• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

شکاندنی پیرۆزی سوپاو بەستەڵەکی بەفر ، ڕامانێک لە پەیکەرەکەی هێمن و چنار

کانونی دووهەم 09, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شکاندنی پیرۆزی سوپاو بەستەڵەکی بەفر ، ڕامانێک لە پەیکەرەکەی هێمن و چنار


شکاندنی پیرۆزی سوپاو بەستەڵەکی بەفر،

ڕامانێک لە پەیکەرەکەی هێمن و چنار 

عومەر محەمەد

hemn wchnar

هێمن و چنار لە جەلادەکانی ئەنفال رزگاریان بوو، بەڵام بەفری کوێستان لێیان بوو بە جەلاد، وەک بڵێی بە مەرگی چناروهێمن نەک هەر کورد بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی بخاتە بەردەم پرسیارێکی مێژوویی ؟ مەرگی هێمن وچنار لە رۆژی ٦ی کانوونی ساڵی ١٩٩٢ تەواو بۆمن مایەی تێرامان و هەڵوەستەیە چونکە هاوکاتە لەگەڵ یادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا ئەو سوپایەی چوار ساڵ پیشتر،باوکی هێمن و چنارو پیاوانی گوندی برایم غوڵامی راپێچی ئەنفال ومەرگی بەکۆمەڵی بیابان کردبوو، گازی کیمیایی بەسەر هاونیشتمانیەکانیدا کردبوو، لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ بە چەکی پێشکەوتووەوە هێرشی هێنایەوەو هەموو خەڵکی کوردستانی لەماڵ وحاڵی خۆی وەدرناو دەیان پیرو منداڵ لە سەرسنورەکان ولەناو شارەکانی ئێران و تورکیا گیانیان لە دەستدا. هەرەشەی سوپا (ئاهو محەمەد)ی لە گەرمیان هەڵکەندو لە کوێستان گیرسایەوە. ئاهو کە هاوژینەکەی لە پەلاماری ئەنفالی گەرمیاندا سوپا بردبووی و جگەرگۆشەکانیشی سەرمای بەفری کوێستان رەقی کردنەوە، باجێکی هێندە قورسی کوردبوون وهەژاری داوە مەگەر تەنها کۆمەڵگایەکی بێ هەست و بێگیان، بێباک بێت بەرانبەری ! هێمن وچنار بەپێشچاوی ئەو رێکخراوانەوە رەق بوونەوە کە لە وڵاتانی ( ژینگە دۆست وسروشتدۆست وئاژەڵ دۆست)ەوە هاتبوون گوایا بەفریای ئاوارەکان دەکەون، لەو وڵاتانەوە ئەگەر پشیلەیەک بکوژرێت دنیا وێران دەکەن ! کەچی چەندە خوێنسارد بوون بەرانبەر مەرگی بەکۆمەڵی کورد چ جای مەرگی چنارو هێمن !

ئەو خوشک و برایەی لە کۆمەڵگایەکدا ژیان و مردن، کە تیایدا سیستمی پەروەردەی پڕە لە توندوتیژی، کۆمەڵگایەک لەدوای کۆمەڵگای ئەنفالیش هێشتا بێشەرمانە وانەی شمشیرو سەربرین لە قوتابخانەکانیدا دەخوێندرێ، پاڵەوانە شمشێر بەدەستەکانی ناو وانەکان باپیرە گەورەی ئەو ئەفسەرو جەلادانەن کە ئەنفالکراوەکانیان کۆمەڵکوژ کرد،هەمان ئەوانەن کە ئێستا فەرماندەو سوپاسالارو سەربازی ئەو سوپایەن کە لە نێوان بەزەیی هاتنەوە بە کەرو کورددا بێ دوودڵی کەر هەڵدەبژێرن. هەر ئەوانە بوون گەرمیانیان وێرانکردو هەزاران منداڵی وەک چنارو هێمنیان ئەنفالکرد، هەر ئەوانیش دایە ئاهوو (چنارو هێمن)یان لە زێدی خۆیان هەڵکەندو لەگەرمیانەوە ئاوارەی کویستانیان کرد. ئەوەی نەزانێ ئەنفال چیە نازانێ نوگرەسەلمان چ دۆزەخێک بوو، سەدان ژن ومنداڵ و پیرەپیاوی کوێستانی بە ژینگەی بیابان رانەهاتوو بە قرچەی گەرما لە نوگرەسەلمان مردن، سەدان گەرمیانی بە شاخ و چیا رانەهاتوو کاتێک لە ئەنفال دەرباز بوون بە بەهەوای بەفری تەزیوی کوێستانەکان مردن ! دەبوو بەرلەوەی پەیکەرێک بۆ هێمن وچنار دروست بکرێت، زەمەن بەتەواوی لەم هەرێمە مانی بگرتایەو لەشوێنی خۆی بووەستایە، دەبوو هەموو دانیشتوانەکەی ئەگەر نەتوانن ببن بە مرۆڤ ببوونایە بەپەیکەر.

