• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

یادکردنەوەی دامەزراندنی سوپای عێراق، شکۆمەندی یان شەرمەزاری ؟.

کانونی دووهەم 05, 2016 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یادکردنەوەی دامەزراندنی سوپای عێراق، شکۆمەندی یان شەرمەزاری ؟.


omer muhamadیادکردنەوەی دامەزراندنی سوپای عێراق، شکۆمەندی یان شەرمەزاری ؟

عومەر محەمەد

٤ی کانونی ٢٠١٦– سلێمانی

دەوڵەتی عێراق کە سەرەتا وەک سیستمی پاشایەتی دامەزارا لە ((٦))ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢١ دا یەکەمین یەکەی سەربازی سوپاشی دامەزراند، سەرکەوتنی شۆرشی ١٤ی تەموزی ساڵی ١٩٥٨ سیستمەکەی لەپاشایەتیەوە گۆڕێ بۆ کۆماری و لەدوای کودەتای بەعسیەکانەوە لە ساڵی ١٩٦٨هەتا ساڵی ٢٠٠٣ سوپای عیراق کە زۆرترین ئەفسەرو فەرماندەکانی پیاوانی سونی مەزهەب بوون بەدەمارگیری ئایدۆلۆژی بەعس و نەتەوەپەرستی بارگاوی کران و هەمیشە کوردیان وەک بێگانەو جودا خواز دەبینی، بۆیە سوپا بەدەست بەعسیەکانەوە زۆرترین تاوانی دەرهەق بە هاونیشتمانیەکانی بەتایبەتیش بەرانبەر کوردو عەرەبی شیعە مەزهەب ئەنجامداوە،من کە کاتێکی زۆرم بۆ بەدواداچوونی تاوانی ئەنفال تەرخان کردووە، چاوم بە گەلێک بەڵگەی ترسناک وئابروبەری ئەم سوپایەو فەرماندە توندڕەو دڵرەقەکانی کەوتووە، بۆیە هەرگیز وەک هاونیشتمانیەک ناتوانم شانازی بە ڕۆژی دامەزراندنیەوە بکەم. ( بڕوانە پەراویزی ئەم وتارەدا بۆ بینینی وەڵامی سکرتێری نوسینگەی رێکخستنی حزبی بەعس بە واژۆی تاهیر توفق ئەلعانی کە بۆ فەرماندەیی فەیلەقی یەکی سوپای ناردووە من وەک بەڵگە دەیخەمە بەرچاو) .

ئەم سوپایە هەر زوو ئینتمای نیشتمانی دۆراندو بووە هێزێکی سەرکوتکەر بەدەست دەوڵەتەوە،دواتریش بەعسیزم وەک شێرپەنجە هەموو جومگەکانی ناو سوپای گرتەوەو ئێدی بووە دامەزراوەیەک بۆ شکاندنی شکۆی هاونیشتمانی نەک پاراستنی، بووە هێزێکی وێرانکار نەک پارێزەری سەروماڵی هاونیشتمانی، هەتا ئەوکاتەی دەزگاکانی هەواڵگری و ئاسایش لاواز بوون سوپا هەموو ئەو ئەرکانەی جێبەجێکردووە کە دواتر دەزگاجاسوسیەکانی هەواڵگری وئاسایش ئەنجامیان دەدا، سوپای عێراق نەک نەیتوانی ئاسایشی نیشتمان رابگرێ بەڵکو خۆی بووە هەرەشەیەکی گەورە لەسەر تێکدانی ئاسایشی نیشتمان و تۆقاندنی هاونیشتمانیانی عێراقی بەتایبەتیش دوای دەسەلاتی بەعسیەکان، لەوساوە ئیدی ڕۆژبەڕۆژ سوپاش بووە پارێزەری حزب و دوژمنی نەیارانی حزب وسەرۆک،تاوان وملهوڕیەکانی ئەفسەرانی سوپای عێراق لە سوتاندنی مال وحاڵی هاوڵاتیانەوە هەڵکشا بۆتاوانی گەورە لە رەشبگیرو کوشتنی نەیارانی حزب لەوێشەوە بۆ تاوانی نێودەوڵەتی و سڵنەکردنەوە لەهیچ بەهایەکی نیشتمانی و ئینسانی.

سوپای عێراق نەک شکۆمەند نیە بە پاراستنی نیشتمان و سەروماڵی هاونیشتمانی بەڵکو عەیبدارە بە دەیان تاوانی گەورە، هەرلەتاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی هەتا بەتاوانی کۆمەڵکوژی “جینۆساید” دەگات. ئەم سوپایەو ئەفسەرە باڵاکانی بەشداریان لە وێرانکردنی ماڵ وحاڵی عەرەبە شیعە مەزهەبەکانی خواروی عێراقدا کردووە، بەشدارە لە تاوانی کۆمەڵکوژی و سەرکوتکردنی راپەرینی شەعبانیەی خواروی عێراق و تاوانبارە بە سەرکوتکردنی راپەرینی ئازاری خەڵکی کوردستان و ئاوارەکردنی ملیونی خەڵکی شارەکانی بۆسەر سنوری ئێران وتورکیا.

