دوان لە ناو دەقى کوردى بە مەبەستى خوڵقاندنەوەى ئەو چەمکانەیە کە دەق کارى پێکردوون ، قسەکردنەوەیە لەو ڕووبەرەى نووسین کۆمەڵێک ئاماژە بەرهەم دێنێت، ئەوەش دەبێتە دواندنەوەى دەق، بۆیە کاتێ دەمانەوێ لە ناو دەقەکانى ( بەختیار عەلى) لە پرۆژەى مەرگدۆستى بدوێین، نامانەوێ ئەو میکانیزمە فەلسەفیە لە دەق خاڵى بکەینەوە، کە خوێندنەوەى فەلسەفى بەرهەم دێنێت.
بۆیە لە خوێندنەوەى بۆ ئەنفال چەندە لە ڕووکەشدا لەو پۆلینەى (سەمیر ئەمین) دەچێت ، کە بەعس دەبێ بە (سێنتەر) و کورد (پەراوێز) ، بەڵام ئەو ڕووکەشە دەبێ بە رەخنەگرتن لە سێنتەر ، هەوڵێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەى سێنتەر ، ئەوەش بە مانا (دریدا) ییەکەى هەڵوەشاندنەوەى سێنترالیزمى لۆگۆسیە ، هێنانەوەى ئەو چەمکە بۆ خوێندنەوەى ئەنفال گەیشتنە دەرەنجامى فەلسەفیە، دەرەنجامێک لەخوێندنەوەى (بەختیار) ەوە بەرهەم هاتووە، بە دواى خوێندنەوەى رەخنەیى بۆ ئەزموونى بەعسیزم و ناسینى ئەنفال وەک رووداوێک کە پێوەندى بە بەعسناسیەوە هەیە، دیارە بۆ مەسەلەى خولقاندنەوەى چەمکیش پێویستە ئاماژە بە (جیل دۆلۆز) بدەین، ئەو فەیلەسووفەى لە ئەنجامى پرسیارى (فەلسەفەچیە) توانى بگاتە ئەو وەڵامەى کە خولقاندنەوەى چەمکە، ئەگەر لەو وەڵامەوە سەیرى هەردوو چەمکى (ئارەزوو) و (خەون) بکەین دەبینین دوو چەمکى فەلسەفین لاى فەیلەسوفى ناسراو (سیمگۆند فرۆید) ، ئارەزوو ئەو چەمکەیە لاى فرۆید کە (ئۆدیب) ئارەزووى کوشتنى باوک دەکات و ئارەزووى لە سێکس کردنە لەگەڵ دایک ، (بەختیار عەلى) لە خوێندنەوەى بۆ ئەنفال لاى بەعس ، ئارەزوو دەکاتە ئەو چەمکەى کەسى بەعسى ئارەزووى کوشتن بکات ، بە دواى کوشتنیش ئارەزووى سێکس بۆ کەسى بەعسى ئازاد دەبێ ” بەعسى ئەو پیاوەیە کە بۆ کوشتن و سێکس کردن ئەو سانسۆرە کۆمەڵایەتى و یاساییەى لەسەر نییە کە لەسەر هاووڵاتیانى دیکەیە ، ئاهەنگەکانیش تەعبیرن لەو ئازادیە ، تەعبیرن لەو گەشە سێکسیەى کە بەعسیبوون دەیبەخشێت ” (1) ئەو ئیشکردنە لە ناو چەمکى (ئارەزوو) سەپاندنى دەرەنجامى تیۆرێک نییە ، بۆیە هەر لە سەرەتاوە خۆى لە ئیشکالیەتى ئەو تیۆرە بە دوور دەگرێت ، بەڵکو ئەو چەمکە خاڵى دەکاتەوە لە هەموو ئەو مانا فرۆیدییانەو، وەک چەمکێکى سەربەخۆ کە پێوەندى نەمابێت بە هیچ دەقێکى ترەوە، چەمکێک تەنیا بیەوێ دەروازە کردنى بۆ ناو جیهان ئیشکردن بێت ، لەو غەریزەى کوشتنەى کە بەعس هەڵگریەتى ، هەڵگرتنێک کە لە ناو دوو زەمەنى جیاواز سەر هەلڕدەدات ، زەمەنى یەکەم.. زەمەنى بەعسە ، زەمەنێکە ئارەزووى کوشتن بەرهەم دێنێت ، زەمەنى دووەمیش زەمەنى بێدەنگى کۆمەڵگاى کوردیە ، زەمەنێکە دەبێتە خوڵقێنەرى ئارەزووى فەرامۆشکردن ، وەک چۆن هێنانەوەى خەون وەک چەمکێکى فەلسەفى ، کە بارگاوى دەکات بە دەلالەتى فەلسەفى جیاوازەوە ، ئەوەش خوڵقاندنەوەى چەمکە.
بۆ ئەوەى توانى ئەو داهێنەرەمان لە ناو تراژیدیاى ئەنفال ببینین، کە چۆن ئەنفال لە ئێستادا لەگەڵماندا دەژیێت ، هەوڵ دەدەین لە نێو دوو زەمەن و ئاستى یەکتر تەواو کەر لەو پرۆژە مەرگدۆستیە بدوێین کە بە تەنیا لە ناو ئەنفالدا کۆ نابێتەوە ، بەڵکو پێوەندى بە دۆرانى پاکێتى و شکستى خەونى ناسیۆنالیزم و ئەو دۆخەى کۆمەڵگاى ئێمەوە هەیە کە پرسە بەرهەم دێنێت ، پرسەش ڕەگێکى قوڵى لە ناو کلتورى ئێمەدا هەیە ، بۆ ئەوەش سەرەتا جەخت دەکەینە سەر ناسینى بەعس و دواتر خوێندنەوەى ئەنفال وەک ڕووداوێک کە لە ئێستادا ئامادە بوونى هەیە ، بۆیە جیاوازى روانینى بەختیار بۆ ئەنفال لە دەقى (لە ئارەزووى کوشتنەوە بۆ ئارەزووى فەرامۆشکردن) دەست پێدەکات ، بەوەى خوێندنەوەیەکى جیاوازمان پێدەبەخشێت ، خوێندنەوەیەک پێوەندى نیە بە هیچ دەرەنجام و خوێندنەوەیەکى تر،بەڵکو خوێندنەوەیەکى رەخنەیى کوردیە بۆ ئەنفال ، خوێندنەوەیەک لە رێگەى خوڵقاندنى (ئارەزوو) وەک چەمکى فەلسەفى سەیرى رووداوەکە دەکات ، بۆیە سەرەتا هەوڵ دەدەین لەپێوەندى نێوان (کوشتنى ئیرادە و ئارەزووى فەرامۆشکردن) بدوێین.
کوشتنى ئیرادە و ئارەزووى فەرامۆشکردن
کوشتنى ئیرادە چیە ؟ لەکوێ هەست دەکەین ئیرادەى نەتەوەیى دەدۆرێنین ؟ پرسیارکردن لە کوشتنى ئیرادە پرسیارێکە پێوەندى بە دەرکردنى بەشێکى دیارى کۆمەڵگا هەیە بەو رابردووەى کەبەشوێن دەیبەستێتەوە، دەرکردن لە شوێن ، جیاکردنەوەى ئەو بەشەى کۆمەڵگایە لەکلتورێک کە ڕابردووى ئێمەى لەسەر دروست بووە، دەرکردنى شوێنە لە ناو یادەوەرى ئێمە، ئەوەش کوشتنى ئیرادەیە، ئەو کاتەى هەست دەکەین ئیرادەى کورد بوونمان کەوتۆتە بەر هەرەشەى دۆڕان ، بۆیە خوێندنەوەمان بۆ ئەنفال دەبێ گەڕانەوە بێت بۆ ناو ئەو سیستەمەى کە سێنتەرى رووداو بەرهەم دێنێت ، بەبێ ناسینى سێنتەر تواناى رووداومان نابێت ، بەڵکو پرسیار دەبەینە نێوکایە مێژوویى و چەمکە مۆدێرنەکان، ئەوەش ترسە لە دەرەنجامێکى قووڵ کە رووداوەکە لە دەست ئێمە دەربچێت ، ئەوەش وایکردووە لە یەک ڕەهەندى دەست نیشان کراو سەیرى ئەنفال بکەین ، ئەو سەیرکردنە رێگەى نەداوە ئەو سێنتەرە بناسین کە بەعسە ، بەعس وەک سێنتەرێکى سەربەخۆ دوور لە هەر کایەیەکى تر ، بۆ ئەوەى بگەین بە دەرەنجامێکى نوێ کە پێوەندى بە عەقلیەتى بەعسەوە هەبێت ، عەقلیەتێک نەمانباتەوە ناو چاوگە جیاوازەکانى تر ، بەعسیزم ئەزموونێکى سەربەخۆیە ، ئەزموونێکە ئەنفال لە هەناوى خۆیدا بەرهەم دێنێت بۆیە کاتێ (بەختیار) دەیەوێ بەعسیزم وەک زانستێک سەیر بکات پێوەندى بەو کلتورەوەیە کە بەعس هەڵگریەتى ، کلتورى ئارەزووکردن لە کوشتن ، ئەوەش دەبێ بە سەرەتایەک بۆ خوێندنەوەیەکى جیاواز، خوێندنەوەیەک هەڵوەستە بەو ڕووداوە بکات و چیتر وەک ڕووداوێکى تا کرەهەندانە سەیرى نەکەین ، بەڵکو بەبێ ناسینى بەعسیزم قسەکردن کارێکى بێمانایە ، چونکە ناکرێ لە ئەنفال قسە بکەین ، لە کاتێکدا تواناى ناسینى ئەو عەقڵیەتەمان نەبێت کە ئەنفال دەخوڵقێنێت.
بۆیە تێگەیشتن لە ئەنفال نابێ جیابکرێتەوە لە تێگەیشتن لە بەعس ، خەوشێک کە لە ناو زۆرینەى لێکۆڵینەوەکانى لە بارەى ئەنفال کراون دەردەکەون ، کە پێوەندى بە گەڕانەوەى ئەنفالە بۆ ناو دەقێکى ترەوە ، لە کاتێکدا ئەو ڕووداوە لە ناو دەقى بەعسەوە بەرهەم هاتووە .
بۆیە لە خوێندنەوەمان بۆ ئەو دەقە تەنیا لە رێگەى رەخنە گرتن لە عەقلیەتى بەعسەوە دەتوانین رووە نەبینراوەکەى بونیادى رووداو ببینین ، لە پاڵ ئەوەدا ئەنفال وەک دەقێک کە دێتە ناو نووسین ، گێرانەوە لە ئاستى گوتراو دەگۆرێت بە نووسین ، بە واتاى نووسین دەیەوێ ڕووداو بکات بە دەقێک ، لێرەوە بەعس سەیرکردن وەک زانستێک ، ئاماژەیە بۆ دەقى بەعس . بۆیە خوێندنەوەى ئەنفال لەسەر تێگەیشتن لە بەعس وەستاوە ، تێگەیشتن لە بەعسیش تێگەیشتنە لە سیستمێکى ئایدیۆلۆژى کە لە ساتە وەختى ڕووداوەکە دەوڵەتى عێراق بەڕێوە دەبات ، کلتورێکى خوێناوى دەکات بە پاڵ پشت بۆ وێنەکانى ، بەعسیزم ئەزموونێک نییە لە بۆشاییەوە هاتبێت بەڵکو ئەزموونێکە لە هەناوى دەسەڵاتەکانى رابردووى عێراقەوە هاتۆتەوە “بەعسیەکان هەر هەمان گروهى زەندیق خۆرەکانن بە (قەپاڵ) کە (موعتەسەم) لە دەربارى خۆیدا خزمەتى دەکردن ، بەڵام لەسەر زەمینەیەکى ئابورى و کۆمەڵایەتى نوێ و پر چەکتر بە ئەزموونى سایکۆلۆژى ، پر چەکتر بە ئەزموونى دەستگایەکى تەکنیکى و تەکنۆکراتیەیەکى سەربازى ، هەر ئەوان بون ئەم دەوڵەتى ترس و جەللادانەیان خوڵقاند ” (2)
بەڵام ئەوە ماناى وا نیە لە گەرانەوە بۆ بەعس بگەڕێینەوە بۆ (موعتەسەم) چونکە لە دواجاردا بەعس ئەزموونێکى خوێناویى دەوڵەمەند دەخوڵقێنێ کەئەزموونى تایبەت بە خۆى بێت، ئەزموونێک دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئەوسى ساڵەى تەمەنى، لەو تەمەنەى کە کۆمارى ترسى خوڵقاند، بۆیە لەو کۆمارەدا تارماییەکانى ترس کۆمەڵێک وێنەى تۆقێنەر لە ناو یادەوەرى ئێمە دەخوڵقێنن ، کاتێ دەیالۆگ دەکەین دەمانەوێ تارماییەکانى لە یادەوەرى کوردى دەرکەینە دەرەوە ، بەڵام لەگەڵ کۆتایى دەیالۆگەکان ترس بۆمان دەگەڕێتەوە، ئەو ترسەش مەترسى گەڕانەوە و مەگدۆستى بەعس بووە لەسەر کۆمەڵگاى کوردى ، کە هەر کاتێ دەیالۆگ لە نێوانمان نەماو جارێکى تر نیاز خراپى ئەو تارماییە دەردەکەوێتەوە ، فەزاى ترس لە یادەوەریماندا جێگیر دەکاتەوە و ڕێگەنادات بەبێ ترس هەڵکەین و ببینە کۆمەڵگایەک کە نەترسین ، بۆیە ئێمە دەکرێینە خاوەن شوناسى (کۆمەڵگاى تۆقێنراو) کە هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک بەسەرماندا تاقیدەکاتەوە، بە ماناى بەعس بە دەسەڵاتێکى زەبر و زەنگەوە ڕووبەڕووى ئێمە بۆتەوە ، کە هەر بەو دەسەڵاتەش ڕووبەڕووى سەرجەم خەڵکى عێراق دەبێتەوە و ، وا لە (کەنعان کەمییە) دەکات بە (کۆمارى ترس) ناوى ببات ، ئەو کۆمارەش بەعس لە خۆراپێى ناگات ، بەڵکو لە ئەنجامى کارکردنەوەیەتى لەسەر کلتورێکى خوێناوى کە لە مێژووى عێراقدا ترس بەرهەم دێنێتەوە ، بۆیە بەعس مێژووى خوێن ناسڕێتەوە ، بەڵکو بە میکانیزمى تازەتر دەیگەڕێنێتەوە ، کوشتنى (حەسەن و حوسەین) بۆ بەعس کلتورێکە ، لەو چیرۆکەوە وێنەى ترس و مەرگ دۆستیمان لا گەورەتر دەکات ، نەک بیرمان بباتەوە ، وەک لە کیمیابارانکردنى هەڵەبجە دا ئەو حەقیقەتەمان لا رەها دەکات بەوەى “ئەوانەى دەمرن لە پێناوى ترساندنى ئەوانەدا دەمرن کە دەژین و ئەوانەى کە دەژین لە ترسێکى ئەو تۆدا دەژین کە ناکرێت لە چارەنوسێکى مردووەکان بپرسن ، بێگومان ئەم شێوەیەش لە فەرمان رەوایى کردن ، بە کۆتایى هاتنى مرۆڤ و پووکانەوەى هەموومانا کانى دواى دەهات” (3) بۆیە ئێمە لەبەردەم تاوانەکانى بەعسدا دەبێ بپرسین : کە ئایا دەتوانین (ێدام) و (بەعس) لە یەکترى جیابکەینەوە !؟ یاخود بەعس بۆ خۆى رۆڵى دامەزراو دەبینێ بۆ خوڵقاندنى سەرۆک !؟
دیارە پەیوەندى (صدام و بەعس) لەسەر بنەماى پرۆژەیەکى هاوبەش رێککەوتوون کە دیسپلین کردنى دەوڵەتە ، کەواتە سەرۆک لە عێراقدا تاکە تاوانبار نییە ، بەڵکو حزب هاوبەشە لە تاوانەکانى ، چونکە ئەوە بەعسە سەرکردەى دروست کردووە ، لەسەر بیروڕاکانى عەفلەقى دامەزرێنەرى حزب ، بە واتاى کاتێ دەوڵەت لە عێراقدا دەبێ بە دامەزراوێکى سیخۆرى هۆکارەکەى باڵا دەستى بەعسە (4) .
ئەو باڵا دەستیە وا دەکات حورمەت بۆ هیچ رێککەوتنێک نەمێنێ ، ئەوە پرۆتۆکۆلى ستراتیژى نیە بەعس دەیبەستێ ، بەڵکو پرۆتۆکۆلى خوێن رشتن و فێڵ کردنە بۆ درێژە دان بە دەسەڵات .