ئێستا هەموو نەوتی جیهان ناتوانێت پەڵەی ڕەشی مەرگی (هێمن وچنار) لە ڕوی ستەمکارانی ناوخۆو جیهان داماڵێت، چونكە دڵرەقی و بێباكی‌و بێ‌ ئابڕویی نەوتكڕو نەوتفرۆشی نێودەوڵەتی لە پەیكەرەكەی ئەو دوو منداڵەو ئەنفالکردنی باوکیاندا دەبینم، نەك لە درۆو دەلەسەی ئەوانەی لە سەرشاشەی تیڤیەكان نەوت گێژی کردوون،یاران چاوو ڕوویەكی زۆری دەوێت هەموو ڕۆژێ‌ بەخوێن ساردی‌و بێباكیەوە دەیان تەنكەر نەوت بە بەردەمی پەیكەری ئەودوو قوتابیە هەژارەدا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەیت؟ کە لەگەرمیانەوە سوپای نیشتمان ڕاوی نابوون و لە کوێستان بەفری زستان رەقی کردنەوە، چ بێشەرمییەكە دەسەڵاتێک نەوتی نیشتمان بەسەر تەرمی شەهید‌ان و بە پێشچاوی هاوڵاتی و هاونیشتمانی مەینەتبارەوە هەناردە بكەیت‌و لە ژیان‌و بەختەوەریشیان بێمەنەت بیت!؟

چ عەیبەیەكی گەورەی دەوڵتداریە شانازی بەوەوە بکەیت کە نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات، بەڵام سەرماو تەزین‌لە یادەوەری هاوڵاتیانیدا نەسڕێتەوە،لە داهات‌و پارەی نەوت دیارییەك پێشكەشی دایكی (هێمن‌وچنار)‌و شەهیدانی بەڵای نەوت نەكات؟ ئەگەر داهاتی وڵات ئەوەندە هێزی نەبێت پەیكەرەكەی هێمن‌و چنار لە سەید سادقەوە بگوازێتەوە بۆ ناویادەوەری كۆمەڵگاو دنیای پێ‌ سەرسام‌و شەرمەزار نەكات ئیدی چ سودێكی هەیە. نیشتمانێک ئەوەندە بێباک وبێ حورمەت بێت کە یادی دامەزراندنی سوپای عێراقی لەیادی کۆمەڵکوژی ئەنفال تێدا بەرزتر بێت ئیدی چ سەروەرییەکی بۆ دەمێنێتەوە ؟

ئەوەی بۆهاوڵاتیان پرسیارە، ئەوەیە بەچی دەچێت هەرێم نەوت بە بۆری هەناردەی دەرەوەی وڵات بكات، بەڵام هێششتا بە زەحمەت بگاتە ناو ماڵەكانیان، ئەمە ئەگەر نەڵێین ئیدی نابێت نەوت بسوتێنین بۆ خۆ گەرم كردنەوە، بەڵكو دەبێت لە پارەی نەوت هۆكارەكانی تری گەرمی جێگە بگرنەوەو بەئاسانی بگەنە ماڵی هاوڵاتیان.

