ئازار 19, 2016 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌ردێڕێك لە میژووی گوندی جه‌لە مۆرد
سه‌ردێڕێك لە میژووی گوندی جه‌لە مۆرد
نوسینی/كاروان ئه‌حمه‌د جه‌لە‌مۆردی
جهلەمۆرد گوندێکی ناوچەی شوانەو ده‌کە‌وێتە ڕۆژهەڵاتی چیای خاڵخاڵان، سنووری گونده‌کە ده‌کە‌وێتە نێوان هەردوو سنووری شوان و شێخ بزێنی، لە رووی کارگێڕییه‌وه سه‌ر به ناحییه‌ی ئاغجه‌لە‌ر‌و قەزای چه‌مچه‌ماڵه، لە ساڵی (١٨00) دامه‌زراوه‌و ناوی گونده‌کە لە‌وه‌وه هاتووه، لە‌ناوگونده‌کە داری مۆرد به شێوه‌ی ڕێز به‌ڕێزو لە‌ڕێزه مۆرده‌وه ناوه‌کە‌ی هاتووه گونده‌کە به حوكمی ئه‌وه‌ی شوێنێكی گونجاو بووه‌و ئاوی به‌كاربه‌ری لێبووه سه‌ره‌تا چه‌ند کە‌سێك لە‌وێ نیشتەجێ ده‌بن، لە سه‌رده‌می خۆیدا چه‌ندین زانای ئاینی لە‌وێدا ژیاوه وه‌ك: ( مه‌لا عومه‌ر مه‌لا عه‌زیز مه‌لا وه‌یسی جه‌لە‌مۆردی) لە شاری کە‌ركوك لە سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا بۆماوه‌ی ٢١ ساڵ قازی بووه، سه‌ره‌تا دانیشتوانەکە‌ی بۆپه‌یدا كردنی بژێوی ژیانیان خه‌ریكی دروستكردنی غه‌ڵوز بوونه لە‌چیای خاڵخالڵان دواتر ده‌ستیان كردووه به پیشه‌ی فه‌لاحه‌تی و ئاژه‌ڵداری ، لە پێش ئه‌نفال جه‌لە مۆرد ١٤0 ماڵی تێدا بووه و ژماره‌ی دانیشتوانی ٨00 کە‌س بووه به‌ڵام لە دوای ئه‌نفال به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گونده خاوه‌نی زۆرترین ئه‌نفالە ژماره‌ی ماڵه‌كانی ٥0 ماڵه‌و ژماره‌ی دانیشتوانیشیان ٢٧0 کە‌سه ٦0 ماڵیش لە شار‌و شارۆچکە‌كان نەگه‌راونەتەوه ، لە حاڵی ئێستادا دانیشتوانەکە‌ی هیچ كارێكیان نیه خۆیانی پێوه خه‌ریك بکە‌ن به هۆی نەبوونی سه‌رچاوه ئاوی پێویست لە‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كاڕێزێكی هه‌بوو پڕبوونەوه‌و حكومه‌تیش چاكی نەكردووه، ئه‌م گونده هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نیه دانیشتوانەکە‌ی كاری تێدا بکە‌ن ئه‌و خزمه‌تانەی کە بۆ ئه‌و گونده كراوه ئه‌مانەن:
رێگاوبان گونده‌کە زۆر خراپه و به کە‌ڵكی هاتو چۆی ئۆتۆمۆبیل نایه‌ت و ئه‌م رێگایه لە ساڵی ١٩٩٦ لە لایه‌ن رێكخراوی منداڵپاڕێزی به‌ریتانیه‌وه تێکە‌ڵه‌رێژ كراوه‌و رێگای ئه‌م گوندانەی ده‌کە‌وێتە سه‌ر : سه‌رچنار توتە قه‌ل، شێخان، گه‌ڵناغاج، داره‌قوتە)، گوندی جه‌لە مۆرد لە رووی كێشه نەتەوایه‌تیه‌كان و كێشه سیاسیه‌كانەوه هه‌ڵویستی راست و مه‌ردانەیان نواندووه مێژوو راستی ئه‌و به‌ڵگه‌یه بۆ نموونە: خه‌ڵكی جهلەمۆرد لە‌شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیا ن و سه‌رجه‌م شۆڕشه یه‌ك لە‌دوای یه‌کە‌كانی كوردستان به گشتی و ئه‌و ناوچه‌یه به‌تایبه‌تی رۆڵی دیار‌و به نرخیان هه‌بووه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه زیاتر لە په‌نجا کە‌س توشی کە‌مئه‌ندامی جه‌ستەیی و نەخۆشی ده‌رونی بوون لە كاتی شۆرشه‌كان و گه‌ران به دوای کە‌س و كاریانەوه، جهلەمۆرد خاوه‌نی نۆ شه‌هید ی سه‌نگه‌رو ٩٢ شه‌هیدی نوگره سه‌لمان و ٩٣ شه‌هیدی هاوڵاتی و ٤٨٥ ئه‌نفالە ، لە ساڵی ١٩٦٣ لە لایه‌ن به‌عسیه‌كانەوه كاول كراوه‌و خانوه‌كانی هه‌مووی سوتێندراوه، لە ساڵی ١٩٧٥ جارێكی تر سوتێندراوه‌تەوه كاول كراوه ، تا ساڵی ١٩٨٨ به تاواوه‌تی كاول كراوه، ساڵی ١٩٩٢ دوای راپه‌ڕینەکە لە‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌کە‌وه ئاوه‌دان كراوه‌تەوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه گونده‌کە‌ش توشی چه‌ندین كێشه بۆتەوه کە لە لایه‌ن حكومه‌تەوه هاوكاری ناكرێن ده‌بێتە هۆی چۆڵكردنی دانیشتوانی گونده‌کە بۆ ناوشارو شارۆچکە‌كان به هۆی نەبوونی رێگا‌و بان و قوتابخانەی ناوه‌ندی و نەخۆشخانەی پێویست و ، هاوكاری نەكردنی کە‌رتی كشتوكاڵی بۆ جوتیارانی گونده‌کە، پڕبوونەوه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی گونده‌کە، کە جێگای مه‌ترسییه بۆ دانیشتوانەکە‌ی.
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.