چونکە بەعس لە ڕێگەى دەسخەڕۆدانى نەوەى نوێ دەپەرێتەوە نێو ماڵەکان ، بەوەش شێوەى سیخورى بەسەر ئەندامەکانى خێزان دروست دەکات ، لە ڕێگەى پرۆگرامەکانى خوێندنەوە دەیەوێ مناڵان لە یەکەم وانەى خوێندن ناوى سەرکردە و دامەزرێنەرى حزب و دروشم و ئامانجەکانى بەعسیان پێ ئەزبەر بکات ، ئەوەش بەعس دەستپێشخەرى تیا دەکات ، بەڵام دواجار پێوەندى بەو بێدەنگیەى کۆمەڵگاى عێراقیەوە هەیە ، ئەو بێدەنگیەى سروشتى ئاهەنگى لایان دروست کردووە ، هەر ئەو سروشتەشە (کۆمارى ترس) دەخولقێنێ ، ئەو کۆمارەى هەر لە یەکەم رۆژى دامەزراندنى سوپاى عێراقەوە ئەو میللەتە بێدەنگى بۆ خۆى هەڵبژاردووە و لە ترسى مەرگ بە شایى و هەلهەلە رووبەرووى دەسەڵاتى مەگدۆستى دەبێتەوە ، وەک کاتێ سوپاکەى (بەکر سدقى) سێ هەزار ئاسورى گوللەباران دەکات ، ئەو میللەتە گوڵبارانى ئەو سوپایە دەکات ، ئەوەش دەبێتە کارى بەردەوامى ئەو سوپایە ، مادامەکى کۆمەڵگا نەتوانێ نارەزایەتى لە ئاستیا دەببرێت ، بۆیە بێدەنگى ئەو کۆمەڵگایە رێگە خۆشکەرە بۆخوڵقاندنى فەزاى ترس ، ئەو زەمینە خۆشکردنە بۆ ترس وا لە بەعس دەکات کە هەموو چەمکەکان بەرە و ماناى تر بەرێت ، بۆ ئەوەش وەهم دەکات بە مانایەک ، کەفرە رەهەندى بە چەمکەکان دەبەخشێت ، بەوەى (دوژمن) جیا لەوەى هەیە (وەهمى دوژمن) یش دروست دەکرێت ، بۆ ئەوەى لەو رێگەیەوە باشتر دەسەڵات بە خۆى ببەخشێت ، دەسەڵاتێک لەگەڵ دروشم و ووتارەکانى بەعس سەرجەم کۆمەڵگاى عێراقى بەشدارى بکات ، وەک کاتێ لە 1969( ئەحمە حەسەن بەکر) “روو دەکاتە جەماوەرێکى زۆر و دەپرسێت : چى لە سیخورەکان بکەین !؟ هەزارەها بە یەک دەنگ دەقیژێنن مردن بۆ سیخورەکان ! هەڵیانواسن ! هەر ئێستا و بە پەلە هەموو سیخورەکان هەڵواسن” (5)
بۆیە لە کاتى شەڕى عێراق و ئێران ، ئێران جگە لەوەى بە دوژمن سەیر دەکرێ ، وێنەیەکى وەهمیشى پێ دەدرێت (خیر الله گفاح) لە کتێبێکدا لەگەڵ مێش و یەهودى بەو سێ بوونەوەرە سەیریان دەکات ، کە نەدەبوو یەزدان دروستیان بکات ، ئەوەش گەورەکردنى وێنەى دوژمنە لە هزرى عێراقیەکاندا ، کە وێنەیەکى بە وەهم کراوە زیاد لەوەى کە هەیە ، وێنەى ڕاستەقینەى بەرامبەر دەشێوێنێت وەک چۆن (ێدام) یش لە سەرکردەیەکى دیکتاتۆرەوە وێنەکەى بەرە و ئەفسانەیەک نیشان دەدرێت ، بۆیە ئەوەى دڵسۆز نەبێت بۆ ئەو سەرکردە ئەفسانەیە شوناسى عێراقى بوون دەدۆڕێنێت ، بەعس ئەو مافە زەوت دەکات و تەنیا بە وانەى دەدات کە دڵسۆزى خۆیان بۆ سەرۆک دەردەخەن ، بۆیە تۆ بۆ ئەوەى شوناسى هاوڵاتیەکى عێراقى وەربگریت ، دەبێ دڵسۆزى خۆت بۆ سەرکردە و بەعس نیشان بدەیت ، چ لە ڕێگەى سامان بەخشین یاخود خوێن بەخشین بۆ پاراستنى بەعس ، دیارە بەعس پێویستى بە سامانى هاوڵاتیان نیە ، بەڵام مەبەست لەو کارە دەیەوێ پێمان بڵێ ئەوەى هەتە هى منە ، هەر کاتێ ویستم دەیبەمەوە ئەوەش خوڵقاندنى گیانى ستایشکردنى بەعسە لە ناوەوەى هاوڵاتیاندا .
دەیەوێ پێمان بڵێ تۆ خاوەنى هیچ شتێک نیت نە خشڵ و زێر نە خوێنى خۆت ، هەموو ئەوانەى هەتە موڵکى بەعسن ، دیارى بەعسە دراوەتە تۆ ، زەوتکردنى ژیان لە عێراقى هەشتاکاندا پێوەندى بەو دۆخە نیە کە عێراق تێى دەکەوێت ، چونکە عێراق سەربارى شەرى هەشت ساڵەى لەگەڵ ئێران بەڵام بە یەکێک لە ووڵاتە دەوڵەمەندەکان سەیر دەکرا ، بە هۆى بازرگانى کردن و ناردنى نەوت بۆ دەرەوە ، بەڵام ئەوەى وایدەکرد هاوڵاتیان سامانیان بە بەعس ببەخشن ، پێوەندى بەو دیدە بەعسیزمەوە هەیە ، کە کورد بوون دەبێ سنورێکى دەست نیشان کراوى هەبێ ، ئەوەش گەڕانەوەیە بۆ ووتەکەى (میشیل عفلەق) ئەوەى بە کورد دەدرێت “جۆرێکە لە ئۆتۆنۆمى” (6) بۆ ئەوەى گەمەکردن بە سنورى ئەو مافەى پێمان دەدا بە ویستى خۆى دەست نیشانى بکات ، ئەگەر “عەفلەق” ئەوەى لە 1969 وت ، بەڵام لە ئەنفالدا ئەو حەقیقەتە بەعسیە دەرکەوتەوە ، سنورى ئۆتۆنۆمى بوونى کورد جارێکى تر تەسکتر دەکرێتەوە ، سەپاندنى ئایدۆلۆژیاى بەعس هەموو ڕەهەندەکانى ژیان دەگرێتەوە ، شەممە یەکەم رۆژى هەفتە و یەکەم وانەى خوێندن لە قوتابخانەکان دەبێ (منهاج پقافى) بەعس بخوێندرێت ، تەنانەت لە کارکردنى حزبە کارتۆنیەکانیشدا ، چونکە هیچ کارێکى پێیان نامێنێ ، تەنها ئاهەنگ گێرانى یادى بەعس و ئاهەنگى ڕۆژى لە دایکبونى سەرۆک نەبێت ، مانەوە لە کورد بوون بەرە و (عێراقى بوون) دەچێت ، ستراتیژى بەعس هەرگیز گۆران لە بونیادەکانى کارکردنى ناکرێت ، بەڵکو تیۆرەکان هێندە پیرۆزن ، ئەگەر لە قۆناغێکیش نەتوانرا پراکتیزە بکرێت ، بەڵام دەکرێ وەک ستراتیژ وپرۆژەى ئایندەیى سەیر بکرێت ، ئەوەى (عەفلەق) ناویدەنێ کوردەکانى عێراق کەمایەتیەکى کەمن و بەشى زۆریان لە ووڵاتانى ترى عەرەبى و تورکیا و ئێرانن ، دیدێکى ستراتیژیە ، بە دواى بیست ساڵ ئەوسا بەعس دەتوانێ ئەو دیدە بسەپێنێ ، بەوەى سیما کلتوریەکانى کوردى ، جگە لە پاشخانێکى کلتورى عێراقى هیچى ترنین ، سەلماندنى مێژووى هاوبەش ئەو دیدگا عەفلەقیە لەو کاتەدا زیاتر دەچەسپێ ، کە بە دواى ئەنفالەکان (صدام حسین) بە جلى کوردىیەوە دێتە هاوینە هەوارەکان ، لەوەدا (سەلاحەدینى ئەیوبى) دەبێتە پاڵەوانێکى عێراقى ، کە پارێزگارى لە ئاین و شوناس و کەسێتى عێراقى دەکات نەک کوردى ، هەر داکۆکى کردنێک لەو جۆرە کەسانەش تەنیا بەرهەم هێنانەوەى وێنەى بەعسە ، وەک چۆن دەکرێت لە داهاتوودا زۆڵێک هەبێت بوونى دیکتاتۆر بە جلى کوردیەوە ببەستێتەوە ، بە بڕوا بوونى دیکتاتۆر بە ئازادییەوە ، لێرەوە کورد بوون توانەوەیە لە ناو عێراقى بوون ، مێژووى ئێمە بە پەراوێز کردنە لە ناو عێراقدا ، مەبەست لەو مێژووەیە کە لە سەرەتاى دامەزراندنى سوپاى عێراقەوە زۆربەى لە کورد و شیعە پێکهاتبوون ، بەڵام دواتر بەعس بە هۆى دروست کردنى قەسابخانە و فەزاى ئیرهاب و ترس و کوشتن لە ژێر ئایدیۆلۆژیایەکى شۆڤێنیانەى کە دژى هەموو بیروباوەڕێکى خۆرئاوا دەبێتەوە و دەیەوێ لە شێوەى پێغەمبەرێک دەردەکەوێت ، بۆ ئەوەش پشت بە کلتورى عەرەب دەبەستێ و شارستانیەتى خۆرئاوا رەتدەکاتەوە “لاى عەفلەق فیکرى رۆژئاوایى نەوەک بە تەنها عەقڵى عەرەبى داگیر دەکات ، بەڵکو بە تەواوەتى زەمین و ئاسمانیشى لێزەوت دەکات ، لاى (عەفلەق) رۆژئاوا بەهەرەشە رۆشنبیرى و فەرهەنگیەکانى دەناسرێتەوە ، نەوەک بە هەڕەشە سیاسى و ئابوریەکانى ، لێرەوە پاراستنى رۆحى عەرەبى لە عەقلى رۆژئاوایى یەکێکە لە کارە ستراتیژیەکانى بەعس ، بەعس کۆمەڵگایەکى عەرەبى داخراوى لە کۆمەڵگایەکى نوێى رۆژئاواى لا چاکترە” (7)
ئەوەش واى لە خەڵکى عێراق کردووە کۆمەڵگایەکى داخراو بێت و پێوەندى بە دەرەوەى خۆى نەبێت ، بەڵکو لە ناو ئەو سنورە جوگرافیە پێوەندیەکان داخراو بن و بەعس کۆنترۆڵى ئیرادەى مرۆڤەکان دەکات ، هەر ئەوەش ئەنفال دەکاتە کلتورێک بۆ بەعس ، کلتورێک کە چەندە پێوەندى بە ئایدیۆلۆژیایەک هەیە ، هێندەش قسەکردنەوەیە لە گریمانە ئەخلاقیەکان ، خوێندنەوەى (بەختیار عەلى) بۆ ئەنفال ڕوانینێکى میژووى نییە ، هێندەى دوانە لە پرۆژەیەکى سیاسى بۆ پاشەرۆژ ، چونکە بەبێ خوێندنەوەى ئەنفال و تێپەرین بەناو ئەو رووداوە ناتوانین لە پرۆژەیەکى سیاسى بۆ پاشەرۆژ قسە بکەین ، ئەوەش سەیرکردنى بەعسە وەک زانستێک ، بەعسناسى ئەو زانستەى کە دەبێ سى ساڵى دوایى ئەو رژێمە لەگەڵ قۆناغەکانى تر تێکەڵ نەکەین ، بۆ ئەوەى لە ڕەهەندى جیاوازەوە بخوێنرێتەوە پێویستە ئەو سى ساڵەى حکومى بەعس لە ڕوانگەى سۆسیۆلۆژیەوە بخوێنینەوە ، هەموو ئەو خوێندنەوانەى کە ئەو تەمەنە لەگەڵ قۆناغەکانى تر تێکەڵ دەکەن ، دەیانەوێ لە بەعسیزم رابکەن و خوازیارى ئەوەش نین تایبەتمەندیەتەکانى بەعس بناسن ، بۆ ئەوەى لەو مێژووە خوێناویە رانەکەین پێویستمان بە خوێندنەوەیەکى بەعسیناسیانەیە ، بەبێ ئەو خوێندنەوەیە قسەکردن لە پاشەرۆژ ، قسەکردنە لە لاوانەوە بەسەر برینەکانى نەتەوە ، ئەوە سەڕەراى ئەوەى “بزربوونى بەعسناسى تەنها مایەى بزربوونى (ئەنفالناسى) نییە، بەڵکو هۆیەکى گەورەى تێکچوون و شپرزە بوونى پەیوەندى ئێمەیە بە کۆى جیهانەوە، چونکە ئەم بزر بوونە ئاوێنەى نووشوستى هەوڵەکانى قوربانیە بۆ دەرچوون لەبازنەکانى جەللاد، هەر وەک چۆن ئاوێنەى بێتواناى قوربانیشە لە دەربازبوون لە تەونەکانى ئەو” (8)
بە ماناى ئەوەى وون بوونى ئەو زانستە چەندین خاڵى نێگەتیفى لەسەر ئێمە دەبێت ، کە تا ئەو ساتە وەختەش ئەو مەترسیە لە نەبوونى زانستێک بۆ خوێندنەوەى کلتورى بەعس مەترسیەکە و بەبێ قسەکردن لەو مەترسیە پرۆژەى سیاسى بۆ پاشەرۆژ دەخەینە روو ، بۆیە لێرەوە ئاشت بوونەوە لەگەڵ بەعس دەبێ بە خەونێک کە حزبى کوردى لە بێتواناى خۆیەوە دەیویست لەگەڵ بەعس گفتوگۆ بکات ، ئەو دەیالۆگە لەسەر بنەماى ناسینى بەعس نەبوو، بەڵکو دەیالۆگ بوو لەنێوان دوو هێزى ناکۆک، دوو هێزدان بەوە نانێت گفتوگۆى نێوان (جەللاد و قوربانیە)، بەڵکو بۆ بەعس دەیالۆگە لەنێوان (دەوڵەت و یاخى بوو)، ئەوەش لە بنەماوە بۆ تێنەگەیشتن لە بەعس دەگەڕێتەوە ، تا لە بەعسیش نەگەین ، تێگەیشتن لە ئەنفال تێگەیشتنێکى ناتەواوە ، چونکە ناتوانین ئەو دەسەڵاتە بخوێنینەوە کە بە تاوانەکە هەڵساوە ، کاتێ نەمانەوێ لە بەعسناسى نزیک ببینەوە ، پێوەندى بەو ڕووبەرە تەسکە هەیە کە دەمانەوێ بەعسى تیا سەیر بکەین ، بەو رووبەرەش سەیرى ئەنفال دەکەین ، ئەو رووبەرەى دەبێتە جوغزێک کە نەتوانین لە کۆى ئەو هۆکارە کۆمەڵایەتى و مێژوویى و دەروونیانە نزیک بکەوینەوە ، بۆیە هەموو ئەو خوێندنەوانە تاکڕەهەند دەکەونە ، کە لە برى هەر دوو چەمکى (بەعسناسى و ئەنفالناسى) دەیانەوێ ئەنفال بە پرۆژەى ناسیۆنالیزم و گەرانەوە بۆ ئیسلام ناو ببەن ، تەنانەت ئەو خوێندنەوانەى وەک بەرهەمى مۆدێرنە ناوى دەبەن ، ناتوانن بگەن بە ماناى جەوهەرى بۆ ئەنفال ، چونکە چەندە ئەو تاوانە پێوەندى هەبێ بە پرۆژەیەکى ئاینى یا ناسیۆنالیستى یا مۆدێرنیزەکردنى دەسەڵات ، بەڵام لە جەوهەردا سەیرکردنێکە لە بەعسەوە دەستى پێنەکردووە، بەڵکو لە تیۆرێکى ترەوە هاتۆتە ناو ئەنفال ، بەلاى (بەختیار) بۆ ئەوەى لە ئەنفال بدوێین دەبێ بەعس بناسین ، ئەوەش بەو مانایەى کە ناسینى بەعس بەو تێگەیشتنەى “بەعس وەکو کۆمەڵێک ڕووداو و دیاردە و دەرکەوتە و رەفتار ببینین و لێگەڕێین ئەو ڕووداو دیاردانە قسەو بەڵگە نەوویستى خۆیان بدرکێنن و خۆیان ئاشکراکەن ، نەوەکو هەوڵبدەین پێش وەخت هەندێ زاراوە و چەمک داببەزێنین و ڕووداوەکان لەسەر رۆشنایى ئەو چەمک و زاراوانە تەفسیر بکەین” (9)
کەوابێ دەبێ لە ڕەفتارەکان ئەوانەى پێى هەڵدەستێ سەیرى رووداوەکان بکەین ، ئەوەى ئەو شوناسە بە بەعس دەبەخشێت رەفتارى خۆیەتى ، سەپاندنى هەر جۆرە چەمک و زاراوەیەک بەر لە سەیرکردنى رووداوەکە وامان لێ دەکات لە بەعسناسى نەگەین ، بەعس پێوەندى بە مۆد و توێژێکى دیارى کراوى کۆمەڵگاى عێراقیەوە نییە ، ئەو خوێندنەوە مارکسیەى دەیەوێ بەعس بە نمونەى سەرمایەدارى سەیر بکات ، جۆرێکە لە خورافات ، چونکە بەعس بۆرژوازى گۆریووە بۆ گەمەکردن و بەرجەستە کردنى دەسەڵات ، ئەوەش هەرگیز ئەو مانایە ناگەیەنێ کە بەعس بە دژى گەشەکردنى بۆرژوازى دەوەستێتەوە ، بەڵکو ڕێگەى گەشەسەندنیشى دەدات ، بەڵام نایەڵێ لە هەناوى بەعس بێتە دەرەوە و ببنە گروپى ئابوورى سەربەخۆ ، بەڵکو لە هەناوى خۆیدا دەیهێڵێتەوە ، چونکە بونیادێک دروست نابێت کە ببێ بە زەمینە بۆ ئازاد بوونى بۆرژوازى عێراقى ، ئەو لە بنەرەتدا بەربەست دروست دەکات نایەڵى بۆرژوازى عێراقى ببێ بە خاوەن ووشیارى ، لەو کاتەشدا دەکەوینە بەردەم دوو چەمکى فەلسەفى ئەوانیش (گوتراو / ئارەزوو) گوتراو چەمکێکە خوێندنەوەى بەرەو یەک ئاستى ڕووداو بردووە ، ئەوەش وایکردووە ، حەقیقەت ببێتە شوبهاندنى بە ڕووداوێکى نێو مێژوو ، ئەوەش خوێندنەوە نەبووە بۆ ئەنفال ، بەڵکو تەئویلێک بووە بۆ نزیککردنەوەى ئەنفال لە ڕووداوێک کە تووشى پرسیارى هەنووکەییمان نەکات ، بەڵکو لە ناو پرسیارى ئامادە دەرەنجامێک بۆ رووداوەکە دەدۆزینەوە ، بۆیە گوتراو چەمکەیەکە پێوەندى بەکزى تواناى خوێندنەوە هەیە لە پشت (گوتراو) حەقیقەتى شاردنەوە دەردەکەوێت ، ئەگەر فرۆیدیانە قسەبکەین دەڵێین لە پشت زەللەى نووسین حەقیقەت شاردراوەتەوە ، بۆیە کاتێ (بەختیار) ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات ، کە گوتراو تواناى ناسینى نییە ئەگەر لە بەعس تێنەگەین ، ئەو تێگەیشتنەى رێگەى ئەوەمان بۆ دەکاتەوە کە ئەنفال بناسین ، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن دەیانەوێ لە ڕێگەى گوتراو بەرەو جۆرێک لە دەسخەرۆدانمان بەرن ، بەوەى کەس تواناى نیە لە ئەنفال قسە بکات ، تەنیا گێڕانەوەى ئەنفال کراوەکان نەبێت ، بە قسەى ئەو جۆرە کەسانە بێت دەبێ لە ئەنفال بێدەنگ بین ، تا ئەو ساتەى قوربانیانى ئەنفال دێنەوە رووداوەکانمان بۆ بگێڕنەوە ، جارێ گومان لەوە ناکەم ئەو قسەیە هاوسۆزانى بەعس ئەوانەى ستایشى ئەنفالیان کرد ، هەر خۆیان دەزانن بۆچى ئەو قسە بێمانایە دەکەن ، ئەوە سەرەراى ئەوەى لە پشت ئەو گوتراوە حەقیقەتى ئەوەمان دەست دەکەوێت کە زەللەى نووسین ناتوانێ ئەو مانا شاراوەیە وون بکات کە (بەختیار عەلى) لە شکست هێنان بە چەمکى گوتراو توانیویەتى خوێندنەوە بۆ ناسین بگەیەنێتە نێو ڕوانینى رووداو لە رێگەى چەمکى (ئارەزوو) .