سوپای عێراق عەیبدارە بە بەشداری کردنی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی،فەیلەقی یەک وپێنجی سوپا تاوانی ئەنفال وکیمیابارانیان ئەنجامداوە، هێزەکانی پیادە سەدان تاوانی کوشتن و سوتاندنی ماڵوحاڵی گوندنشینانیان ئەنجامداوە، هێزە ئاسمانیەکانی سوپا بە فرۆکە لەساڵانی ١٩٦٨ هەتا ١٩٧٤ بۆمبی قەدەغەکراوی وەک (ناپاڵم) و رۆکێتیان بە سەرشاروگوندەکانی کوردستاندا بەرداوەتەوە ” کۆمەڵکوژی گوندی سۆریا،کۆمەڵکوژی گوندی سمیڵی مەسیحی نشین و کۆمەڵکوژی خەڵکی سیڤیل لەناو ئەشکەوتی دەکان لەکۆتایی شەستەکاندا، بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ لە ٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤ و لە ٢(٦)ی نیساندا بۆمبارانکردنی شاری هەڵەبجە،) هێزەکانی سوپا رۆلێکی کاریگەریان گێراوە لە دەستگیرکردن و کۆکردنەوەی کوردانی فەیلی دانیشتوی بەغداو مەندەلیدا،بەشداری کاریگەری هەبوو لە دەستگیرکردن و کۆکردنەوەی پیاوانی عەشیرەتی بارزاندا،دواتر ئەم دوو تاوانەش بە جینۆساید لەدادگای باڵای تاوانەکان یەکلایی کرانەوە.

لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابوردوودا بەتەواوی ڕۆچووە ناو زەلکاوی شۆڤێنیزمی عەرەبی و فاشیزم و بەعسیزم بووە ناسنامەی سوپاو هەموو ئینتمایەکی نیشتمانی لەدەستدا، ئەفسەرە باڵاکانی سوپا لەهەمانکاتدا ئەندامی باڵای حزب بوون و بەعسیانەو دوژمناکارانە لەگەڵ خەڵک دەجوڵانەوەو بەفەرمانی عەلی حەسەن مەجید مامەڵەیان لەتەک هەرنارەزایەتیەک دەکرد،لە ناوخۆدا بەتایبەتی لەکاتی شەردا لەگەڵ پێشمەرگە، هیچ پابەندییەکیان بە مافەکانی مرۆڤەوە رەچاو نەدەکرد، بەڵکو وەک بەعسیەکی شۆڤێنی نەک هەرلەگەڵ ئۆپزسیۆنی عێراقی بەڵکولەگەڵ گوندنشینەکانی خواروعێراق و کوردستانیش دوژمن کارانە دەجوڵانەوە. هەربۆیە ملکەچی هەر فەرمانێکی حزب وسەرۆک دەبوون و بەوپەڕی دڵڕەقیەوە دەکەوتنە وێزەی خەڵک و هەر بە یەکجاری روخساری سوپای نیشتمانیان گۆری بە ماشێنێکی ترسناک و وێرانکردنی نیشتمان بووە، یەکێک لە ئەرکە سەربازییەکانی ئەم سوپایە بەتایبەتی لە باشوری عێراق و کوردستاندا.

