌زیم 5 پۆلیس، كه‌منیان بینی به‌جل‌و به‌رگی كوردیه‌وه سه‌ریان سوڕما وتیان(شبیك)، وتم ئێمه گیراوین، خێرتان ده‌گات تینومانه، وتی زۆرن، وتم ئه‌ره ولڵا، یه‌كه‌م جار وتی په‌قره‌جیان بۆ به‌ره دوایی كه سه‌یركردین زۆر بووین، ووتی صۆنده‌كه به‌ره لای سه‌یاره‌كه ئه‌فسه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێمه هاتبوون پێیان ناخۆش بوو، به‌پۆلیسه‌كانی وت:- ئاویان مه‌ده‌نێ. پۆلیسه‌كه وه‌تی گوناحن بابخۆن، ئه‌فسه‌ره‌كان بۆخۆیان ئاوی قوتویان ده‌خوارده‌وه، له‌خوار به‌غدا لای قامیشه‌ڵان‌و زه‌لكاوێك رایگرت وتی له‌و ئاوه بخۆنه‌وه. كه بۆگه‌ن‌و پیس بوو، وتمان ئه‌وه ئاوی زێرابه ناخورێته‌وه، به‌گاڵته پێكردنه‌وه وتی(ساگی ساگی اشربوا) ئاوێكی ره‌ش‌و پیس بوو كه‌س نه‌یوێرا بیخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی میزی ده‌هات میزی كرد‌و سورابووینه‌وه، به‌و حاڵه‌وه گه‌یشتینه سه‌ماوه، به‌ڵام له‌وێ تێر ئاوبووین..!
ئێواره دره‌نگ دووباره به‌ڕێكه‌وتنه‌وه، بۆ نۆگره‌وسه‌لمان 10ی شه‌و گه‌یشتنه دووڕێیانێك قطعه‌یه‌كی لێ‌بوو نووسرابوو اردن به‌ده‌سته راست. به جاده‌یه‌كی خۆڵ نوسرا بوو سعودیه له‌گه‌ڵ عیراق دوای به جاده‌یه‌كی خۆڵدا رۆشتین، دوای ماوه‌یه‌ك تروسكایه‌كی ئاگرمان لێده‌ركه‌وت، كه نزیك بووینه‌وه، زانیمان نۆگره‌سه‌لمانه، ده‌رگایان لێكردینه‌وه‌و كردیانینه ژووره‌وه، ئه‌منه‌كانی نوگره‌سه‌لمان ئێمه‌یان وه‌رگت هه‌موومان هیلاك برسی بێتاقه‌ت، به‌پاڵیش نه‌مان ده‌توانی بڕۆین به‌ڕۆژ هیچمان نه‌خواردبوو، هه‌ندێكیان به باوه‌ش دامانگرتن كابرای مدیر ئه‌منی ئه‌وێش دووباره به‌دارتیمان كه‌وته‌وه وتی ریزبن به‌هه‌ڕه‌شه‌و وجنێو، بێ به‌زه‌ییانه لێیان ده‌داین دوای وه‌رگرتنمان ژنێك هاواری لێبه‌رزبۆوه وتی پاره‌یان لێساندم وتی هه‌زار دیناریان لێ ساندم دانیشتبن هیلاك ماندوو له‌سه‌ر عه‌رزی روت دوای ماوه‌یه‌ك له‌دووره‌وه یه‌ك دوو زه‌لام ده‌ركه‌وتن له‌وسه‌ری قاعه‌كه. كه ئه‌منه‌كان ده‌رگاكه‌یان داخست زه‌لامه‌كان هاتن بۆ لامان، وتیان له‌كوێوه هاتوون وتمان له‌لای كۆیه‌وه هاتووین، به‌ڵام خه‌ڵكی(هه‌ولێرو كه‌ركوك)مان له‌گه‌ڵ بوو، دوای ماوه‌یه‌ك سه‌تڵێك ئاو‌و نه‌فه‌ری سه‌مونێكیان بۆ هێناین، بۆ به‌یانی سه‌عات 10 هاتن ده‌رگایان لێكردینه‌وه، ئێمه‌یان برد بۆ قاتی سێ‌یه‌م ئه‌ویش هۆڵێكی گه‌وره بوو، نزیكه‌ی 350 كه‌سی تێدابوو، هێشتا نیوه نه‌ببوو هۆڵه‌كه‌ئاوده‌ستی تێدابوو، پێیان پاككردنیته‌وه، له‌و شوێنه‌ی ئێمه‌ی لێبوین 2 مه‌كینه‌ی ئیرتیوازی لێ‌بوو به‌ڕۆژ هه‌ڵیان ده‌كرد بۆ ئاو