پێوەندى ئارەزوو بە بەعسەوە چیە ! ؟ ئەو چەمکە بە دواى تێگەیشتن لە بەعسەوە هاتووە، یا بە مانایەکى تر لە ناو خوێندنەوەى تیۆرى بەعسیزمەوە سەرى هەڵداوە ، ئارەزووکردنى بەعسە لە کوشتن کە درێژە دانە بە کلتورێکى خوێناوى کۆمەڵگاى عێراقیەوە ، فەرمانرەوایى بەعسە کوشتن دەکاتە ستراتیژێک بۆ ئارەزوو ، بەعسیش سەرۆکى دەوڵەت دەکات بەو سیمبولە ، بە واتاى (صدام حسین) دەبێ بە ڕەمزێک بۆ بەعس و بەعسیش بۆ سەرتاپاى کۆمەڵگا ، ئەوەش بۆ قۆرخ کردنى هەر کردارێکە کە لە ئارەزوى بەعسى وەرگرتووە “ئارەزووى بوون بەدروستکەرى یەکەمى هەموو گۆرانکاریەکان و بەرووداوسازى مەزن” (10) .
بۆیە سەرۆک لە عێراقدا دەبێ بە سێنتەرى دەسەڵات، کە دواجار ئەو سێنتەرە لە ناو بەعسدا ڕەگێکى کۆنکرێتى قایم دەکات ، هەموو دەزگا و ناوەندەکان جگە لە دەسەڵاتى بەعس شتێکى دى بەرهەم ناهێنن ، بەڵکو دامەزراوەکان دەبنەوە وێنەى هەمان دەسەڵات نەک دەسەڵاتى خۆیان ، میدیاکان و زانکۆ و کەرتى تایبەت لە دواجاردا لە بڕى ئەوەى ببنە خاوەن دەسەڵاتى خۆیان ، ئەو دەسەڵاتە دەبێتەوە بە دەسەڵاتى بەعس ، کە بەختیار ناویدەنێ گۆرینى (کایەى دەسەڵات) بۆ (کایەى سێبەر) ، کاتێ دەسەڵات دەگۆردرێ بە سێبەر ، ئەو کاتە دامەزراوەکان نین کە ئەکتیڤن ، بەڵکو بەعسى بوونە ، لەسەر بنەماى بەعسى بوون ئەو رۆڵە بە کارگێرى نێو دامەزراوەکان دەدرێت ، ئەو ساتە دامەزراوەکان لە بڕى وەزیفەى خۆیان وەزیفەیەکى تر وەردەگرن وەزیفەى بەعسى بوون ، ئەوەش وا دەکات دامەزراو لە (کایەى دەسەڵات) بۆ (کایەى سێبەر) بگۆردرێت ، ئەوەش تەنیا بڵاوکردنەوەى دیدێکى بەعسى بوون نییە ، بەڵکو (کایەى سێبەر) بە ماناى ئامادەکردنى کەس بۆ بەرژەوەندى بەعس ، زانکۆ دەبێتە شوێنێک بۆ ئامادەکردنى سەرباز ، رۆژنامە و تەلەفزیۆن دەبنە کەناڵێک بۆ ئامادەبوونى گۆڕانەکانى بەعس ” لەم جۆرە کەش و هەوایەشدا نەوەک کایە کۆ مەڵایەتییە جیاوازەکان ئیفلیج دەبن ، بەڵکو نواندنى هەر چالاکیەکى ئازاد دەبێتە کارێکى ئەستەم” (11) .
چونکە لە بنەماوە دامەزراوەکان خاوەن دەسەڵاتێک نین کە دەنگیان هەبێت ، بەڵکو سێبەرى بەعسن ، بە سێبەر بوونیش دۆخێکى ئیفلیج بۆ کۆمەڵگا دەخوڵقێنێت ، لەسەر ئەو ڕاستییەى کە دامەزراوەکان تواناى ڕۆڵێکى ئەو تۆیان نییە لە بەرامبەر پڕۆژەکانى بەعسدا ، ئەوە سەرۆکە بیر دەکاتەوە و قسە دەکات “إژا قال ێدام قال العراق و إژا قال العراق و قال ێدام” گوتراو یەکێکە ، ئەوەى سەرۆک دەیڵێت گوتراوێکە بۆ ناو سەرجەم کایەکان ، عێراق لە بنەرەتدا هیچ ناڵێت ، تا سەرۆک بڕواى پێ بهێنێت ، بەڵکو ئەوەى قسە دەکات سەرۆکە ، قسەکردنى سەرۆکیش بۆ ناو سەرجەم کایە کۆمەڵایەتیەکانە ، کایەکان بە ئاستێک نزم دەبنەوە ، تا ناوەندە بەعسیەکان بگەنە ئاستى باڵا ، لەوەشدا بەختیار دەیەوێ شوناسێکى تر بە (سەرۆک و بەعس) ببەخشێت ، ئەو تێگەیشتنەى پێى وابوو تەنیا لە ڕێگەى کوشتنەوە ئەو دەسەڵاتە دەگۆڕێت ، ئەوە بێتوانایى تێگەیشتنە لە بەعس ، چونکە تێگەیشتن لە بەعس لەسەیرکردن لە دڕەندەیى نەهاتووە ، بەڵکو لەو بونیادەى کە دڕەندەیى بەرهەم دێنێت ، ئەو بونیادە درەندەییەى لاى هەر بەعسییەک لە دامەزراوێک بوونى هەیە ، ئەوەش خەونى بوونە (ێدام) بوون نییە ، بەڵکو (ێدام) کەسێکە کەس شایەنى ئەوەى نیە بگاتە ئاستى “بەعس دەیەوێت سەرکردە بچوکەکانى خوارەوە ، هەرگیز جورئەتى خۆشوبهاندنیان نەبێت بە ێدام” (12) .
چونکە ێدام سەنتەرێکە ئەوە بەختەوەرى بۆ عێراق دێنێت ، تەنانەت سەرکەوتنى هەر کەسانێکى نێو دامەزراوە رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتیەکان پێوەندى بە ئاستى لێهاتووى ئەو کەسە نیە ، ئەوە سەنتەرە لێهاتووە ، بۆیە کاتێ ڕەخنەش ئاراستەى ئەو سێنتەرە دەکەین کە لە (صدام) ەوە دەپەڕێتەوە بۆ (بەعس) نابێ (کلتورى بەعس) و ئەنفال لە یەکترى جیابکەینەوە ، چونکە رەخنە گرتن لەو کلتورە رەخنە گرتنە لەو عەقڵەى لە چارەکە سەدەیەکدا ئارەزووى کوشتن دەکات ، ئارەزوویەک کە جەنگ لەگەڵ (ئێران) بەرپا دەکات ، هەمان (ئارەزوو) شە ئەنفال دروست دەکات ، بۆیە ڕەخنەگرتن لەو عەقلە شتێ نیە پێى بووترێت ، عەقڵ چۆن ئارەزوو دەکات ئاوا نەخشەى زهنیەت دروست دەکات، بەڵکو ئارەزووى کوشتنە نەخشە بۆ عەقڵ دەکێشێت، لەوەشدا بەعس نەمریى لەعەقڵ وەردەگرێتەوە، ئەو نەمرییە دەدات بەئەنفال، چونکە بەلایەوە ئەوە نەمریى نییە کەبیرکردنەوەى عەقلانى دەگەینێت بە بەختەوەرى، بەختەوەرى بەعس لە کوشتنەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەنفالیش سەپاندنى دەسەڵاتێکە کە بە ڕووى ئەوانەدا دەوەستێتەوە کە لە دەرەوەى ئینتیماى بەعس بوو بن .
کاتێ فانتازیاى ترس و کوشتن لاى بەعس لە سنورى جوگرافیاى عێراق نەمێنێتەوە و بەرەو دەرەوەى ئەو سنورەش بڕوات ، ئەو کاتە جیهان چاوپۆشى ناکات ، بەڵکو هەڵوێست وەردەگرێت لە بەرامبەر فانتازیاى کوشتن ، بۆیە ئەوەى لەجەنگى دووەمى کەنداو روو دەدات پێوەندى نییە بەپێشێل کارى مافى مرۆڤ و هێرش کردنە سەر دەوڵەتێکى بچوک، بەڵکو مەترسى لاى هاوپەیمانان دروست دەکات، هەرگیز ژمارەى قوربانیانى هەر دوو جەنگەکەى بەعس زیاتر نییە لەقوربانیانى کارەساتەکانى ناوەوەى عێراق، کە بەعس کردوویەتى بە قەسابخانە، لێرەوە هاوپەیمانان لەخەمى تراژیدیاکانى مرۆڤایەتیدا نەبوون، بەڵکو گەمەیەک کە بەبەعس رەوابینراوە گەمەیەکە دەبێ لەناو خۆیدا بیکات نەک لەدەرەوە، بەلاى (بەختیار) ەوە ئەوە مۆدێرنەیە بەرپرسیارە لەو فراوان بوونى فانتازیایە، چونکە مۆدێرنەیە ئەو فانتازیا سیاسیەى بۆ دەخوڵقێنێ، کە سوپایەکى گەورەو دەولەَتێکى نوێى پێدەدات، مۆدێرنەیە لەڕێگەى تەلەفزیۆنەوە بەعس لەناو ماڵەکانمان ڕەگ دادەکوتێت و ناچارمان دەکات ئەو ترسە لەناوماندا چەکەرە بکاتەوە ، هەستکردن بەجەبە رووتى بەعس و بچووککردنەوەى ئێمەیە لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتە ، بۆیە ماهیەتێک کە بەعس لە تەلەفزیۆنى وەرگرێتەوە و وەزیفەیەکى ترى پێدەبەخشێ ئەویش لە ڕێگەى ئەو ئامێرەوە کۆنترۆڵى ویست و خەون و عەقڵى مرۆڤى ئەو کۆمەڵگایە دەکات ، کە پێوەندى هەیە بەو بێتواناییەى دەوڵەت ، کە کاتێ بەعس دەسەڵات دەگرێتە دەست ، بۆیە دەیەوێ لەگەڵ هاتنى ئەو .. مێژووى مرۆڤى عێراقى دەست پێ بکات، ئەوەش لەسەر سڕینەوەى قۆناغەکانى پێش خۆیەتى، بۆ ئەوەى هەمووان ئینتیماى بۆ بکەن، ئینتیما نەکردن هەستکردنە بە مانەوەى ڕووبەرێک کە نەهاتۆتە ناو سیستم ، سیستمێک ئەوانەى بەو عەقلیەتە نامۆن دەبێ شوێنە واریان نەمێنێت ، ئەنفال گەشاوەترین نمونەى ئەو ستراتیژەیە کە بەعس پەیرەوى دەکات، چونکە لە بنەماوە ترسە لە گەڕانەوەى سستى بۆ دەوڵەت “بەعس کە دەبێتە فەرمانڕەوا، دەزانێت کە پێویستە جۆرە دەوڵەتێکى دیکە دروست بکات ، بۆ ئەوەى دەوڵەتێکى دیکەش دروست بکات دەبێت دەزگاکانى بە هەموو لایەکدا گەشە بکات، دەبێت دەزگاکانى پەلبکێشنە ناو هەموو کونج و کەلەبەرەکانى ژیانەوە ، دەبێت هەموو هاووڵاتیەک بە سەدەها داوى جۆراو جۆر و گرێى کوشندەوە بە دەوڵەتەوە گرێبدرێنەوە” (13) .
باشترین ئینتیماش راکێشانى هەزارەها لاوە بۆ ڕێزى سوپا و کردنیان بە سەرباز ، بوونە سەربازى تەنیا زەوتکردنى ئیرادەى ئەوانە نیە کە لەناو سوپادان، بەڵکو زەوت کردنى ئیرادەى ئەوانەشە کە لە دەرەوەى سوپادان ، بوونە سەربازى چوونە رێزى سوپایەکە ، کە ژیان لەوانیدیش تاڵ دەکات ، ئەو سوپایەى کە بە ڕووداوى ئەنفال هەڵدەستێت ، چەندە ئەنفالکردنى قوربانیەکانە ، بە قەد قوربانیەکانیش سەرباز قوربانیەکى ترە کە لە بنەماوە خۆى بە بکەر دەزانێت ، بۆیە لە ئەنفالدا جیاوازیەک نییە لە نێوان (پێشمەرگە و جاش) یەکەمیان دەکەوێتە بەر شاڵاوى ئەنفال، ئەویتریش بەشدارى دەکات لە ئەنفالکردن، بۆیە ستراتیژێک کە ئەنفالکردنى هەردووکیانە کوشتنى ئیرادەیە، ئەگەر جەستەى دووەم بمێنێتە ئەوە جەستەیەکى بەعسیە ، خاڵى کراوە لە کورد بوون ، جەستەى ئەو بووە بە سێبەر ، وەک جەستەى ئەو هەزاران سەربازەى نەک هەر دەبنە سێبەر ، بەڵکو سێبەرێکى دڕندەن ، چونکە سەرباز لە ڕوانگەى بەعسەوە، ئەوە نییە لە پێناو ئازادى دەجەنگێ، بەڵکو ئەو کائینەیە دەبێ لە پێناو بەعسدا “تا دوا ئەندازە سادییانە رەفتار بکات و تا دوا ئەندازەش ماسۆشییانە بژى، تا دوا پلە لە مەترسیدا بژى، واتە نابێت هەستى ئەخلاقییانەى بەرامبەر ژیانى کەسانى تر و بەرامبەر بەچارەنووسى خۆى هەبێت” (14) .
