ئازار 19, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کورد و ئەنفال و ئیجە
ئەی کورد تۆ لە چ توخمێکی؟ لەگەڵ خودی خۆت لاسار و بۆ ئەوانی دی دەستەمۆ، لەگەڵ ژیان سەرکێش و بۆمەرگیش نەرم وەک قوربانی بوونت بەرەو بەهەشت بێت ئاوا دەچیتە بەردەستی جەلادەکانت، ئەنفال و ئیجە، لم و بیابان، پڕن لە جەستەی ساردەوە بووی ئێمە، پڕن لە گۆشت و ئێسک و خوێن و چیرۆکی مەرگی بەکۆمەڵی کورد.
لەمێژە تۆ هەر خۆت بەدەست مەرگەوە دەدەیت و ئامادە نیت بۆ ژیانێکی شایان، نیشتمان بەجێدێڵیت و بەناو کێڵگەی ئەڵغام و شەپۆلی ئاودا، کۆچ دەکەیت بۆ نیشتمانی ئەو قژ زەرد و چاو شینانەی (سەرڕەش) بەشایانی پەناهندەیش نازانن و بوون و نەبوونمان لەلایان بەهای سەگێکی تیسکنی نییە. ئەوە هەر قاچاغچییەکان نین بیر لە دادۆشین و ڕووتکردنەوەمان دەکەنەوەو ئامادە نین بۆ سەلامەتی کۆچبەرەکان یەختە خراپەکانیان چاک بکەن، بەڵکو ئێمەش ئامادە نین یەختە خراپەکەی نیشتمان و شۆفێرە ناشی و دڵرەقەکانی چاک بکەین. وەک چۆن کۆچەرەکان ژیان و چارەنووسی خۆیان دەدەنە دەست قاچاغچییە قۆڵبڕ و دڵڕەقەکان، ئێمەش ژیان و چارەنووسی خۆمان و منداڵەکانمان داوەتە دەست سیاسییە نەوتفرۆش و دڵڕەقەکان، بەختی خۆمان داوەتە دەست سەرکردە قۆڵبڕەکانی باشوور.ژیان و مەرگی بە کۆمەڵ و تراژیدیاکان چەندە بە دەست جەلادەکانی ئەنفال و شەنگال و قاچاغچیەکانی دەریایە، دوو هێندەش بەدەست بێباکی و نەزانی خۆمان.
ئێمە میللەتێکین، چەکمان کردووەتە مەحەک و عەقڵمان لە مەنگەنەداوە، هەر بۆیە نە ئەنفال و نە راپەڕین، نە کۆمەڵکوژی و نە یادەوەری… ڕاینەچڵەکاندووین، بەهیوام مەرگی قوربانییەکانی دەریای ئیجە بەس بێت و ڕامانبچڵەکێنێت و بمانهێنێتەوە سەرخۆ.
ئێمە میللەتێکین، هێندە ساویلکەین بەحیلەی قسەزانەکانی سیاسەت فریو دەخۆین کە دەڵێن هەتا ڕووبەری گۆڕستانەکانمان فراونتربن بەختی بەدەوڵەتبوونمان زیاترە. ئەو حیلە بازانەی نیشانەشکێنیان لە بیریار و هونەرمەند و تەکنۆکراتەکان لەلا بە نرخترە!.
هەربۆیە پەندمان لە ستەمکاری بەعس وەرنەگرت و فەرماندەی جەنگاوەرەکانمان کردە خاوەن باخ و ڤێللا و کۆمپانیا، ئەوانەمان بە ئەدیداس و پۆستاڵەوە لە بەرەکانی جەنگەوە هێنایەوە و کردمانن بە سەرکردە و فەرماندەی شار و ئاوەدانی! لە کاتێکدا ئەوان بۆ خۆیان دانیان بەو ڕاستییەدا نابوو کە دەزانن پردەکان بڕوخێنن و شارەکان وێران بکەن، وەلێ نازانن دروستیان بکەن! کەچی ئێمە هەر چەپڵەمان لێدا و وتمان ئێوە مەزنن، مەزنتر لەوەی ژیان پێویستیەتی، ئێوە فریشتەی ئازادی و داهێنەری هەموو جوانییەکن، لە کاتێکدا ئەوان مەزن نەبوون، گرگن بوون، فریشتەی ئازادی نەبوون، شەیتانی ١٢ عیلم و داهێنەری هەموو ناشرینییەک و دوژمنی هەموو جوانییەک بوون.
ئێمە، هێندە خۆمان گچکە بینی، بڕیاری مەرگ و ژیان و شەڕ و ئاشتیمان بە کەسانێک بەخشی، کە هەرگیز دانوویان لەگەڵ ئاشتی نەکوڵاوە و لە داهاتووشدا ناکوڵێت، لەبەرئەوەی ئەوان هەر لە شەڕدا هەست بە بوونی خۆیان دەکەن، ئەوان کاتێک مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەیان لەبەردی مەڕمەڕ دروست دەکرد، کە هەڵبجەییەکان ژیانیان لەناو داروپەردوی ڕووخاودا بوو، سەرشەقامەکانی قوڕ و لیتە داپۆشیبوون.
لەکاتێکدا زانست فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر دروست دەکەن و سیاسەتمەدار و حەکیمەکانی ئێمەش مووچەخۆری بێ مووچە دروست دەکەن! ئەی کورد تۆ چیت و کەی بیر لەژیان وشکۆمەندی دەکەیتەوە؟
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئیلول 21, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.