من لیرەوە لەیادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا جگەلەوەی دەمەوێ ئەو ڕۆژە شەرمەزر بکەم هەر بە یادی مەرگی چنارو هێمنەوە ناوەستم بەڵکو یادی ئەنفالکردنی گەرمیانیەکان بەگشتی و ئەنفالکردنی گوندنشینەکانی گوندی (برایم غوڵام)یش دەکەمەوە، ئیبراهیم غوڵام گوندێکی خۆش ودڵگیری گەرمیانی ناوچەی قادرکرەم بوو، بەرلە تاوانی ئەنفال ٥٠ ماڵی تێدا دەژیان، هاوسنورە لەگەڵ گوندەکانی (بنەکەو بەگزادەو ئەڵاهۆری ومامیسک وشێخ حەمید) هەموو ئەم گوندانە گورزی کەمەرشکێنیان لە ئۆپەراسیونی ئەنفالدا بەرکەوت و زیانی گیانی وماڵی زۆریان پێگەیشت، لە ڕۆژی ١٠ی نیسانی ١٩٨٨ سوپای عێراق گەیشتنە گوندی (برایم غوڵام)و دوای ئەوەی خەڵکەکەیان دەستگیرکردو ئەنفالیان کردن، خانووەکانیشیان لەگەڵ زەوی تەختکرد، لەو ڕۆژەدا ئەسەرو سەربازانی سوپا ٥٤ کەسیان لە گوندی برایم غوڵام دەستگیرکرد، لەوانە ٥٠ کەسیان خەڵکی گوندەکەو (٤)کەسیش سەربازی هەڵاتوو بوون ولەوێ نیشتەجێ بوون سەرئەنجام هەموویان رۆیشتن وجارێکی تر نەبینرانەوە([1]) یەکێک لەوانە ” ناصح عەلی عەبدوڵای تەمەن ٣٥ ساڵ باوکی هێمن و چنار بوو، ناصح جوتیارێکی هەژاری گوندی برایم غوڵام بووە لە دوای ئەنفالکردنیەوە ئاهوی هاوسەری ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکانی کەوتە ئەستۆ، لەكۆڕەوەكەی نیسانی ساڵی ١٩٩١ ئەوانیش کەوتنە بەرهەرەشەی سوپاو لە دوزخورماتووەوە هەڵاتن و روویان كردە سلێمانی ولەوێشەوە بۆ ئێران، پاش ئەوەی لە ئێراون گەڕانەوە ئەوان وەک زۆربەی گوندنشینەکانی ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە پارێزگای کەرکوک و قەزای خورماتوو بوون، وەک قادرکەرەم و نەوجول و جەباری نەگەرانەوە بۆ زێدی خۆیان بەڵکو هەرلە ئۆردوگای شانەدەری نیشتەجێ بوون.

لە دیدارێکی تایبەتی نێوانماندا ئاهۆ محەمەدی دایکیان،لەبەر نیگەرانی ودڵشکانی خۆی نەیدەویست هیچ قسەم بۆبکات،چونکە ئەو پێی وابوو، قسەکردن هیچ سودێکی نیەو بەرپرسانی وڵات زۆر لەوە دڵرەقترن، هاوسۆزی بۆ دایکێکی جەرگ سوتاوو مێرد ئەنفالکراو دەرببرن، بەڵام هەرچۆنێک بوو باسی ئەوەی بۆکردم،کەوا ناصح عەلی هاوسەری خۆش ویستووەو لە گوندەکەیاندا بەخۆشی ژیاون و سەرقاڵی کشتوکال و ئاژەڵداری بوون، لەبارەی هێمن وچنارەوە ئاهێکی هەڵکێشاو ووتی : کورو کچەکەم زۆرعاقڵ ولەدڵدا شیرین بوون، کچەکە سێ ساڵ لە کورەکەم گەورەتربوو، چنار تەمەنی ١٠ساڵ وهێمن حەوت ساڵان بوو، ئاهو هەناسەیەکی هەڵکێشاو گوتی: چنار تەمەنی شەش ساڵ وهێمن سێ ساڵ بوو کە باوکیان ئەنفالکرا، لەدوای ئەنفال زۆر بەرەزالەت گەورەم کردن، بە ئەمرو ئیرادەی خودا ئەوان زۆر حەزیان بە خوێندن بوو، ئاهوو دەیگوت من بێکەس بووم وکەس نەبوو پارەم بۆ پەیدا بکات و منداڵەکانیش لەمەکتەب خەرجیان دەویست بەڵام لەبەر ئەوەی باوکیان نەمابوو پێمخۆش نەبوو بێدڵیان بکەم، ئەوەبوو لە رێگای مەکتەب لە ساڵی ١٩٩٢ لە بەفردا رەق بوونەوە.