ئەو ئارە زووە بۆ کۆکردنەوەى سەرباز ، لاى بەختیار ئارەزوویەکى نائاساییە کە بە دوورى دەکاتەوە لەعەقڵ، چونکە سەربازبوون ئارەزوویەکە بوکوشتن، لێرەدا کوشتن لە نیوان (بکوژ و کوژراو) گرنگیەکى ئەو تۆى نییە، کە هەڵسایت بەکوشتنى دوژمنى بەعس قارەمانیت، بۆ ئەوەى ناوى قارەمانیش نەدۆڕێنیت دەبێ بکوژرێى ، بۆیە ئارەزووى کوشتن ، ئارەزووى مەگدۆستییە بۆ ناونانى ئەو مرۆڤە لە ناو فەزاى قارەمانێتى ، تۆ کە دەکوژیت میدالیاى شەرەفى ئازایەتى دەخەیتە سەر شانت ، شەرەفى پاراستنى بەعس، کە کوژراشى شەهیدى بەعسى، شەهیدێک کە لە هەموومان پیرۆزترە ، ئەو کاتە میدالیاى ئازایەتى لە شانى تۆوە دەچێتە شانى براکەت یا کوڕەکەت ، ئەوەش بۆ ئەو مەبەستەیە کە ئەندامى ترى ئەو خێزانە ببنە قوربانى تر بۆ بەعس ، تاوەکو وەک براکەى یا وەک باوکى لە پێناو بەعس دا بکوژرێت ، ئەو نووسینەى (بەختیار عەلى) بە تەنیا خوێندنەوەیەکى جیاواز نییە بۆ ئەنفال ، بەڵکو لە ناو ئەو جیاوازییەوە، رەخنەیە لە لێکۆڵینەوەکانى تر، کە خۆیان لەخوێندنەوەى عەقلیەتى بەعس دزیوەتەوە ، بۆیە ئەنفال بە ململانێى ناسیۆنالیزم ناودەبەن ، یان بۆ کۆتایى شەڕى عێراق و ئێران دەیگەرێننەوە بەشى زۆرى ڕۆشنبیرانش بۆ ئیسلام دەیگەڕێننەوە ، سەربارى هەندێک سیما کە بەعس شەرعیەت بەو کارەى دەدات بۆ ئەنجامدانى ، بەڵام بە لاى (بەختیار) ەوە ئەو کارە “گواستنەوەى گوناهەکانى بەعسە بۆ ملى ئاین کەمن پێموایە لە جەوهەردا ئاین خۆى یەکێکە لە قوربانیەکانى بەعسە” (15) .
لێرەوە گومانى بەختیار دەست پێدەکات ، گومانێک پێمان دەڵێ دەبێ گومان بکەین نەک توڕە بین …گریان و تورە بوون تواناى کەشف کردنى ماناکانیان نییە ، ئەوە گومانە لەو زەمینە کۆمەڵایەتیەى کە دەبێتە رێگەدان بە بەعس کە ئەنفال بخوڵقێنێت ، گومان رێگە نادات لە خوێندنەوەى رووداو دەمامکەکان هەر لە شوێنى خۆیان بن ، با رووداوێکى مێژوویش بێت ، بەڵام لە گەڕانەوە بۆ ئەو مێژووە دەبێ تواناى ئەوەمان هەبێت ئەو دەمامکانە فڕێبدەین و سیماى راستەقینە بناسین ، ئەوەش بۆ گوناهبارکردنى (رابردوو) و (کۆمەڵگا) یە ، کە هەردووکیان بە یەکەوە دەبنە هۆى خوڵقاندنى قەسابخانە ، کاتێ کۆمەڵگا لە تەک ئەو رابردووە قەسابخانە دروست دەکەن ، دەبێ ئەو چەمکەش تێکبشکێنین و مانایەکى ترى پێبدەین کە جەنگ لە پێناو مانەوەى ئەو بێت لە دەست بەرامبەر ، بۆیە ئەو دەنگەى لە ئەمرۆدا دەیەوێ پێمان بڵێت ئەنفال کارێک بوو لە دەستى بەعس دەرچوو ، لە ناخدا ئەو دەنگە دەیەوێ لە ئەنفال خۆشبێت ، ئەوەش وەرگرتنەوەى وێنەى دڕندەیى و بەتاڵ کردنەوەى ئارەزووى کوشتنە لە بەعس ، ستایشکردنیەتى بۆ رەگ داکوتانى زیاترى خوێن ، کە ئەوەش پێوەندى بە تێگەیشتنە لە بەعسەوە ، بەعسیش کە هەڵگرى ئارەزووى کوشتنە ئارەزووێک لە خۆشنوودى ئەو هاتووە بۆ مردنى ئەوانیتر ، هەستکردنە بە سەرکەوتنى ئەو ستراتیژەى کە بۆ ئارەزوو هەیەتى ، دڵنیابوون لەوەى ئارەزووى کوشتن ئارەزووى شکۆمەندى دەسەڵاتە ، ساتەوەختى ئەنفال ساتە وەختى سەرکەوتنى جەنگى هەشت ساڵەیەتى ، گەشانەوەى پێوەندى دبلۆماسى و پەرەپێدانى ئاستى روناکبیریە ، شاعیرێکى گەورەى وەک (نزار قبانى) دەکەوێتە ستایشکردنى ئەو سەرکەوتنە و لە (مەربەد) ى شیعریدا دەڵێت “بە خۆشەویستەکەم بڵێن لە بەغدا با ببێ بە بەغدایى / وا فارسەکان کۆچیان کرد وشادى و خۆشى گەڕایەوە” لەولایەش ژنە شاعیرى کویتى (د.سعاد ێباح) ناوى قەسیدەیەکى دەنێ “خودەیەکى سەربازى عێراقیم بدەرێ هەزار شیعرت پێ ئەدەم” خودەى سەربازى عێراقى دەبێتە سیمبولێک بۆ پیرۆزى ، کاتێ دوو ساڵ نابێت ئەو سەربازە ووڵاتەکەى داگیر دەکات و لە پرسیارێکى ڕۆژنامە نووسى لە بارەى ئاخۆ ئێستا هەڵوێستى گۆراوە پاساوى ئەو خانمە شاعیرە ئەوەیە “کە ئەو نەگۆراوە ، بەڵکو ئەوە سەربازى عێراقییە گۆڕاوە” بۆ ئەوەى لە بابەتەکە دوور نەکەوینەوە ، دەگەڕێینەوە سەر مەبەستى خۆمان ، کە دیارە ئەو دوو نمونەیە بۆ ئەوە بوو ، کە ئەو دۆخە بۆ بەعس دۆخێکى هەستکردنە بە سەرکەوتن ، بەوەى ئارەزووى کوشتن بەختەوەرى مسۆگەر دەکات ، ئەو ئارەزووە دەگاتە چلە پۆپە و ئەو مەترسیەى لە ساڵانى جەنگ لە کورد هەیبوو ، لە ڕێگەى ئەنفالەوە شکست بەو ترسەى دێنێت ، هەستکردن بە سەرکەوتن لە جەنگ ، بە دواى ئەنفالەوە دڵنیا بوونە لە ئاهەنگى سەرکەوتنى یەکجارەکى ، چونکە ئەنفال ئاهەنگێکە بۆ ئارەزوو “تێرکردنى ئارەزووى کوشتنە ، ئارەزوویەک کە ساڵەهاى ساڵە لە ناو خوێن و دەمارى مرۆڤە سادەکانى عێراقدا گەورە کراوە ، هەموو تێرکردنێکى ئارەزووش ، لە جیهانى بەعسدا لە شێوەى ئاهەنگدا دەشکێتەوە” (16)
بەڵام ئارەزوو چەمکێکە کاتێ لە بەرەکانى جەنگدا سەربازە عێراقیەکان هەوڵى راکردن دەدەن ، لە ریزى ئەو سوپایە و لەشکرێک سەربازى ڕاکردوو خۆیان لە کونجێکى ماڵ حەشار دەدەن ، ئەو کاتە ئارەزووى کوشتن لاى بەعس ، ئارەزوویەکە نەچۆتە ناوەوەى جەستەى سەربازانەوە ، ئەوەش بۆ خۆى شکستێکە کە ئەو گرێیە لاى بەعس قوڵتر دەکاتەوە بەعس لەوە تێدەگات کە کوشتن ئەو ئارەزووەى بەعس کردوویەتى بە مەبەستى پتەوکردنى دەسەڵات ، ئارەزوویەکە نەیتوانیووە بیپەڕێنێتەوە نێو گیانى عێراقیەکان ، نەک هەر لەبەر ئەوەى غەریزەى ژیان لە ئارەزووى کوشتن گەورەتر بوو ، بەڵکو کوشتن ئەو ئارەزووەى دەیەوێ جوگرافیاى عێراق بکات بە جوگرافیاى مەرگدۆستى ، دیدێکى فاشیانەى شکست خواردووە ، ئەوەش ئەو ڕاستیەیە کە (على حسن المجید) دانى پیا دەنێت ، کە بەعس ویستویەتى لە ڕێگەى ئەنفالەوە کورد لە کەرکوک نەهێڵێت ، کەچى دانیشتوانى کورد ژمارەیان زیاتر بووە لەوەى کەمتر بێتەوە ، بەختیار لە رێگەى چەمکى (ئارەزووى کوشتن) کۆتایى بە خوێندنەوەى ئەنفال ناهێنێت ، چونکە بە لایەوە ئەنفال لە ئێستادا دەژیێت ، بۆ ئەوەش ئارەزوو لە زەمەنى کوشتنى بەعسەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئارەزووى فەرامۆشکردن لە لایان دەسەڵاتى کوردیەوە ، دەسەڵاتى کوردى لە رێگەى حزبەکان و کۆمەڵگا ئەنفالیان فەرامۆش کردووە، ئەوەش بە تەنیا فەرامۆشکردنى قوربانیەکانى ئەو رووداوە نییە ، بەڵکو فەرامۆش کردنى ئەنفال وەک ڕووداوێکى رابردوو کە بە وەهمى گەشبینى خۆمان دەسخەرۆ داوە ، راپەرین بووە ئەو بیانووەى کە گەشبینى بەخشیە سیاسى کورد ، سیاسیەکانیش ئەو وەهمەیان لە ناو کۆمەڵگا کۆنکرێت ڕێژ کرد ، ئەوەش بووە سەرەتایەک بۆ دۆڕاندنى راپەرین ، چونکە راپەڕین نەیتوانى پرسیار لە ئەنفال و هەموو تراژیدیاکانى تر بکات ، کە بەعس خستیە جەستەى ئێمەوە ، بەوەش راپەڕین زمانى وەسفى دۆڕاند ، راپەڕین کاتێ گەشبینى کردە پرۆژەى ئێمە ، بەو گەشبینیە چەمکى ئارەزووى کوشتنى بەعسى کرد بە ئارەزووى فەرامۆشکردن ، کە ئەوەش مەبەستێکى سەرەکى بەعسە ، کاتێ حزبى کوردى ئەنفال فەرامۆش دەکات و کۆمەڵگاش بەشدار دەبێت لەو فەرامۆش کردنە ، ئەوە زەمینەیەک بۆ دۆخێکى بەعسى بوون دەخوڵقێنێت ، مەبەست لەو دۆخە ئەو مۆرالە بەعسییە کە ئارەزووى کوشتن لە ناو هێزە سیاسىیەکان بەرز رادەگرێت ، حزبى بوون گەڕانەوەیە بۆ ئەو مۆرالەى کە لە پێشوودا ئامادەگى هەبوو ، بە تایبەت لە رەفتارى حزبە باڵا دەستەکان ، کە ئەوەش پێوەندى بە ئارەزووى فەرامۆشکردن هەیە ، چونکە فەرامۆشکردن دەبێتەوە جۆرێک لە گەڕانەوە بۆ ئارەزووى کوشتن با نمونەیەک لە شەڕى حزبەکان بێنینەوە کە چۆن ئارەزووى کوشتن ئارەزوویەکە لە پاڵ مەرگ بوار بۆ سێکس دەکاتەوە ، کە لە بنەڕەتدا ئەخلاقێکى خوازراوى بەعسە ، لاقەکردن (اغتێاب) ئەو چەکە بەعسییەى بەرامبەر خێزانى کورد پەیڕەو کراوە .
لاقەکردن یەکێکە لە دیاردە باوەکانى نێو کۆمەڵگاى سەرکوت کراودا کە مرۆڤ پەناى دەباتە بەر ، بە هۆى هێرش کردنە سەر ئەندامەکانى لەشى مێینە بۆ دامرکاندنەوەى غەریزەى نێرینەیى ، بۆیە دەبێ لەوە دڵنیابین کە ئەو کردەیە پرۆسەیەکى سێکسى بەرهەمدێنێ ، یاخود هێرش کردنە بۆ سەر کۆمەڵگا ؟ دیارە لاقەکردن پێوەندى بە هەردوو ڕوویانەوە هەیە ، چونکە لە کۆمەڵگایەکى سەرکوتکراودا کە هەموو جوڵانەوەیەکى سێکسى حەرامکراو بێت ، مرۆڤ لە هەر دەرفەتێک هەوڵى لاقە کردنى جەستەى مێینە دەدات ، بە هۆى ئەو هەموو گرێ ناخیانەى خود تووشى نەخۆش بوونى کردووە ، کە هەر ئەو گرێیانەش لە ساتى نەبوونى بوار بۆ لاقەکردنى مێینە ، ئەوا پەنا دەباتە بەر مناڵ ، کە ئەوەش لە ساتە وەختى جەنگ و بێئاگایى خێزان لە ئەندامەکانى مناڵ دەکەوێتە بەردەم ئەو هەرەِەشەیە بە هۆى دەسخەرۆدانى ، یاخود بە ناردنە سەرکار لەلایان خێزانەکانیانەوە بۆ بژێوى ماڵ ، مناڵى کورد لە جەنگى (ئێران و عێراق) بە هۆى شەڕ و رۆیشتنى باوکەکانیان بۆ بەرەى جەنگێکى کاولکارى ، تووشى ئەو هەڕەشەیە دەبوونەوە ، بۆیە لە زۆربەى کات دایک نەیدەتوانى یا نەدەپرژایە سەر مناڵەکەى لە کۆڵان و شوێنە گشتییەکاندا ، یاخود لە زۆرینەى جاردا دایک بۆ خۆى دەکەوتە بەر ئەو هەڕەشەیە لەلایان جاش و پیاوانى ئاسایشى دەوڵەت ، لەو کاتەدا ئەوەى پیاوانى دەوڵەت ئەنجامیان دەدا ، پێوەندى نەبوو بە غەریزەى سێکسییەوە ، هێندەى دەیانویست سووکایەتى بە کەرامەتى کەسى کوردیەوە بکەن ، بەو ناوەى پیاوەکەى لە جەنگدا پارێزگارى لە دەسەڵاتى ئەو دەکات و ژنەکەشى دەخەنە ژێر ئەشکەنجەدانى جەستەیى ، تا بەو کارە هەست بە بچووکى خۆمان بکەین و دان بە زەبروزەنگى بەعس بێنین ، ئەوەش بڕیارێکى هەڵچووى ئەندامى دەزگا ئاسایشەکانى دەوڵەت نییە ، بەڵکو دەزگاى ئاسایش بە پلانێکى داڕێژراو کارى بۆ لاقە کردنى ژنى کوردى کردووە ، ئەوەش لە کاتى شەڕى حزبەکان پەڕیەوە نێو عەقلى حزبى کوردیەوە ، چونکە ئەندامى سێکسى پیاو لاى کورد ئامرازى ئەشکەنجەدان و چەوسانەوەیە ، ئەو کارە لە کاتى شەڕدا ، مانایەک بۆ سەرکەوتن دەدۆزێتەوە ،کە ماناى غەریزەیى لێ وەردەگرێتەوە بۆ ماناى تۆڵە کردنەوە ، ئەوەش کارێکە بەعس دەستێشخەرى تیاکرد و هەندێک لە حزبەکان لە دواى راپەڕین دووبارەیان کردەوە ، لاقە کردن ئەگەر چى بە درێژایى مێژووى کورد بوونى هەبووە ، بەڵام فاکتەرەکانى جودا بوونەوە ، لە گوندێک بۆ تۆڵە کردنەوەى ئابڕوو پەیڕەوکراوە ، وەک چۆن بەعسییەکان بۆ سووک کردنى کەسێتى کوردى پەنایان دەبردە بەر ، حزبە کوردیەکانیش لە شەڕى ناوخۆ بۆ خەساندن و ئەتککردنى حزبى بەرامبەر پەیڕەویان کردووە ، بۆیە ئەوەى لە کۆتایى لە ناو یەک تەوەر کۆیان بکاتەوە مەسەلەى چەمکى ئابڕوو بردنە (17) .
بۆیە ئەو ئەخلاقە بەعسییە پێوەندى بەو گەشبینیە هەیە کە لە راپەڕیندا بانگەشەى بۆ دەکرێت ، ئەو بانگەشەیەى زوو ئەنفال فەرامۆشدەکات ، بە فەرامۆشکردنى ئەنفال ، بە واتاى سڕینەوەى تراژیدیا و کوشتن وەک دیاردەیەکى نۆرماڵ لە کۆمەڵگاى کوردى سەیرى دەکات ، ئەو کاتەى قوربانیەکان بیر دەچنەوە و گەشبین دەبین بەوەى دەچینە ناویەوە ، لەوێدا ئەوەى تواناى گێڕانەوە لە دەست دەدات زمانە ، نەبوونى زمان دەلالەتە بۆ مردنى فیکر ، ئەوەش گەڕانەوەیە بۆ مانا هایدگەریەکە بۆ زمان .
ئەوەش لە بنەڕەتدا گومانى ئەوەمان لا دروست دەکات کە شۆرش هەڵگرى فکرێک نییە، بەقەد ئەوەى هەڵگرى گوتارێکى (ئەنتى بەعسیزم)ە، ئەگەرچى بەو فەرامۆشکردنە چەمکى (ئەنتى)ش لەبەعس وەردەگرێتەوە، زمان تواناى ئەوەى نیە گوزارشت لە ئەنفالبکات ، ئەگەر سنورى خۆى نەبەزێنێت، ئەگەر تواناى ئەوەى نەبێت هەڵسێت بە دواندنى ئەومردنە ((بگاتە خوێندنەوەى مێژووى ئەو چرکەیەى کەجەللادو قوربانى بێدەنگ بەرامبەریەکدى دەوەستنء جگە لەمردن هیچى دیکە بەیەکەوە نایانبەستێتەوە))(18).