هێنان، ئه‌و رۆژه(20)ی ره‌مه‌زان بوو، هه‌ر هۆڵه‌ی لێپرسراوێكیان بۆخۆیان لێ دیاربكردین، ئه‌و ده رۆژه‌ی ره‌مه‌زانه هه‌ندێك ئازووقه‌ی كه‌میان پێدابن دوا جه‌ژن دوكانێكی بچووك هه‌بوو كه هه‌ندێك ورده شتمان لێده‌كڕی ئه‌ویشیان داخست. مه‌كینه‌كه‌یان شكاند، داوای ئاومان ده‌كرد ده‌یانگوت چاكی بكه‌نه‌وه، ئیتر ئاو‌و، نان نه‌ما، له‌برسان خه‌ڵك ده‌چوون بۆ به‌رمیلی خۆڵه‌كان ده‌گه‌ڕان بۆ پارچه نانێكی كۆن، به‌تایبه‌تی مناڵه‌كان ده‌چون ده‌گه‌ڕان‌و ده‌یان ته‌كاندوو ده‌یانخوارد، بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ نه ئاو نه‌نانیان بۆ نه‌هێناین، رۆژێك سه‌یاره‌یه‌كی به‌له‌دییه‌ی سه‌ماوه هات نه‌ختێك فه‌رده‌ی تێدا بوو، شه‌كرو چاو سه‌مونیان هێنا، شه‌كره‌كه به كه‌وچكی چێشت دابه‌شیان كرد، نه‌فه‌ری یه‌ك كه‌وچك شه‌كرو یه‌ك كه‌وچك چا بۆ یه‌ك هه‌فته، ئینجا ئاگرنه‌بوو چا لێ بنێن، به‌كاغه‌زو به‌رگه پاكه‌ت تۆزێك ئاگرمان ده‌كرده‌وه، چایه‌كه‌مان لێده‌نا، هه‌ركه تروسكه‌یه‌كی ئاگر هه‌بوایه، به‌كتریه‌وه خه‌ڵك ده‌گه‌یه سه‌رت، رۆژی دووجار ته‌نكه‌رێك ئاو ده‌هات 10ی به‌یانی له‌گه‌ڵ 4ی ئێواره، بۆ 7 هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س، كه ئاو ده‌هات كابرا سایه‌قێكی میسری بوو سۆنده‌كه‌ی ده‌كردوه به‌ناوه‌ڕاستی بیناكه‌یا وورده وورده ده‌ڕۆیشت، ده‌بووه قه‌ره‌باڵغی نێوه‌ی ئاوه‌كه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی‌و پاڵه‌په‌ستۆوه ده‌ڕژاو خه‌سار ده‌بوو، ئه‌وه حاڵمان بوو، ئیتر رۆژ به‌رۆژ حاڵمان خراپ ده‌بوو چڵكن برسی نه‌خۆشی خه‌فه‌ت بێتاقه‌ت، سوكایه‌تی، هه‌زاران ده‌رده‌سه‌ری سه‌مونێكیان بۆ ده‌هێناین سپی‌بوو ،زۆر ناخۆش بوو كه ده‌تخوارد ناوده‌متی بریندار ده‌كرد، ده‌بوایه بیخوسێنی ئینجا بیخۆیت، كه ده‌تخوساند ده‌بوو به‌پوش. ئاردی تیانه‌بوو، چونكه خواردنمان نه‌بوو هه‌رچیت لێبهاتایه یان بریندار بوایه چاكنه‌ده‌بووین ده‌بوو به‌برین، ، ره‌نگمان تێكچووبوو، شێواوبوو، كه‌س نه‌یده‌ناسیته‌وه‌ن ئینجا وورده وورده خه‌ڵك ده‌ستی‌كرد به‌مردن نه‌خۆش‌و پیره‌كان به‌هۆی نه‌بوونی خواردن‌و دا‌و ده‌رمان، به‌كۆمه‌ڵ خه‌ڵك ده‌مرد، مناڵ، رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی مردووه‌كان زیادی ده‌كرد، 10،15،20،30كه‌س رۆژانه ده‌مرد، ئه‌وه‌ی ده‌مرد ده‌مانهێنایه به‌رده‌می هۆڵه‌كه به‌تانیه‌كمان تێوه ده‌پێچا هه‌تا سه‌عات 10ی به‌یانی له‌گه‌ڵ دوو پۆلیس ده‌مانبرد بۆبیابانه‌كه ده‌مان ناشت، من هه‌تا مانگێكیش هێزی ئه‌وه‌م هه‌بوو بۆ هه‌موو مردوه‌كان بچم.