هێمن و چنار بۆ لە سەید صادق پەیکەریان بۆکراوە :

کاتێک بەرەو هەڵەبجەوە، دەرۆم یاخود لەوێوە دەگەرێمەوە ناتوانم نیگایەکی خەماوی ئاراستەی پەیکەری چنارو هێمن نەکەم،رەنگە هەموو رێبواران هەمان نیگایان بۆ پەیکەرەکەیان نەبێت،خۆ ئەگەر هەشیان بێت، لەو پەیکەرەوە خەیاڵ وئەندیشەیان بەرەو پێدەشت وجەوەڵەکانی گەرمیان نەروات، ئەوان ناهەقیان نیە،بەڵام هەقە بزانن کە پەیکەری ئەو دوو منداڵە گەرمیانیە بۆ لە کوێستانن !

chnar hweyahemn haweyaساڵی (١٩٩٢) کەمپی شانە دەرجمەی دەهات لە ئاوارەی گەرمیان، ئەو گوندنشینانەی ساڵی (١٩٨٨) بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتبون بەجۆرێک مارانگازبوون و زەبری بەعسیان دیبوو، زۆریان لە زێندانەکانی دوبزو نوگرەسەلمان ماوەی شەش مانگ ئازارو ئەشکەنجەیان چەشتبوو، بۆیە بۆ ئەوان ئاسان نەبوو بروا بەگفتوگۆی نێوان حکومەت وبەرەی کوردستانی بکەن و بگەرێنەوە زێدی خۆیان، بۆیە زۆربەیان لە پێنجوێن و لەبن داروپەردووی خانووە روخاوەکانی زەمەقی وشانەدەری وهەندێکیشیان لەسەنتەری شاری سلێمانی لە ناو باڵاخانەی حسیب صاڵح و ئەمنە سورەکەو حامیەی سلێمانی وشوێنەکانی تری شارو هەندێکیشیان لە شارەکانی ترنیشتەجێ بوون. منداڵانی ئەم ئاوارانە لە هەموو مافێک بێبەش بوون، هیمن و چنار لەو حەشاماتی هێلانە لێتێکچووەکان بوون دەبوو ڕۆژانە بەپێ لە شانەدەرییەوە بچنە شارۆچکەی تازە ئاوەدانکراوەی سەید سادق بۆئەوەی بەردەوامی بە خوێندنەکەیان بدەن. سەیدصادق ساڵی (١٩٨٨) لەگەڵ زەوی تەختکرابوو، (ئارام مرادخان) ئەوسا کارمەندی یەکێک لە رێکخراوە ئینسانیەکانی یوئێن بوو، لەو ناوچەیە کاریان دەکرد دەڵێت چنار گیانی تێدا مابوو، بەلام هێمن لە بەفردا لەسەرما رەق ببوەو مردبوو، ئەوسا تەنها بنکەیەکی تەندروستی سەرەتایی لە سەید سادق هەبوو ئارام بەسەیارەی رێکخراوەکەیان. چناری گەیاندبووە بنکەتەندروستیەکە بەڵام تازەکار لەکارترازا بوو، چناریش هەر ئەو رۆژە ئەویش گیانی لەدەستداو ئەوانیش بوونە قوربانی دەستی سوپاو دڵرەقی دەسەڵاتداران، ئێستا هێمن وچنار تەرمەکانیان لە ئۆردوگای زۆرەملێی شۆرش لە گۆڕستانی (عوسمان غەزال) نێژراون و ناصح عەلی عەبدوڵای باوکیشیان نەزانراوە لەکام بیابان لەگۆرێکی بەکۆمەڵدا ژێرلم دراوە.

دەبوو رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق بەلای کەمەوە وەزارەتی پەروەردە بیکردایەتە رۆژی یادکردنەوەی هێمن وچنارو شەرمەزارکردنی سوپای عێراق .

[1] بۆ ئاماری گوندی برایم غوڵام بروانە ئەنفالی ناوچەی قادرکەرەم – محمەد قەیتولی ل ١٣٨- ١٤٢ چاپخانەی کۆکەن – ٢٠١٤

تێبینی :

  • وێنەی پەیکەرەکەی هێمن و چنار گۆڤاری ئەنفالستان.
  • کۆپی پێناسەکانی هێمن و چنار ماڵپەری دوارۆژ .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