کاتآ زمان دەکەوێتە نێوان قوربانى و جەللاد ئەوساتە ناتوانین لەبەرامبەر دڕندەیى ئەوکارەساتە بێینەگۆ، ئەوکارەساتەى لەدواجاردا لەدەنگى دەخات، بۆیە بەزاندنى ئەو سنورە کارێکى ئەستەمە، چونکە ناتوانآ ئەوتراژیدیایە بێنێتەوە قسە، ئەوەسەڕە راى ئەوەى بەفەرامۆشکردنى لەلایەن ئێمەوە، واتە دەمانەوآ ئەو پێوەندیەى دەکەوێتە نێوان (ئەنفال و زمان) بسرینەوە، بەسڕینەوەش ئەوە ناتوانێت لەحەقیقەتى هەر یەکێکیان تێبگەین، لێرەوە ئەوزمانەوە سفیەى کە لەڕاپەرین لە دەستى دەدین، چەندە پێوەندى بەوەهمى گەشبیى ئێمە هەیە، هێندەش پەیوەستە بەو حەقیقەتەى ئەنفال کەنابێت بەڕابردوو (کەڕووداویکیش نەبووە ڕابردوو واتە زمان ناتوانێت هەرگیز چنگ لەقوڵاییەکانى گیر بکات)(19).
بۆیە ئەنفال کەلەئێستەدا لەگەڵماندا دەژیێت، ئەو گەشبینیەى ئێستامانى پڕکردووە لەمەرگدۆستى، بەڵام مەرگێک دانى پیانانێت، ئەوەش شکاندنى وێنەى قارەمانیەتى ئێمەیە، کە حزب لە دنیاى کوردى نایەوآ دانى پیابنێت، ئەنفال گومانکردنە لە وێنەى ئەوقارەمانە، وێنەیەک کە حزب بەردەوام ئەو وێنەیەى مەبەستە بۆ ئەوەى زۆرترین بەشى کۆمەڵگا بە وەهمى قارەمان دەسخەڕۆ بدات، ئەوەش هەرگیز بەو مەبەستە نییە (( کەئەنفال بەکار بهێنین بۆ شکاندنى کەرامەتى نەتەوایەتیمان، بەڵکو بە پێچەوانەوە، کەرامەتى نەتەوایەتى ئێمە ئەوکات لە بەردەم مەترسیدایە کەبەشى خۆمان لە تاوانى ئەنفال نەخەینە ئەستۆى خۆمان))(20).
گومان کردن لەوێنەى قارەمان شکاندنى کەرامەتى نەتەوەیى نیە، بەڵکو ئەوە ئارەزووى فەرامۆشکردنە کآ دەبێتە هۆى شکاندنى کەرامەتى نەتەوە شکاندنێک لە بەردەم ئارەزووى کوشتن هیچ پرسیارێکمان پێنییە، بەڵکو کوشتن دەکەین بە حیکایەتى بەسەرچوو، حیکایەتێک ناتوانین بیگەڕێنێنەوە ناو ئێستامان، تاوانێکە بە تەنیا لە ئەستۆى بەعسدا دەریدەخەین، بێگوناهى خۆمان لەبەرامبەر ئەو تاوانەدەردەخەین، کە لە ڕاستیدا بێگوناح نین، بەڵکو گوناهبارین بەڕادەى ئەوەى کە درۆمان لەگەلڕ قوربانیەکان کرددوە، ئەوەتە بە بەرچاوى خۆمانەوە ((دەبینین حیزبە کوردیەکان لە وەشەرمنترن هەتا داواى ئێسقانى قوربانیانى نەتەوە بکەن))(21).
بۆیە بەبآ ڕەخنەگرتن لەو ئێستایەى کە حزبەکان ئەنفال فەرامۆش دەکەن ناتوانین لە پاشە ڕۆژێک بدوێین، کەحزب لەسەر خەون و ێناى کردووە، ناسیۆنالیزم سەدەیەکى خوێناوى لەسەرخەون دروستکرد، سەدەیەک کە دڵنیاى کردین بەرەو کۆتایى خەون دەچین، خەونێک نەما بۆئەوەى وێناى ژیان بکەینەوە، کاتآ لەگەلڕ یەکەم هەناسەى ڕاپەرین هەستمان بەبوونى فاشیزم کرد لە قوڵایى کارەکتەرى قارەمانەکانمان، کارەکتەرێک بەفەرامۆشکردن ئەوەى بۆ سەلماندین کە ڕووبەڕووى جیهانێکى تر دەبینەوە کەپاکێتیمان دۆڕاندووە، بۆ ئەوەى لەو دۆرانەش تێبگەین، پرسیار کردن لە چەمکى دۆڕان، پرسیارە لەزەمەنى شکست کە ئەو هۆکارانە چین بوونەتە دۆراندنى ناسیۆنالیزم، ئەوەش لە بنەماوەقسە کردنە لەسەر هەردوو چەمکى (دۆڕان) و (خەون) پرسیارەکەش دەگوازرێتەوە ئەو ئاستەى: ئەگەر پاکێتیمان دۆراند چۆن بڕوا بەخەونى ناسیۆنالیزم بکەین بۆ پاشەڕۆژا؟
چەمکى دۆران و خەونى ناسیۆنالیزم
قسەکردن لەوتەوەرەیە کۆى ئەوقۆناغەیە کە لە دەساڵى دەسەڵاتى کوردى کۆبۆتەوە، کە خەونى ناسیۆنالیزمى کوردى لەوێوە کۆتایى دێت کاتآ دەگەڕێتەوە ناوشار، ئەو گەڕانەوەیەش دۆڕاندنى پاکێتیە، کاتآ پاکێتی لەدەست درا بەواتاى خەون بوونێکى نامێنێت، ئەوەش ڕۆیشتنە بەرەو سەدەیەک تیایدا خەون لەگەلڕ خۆمان نابەین، نەک لەبەر ئەوەى سەدەى نوآ سەدەى زەوت کردنى خەونە لەلایەن هێزە گەورەکانەوە، ئەوەیان خاڵێکى ترە، ئەوەى ئێمە لە ناوەوە خەونمان نامێنێت باسێکى ترە کەبەهۆى شەڕى ناوخۆ خەونمان کوشت، بۆیە ناکرآ بەبآخوێندنەوەى تێورى بۆهەریەک لە چەمکەکانى (خەون، دۆڕان، یاکێتى، فاشیزم) دەیالۆگ لەسەر سەدەى ڕابردوو بکەین، سەدەیەک چەندتێکشکانى ئێمە بوو، هێندەش بوونى ئێمەى تیا دەرکەوت، ئەوهاوارەى جیهان نەیدەویست بەگوێچکەکانى ئاشنابێت، ئیدى ئەو هاوارە.. هاوارى جەستەى کوژراومان، جەستەى زەلیل لە ناوتراژیدکان، جەستەى بآ حورمەت کراومان، وایکرد لە پەراوێزى قسەکردن بمانهێننە ناودەیالۆگ، لێرەدا لەو خاڵە نادوێین کە تاچەند ناسیۆنالیزم بەو چۆنیەتى دەیالۆگە خۆشحاڵە، ناسیۆنالیزم لە هێزێک کەمتمانەى بە خۆیەتى گوازراوەتەوە بۆ جەستەیەکى بێهێز کە ئومیدى بەهێزە گەورەکانە، بەڵکو پرسیارەکەى ئێمە قسەکردن نییە لە ئێستاى ناسیۆنالیزم، هێندى گەڕانەوە بە بۆ ڕابردووى، کەسەرکەوتنەکانى لە چیدا دەرکەوت و سیماتێکشکاوەکانى کامانەن!؟ ئایاسەدەى بیستەم وەک ناسیۆنالیزم بانگەشەى بۆ کرد سەدەى هاتنەدى خەونەکانى ئێمە بوو، یاخود دەستەوەسان بوونمان لەبەرامبەر نائومێدیدا؟
سەرەتا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دەقى (چۆن پاکێتیمان دۆڕان؟) لەو دەقەدا (بەختیار) دەیەوآ پرسیارێک بوروژێنێت، بەتەنیا پرسیارنییە لە دۆڕاندنى خەونى ناسیۆنالیزم، بەڵکو خوڵقاندنى پرسیارێکى فەلسەفیە بۆ قسەکردن لەسەدەى ڕابردوو، ئەو پرسیارە گەڕانە بەدواى شکت و نائومێدیەکان، ئومێد جگە لەوەهمێکى هەڵخەڵەتێنەر شتێکى ئەوتۆنەبوو، کەلەڕێگەى ئەو پرسیارەوە دەکەوینەبەردەم گومانکردن لە ئومێدو نائومێد دەبین لەبەرامبەریدا، پرسیار لەو دەقەدا خوڵقێنەرى گومانە، گومان لەهەریەک لە (پاکێتى) و (خەون) لەو هۆکارەى کەوایکردووە پاکێتى بدۆرێنین، چونکە پاکێتى دەگوازرێتەوە بۆ گەمەیەک کە بەتێکشکاندنى کۆمەڵگا دۆران وە دەست دەێنین، ئەو ساتەش لە کەسێکى بێگوناهەوە قسە لە گوناهبارێک دەکەین، ئەو بێگوناهەى کە بەردەوام بەرامبەرەکەى بەرامبەرى گوناهباربووە، کەچى لە ئەمرۆدا دەکەوێتەوە ناوهەمان گەمە ئەمجارەیان لەو گەمەیەدا وێنەى گوناهبار بەخۆى دەبەخشێت، بۆیە ئەو پرسیارەى بەختیار کە بووە بەناونیشانى دەق، دەیەوآ لە تاوانبارێک بدوێت کەلە ناو جەستەى کۆمەڵگایە، تاوانبارێک بەردەوام دەیەوآ بێتاوانى خۆى دەربخات، بۆیە پرسیارى دۆراندنى پاکێتى، پرسیارە لە سیماى ئەو هێزەى کە ڕووخسارى تاوانەکانى خۆى نابینێت، بەڵکو تاوانەکانى خۆى بەتاوانى بەرامبەر ناودەبات ((هیچ بآ تاوانێک نییە کە بڕێکى زۆرى وزەى ئەدەبى و ڕۆحى خۆى و ڕووبەرێکى گەورەى جەنگەکانى بۆ تاوانبارکردنى بەرامبەر کۆنەکاتەوە، واتەبآ تاوان تەنیا لەوساتەدا دەبێتە بآتاوان، کە نەخشەیەکى دیارى کراوى تاواندەکێشێت و شوێنى خۆیشى لەناو ئەو نەخشەیەدا دیارى دەکات))(22).
کەچى بەپێچەوانەوە حزبەکان هەرگیز مەبەستیان نەبووە لەونەخشەیە شوێنى خۆیان دیار بخەن، بەڵکو حزب خۆى وەک بآ تاوانێک دەرخستووە، بێتاوانێک کە دەبآ (تۆڵە) لە تاوانبارەکانى بکاتەوە، ئەوەش پرۆسەى (خۆجوانکردنەوەیە) پرۆسەیەک لە بڕى ڕەخنە هەولێ خۆجوانکردن دەدات، چونکە گومانى لەوەدانیە کە ڕەخنە نایەلێت وێنەى پاکێتى زیندوبێت، ڕەخنە پاکێتى لێ دەسەنێتەوە، ئەوەخۆجوانکردنەدەیکات بە پاکیزە،بۆیە ڕەخنە لە بەرامبەر تاوانەکان تەنیا دوژمنەکانمان سەیر ناکات، بەڵکو حزبە کوردیەکانیش بەتاوانبار دەبینێت، بۆیە ڕەخنە تێکشکاندنى ئەو عەقڵە سیاسیەکە تەنتا دوژمنەکان بە تاونبار بیینین، ڕەخنە دەیەوآ ڕوانینى خودییانەمان هەبێت بۆتاوانبارى خۆمان، نەک تاوانبارەکان لە ناوخۆمان بشارینەوە ئەوعەقڵیەتە سیاسیەى حزب بە بێگوناح لەقەڵەم بدەین و تەنیا دوژمنەکانمان بەگوناهبار سەیر بکەین، بۆیە کاتێک دۆخێکى ئیفلیج فرمان بەحزب دەکات، دۆخێک ناتوانآ بەعەقلێکى نوێى بگەیەنێت، ئەوساتە دەیەوآ بۆخۆجوانکردن بەرامبەر بە گوناهباردەربخات، ئەوگەڕانەبەدواى پاکێتى لە بنەماوە دۆڕاندنى پاکێتیە، کاتآ حزب دەیەوآ لەشەرى ناوخۆ خۆى بەپاک ناوببات و بەرامبەرەکەى بەگوناهبار سەیربکات، ئەوسەیرکردنەیە دڵنیامان دەکات لە دۆرانى پاکێتى، چگە لەوە ئەوەهەر حزبەکان نین بەرامبەرەکان بەگوناهبار سەیردەکەن و بەدواى تاونبار دەگەرێن، تاتۆڵەى پاکێتى خۆیانیان لێ بکەنەوە، ئەوەتەهەموو توێژەکانى کۆمەڵگاى ئێمە بەدواى تۆڵەکردنەوە دەگەڕێن، چونکە خۆیان پآ پاکیزەیەو بەرامبەرەکان بە ناشیرین و گوناهبار دەبینن، ئەوەش بۆ خۆى دۆڕاندنى پاکێتیە کاتآ دەکەوینە بەردەم چەمکى (دۆڕان) دەبآ ئەو حەقیقەتەمان لاوون نەبێت، کەچى وایکرد پاکێتى بدۆرێنین، ئایا تەنیا هۆکارێک هەیە بۆ دۆڕاندنى پاکێتى!؟ ئایا ئەو تێگەیشتنەى بەختیار لەناو دەقێکدا بەسە بۆ ئەوەى دڵنیابین لە دۆراندنى پاکێتى!؟ یاخود دۆڕاندن پێوەندى بە خەونى ئێمە هەیە بۆ ژیان!؟ ئایا سەدەى ڕابردوو سەدەى خەون بینینى ئێمە بوو!؟ ئایا هاوکێشەى سیاسى ئێمە سەدەیەک بوو لە نێوان سەدەى خەون و سەدەى ناسیۆنالیزم!؟
وەڵامدانەوەى پرسیارى لەم چەشنە دەمانباتە قوڵایى ئەوباسە کەتەنیا هەوڵى ئەوەنەدەین، لە ناو تاکەدەقێکدا بەدواى وەڵامدا بگەڕێین، چونکە بە دڵنیاییەوە ناگەینە دەرەنجامى فەلسەفى ئەگەرنەچینە نێو ئیشکالیەتى ترى ناسیۆنالیزم، کە هەموو ژیان لەسەر خەون وێنادەکات، بۆئەوەش ئێمە لەبەردەم بیریارێکى کورد داین، هەر لەناودەقەکانى ئەویشە وبەدواى وەڵام و ماناکانى دۆران دەگەرێین. دۆران ئەوچەمکەى ئاسان نییە گوتارى سیاسى کوردى دانى پیابنێت، وەک لە تەوەرى پێشو ئاماژەمان بە تراژیدیاى ئەنفالدا، کە گوتارى سیاسى لە ڕاپەریندا تراژیدیا دەگۆرێت بە گەشبینى، ئەوەش دەبآ بە هۆى ئەوەى نەتوانآ قسە لە پاشە ڕۆژێکى ڕووناک بکات، بەبآ هەڵگرتنى ئەوڕووداوەى لە دوێنآ ڕوویدا و لە ئیستادا لە گەڵمان زیندووە، ئاسان نییە پرۆژەى پاشە ڕۆژى روناکمان بوێت، ناتوانین بەبآ هەستکردن بە تراژیدیاکان چاوەڕوانى پاشەڕۆژى رووناک بین، ئێمە هێندەى دەمانەوآ گوناهى تراژیدیاکان لە خۆمان دوورکەینەوە، هێندە مەبەستمان هەڵگرتنى نیە لە ناوخۆمان، بۆیە حەقیقەتى پاشەڕۆژ حەقیقەتێکى دەست نیشان کراونییە هێندەى خەونێکە پێشبینیەکانى ئێمە وێناى دەکەن، هەڵبەت گوتارى سیاسى کوردى هێندەىخەونى گەشبین دەبینآ، هێندەى خەون بەبەهەشتەوە دەبێنآ، تۆزقاڵێک بیر لە دۆزەخ ناکاتەوە، لێرەدا باپاشەڕۆژ پۆلین بکەینە سەر دووبەش، تاوەکو بزانین ئەو گوتارە سیاسیە لەسەر کام پۆلین دەوەستآ و ئەو گوتارە چۆن سەیرى پاشەڕۆژ دەکات ((ئەوانەى دەتوانن خەون بەپاشەڕۆژەوە ببینن و ئەوانەى ناتوانن ئەو خەونە لە سنورێکى بچووک و دیاریکراو تێبپەرێنن))(23).