لە ٢٩ی ئازاری ساڵی ١٩٨٧ بە بریاری (١٦٠)ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕش تەواوی یەکە سەربازییەکانی هەردوو فەیلەقی یەک و فەیلەقی پێنجی سوپای، رادەستی بەدناوترین بەرپرسی حزبی بەعس (عەلی حەسەن مەجید) و نوسینگەی رێکخستنی حزبی بەعس کران، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا نەک نارازی نەبوون، بەڵکو وەک هەر فەرماندەیەکی سوپا دەبوو پابەند بن بە فەرمان و بریارەکانی ئەو نوسینگەیەو عەلی حەسەن مەجیدەوە،بەلۆژیکی بەعسیانەی ئەوان ئەمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بوو بەڵام چۆن چارەسەرێک ؟ بەزەبری هێز.! نەک بە دیالۆگ، ئەم ملکەچییەی سوپا تاوانی جینۆسایدو کیمیابارانی ھەڵەبجەو تاوانی ئەنفال و راگواستنی بەدوادا هات، ئەمەش نەک هەر ئابڕوی سوپا بەڵکو ئابروی عێراقیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی شکاند. بۆیە دەبوو لە دوای راپەڕینی ئازاری ساڵی (١٩٩١) بەلای کەمەوە لە هەرێمی کوردستان یادکردنەوەی ڕۆژی سوپا بۆ ریسواکردنی بێت نەک بۆ شکۆمەندی، دەسەڵاتدارانی کورد کە ڕۆژانێک ئەم سوپایە لە نیشتمان وەدەری نابوون، هەر بۆ ڕێزگرتن لە رابوردوی خۆشیان بوایە دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن، ئەمە ئەرکی دەوڵەتی نوێی عێراقیش بوو کە هەر هیچ نەبێت رێزێک بۆ بریارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان دابنێ و شکۆمەندی لەو سوپایە وەربگرێتەوە کە بەچەندین بەڵگە سەلماندی ئەفسەران و سەربازانی سوپای عێراق بە شێوەیەکی دڕاندانە پرۆسەکانی ئەنفال وکیمایابارانیان لە هەڵبجەو ناوچە قەدەغەکراوەکاندا ئەنجامداوە. بەلای کەمەوە روخاندنی حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و هەڵوەشاندنەوەی سوپا دەرفەتی ئەوەی رەخساندبوو کەوا دەسەڵاتدارانی عێراق بەکوردو عەرەبەوە کۆک بن لەسەر ئەوەی هەموو ئەو شکۆیەی بەناهەق درابووە ئەو سوپایە هەڵبوەشێننەوە، چونکە ڕێزگرتن لە (٦)ی کانوون وەک ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق، دەبێتە بێڕێزی کردن بە قوربانی و کەسوکاریان و رەوایی دان بەو کۆمەڵکوژییەی لە عێراقدا سوپاو ئەفسەرو سەربازەکانیان ئەنجامیانداوە.

ڕۆژی (٦)ی کانوون،نەک هەرشایانی رێز نیە بەڵکو شەرمەزارییە بۆ هەموو عێراقیەکان بەتایبەتی و بۆخەڵکی کوردستان بەگشتی،کە چۆن فشارەکانیان دەسەڵاتدارانی عێراقی ناچار نەکردووە چیدی بێڕێزییان پێنەکرێت،نابێت ئەوەش نادیدە بگرین کەوا سوپای نوێی عێراقیش لە جەنگی دژی داعشدا نەک هەر سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو بەپیشچاوی کامێراکانی جیهانەوە بەو پەڕی سەرشۆڕییەوە لەبەردەم تیرۆرستانی داعش هەڵاتن و مەیدانیان بۆ چۆلکردن،هەر ئەوشکستە ئابڕوبەرە بوو کە پاساوی دایە دەست شیعەکانی عێراق، حەشدی شەعبی دروست بکەن .

ئەگەر لە رابوردوودا ئەمە حاڵی سوپا بووبێ و بەو شێوەیە عەیبداربێت بە جینۆسایدو بەوێرانکردنی نیشتمان و لە ئێستاشدا هێزێکی بەزیوی بەردەم تیرۆرستانی داعش بێت، ئیدی ریزگرتن لەڕۆژی دامەزراندنی سوپایەک کە ئەفسەرو فەرماندەکانی بۆ گیانی هاونیشتمانی هارو جەلادو لەبەردەم تیرۆرستانیش هەڵاتوو، جگەلە بێڕیزی کردن بەهاونیشتمانی و قوربانی دەستی جەلاد، چ واتایەکی تری هەیە ؟

بەڵگەنامە
حزبی بەعسی عەرەبی سوسیالستی

نوسینگەی سكرتاریەتی رێكخستنی باكور

نوسراوی ژمارە (٥٠٨٣ )

ڕیکەوتی ١٢/٧/١٩٨٧

لاریمان نیە سەری خیانەتكاران بپەڕێننbalga

سكرتێری نوسینگەی باكور تاهیر توفیق العانی لە وەڵامی  نوسراوی (سری والشخصی) ژمارە ( ٣٥٢) لە بەرواری ٨/٧/١٩٨٧ ی فەیلەقی یەكدا دەڵێت: وەڵامی نوسراوتان پەیوەستە بەهەڤاڵی تێكۆشەر عەلی حەسەن مەجید – بەرپرسی رێكخستنی نوسینگەی باكور بەم شێوەیە :

( لاریمان نیە‌ لەوەی خیانەتكاران سەرببرن، بەڵام باشتروایە ڕەوانەیان بكەن بۆ ئاسایش (ئەمن)

بەمەبەستی لێكۆڵینەوە ” لەوانەیە كە زانیاری نوێیان پێبێت”  سودیان لێوەربگیرێت پێش ئیعدامكردنیان.)

واژۆ طاهر توفیق العاني 

سکرتێری کاروباری باکور 

وێنەیەک بو: 

  • پیشەوایەتی رەشیدی سەربازی
  • بەڕیوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری سەربازی . 

 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