شۆفڵ چاڵی كردبوو، به‌ناو چاڵه‌كان ده‌مانخستنه ژێر گڵه‌وه، خه‌ڵكی زۆر مردن. هه‌ندێكی هه‌رله‌وێ فرێده‌دران، رۆژێك چوین مردویه‌ك بنێژین، هه‌ر به‌جل‌وبه‌رگی خۆیه‌وه فڕێدرابوو، سه‌گ خواردبووی، كه كه‌سێك ده‌مرد به هه‌زار حاڵ ده‌مانبرد،ده‌مانكرد به‌ژێر گڵه‌وه.. هه‌رمردن بوو،ته‌نانه‌ت ئاویش نه‌بوو بیخۆینه‌وه ده‌چوین ده‌پاڕاینه‌وه بۆ نان‌و ئاو ئه‌وان جنێویان پێده‌داین، به‌تف‌و جنێو ده‌ریانده‌كردین.
سوراخی گه‌نجه‌كانتان نه‌زانی چی‌یان لێبه‌سه‌رهاتوه؟
نه‌وه‌ڵا، نه‌مانزانی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌و ژن‌و مناڵانه‌یان چی‌لێكرد!!. چونكه كه‌س به‌ئێمه‌ی نه‌ده‌زانی، ئێمه‌ش ئاگامان له‌كه‌س نه‌بوو، دوای 35 رۆژه‌كه كه زۆر حاڵمان خراپ بوو ئیتر به‌وه‌جبه‌ی جاری 400كه‌س له‌پیرو په‌ككه‌وته‌كانیان ناونوس ده‌كردن به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشه‌كان رۆژێك ماڵێك له‌گه‌ڵمان بوون خه‌ڵكی گوندی دوو تاقان بوون‌و پێنج مناڵیشیان پێ‌بوو، چاوشینئ قژ سورو زه‌رد، دوو ئه‌من هاتن لای ئێمه هه‌ڵوێسته‌یه‌كیان كرد یه‌كێكیان ووتی با ئه‌و منالاَنه بنوسین بۆ به‌ردان به‌ڵام یه‌كێكیان رازی نه‌ده‌بوو، منیش چووم ووتم ئه‌م پیره‌مێردو پیره‌ژنانه‌م بۆ بنوسن رازی بوو هه‌موویانی نوسی، دوای هه‌فته‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ناونوس كرابوو عه‌سرێك پاسیان بۆ هێنان‌و ده‌ستیان كرد به‌ناو خوێندنه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌نده زه‌لیل‌و بێتاقه‌ت بوو توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نه‌بوو. ئه‌منێك هات وتی سه‌یدی ئیزنم بده به‌سۆنده سواریان بكه‌م ئیتر خۆمان به‌ناچاری به 6شه‌ش كه‌س، یه‌كه‌سمان هه‌ڵده‌گرت‌و فریمان ده‌دایه ناوه‌وه، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت بوو. به‌دانیشتننانه‌وه خۆی نه‌ده‌گرت. له‌ڕێگا هه‌تا هاتینه كه‌ركوك نه‌وه‌ستانن نزیكه‌ی 20 كه‌س له‌ڕێگا مرد، كه گه‌یشتتنه كه‌ركوك له‌ویش دیسان، جه‌یشی شه‌عبی كه‌وتنه وێزه‌مان به‌لێدان سواریان كردین بۆ سلێمانی. له‌ویش خواردنیان نه‌داینێ. ووتیان ئه‌وه‌ی‌خه‌ڵكی كه‌ركو‌و دوزه ، ئه‌بێت بڕوات بۆ چه‌مچه‌ماڵ یان ئۆردوگای پیره‌مه‌گرون، كه گه‌یشتینه سلێمانی خه‌ڵك نانیان بۆ هه‌ڵده‌داین كه‌چی ئه‌منه‌كان لێیان ده‌ساندین فڕێیان ده‌دا. له‌وێشه‌وه هه‌موومانیان برد بۆ هه‌ولێر، ئینجا له هه‌ولێر به‌ره‌ڵایان كردین.
ئەم دیدارە لە ئەنفالستان- ژمارە (1)دا بڵاوکراوەتەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.