ئەگەر لەوڕوانگەوە سەیر بکەین، دەڵێین ناسیۆنالیزمى کوردى لە ناو گوتارى سیاسیدا خەون دەبینێت، بەڵام سنورى ئەو خەونەى دەست نیشان کراوە، ناسیۆنالیزمى کوردى دەبێتە هێزێک بۆ بەشدارى کردنى سەرتاپاى کۆمەڵگابۆ ڕاپەرینى جەماوەرى، کەچى خەونى (دیموکراسى بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمى بۆ کوردستان)ى لەگەلڕ خۆیدا هەڵگرتووە، چونکە لە بنەماوە پرۆژەیەکى نییە بۆ پاشە ڕۆژ، دەبآ چ شتآ لەوەبێماناتر بێت بەدواى تراژیدیاى ئەنفال هەموو کۆمەڵگا ڕادەپەرێت، کەچى تۆپرۆژەى ئاشت بوونەوەت هەیە، دەتەوآ بەعس مافێکت پآ بدات کە مافى ژیانە لەو ڕووبەرە جوگرافیە، ئەگەرلێرەدا ناسیۆنالیزم بڕواى وابآ کەئەو بۆیەخەونەکانى سنوردارن، چونکە خاوەن هێزنییە، ئەوە دەمەوآ ئاماژە بۆ دووهێز بکەم (هێزى ناوەکى) و ( هێزى دەرەکى)، یەکەمیان ئەو هێزەى بەدواى شکستى ڕاپەرین لە گەلڕ ناسیۆنالیزم کۆڕەوى گشتى سازدەکەن، ئەویدیش هێزى خۆرئاوایە، ئەو هێزەى تائەوساتە وەختەش ناسیۆنالیزم ئاراستەى خەونەکەى وابەستەى بەو هێزە کرد، کەچى سەربارى بوونى هێز ئەوهەر ئومێدى ملکەچ بوونىهەیە، ئەگەر لە سەدەى ڕابردوو ناسیۆنالیزم نەیتوانى خەون بەپاشەڕۆژەوە ببینێت، بەڵکو خەونى بەژیانێکى باشتر خواستووە، ئەوە لە سەدەى بیست ویەک ئەو دەکەوێتە بەرامبەر هێزێک کە خەون زەوت دەکات، ئەوەش لاى (بەختیار عەلى) پرسیارى ئەوەمان لادروست دەکات، کە ((ئایا وونبونى خەون چ کاریگەرییەکى هەیە لەسەر پێکهاتەى ناوەوەى نەتەوەیەک یاخود گروپێک))(24).
بۆیە دەبآ ئەو پرسیارە لە ئاراستە کردن بۆ گوتارى سیاسى دابەزێنینە نێو گوتارى سۆسیۆلۆژى کوردى کە تاچەند لەوونبونى خەون دەتوانآ سیستمێک بۆ ژیان ڕێکبخاتەوە، چونکە کۆمەڵگایەکە لەئەخلاقىخێڵەوە دەرنەچووە، پێوەندى بەئەخلاقى شارەوە نیە، هەموو قسەکردنێک لە نێوان پێوەندى ئەو کۆمەڵگایە بە مۆدێرنە تەنیا وەهمێکە بۆ دەسخەرۆدان، وەهمێک کە حزب دەیەوآ لە هزرى کۆمەڵگا بیخولقێنێت، کە لەبنەماوە تێکەڵەیەکە لەنێوان ئەخلاقى خێلڕ و ئەخلاقیەتى بەعس کەلەسەر پاشخانێکى خوێناوىو کلتورێکى توندوتیژ بەرهەم هاتووە، نەوەکو پێوەندى هەبێت بەقبولڕ کردنى دەنگە جیاوازەکانء بونى ئەخلاقێکى مۆدێرنیزە کراوکە بەرهەمى شاربێت. بۆیە ئەو کۆمەڵگایەى لێیەوە دەدوێین، کۆمەڵگایەکە تاک سەرکوتکراوە و خەونى نییە، تاک کەلە بنەماوە خەونى نەبێت، ئیدى چۆن کۆمەڵگا خەون و ێنا دەکات، بۆیە لە گەڕانەوەمان بۆ پرسیارەکەى (بەختیار) دەبینین وونبونى خەون دەبێتە هۆى داخستنى دەرگاکان بەڕووى خۆماندا، بۆیە ئەگەر مۆدێرنە لە ناو ئێمەدا تەنیا وەهمێک بێت، وەهمێک کە دڵنیامان دەکات لەوسەدەیە خەونمان لێ زەوتکراوە، لە کاتێکدا مۆدێرنە لە خۆر ئاوادا (خەون) و (عەقڵانیەتى) ئاوێتەى یەکترى کردووە (چونکە خەون بریتیە لەو هێزەى کە ئاراستەیەکى دیاریکراو دەبەخشێتە کۆمەڵگا، واتەکۆى ووزە کۆمەڵایتیەکان دەتەقێنێتەوە ویەکانگیرییەکى ناوەکى دروست دەکات، بۆیە ڕەوایە گەر بڵێین بەبآ خەون کۆمەڵگایەکى یەکگرتوو بوونى نییە، بەبآ خەون هیچ نەتەوەیەک ناتوانآ بەشە جیاوازەکانى خۆى کۆبکاتەوە و هیچ کەرتێکى کۆمەڵایەتى گچکە لەش شوناسى خۆى لە شوناسێکى گەورەتردا ناتوێنێتەوە، چونکە هەرخەون بزوێنەرى ئەو پرۆسەییە کەتیایدا شوناسە جیاوازەکان دەبنەیەک))(26).
ئێمە لە نەبوونى خەون نەمانتوانیووە هیچ ئاراستەیەک ببەخشینە کۆمەڵگا، ووزە کۆمەڵایەتیەکانى ئێمە لەناوەوەدا پەنگیان خواردۆتەوە، نەبوونى خەون نایەڵآ ئەو ووزەیە بتەقێتەوە. بۆیە مۆدێرنیزەکردنى کۆمەڵگا وەهمێکە کە لەسەدەى ڕابردوو نەمانتوانى مۆدێرنە ببەینە ئاستەکانى ژیان، بۆیە چوونە ناو سەدەیەکى نوآ چوونە ناو سەدەیەکە بەبآ خەون، خەون بۆنەتەوەکانى وەک ئێمە بیانوویەکى باشە بۆمانەوە هەر لەوساتەى (دڵدار) دەڵێت (کەس نەڵآ کورد مردووە.. کورد زیندووە) زیندوویى بۆ کوردمانەوەیەکە دەلالەتە بۆ شوناسى نەتەوەیمان، بۆیە (( ئێمە تەنیا قەناعەتمان بەوە هەیەکە زیندووین، نەک دەژین، کە بەکوردى قسان دەکەین و دەنوسین مەبەستمان هەر ئەوەیە بڵێین ماوین و زیندووین، هەین، جیاین، گەوهەرى بوونى ئێمە کەوتۆتە دواى زیندووبوونمان، بۆماوەیەکى درێژ هەرچیت بنووسیبا، مەسەلەیەک نەبوو، گرنگ ئەوەبوو بەکوردى بنوسى و بۆ مەبەستێکى نەتەوایەتى و مەغزایەکى ڕامیارى بنوسیت))(27).
تادواى کارەساتى ئەنفال، کەڕاپەرینە و گوتارى سیاسى کوردى دەیەوآ مژدەى مانەوە بە کۆمەڵگا بدات، بەڵام ئەو خەونە نەیتوانیووە بۆ ستراتیژێکى سیاسى بگوازرێتەوە کە ئاراستەى مێژوو بگۆرێت، بەڵکو خەونى ئێمە لەناو یۆتۆپیا دەرنەچووە، خەون توانى ئومێد دروست بکات، ببآ بەوهێزەى خوێندکارانى زانکۆ لە عێراقى هەشتاکان عێراقى سەرەتاى جەنگ کە خۆى بەسەرکەوتوو بۆ جیهان نمایش دەکرد، کەچى خوێندکاران شەقامیان کرد بە ڕووبەرێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەلڕ دەوڵەت، بەڵام ئەو هێزە کە خەونەتواناى گۆرینى مێژووى نەبووە، ڕەخنەگرتنیش لەوڕابردووە کە نەیتوانیووە مێژوو بگۆرێت پێوەندى بەو ئاراستە نەتەوەییە هەیە کە تووشى شکست دێت، چونکە ناسیۆنالیزمى کوردى بەردەوام ویستوویەتى داکۆکى لە بوونى خۆى بکات و بیپارێزێت، هەرگیز مەبەستى نەبووە گومان لەوبوونە بکات تاوەکو خەونى فراوان بوونى ئەو سنورەى هەبێت، بۆیە خەونى بۆ ژیان خەونى مانەوەیە، خەونى دنیایەکى نوێىنییە، هێندەى دەیەوآ مافى ژیانى پآ بدرێت، پرۆژەیەکى نییە بۆ گۆڕان، گۆڕان لە گومان و ڕەخنەگرتن و پرسیار سەرچاوە دەگرێت، گوتارى سیاسى کوردى گوتارێکە ستایش دەکات، گومانى نییە، گومان پرۆژەیەکى تەڵاقدراوى نێودنیاى ئێمەیە، ئاشت بوونەوە لە گەلڕ گومان، گۆرینى ئەو دیدە ستراتیژەى ناسیۆنالیزمەکە بەدوژمنى سەرەکى خۆى دەزانێت و ئامادەش نییە لە گەڵیدا ئاشت بێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ ناسینى ناسیۆنالیزم پرسیار لە ڕابردوو بکەین، ئەو ڕابردووەى لە ماوەى سەدەیەکدا وێنەیەکى ساختەکارى بەخۆى بەخشیووە، لە ئێستادا کە ئاوڕ لە ڕابردوو دەدەینەوە دەمانەوآ ئەو پەردەیە لابدەین کە لە پشتیەوە هەموو درۆکانى ناسیۆنالیزمى تیاشاردراوەتەوە، چیتر ناکرآ کۆمەڵگاى کوردى بینەرێکى ئەو شانۆگەریەبێت کە نازانێت لەپشت پەردەى ئەو شانۆیە کارگێرانى شانۆ خەریکى چین، لە ئێستادەمانەوآ نهێنى پشت ئەو پەردەیە بزانین، چیتر ئەوانەى ئەکتەرى سەرئەو شانۆیەن کەسانى موقەدەس نین، سیحرى موقەدەس بوونیان بەتاربۆتەوە، موقەدەس ئەو وێنەیەبوو تاسەر لە ئێمە بشێوێنیت و پرسیارنەکەین، ناسیۆنالیزم پرسیاربە بکوژى موقەدەس دەزانێت، چونکە ناسیۆنالیزمى کوردى بەرهەمى پەرەسەندنى دۆخى کۆمەڵایەتى و گەشەى ئابوورى نییە، بەڵکو ناسیۆنالیزمێکە لە ڕقەوە گەشەدەکات، گەشەکردنى بەندە بە توندوتیژى بەرامبەرەوە، شۆرشى کوردى دروشمى (بەعسى بکوژە تا کورد بژى) بەرز کردەوە، ئەو دروشمەى لە ڕاپەریندا بووە زمانى هەموومان، ڕەخنەگرتن لەو دروشمە شوناسى سیخوڕى پێدەبەخشین، لە کاتێکدا دەیالۆگ کردنى خۆى لەگەلڕ بەعس واپێناس نەدەکردەوە، چونکە مانەوەى ئێمە دەگەرێنێتەوە بۆ بوونى خۆى، مانەوەیەک کە دواجار (مانەوەى ئێمە) دەبەستێتەوە بە کوشتنى دوژمن، بۆیە هۆکارى یەکەمى شکستەکان خودى ناسیۆنالیزم خۆیەتى، هەڵەکە بۆ نەبوونى عەقڵیەتى ناسیۆنالیزم دەگەرێتەوە، ناسیۆنالیزمى کوردى خاوەن عەقڵانیەتێک نەبووە تاستراتیژى خۆى بزانێت، بەڵکو سۆز و ئارەزوویەکى حەماسى بووە لە کاتێکدا ((ناسیۆنالیزم تەنیا کارکردن نییە لەسەر عاتیفەو ڕەمزەکان، بەڵکو کارکردنە لەسەر کۆى بوارەکانى ژیان، نزیکبوونەوەیە لە هەموو ستراکتۆرەکان و جۆرە دەستێوەردانێکى قووڵە لە هەموو ئەو بونیاد و دیدانەى کۆمەڵگا بەرهەمهیێناون، ئەمەش ئەو ڕەهەندەیە کە ناسیۆنالیزمى کوردى بەشێوەیەکى ئێجگار شێواو کارى لەسەر کردووە))(28).
ئەوەش تێکەڵکردنى عەقلڕ و ئارەزووە، ناسیۆنالیزمى کوردى نەیتوانیووە ئەو دوانەلەیەک جیابکاتەوە، بەڵکو بە ئاوێتە کردنیان زەمینەیەکى شێواوى خوڵقاندووە، تەنانەت لەسەر ئاستى پێوەندیەکانى ناوەوە و دەرەوەش کەلە ئەنجامدا لەدەرەوە دابڕاوین ئەوەش بەلاى (بەختیار)ەوە ئەوەى بۆتە هۆى پچڕانى ئێمە بەدەرەوە پێوەندى بەو دەرەنجامە بێتوانایە هەیە کە لە ناوەوەدایە، کە ناتوانین ستراتیژێکى هاوبەشمان هەبێت، ئەوە دوژمنەکانمان نین نایەڵن خەونە نەتەوەییەکانى ئێمە سنورێکى فراوانى هەبێت، بەڵًکو ئێمەین خەونەکانمان چڕدەکەینەوە سەربەشێکى دیارى کراو، ئێمەین خۆمان لەبەشەکانى تر جیادەکەینەوە و ستراتیژى نەتەوەییمان هەرگیز وابەستەى بەشەکانى تر ناکەین، ئەوەش بۆ هەرسى بەکۆمەڵگا نەبوون و نەتەوە نەبوونمان دەگەرێتەوە، چونکە ناسیۆنالیزم هەوڵیداوە تەنیا لە ئاراستەى دەرەوەکاربکات، لەسەر فەرامۆشکردنى ئاراستەى ناوەوە، فەرامۆشکردنێک پەیوەستە بە شکستى ناسیۆنالیزمەوە، کە بۆتە هۆکارى سەرەکى بۆ نەبوونى بەنەتەوە، جگە لەوە ئەوە حزب نییە سەرچاوەى هێزەکەى ناسیۆنالیزمە، بەڵکو ناسیۆنالیزمە هێز لە حزب وەردەگرێت، بۆیە ((هەرکاتێک بۆ ناسیۆنالیزم بگەرێین دەبێت بۆ حزب بگەرێین، ناسیۆنالیزمى کوردى لە دەرەوەى حیزب کلتورێکى فکرى و تیۆرى نییە، لەدەرەوەى حیزب مێژووییەکى فیکرى ڕاستەقیینەى نییە))(29).
بۆیە لەو کاتەدا پرۆسەى بەنەتەوە بوون و بەکۆمەڵگابوون دەگۆڕدرێتە سەر پڕۆسەى بە حزبى بوون، دیارە هەڵەیە ئەوە والێکبدەینەوە کە پڕۆسەى حزبىبوون لەوێوە پاکێتیمان پێدەدۆرێنێت کەشەڕى ناوخۆ هەڵدەگیرسآ، بەڵکو ئەوشەڕە دوادۆڕانەکە ئێمە خۆمان لە ناویدا دەبینینەوە، بۆچەمکى دۆران دەبآ بگەرێینەوە بۆ ڕاپەرین، بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانى زمان لەوقۆناغەى حزبىکوردى تیایدا دەسەڵات دەگرێتە دەست، بۆئەوزمانەى کە ژێرخانە کۆنکرێتیەکەى لەوآ دروست دەکات کە دەسەڵاتێکى ڕەمزى دەخولقێنێت، دەسەڵاتیک بە چەمکە (بۆردیۆ)ییەکەى کە زمان جۆرێکە لە فاشیزم چونکە ((فاشیزم تەنها هەندآ سەربازخانە و جبەخانە نییە، بەو ئەندازەیەیى دەزگایەکى گەورە و ماشێنێکى بیرۆکراسى ڕێکخراوە کەدەسەڵات دەگرێتە دەست))(30).
بەختیار دەیویست ڕاپەرین ببآ بەزەمینەیەک بۆ دونیایەکى نوآ، کەلەوێوەخوێندنەوەى ڕەخنەى کۆمەڵگاى کوردى سەرهەڵبدات، بۆ ئەوەى لە ناوخۆماندا دیکتاتۆریەت نەخولقێنینەوە، هەستکردن بەو ترسەکە دیکتاتۆریەت بەرهەم دێنینەوە، هەوڵدانە بۆرەخنە گرتن لەو بونیادەى تواناى ئەوەى هەیە کە زەمینە بۆدیکتاتۆریەت بخولقێنێت، چونکە ئەو بونیادە زەویەکى نەکێڵدرا و بوو، کەلە ڕۆژانى دواتر حزب بە تەواوى ئەو ڕەخنەیە فەراموش دەکات، کە لەگەلڕ یەکەم هەناسەى ڕاپەرین ئەو دەنگەى ئێمە هەست بەو مەترسیە دەکات و، وەک زەنگێک ووریامان دەکاتەوە(( لە ئێستاوە دەبێت لەبەرامبەر ڕاستییەکان بوەستین و هیچ هەقیقەتێک لە پێناو هیچ شتێکدا فەرامۆش نەکەین، چونکە هەموو بێدەنگیەک دەرگا لەسەر ئەو هێزە شاردراوە و دەسەڵاتە نەبیراوانە دەکاتەوە))(31).
