ئازار 25, 2016 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تاوانباری جەنگ (رادوان کارادیچ ) چل ساڵ زیندانی بۆ دیاریکرا
تاوانباری جەنگ (رادوان کارادیچ ) چل ساڵ زیندانی بۆ دیاریکرا
ئەنفالستان – سلێمانی : دادگای نێودەوڵەتی تاوان لەلاهای تاوانبار ” رادوان کارادیچ”ی سەرۆکی پێشووی صربیەکانی بۆسنیای بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی و تاوان دژی مرۆڤایەتی دادگایی کردو سزای ٤٠ سال زیندانی بۆ دیاریکرد.
دادوەرەکانی لێپێجینەوە لە میانەی دانیشتنەکانی داداگادا ١١ تۆمەتیان ڕوبەڕو کردەوە، لەوانە تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ، تۆمەتی کوشتاری ٨٠٠٠ پیاو و مێرمنداڵ لە سربرنیسکا،کارادیچ تۆمەتبار بوو بە کردەوەی تۆقێنەر لە سارایبۆ، لە نیوان ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٥ . پیلان دانەر بۆ گەمارۆدان بۆ ماوەی ٣ ساڵ و گوللەباران کردن و بۆمباران کردنی ئەو شارانە لە نیوان ساڵەکانی ١٩٩٢-١٩٩٦ کە بووە هۆی کۆمەڵکوژی و زیاتر لە ١٢٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤێلی ناوچەکە کوژران. ئەگەرچی ئەو دادگایە بۆ هەموو تاوانەکانی کۆمەڵکوژی وەک یەک کارا نەبوو، بەتایبەتی بۆ کۆمەڵکوژی کوردان وئەنجامدەرانیان لە تاوانی ئەنفال و کیمیاباراندا بەڵام دادگاییکردن و سزادانی (ڕادوان کارجیچ) بە گرنگترین دادگایی کردن لە مەڕ تاوانەکانی جەنگ دادەنرێت لە پاش شەری جیهانی دووەم.
دادگایی کردنی تاوانبار کارادیچ ماوەی ٨ ساڵی خایند.لە میانەی دادگاییکردنی (ڕادوان کارادیچ)دا، دادگا گوێی لە گوتەی ٥٨٥ شایەتحاڵ گرت، کە ٣٣٧ـیان لە دژی تۆمەتبار قسەیان کردو شایەتییاندا و ٢٤٨ـکەسیش بەرگرییان لێکرد. بەڵام سەرئەنجام بریاری دادگا لەبەرژەوەندی ئەودا نەبوو .
ئەو کە ئیستا تەمەنی ٧٠ ساڵە یەکێکە لە گەورترین تاوانبار کە بەرپرسیارێتی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ رووخانی یوگسلافیای پێشوو وپاش کۆتایی جەنگ هەڵهات لە دوای ١٣ ساڵ خۆشاردنەوەو ساختەکردنی ناسنامەو روخساری خۆی لە ساڵی ٢٠٠٨ لە بەلگراد دەستگیرکرا،ئەو تاوانبارە ناسنامەیەکی ساختەی پزیشکی سروشتی( طبی سنتی).
لە شەری ناۆخۆی بۆسنا هەرزگۆڤیندا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٥ کە ماوەی هەزاررۆژ بۆسنە گەمارۆدرا (١٠٠) هەزارکەس کوژران لە ناویاندا (٣٠) هەزارکەسیان موسڵمان بوون.
ئیستاش ژەنەراڵ “راتکۆ ملادیچ” فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی صربەکان کە تۆمەتبارە بە تاوانەکانی جەنگ لە بۆسنی زیندانیکراوەو چاوەرێی دادگایی کردن دەکات.
بۆسنە دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە لەناوچەی باڵكان، یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كۆماری یۆگوسلاڤیای جارانیان لێپێکهاتبوو، لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوو گۆرانکارییەکانی جیهاندا یۆگوسلاڤیاش پارچە پارچە بوو، لەو کاتەدا سربەکان پەلاماری بۆسنەیان دا و کۆمەڵکوژی گەورەی لێکەوتەوە .
جینۆسایدی سربرینیتسای بۆسنە و هەرسک، لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بە گەورەترین کۆمەڵکوژی دادەنرێت لە ئەوروپا هەموو ساڵێک رۆژانی 11 بۆ 13ی تەمموز بە ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییە دادەنرێت.
تێبینی :وێنەکان (رادوان کارادیچ )لە ئەکاونتی بەرێز عەدالەت عومەر وەرگیراون وینەی یەکەم پێش گۆرینی روخسارێتی دووەمیش دوای گۆرینی روخساری
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.