کانونی یەکەم 04, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرەنسا پرۆژە یاسای نکۆڵی لەجینۆسایدی ئەرمەنی خستە ڕۆژەڤەوە
ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرەنسا
پرۆژە یاسای نکۆڵی لەجینۆسایدی ئەرمەنی خستە ڕۆژەڤەوە
ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرنسا بڕیاری دا کە دۆسیەو پرۆژە یاساینکۆڵی لە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەن بگەرێننەوە بەردەم کۆمیتەی دادوەری،ڕۆژی ٢٥/١١/٢٠١٥ لەسەرپێشنیاری ڤالێری بویر ،ئەم دۆسیە خرایەوە بەر گفتوگۆ لەئەنجامدا. بەزۆرینەی ٢٦ دەنگی ئەرێ و ١٢ دەنگی دژ ،دووبارە پرۆژەیاسای نکۆڵی کردن لە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەن خرایەوە بەر باس وە بڕیار درا کە ڕەوانەی کۆمیتەی دادوەری بکرێت.
ئەمپرۆژەیە لەلایەن ڤالێری بوێڕ خرایە ڕوو ناوبراو ووتی کاتی ئەوە هاتوە فەرنسا بە کردوەبیسەلمێنێ کە پارێزەری دیموکراتیە، وە داوای کرد کە تەواوی پەرلەمانتاران دەنگ بدەن بەم پرۆژەیە.
بۆیەکەم جار پرۆژە یاسای نکۆڵی لە جینۆسایدی ئەرمەن لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نەتەوەیی خراوەتە بەردەم پەرلەمانی فەرنسا لە ڕۆژی ٢٢/١٢/٢٠١١ ، هەروەها هەمان پرۆژە دراوە بە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا لەڕۆژی ٢٣/١/٢٠١٢ ، بەلام لەڕۆژی ٢٩/٢/٢٠١٢ دا لەلایەن دادگای دەستوری و ئەنجومەنی بالای دادوەریەوە پەسەند نەکرا و رەت کرایەوە ، هۆکارەکەشی فشاری نیودەولەتی و هەندێ پاساوی تایبەت بە پێشێلکردنی ئازادی تاکەکەس بوو.
تا ئیستا ٢٢ وولات تاوانی کوشتاری ئەرمەنیان بە جینۆساید ناساندوە لەسەرناسەری جیهاندا، پرۆژە یاساکە باس لەوە دەکات هەرکەسێ لەفەرەنسا نکۆڵی و ئینکاری بکات لە جینۆسایدی ئەرمەن ئەوا سزا ئەدری.
ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرەنسا پێکهاتوە لە ( پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران ) ،هۆدەی خوارەوە بریتیە لە پەرلەمانی فەرەنسا یان ئەنجومەنی نیشتمانی ( parliament of france ) و هۆدەی سەرەوە ئەنجومەنی پیران (senate )، ئەنجومەنی نەتەوەیی لە ٥٧٧ نوێنەر پێک دێت کە بە هەڵبژاردنی گشتی و دەنگی ڕاستەخۆ هەلدەبژێردرێن لە ناوچەکاندا، ئەرکی سەرەکیشی بریتیە لە گفتوگۆ و هەموار ودەنگدان لە سەر یاساکانی ولات.
http://asbarez.com/142411/frances-genocide-criminalization-bill-sent-to-justice-commission
د.ناجح گوڵپی
٤/١٢/٢٠١٥
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.