ئەگەر سەرەتابڕوا بەو ڕەخنەیە نەکەین و بکەوینە ستایشکرن، ئەوەش دەبێتە دۆخێک بۆ خوڵقاندندنى زەمینەى ترس لە فاشیزم، بەسەر هەڵدانى شەڕى ناوخۆ تەواو ئەو وێنەى کە ترسى لاى بەختیار عەلى دروست کردووە دەچەسپێت ئەوەش پێوەندى بە کارکردنى ناسیۆنالیزمەوە هەیە، بەو عەقڵانیەتەى کە پەردە پۆشکراوە بەسۆز، ڕەخنەگرتن لە سێنتەرى ئەو عەقڵە، ڕەخنە گرتن نییە لە عەقڵانییەت، بەڵکو ڕەخنەیە لە وتێگەیشتنەى کە (ئارەزوو) و (عەقلڕ) تێکەلڕ دەکات و کۆمەڵگاش بڕواى ئەوەى پآدێنێت کە فاشیزم بەتەواوى دوورە لێمان. دیسان ئارەزوو بووە زمانى کۆمەڵگا، ئەو زمانەى لەبەر هەڵچوونەکانمان لەبەر دروشمى (بژى هێزى پێشمەرگە..ێدام نزیکى مەرگە) نەیهێشت حەقیقەتى ناسیۆنالیزم بخەینە نێو خوێندنەوەى ڕەخنەیى بۆ دەسەڵاتەوە، نەیهێشت لەو نهێًنیە تێبگەین کە ناسیۆنالیزمى کوردى مەبەستى گۆرینى واقیع نییە، بەڵکو ستراتیژى خۆى لەبەگژدا چوونەوە کۆدەکاتەوە، گۆرینى واقیع لە هیچ کاتێک دا پرۆژەى ناسیۆنالیزمى کوردى نەبووە، بەڵکو تەنیا داکۆکى لەوەدەکات کە هەیەتى، ئەوەش وایکردووە ناسیۆنالیزم نەتوانآ توانا و هێز بۆزمان بگەرێنێتەوە، زمان کەبەرهەمى کلتورى نەتەوەیەو گوزارشت لە تواناکانى دەکات، زمان میکانیزمێکى چالاکى نێوعەقڵە، کە لە نێو یەک (بونیاد) داگەورەدەبن، ئەو دیدە چەندە ناتەواوە کە ناسیۆنالیزم ویستویەتى لە دەرەوەى زمانەوە گوتارێکى عەقڵانى بەرهەم بێنێت، گوتارێک کەلەبنەماوە بەهەڵچوونى ئارەزوو پەردەپۆشکراوە، بۆیە خەوشێک لە ناسیۆنالیزم زۆر بە ڕوونى هەستى پێبکەین لەو خاڵەوە دەست پێدەکات کەئەو ڕاستیە فەرامۆش کراوە، کەعەقلڕ بووە بە بەدیلێک لەناو زمان، ئەوە لە کاتێکدا زمان تواناى ئەوەى هەیە عەقلڕ دەست نیشان بکات، بۆیە بەبآ بوونى زمان عەقلڕ بوونى خۆى لە دەست دەدات کە بەختیار لە ئیشکردنى لەسەر ئەنفال و کۆتاییەکانى سەدە دەگاتە تیۆ ریزەکردنى کۆمەڵێک چەمک و زاراوەى فەلسەفى لە ناو زمان، بۆیە لە ڕێگەى هەردوو زاراوەى (ئارەزوو) و (خەون) زمان لە نارێکخەرى رزگاردەکات و لە ناوتێوردا دەیکات بە خاوەن سیستمێکى ڕێکخەر، کە دەست نیشانى ئاماژە زمانەوانیەکانى دەکات، ئەوەش رزگارکردنى زمانى نێو ڕووداوە لە دەست هەڕەشەى ئاخاوتن، ماناى وانیە نووسین بەدواى ئاخاوتن هاتووە، بەڵکو تەواو بەپێچەوانەوە بەر لەوەى ئاخاوتن هەبێت نووسین هەبووە، مێژووى ژیارى مرۆڤ مێژووى نووسینە، نووسینە دەست نیشانى ئەو زەمەنە ژیاریە دەکات نەک ئاخاوتن، ئەوەى (بەختیار عەلى) پێى هەڵدەستێتەوە زمان لە تێگەیشتن لە نێوان مرۆڤەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ زمان، وەک میکانیزمێکىئەکتیڤ بۆ خوێندنەوەى ئاماژەکان، خوڵقاندنەوەى زمانە بۆ سیستمێکى ڕێکخەر کەتیۆرى زمانەوانى و ڕەخنەیى بەرهەم دێنێت، بەواتاى ئەونووسینە بۆ ئەوەنیە زمانێک بدۆزێتەوە تا لە ڕێگەیەوە تێگەیشتنێک لە نێوان خۆمان و قوربانیەکان دروست بکەین، بەڵکو ئەو خوێندنەوەیەى زمان بۆ خولقاندنى تیۆرە، تیۆر لە ناو ڕابردووى ئێمە دەرکراوەتە دەرەوە، بەختیار دەیەوآ زەمینەیەک بۆ خوڵقاندنى تیۆر بسازێنێت، ئەوەش توانایەکى ڕەخنەیى دروست دەکات بۆ دواندنەوەى ڕابردوو، چونکە نووسین هەیمەنە کردنە سەر سێنتەرى دەنگە، کە دەنگیش لە ڕێگەى ڕابردووەوە پارێزگارى لە سەداى خۆیدەکات، هەیمەنە کردنەسەر سێنتەرى دەنگ، نووسین لە نێو ئەو سێنتەرەدا هەموو ئەو دەنگەى لە ئاخاوتن دەردەبڕدرآ دەگوازێتەوە بۆ نێو دامەزراوەى عەقلڕ،کە عەقلڕ دەبآ بە سێنتەرى چالاکیەکان ئەوەش (میتافیزیکیاى ئامادە) بەرهەم دێنێت، چونکە سیستمێکى دەلالى بینراوە، کە لە ئامادە نەبوونى قسەکەر ئامادەگى هەیە، ئەویش خوڵقاندنى زمانە لە ناو دەق و دواجار پرۆسەیەکە بۆ دواندنەوەى ڕووداو (دەق)، بەواتاى نووسین تەنیا بوونێکى سەرمەدى بە خۆى نا بەخشێت، بەڵکو بوونى پەیوەستە بە زمانەوە، ئەوزمانەى لە ڕێگەى ئاماژەوە دەق بەرهەم دێنآ، بۆیە ئەگەر سەیرى ژیارى کۆمەڵگاکان بکەین دەبینین ئەفسانەکان سیستمێکى تایبەتى نووسینى گرتۆتە خۆى کە ئەوانیش کۆمەڵێک ئاماژەى زمانەوانین، ئەوەش مەبەست لەهەر جۆرە نووسینێکە لە چەشنى (هیرۆگلیفى) و (لۆگۆگرافیک) کەبوونەتە چیرۆکى ژیارى کۆمەڵگاکان، ئەوەش لە نێوگەڕان بە مێژووى گراماتۆلۆژیا دەمانگەیەنآ بەو حەقیقەتەى کە زمان بوونێکى ئەزەلیەو هیچ شتآ نەدەکەوێتەپێشى ونە لە دواشى شتآ تواناى هەیەبآبوونى ئەو بچێتە قووڵاییەکانى گەردوون و پەى بەنهێنییە شاراوەکان ببات، ئەوەش پرسیار لە نوسین دەکات بە پرسیارێک کە بوونى پەیوەستە بە زمانەوە، دەنگە جیاوازەکان و چۆنیەتى ئاخاوتن بۆ زمان دەگەرێتەوە، بۆیە پرسیار لەنوسین پرسیارە لەو سیستمەى کە زمان دەنووسێتەوە، ئەوەش گەڕانەوەیە بۆ لە دایکبوونى زمان، بەڵام لە ناوڕێکخەرێک کە پارێزگارى لە (کۆد.. ئاماژە.. دەنگ) دەکات، هەرئەو سیستمە ڕێکخەرەشە (گوتار) بە چەمکە فەلسەفیەکەى بەرهەم دێنن، ئەو گوتارە فەلسەفیەى لە ناودەقەکانى بەختیار دادەیبینین و سەلەفیەت دەیەوآ دەیالۆگ لەسەر ئەو گوتارە بباتە نزمترین ئاست و ناوى دزین و بەئاسایى سەیرکردن ناوى دەبات، کە لە بنەرەتدا بۆ نەبوونى تواناى خوێندنەوە دەگەرێتەوە، کە ناتوانن لە ناو دەقە فەلسەفیەکان دەیالۆگ بکەن، ئەوجیاوازیەى کەدەکەوێتە نێوان (بیرکردنەوەى بەختیار) و (گوتارى سیاسى کوردى) تاکە جیاوازیەک نییە بەڵام بۆ ئەوەى لە تەوەرى قسەکردنەکەمان دەرنەچین بگەرێینەوە سەر ناونیشانى تەوەرەکە ئەوجیاوازیە لە چەمکى (دۆران) دەست نیشان دەکەم، کە لە دیدگاى فکرى (بەختیار)ە وەدەگەینە ئەو قەناعەتەى دۆرانى پاکێتى پێوەندى ڕاستەوخۆى نییە بەشەڕى حزبەکانەوە، بەڵکو چەندە بۆ ئەو خۆشباوەرییەى حزب دەیهێنێت دەگەرێتەوە، هێندەش پێوەندى بەتێنەگەیشتنى کۆمەڵگا هەیە لە دیکتاتۆریەت، کە مەرج نییە تەنیا وەک دەسەڵاتێکى تۆقێنەر دەرکەوێت، بەڵکو مەترسى دەسەڵاتى ڕەمزى زۆرترسناکترە، کە دەبێتە هۆى خولقاندنى زەمینەیەکى کۆنکرێتى بۆ فاشیزم، نەبوونى ئەو تیگەیشتنە قووڵە کۆمەڵگاتیایدا بەشدارە، ئەوەکۆمەڵگایە لە ڕاپەریندا نایەوێت بەوەزیفەى خۆى هەڵبستێت و مەبەستى نییە ((ئەو بونیادە ڕەمزییانە ئاشکرا بکرێت کە وایان کردووە دیکتاتۆریەت وەکو بارودۆخێکى ئاسایى لە عەقلڕ و ویژدانى خەڵکدا بکەوێتەوە))(32).
هەر بۆیە کاتآ دەگەرێینەوە بۆ ناو ڕەگى دیکتاتۆریەت لە دەسەڵاتى کوردیدا، ناکرآ رەخنە گرتن ئاراستەى ئەو گوتارە سیاسیە بکرێت، کەلە پشتییەوە فاشیزم دەبینین، بەڵکو ڕەخنە دەبێت سەرەتا ئاراستەى ئەو بونیادە کۆمەڵایەتیانە بکرێت کە ئەو زەمینەیەى خولقاندووە، ڕەخنەگرتن لەو عەقڵەى لە ڕاپەریندا حزبى کوردیەکان بەفریاد ڕەسێک تیدەگەین و، وێنەى موقەدەسى پێدەبەخشین، موقودەسێک کە هەڵەناکات، بۆیە ڕەخنەگرتن لە سیما ناسراوەکانى فاشیزم دەبآ ڕەخنەگرتن بێت لە زمان، زمان بەو پییەى خاوەنى سیستمێکى دەلالیەکە گوتاردادەمەزرێنآ، بەر لەوەى ئەو زمانەى دەبێتە خولقێنەرى دەسەڵات لاى حزب بخەینە ژێر ڕەخنەوە، دەبآ لە ڕەخنەگرتن لەو زمانەى کۆمەڵگا دەست پێبکەین، ئەوزمانەى دەبێتە بونیادێکى سستى لە کارکەوتوو، دەسەڵات لە خۆى دەسەنێتەوە و هەموو تواناکانى خۆى دەداتەوە بەزمانى حزب، گوتارى زەبروزەنگى حزب دەبآ بەزمانى گشتى، لە دەساڵى ڕابردوودا کۆتایى بەو قسەکردنە دێنین لەسەر فاشیزمى بەعس، چونکە بنەماکانى فاشیزمێکى تر لە قوڵایى حزبەکانەوە دەبینرێت، بەواتاى ناسیۆنالیزم (فاشیزمێکى نوآ) دێنێتە بوون، کە لەسەر ڕابردووى فاشیزمى عێراقى گەشەى بە خۆیداوە، چونکە گەر فاشیزمى عێراقى دەرەنجامى لە دایکبوونى نێو کلتورى ڕۆژهەڵات بێت، ئەوا فاشیزمى نوآ لە هەناوى فاشیزمى عێراقى لە دایکدەبێت، هەرئەو لانکەیەشەواى لێ دەکات توێژە کۆمەڵایەتیەکان بتوێنێتەوە ونەیەڵآ سنورێک بۆ قەوارەیەکى جەماوەرى دروست بێت، ئەودەسکارى زمانى دەیالۆگ دەکات، زمانى خۆى لە ناو میدیاکان باڵادەست دەکات، ئەگەر زمان لە جەوهەردا ڕۆڵێکى فاشیانە بگێڕآ، ئەوا فاشیزم دەزانێت چۆن ئەوزمانە جیاوازەى توێژەکان ئاوێتەى یەکتردەکات، بۆیە ئەگەر ((فاشیزمى عێراقى فاشیزمێکى ئاهەنگسازە، بەجۆرێک وەک بینیمان هەتاکولەسەر لاشەى هەزارەها کوژراویش ئاهەنگى دەگێڕا و ئاهەنگ تەنها شێوەیەک بووەکە فاشیزم لە رێگایەوە خۆى دەربڕیووە))(33).
((ئەوا ئەو فاشیزمە نوێیە بۆنە نەتەوەییەکان دەکاتە جەژنێک بۆ خۆدەرخستن و بۆنە نەتەوەییەکان دەگۆرێتە سەر چالاکى حزبى))(34)، ئەوەش لە پشت گوتارى مۆدێرنەوە ئەنجام دەدرێت، کە پێوەندى بەگوتارى فاشیزمەوە هەیە، بۆیە ئەگەر مۆدێرنەبەرپرسیاربێت لە بەشێکى تاوانەکانى بەعس، ئەوا دیسان مۆدێرنەیە حەق بە دەسەڵاتى کوردى دەدات ئەوکارە بکات، لە ئێستادا ناسیۆنالیزمى کوردى لە دەرەوەى خەونەوەدەژیێت، بۆیە دەیەوآ لەسەر کلتورى رابردوو ئاهەنگ بگێرێت، ئەو لە ئێستادا خەونێکى نییە بیکات بە پرۆژەى، بۆیە ئەو کەڕەگێکى فاشیانە لە ناخى خۆیدا گەورە دەکات، بەتەنیا پێوەندى بە دۆراندنى پاکێتیەوە نییە، بەڵکو پێوەندى بەکۆتایى خەونیشیەوە هەیە، قبوڵکردنى کۆمەڵگایەکى بآ خەون، قبولکردنى قوربانیە بەدرێژایى مێژوو، هاورێیتی بەردەوامى ئێمەیە لەگەلڕ غەریزەى مەرگ نەک تەنیا لە ژیانى سیاسیمان، کەلە ئەنفالەوە بۆ ئەوانەى لە (ئیجە) دادەخنکێن، بەڵکو قوربانى مێژووەکەى دەگەرێتەوە بۆ پەیوەندى مرۆڤى کورد بە ئاینەوە، کاتآ دەچینە ژێرداواکانى ئاین و قوربانى دەکەین بە نەریتێکى کۆمەڵایەتى و مێژووى خۆمان وابەستەى ئەو مێژووە دەکەین،
بۆچى ئاین هۆکارێکە بۆ خولقاندنى ئەو کۆمەڵگایە!؟
پرسیارێکى واسادە تەنیا پرسیارى مناڵە توڕەکانە لە بەختیار، پرسیارى ئەوا نەیە کەدەرگاکانى ژیانیان بەسەر خۆیان داخستووە، کەئەوەش لە خوێندنەوەى ئەوان نایەت بۆ دەقى (کۆمەڵگاى پرسە)، بەڵکو لە موتڵەقیەتى ئەو بۆ ئاین سەرچاوەى گرتووە، پێوەندى بەو پرسیارە نییە کە بۆچى ئاین دەیەوآ مەرگ یەکسان بکاتەوە بەژیان؟ چونکە ئاینیش ژیان بە جۆرێک لە خەڵاتکردنەوە سەیر دەکات، کەلەڕێگەى قوربانیەوە ژیان بە ئیسماعیل دەبەخشێتەوە، بەخشینەوەى ژیان ئەوڕاستیەمان بۆ ڕووندەکاتەوە ((مرۆڤ بەردەوام بۆ ئەلتەر ناتیڤێک دەگەرێت بۆ مەرگى تایبەتى خۆى، بیرۆکەى (قوربانى) فێلاویترین نەخشەى مرۆڤە بەرامبەر پێشکەشکردنى زیندەگى دیکە، وەکو ئەلتەرناتیڤى مەرگى خۆى))(35).
ئیسلام لە بەرامبەر قوربانى بەدواى ئەلتەرناتیڤ دەگەرێًت، بەلاى (بەختیار) ئەوەش وایکردووە ئیسلام زیاتر بەرەو لاى حیکاتەکەى ئیسماعیل بچێت نەک مەسیح،چونکە مەسیح خۆیدەکات بە قوربانى، ئەگەر چى مەسیحیش ئەوکاتەى لە خاچ دەدرێت زۆر لەوقوربانیە دڵنیانییە، بۆیە کەبەسەر خاچەکەوەیە هاواردەکات (خوایە بۆبە تەنیا بەجێت هێشتم) مەسیح بڕواى وایە لە ساتەوەختى قوربانى یەزدان بەجێى دێڵێت، بەڵام ئەو قوربانیە لە ئیسلامدا زیاتر قوربانیەکە لەسەر مەرگىپێشەوا ناوەستآ، بەڵکو لە سەرمەرگى ئەوانیتر، ئەوەش تەواو بە پێچەوانەى مەسیحە، یەکێکە لە خاڵە جیاوازەکانى ئەو دووئاینە بۆ چەمکى مەرگ، چونکە مەسیح بەدواى ئەلتەرناتیف ناگەرێت، بەڵکو خۆى ئامادە دەکات بۆ مەرگ، کەچى (موحەمەد) عەلى لە شوێنى خۆى دەخەوێنآ تا ئەلتەرناتیڤێک بۆ مەرگى خۆى بدۆزێتەوە، ئەوەش تووشى گومانێکمان دەکات لەبەرامبەر قوربانى، کە بۆچى (مەسیح)خۆى دەکاتە ئەو قوربانیە، بەڵام (موحەمەد) کەسانى تر بۆ قوربانى ئامادە دەکات!؟ چونکە ئەو جۆرە رەفتارە والەوانى تریش دەکات ژیانیان لەلا خۆشەویست بێت، خوڵقاندنەوەى جۆرێک بێت لە دەسەڵات، کە ژیانى ئەوانیتر ببآ بە ئەلتەرناتیڤێک لە بەرامبەر مەرگ، بۆچى ژیان هێندە بەگەورە سەیر دەکرێت!؟ ئەگەر مەرگ ئەلتەرناتیڤێکە ئەدى بۆچى عەلى لەشوێنى خۆى دەخەوێنآ؟ بۆچى کۆچ بۆ مەدینە دەکات!؟
ئەو پرسیارە بەمەبەستى ڕەخنە گرتن نییە لە سێنتەرێک هێندەى گەیشتنە حەقیقەتى ژیانە، چونکە عەشقى ژیانە پێغەمبەرى ئیسلام والێدەکات غەریزەى مانەوەى تیادا گەورەبێت، مانەوەیەک دەبآ ئەوانیتر قوربانى بۆ بدەن، بوونى ئەلتەرناتیڤ دڵنیایى ئەوەمان دەداتآ کە ژیاندۆستى شورەیەکى قایمى بەدەورى مرۆڤدا دروست کردووە (ئیسماعیل و موحەمەد) عەشقیان بۆ ژیان هێندە گەورەیە بەپێچەوانەوە ئەو عەشقەیان بۆ مەرگ نییە، هەردووکیان لە ڕێگەى قوربانیەوە بەردەوامى بەو عەشقەیان دەدەن، قوربانى قبوڵکردنى مەرگ دەگوازێتەوە بۆ بەردەوامبونى عەشقى ژیاندۆستى ((ئەگەر ماناى قووڵى بەخشینى ئیسماعیل ئەوەبێت کە خودا داوامان لیدەکات خۆمان لەبەردەم میحرابیدا سەرنەبڕین، ئەوا ماناى قووڵى بەجێهێشتنى (عەلى) لە پێخەفى پێغەمبەردا ئەوەیە کە ئیسلام داوامان لێدەکات لە پێناو سومبولە پیرۆزە کانیدا بەبآ دوودڵى و بیرکردنەوە خۆمان فیدا بکەن))(36).
مردن لە چەمکى ئاینەوە دەسپێشخەریە بۆ نەمریى، کە ژیان دواى مردن دەست پێدەکات، ئەوەش جیاوازى ئاینە لەگەلڕ ئێستا، ئێستا ئەو زەمەنەى دەبآ بکرآ بە قوربانى بۆداهاتوو، ئێستا شتێکى ئەوتۆ نییە جگە لە قوربانیەک بۆ داهاتوو، ئەوەش دەرخستنى چێژى ژیانە، ئاین خوازیارە ئێستا بکەینە قوربانى تاژیانى داهاتوو وە دەست بێنین، قوربانى لە پێناو زیندووڕاگرتنى ئاین، کە دەبآ مرۆڤ بمرێت تا ئاین زیندوو بێت، بۆیە دەبآ جەستە ملکەچى ئایین بێت خۆى بۆ مەرگ ئامادەبکات، بەڵام دەبآ چ شتآ والە ئێمە بکات جەستەمان بۆفەرمانڕەواکانى سەرزەویش بکەین بە قوربانى!؟ ئەگەر بۆ ئەنفال بگەرێینەوە، ئەوتراژیدیامرۆییەى جەستەى کوردى تیایدا دەکرێت بە قوربانى پێوەندى بەمانەوەى سەرۆک هەیە، بەعس ئەنفال وەک قوربانیەک بۆ سەرۆک پێشکەشدەکات، کاتآ لە دەساڵى ڕابردووش بنەماکانى فاشیزم لە هەناوى ئەو دەسەڵاتە نوێیە دەردەکەوێت، قوربانى بەشێوازى جیاواز دەردەخرێت، قوربانى بۆ حزب لە قوربانى بۆ ئاین دەچێت، بۆ ئەوەى حزب بە زیندوویى بمێنێتەوە دەبآ شەهید بدات، بۆ ئەوەى جەستەکان خۆیان بکەن بە قوربانى ئەو بڕوا ئایینیەیان لە ناودا دەچێنآ، کە شەهید بوون دەست پێکردنەوەى ژیانە کە نەمرییە، بەڵام پرسیارە کە ئەوەیە چ بەهەشتێک شەهیدەکانى حزب دەگرێتە خۆى!؟ حزب لەو شوێنەدا خەباتى خۆى بەخەباتى ئاین ناو دەبات، ئەوەش دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو قسەیەى (بەختیار) کەبە (کۆلاژکردنى ئایدیۆلۆژیا) ناویدەبات، ((بزاوتە ناسیۆنالیستەکان قسە لە ئیسلام بوونى خۆیان دەکەن پتر لە ئیسلام و بزاوتە ئیسلامیەکان قسە لە کورد بوونى خۆیان دەکەن زیاتر لە ناسیۆنالیستەکان))(37).
ناسیۆنالیزمى کوردى لە ئیسلامیەکان زیاتر پێویستى بەو کۆلاژکردنى وێنەى (ئیسلام-نەتەوە) یە هەیە چونکە ئەو وێنەیە شەرعیەتى مانەوەى پێدەبەخشآ، دەشتوانآ لەو ڕێگەیەوە ستراتیژێک بۆ مانەوە بدۆزێتەوە، مانەوە غەریزەى ژیان لاى ناسیۆنالیزم لە خۆیدا هەڵگرێت بۆ گەران بەدواى ئەلتەر ناتیڤ، کە ئەندامەکانى کۆمەڵگایە.
کاتێک دەیەوآ پێمان بڵێت بۆ ئەوەى مەرگدوست لە کۆمەڵگا دەرکەینە دەرەوە ((دەبایە واز لە مردووەکان بهێنین، بەڵام کآ دەیوێرا واز لە مردووەکانى خۆى بهێنێت لە ساتێکدا ئەو مردوانە ببونە ناوەندى گردبوونەوە و چڕبوونەوەى هەموو چەمکە پیرۆزەکانى دیین ونەتەوە و سیاسەت))(38).
ئەگەر جیاوازیەک لە نێوان ئەو دوو تێگەیشتنە هەبێت، ئەوا ئاوێتە کردنى (قوربانى) و (خۆشباوەرى) لاى حزبەکان سەرەتاى بنەما کۆنکرێتیەکانى مەرگدۆستیە، قوربانى ئەگەر لە ڕابردوودا بەرەو ناو لمى بیابان دەبردرا، ئەوا لە ئێستادا کەمەرگدرستى شورەکانى خۆى بەرزتردەکاتەوە، جەستە بۆ خۆى لێرە دەچێتەوە دەرەوە ، جەستەیەک بەرەو دەریا مل دەنێت، بۆیە جەستەى کوردىبە درێژایى ئەودووزەمەنە جیاوازە دەبآ بە قوربانى (بیابان/دەریا)، پرسیارى ئێمە لە دەریا پرسیارە لەو ئومێدەى لە دەستمانداوە، گەڕانە بەدواى خەونێک، هەوڵێکە بۆ دەسپێکردنەوەى ژیان، پرسیارێک چەندە پرسیارى مناڵە نامۆکانە ، هێندەش گەڕانە بەدواى چارەنوس کە کۆمەڵگاش لە ڕێگەى ئەلتەرناتیڤ ستایشى ژیان دەکات ، قوربانى کردنى کۆمەڵگا لە جەژنى قورباندا بۆ خۆى پیرۆز ڕاگرتنى ژیانە ، کەچى حزبى کوردى دەیەوآ بیگۆرێتەوە سەر قوربانى، حزب وەک ئاین گوتارێکى هەیە بۆ ئەوەى پاساو بۆقوربانیکردن بدۆزێتەوە، شەڕى ناوخۆ ڕازێنراوەتەوە بە دروشمى لە پێناو پاراستنى پەرلەمان لە کاتێکدا دەبآ ئەو حەقیقەتە بەهەند وەربگرین کە ((لە مێژووى ئەم سەدەیەى کورددا هیچ شتێک بە ئەندازەى پەرلەمان کاریکاتێرى نەبووە و هیچ شتێکیش بە ئەندازەى جەنگى ناوخۆ جیدى نەبووە))(39).
لێرەدا دەکرآ جیاوازیەک لە بیرکردنەوەى بەختیار لەبەر دەم جەمکى (قوربانى/ مردن) دەست نیشان بکەین ، قوربانى کە لە ڕێگەى ئەنفالەوە شوناسى تراژیدیامان پێدەبەخشێت ، شوناسێک بەلاى ( بەختیار ) ەوە دەبوایە بمانهێنابا ناو ڕاپەڕین ، نەک ئەو شوناسە بە خۆشباوەڕى بگۆڕین ، کە ئەوەش جیاوازە لە دەسبەردار بوون لە قوربانى ، چونکە گۆڕین بڕیارى کۆچ کردنمان پێدەدات بۆیە ، کۆچى مناڵە نامۆکان ، ئەو دەرچوونە لە شوێن ، هەمان سەفەرى دەرچوون نیە بۆ نێولم چونکە ئەم جارە بە ویستى خۆمان سەفەر بۆ نێو دەریا دەکەین ، ئەو سەفەرەش هەڵگرى پرسیارێکە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ پرسیارى (موزەفەرى سوبحدەم) پرسیارى مرۆڤێک بیست و یەک ساڵ لەگەڵ لمدا دەژیێت ، دواجار باوەش بە دەریا دەکات بۆ دۆزینەوەى خەون و ئومێدەکانى (ئێمە تا هەتایە لەم ئۆقیانووسەدا ونین .. ئەوەى لە دەریادا ونبوو دەبێت بتوانێت بە دواى خۆیدا تەماشاى ئاو بکات ، وەک ئەوەى لە سەحرادا ون دەبێت و بەدواى خۆیدا تەماشاى لم دەکات، ئەوەتا من لەم دەریایەدا ونم..ونم و لێرەوە، لە قوڵایى ئاوو تاریکییەوە هاوار دەکەم سەریاسى سوبحدەم، تۆلە کوێیت.. تۆلە کوێیت؟ تۆلە کوێیت؟ تۆلە کوێیت؟ تۆلە کوێیت؟))(40).
پرسیارکردن لە کۆچ پرسیارکردنە لە چۆنیەتى ژیان، هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەى ڕووبەرێک بۆ ژیان، ڕاکردنە لە خەونێک..خەونى ئازادى، بۆیە کۆچکردن لە نیشتیمان هەوڵدانە بۆ دەربازبوون لە خەونى گۆڕان، دەسبەردار بوونى خەونى لە مێژینەیى، خەونێک کە لە ئازادیدا دەکوژرێت، کوشتنى خەونیش پێوەندى بە دۆڕاندنى پاکێتیەوە هەیە، ئەوەش دەمانگەیەنێتە سەرباسێکى تر کە کۆچە، بەڵام چونکە ئەوەیان پەیوەندیى بەو نووسینەوە نییە بۆیە دەسبەرداریى دەبین، تەنیا ئاماژە بەوە دەکەین ئەگەر ئەنفال سەفەرێک بووبآ بآ ئیرادەى ئێمە بەرەو بیابان بردبێت ئەوا ئەمجارەیان دەرچوون لەشوێن بە ئیرادەى خۆمانە.
پەراوێز و سەرچاوەکان
(1) لە ئارەزووى کوشتنەوە بۆ ئارەزووى فەرامۆشکردن/ بەختیار عەلى رەهەند، ژمارە (7)/ل204
(2) کۆمارى ترس/ بەختیار عەلى گەلاوێژى نوآ ژمارە (2)/ ل20
(3) هەمان سەرچاوە/ل21
(4) بۆ ئەوەى لەو ڕێکخراوە سیخورییەى عێراق بگەین، کە لە ماوەى بیست ساڵدا ئەو دەوڵەتە پاشەکشەى لە هەشت پرۆتۆکۆڵى ستراتیژى کردووە، کە پێوەندى بە گۆریینى بارودۆخى سەرەکى عێراقەوە هەبووە، بڕوانە: العراق..دولە المنڤمە السریە/حسن العلوى انتشارات الشریف الرچى –1991 ێ (84-85)
(5) کۆمارى ترس/ ه.س / ل23
(6) نقگە البدایە/ میشیل عفلق / المۆسسە العربیە للدراسات (بیروت) الگبعە الخامسە/ 1975
(7) کۆمارى ترس / ه . س/ ل31
(8) لە ئارەزووى کوشتنەوە بۆ ئارەزووى فەرامۆشکردن/ بەختیار عەلى ڕەهەند، ژمارە (7) ل172
(9) هەمان سەرچاوە /ل173
(10) هەمان سەرچاوە /ل176
(11) هەمان سەرچاوە /ل178
(12) هەمان سەرچاوە /ل179
(13) هەمان سەرچاوە /ل186
(14) هەمان سەرچاوە /ل188
(15) هەمان سەرچاوە /ل196
(16) هەمان سەرچاوە /ل206
(17) سەبارەت بە جۆرەکانى لاقەکردن و دووبارە بوونەوەى ئەو مۆرالە بەعسیە بڕوانە ووتارێکى ترمان: چیاکان دۆستى کوردنین/ نیهاد جامى گۆڤارى روانین/ ژمارە(9)
(18) لە ئارەزووى کوشتنەوە…/ل215
(19) هەمان سەرچاوە /216
(20) هەمان سەرچاوە /ل219
(21) هەمان سەرچاوە /ل223
(22) چۆن پاکێتیمان دۆراند؟/ بەختیار عەلى هزر/ ژمارە (1) هاوینى 1998/ل58
(23) بەرەو کۆتاییەکانى سەدەى خەون/ بەختیار عەلى گەلاوێژى نوآ/ ژمارە 3/ل
(24) هەمان سەرچاوە /ل
(25) لێرەدا نامانەوآ قسەى زیاتر لەو پێوەندیە بکەین، چونکە لە شوێنێکى تردا لەسەر چۆنیەتى ئەو پێوەندیە قسەمان کردووە، بڕوانە: کۆمەڵى مەدەنى وەهمى حزب و خەونى خێلڕ/ نیهاد جامى/ گۆڤارى (نما) ژمارە (4).
(26) بەرەو کۆتاییەکانى سەدەى خەون/ ل
(27) وەڵامێکى تازە بۆ پرسیارێکى کۆن/ شێرزاد حەسەن رامان / ژمارە (16)/ ل58
(28) سەدەى ناسیۆنالیزم/ بەختیار عەلى رەهەند/ ژمارە (9/10)/ ل141
(29) هەمان سەرچاوە /ل166
(30) فاشیزم، دیموکراسیەت، سانسۆر/ بەختیار عەلى یەکگرتن، ژمارە (14)/ل23
(31) هەمان سەرچاوە ل23
(32) هەمان سەرچاوە /ل23
(33) هەمان سەرچاوە /ل24
(34) ئاگرى نەورۆز بە نمونە دەهێنینەوە، ئەو ئاگرەى کۆمەڵگاى ئێمە کردوویەتى بە سیمبولى نەتەوەیى، سەربانى ماڵەکان و شەقامەکان دەکات بە کەڕنەڤاڵى ئاگر، یادەوەرى مناڵیمان پریەتى لەو ئاگرەى ئەو ئێوارەیە، کەشەقامەکان دەگۆڕدران بە ئاگرو بۆخۆى جۆرێک لە ناڕەزایى لە ڕێگەى وەستانى شەقام، پێوەندى بەگیانى بەڕەنگارى ئێمەوە هەبووە، کەچى لە ئەمڕۆدا دەسەڵاتى کوردى بە بیانووى پیسکردنى ژینگە، ڕێگە لە کردنەوەى ئەو ئاگرە دەگرن و لە تاقەشوێنێک تەقەمەنى ڕەنگاو ڕەنگ و تاکە ئاگرێک دەکرێتەە، ئەو کارە دەگۆرێتە سەرچالاکیەکى حزبى، تا حزب لە ڕێگەى سەرکردەکانیەوە ئاگرمان بۆ بکاتەوە، ئەوەش خۆ درێژکردنەوەى حزبە بە کلتورى نەتەوە، چونکە کاتآ کۆمەڵگا بۆخۆى ئەو ئاگرە دەکاتەوە پابەندبوونیەتى بە کوردبوون، بەڵام حزب ئەو کارە لە کۆمەڵگا دەسەنێتەوەو خۆى بەکردنەوەى هەڵدەستێت، بۆ ئەوەى مێژووى سەرکەوتن و ئاگرى ئەو حیکایەتە بۆ خۆى بگەرێنێتەوە وەک ئەوە وابآ حیکایەتەکانى خۆى کەمبن، تاحیکایەتەکانى نەتەوەش بکات بەموڵکى خۆى.
(35) کۆمەلگاى پرسە/ بەختیار عەلى ڕەهەند/ ژمارە (1)/ ل68
(36) هەمان سەرچاوە /ل70
(37) سەدەى ناسیۆنالیزم/ بەختیار عەلى ڕەهەند / ژمارە (9-10)/ ل185
(38) کۆمەڵگاى پرسە/ ل96
(39) هەمان سەرچاوە /ل93
(40) دواهەمین هەنارى دونیا/ بەختیار عەلى نێوەندى ڕەهەند بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى/ل327