تشرینی دووهەم 29, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئوسكار شیندلر، فریاد رەسی جولەکەکان لە تاوانی هۆڵۆکۆست
ئوسكار شیندلر، فریاد رەسی جولەکەکان لە تاوانی هۆڵۆکۆست
وەرگێرانی لە عەرەبییەوە فەرهاد لەتیف عەبدولقادر
ئوسكار شیندلر لە ٢٨ نیسانی ساڵی ١٩٠٨ لە شاری زفییتاوبمورافیا لە دایك بووە ، لە خێزانێكی كاسۆلیكی لەچینی ناوەند دادەنرێت بەیەكێك لەوكەسایەتیانەی كە لە هۆزی زمان پاراوەكان بە زمانی ئەڵمانی لەهەرێمی سودیت .
خێزانەكەی پلانی بۆ كورە گەنجەكەیان دادەنا، ئۆسكار لە خوێندنگەیەكی ناوەندی ئەلمانی دەیخوێند پسپۆری لە ئەندازیاریدا هەبوو ، بۆ ئەوەی پەیرەوی باوكی بكات بۆ بەرێوەبردنی كارگەو ئامێرەكانی كشتوكالی كەخێزانەكەی هەی بوو . هەندێ لە هاورێكانی شیندلر لە خوێندنگە كە دا مناڵی دراوسێ جولە كە بوون، بەڵام ئەم هیچ پەیوەندیەكی هاورێتی پتەو و بەردەوام لە نیوانیاندا نەبوو.
وەك زۆربەی گەنجانی سویدیت بوو ئەوانەی بە پاراوی زمانی ئەڵمانیان دەزانی . پەیوەندی كرد بە (پارتی سویدیتی ئەلمانی )كە دامەزرێنەكەی كونراد هینلاین بوو ، بۆئەوەی ببێتە ئەندام لەپارتی نازی لە ساڵی ١٩٣٨ دوای چونە ناوەوەی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی سویدیت . دوای ماوەیەكی كەم لەسەرهەڵدانی شەر لە ئەیلولی ساڵی ١٩٣٩ ئۆسكار لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا لە شاری كراكوفی داگیركراو دەركەوت، شارێكی كۆن بوو نزیكەی ٦٠ هەزار جولەكەی تیا دەژیا، بنكە ی بەرێوەبردنی داگیركاری ئەڵمانی كە بەپارێزگاری گشتی ناسرابوو لە شارەكەدا بوو ئە مە بوە هۆی راكیشانی بەڵێندەرە ئەلمانیەكان كە دەیانویست قازانجێكی زۆر بەدەست بهێنن لە سەر ئازارەكانی شارە داگیركراوەكە.
لە سەرەتاوە شنیدلر بەزیرەكی سروشتی ویژدانێكی هەستیارناسرابوو لە ووەختەدا توانی دەست بەسەر كارگەیەكی رووخاودا بگرێت كە كەل وپەلی شكاوی تێدا بوو جولەكەیەك خاوەنی بوو لە ئۆكتوبەری ١٩٣٩ لە ئەنجامی هەندێ نمایشە دەركەوتوەكان كە بێ بەری نەبوو لە فێڵ و تەڵەكە جێ بە جێ كرد ، بە هۆی ئامۆژگاری بازرگانیە زیرەكە كان كە لە ژمێریارێكی ووردبینی جولەكەیەكی پۆلندی وەرگرتبوو كە ناوی ئیساك شتیرن بوو .دەستی كرد بەكۆكردنەوەی ماڵ و سامان دامەزراوەیەكی بازرگانی بچوكی لە گوندی زابلوتشی كە نزیك كراكۆف بوو دامەزران.دەستی كرد بە بەرهەم هێنانی كەل وپەلی چێشتخانە لە سەرحسابی سوپای ئەڵمانی، بەشێوەیەكی فراوان گەشەی كرد، بە پلەیەكی وا پاش سێ مانگ لە ئیش كردن توانی نزیكەی ٢٥٠ كرێكاری پۆڵندی بخاتە گەڕوە لەناویاندا حەوت جولەكە هەبوو، لە كۆتای ساڵی ١٩٤٢ ئەو دامەزراوەیە فراوان بوو رووبەرەكەی گەیشتە ٤٥ هەزارمەتری چوارگۆشە و نزیكەی ٨٠٠ كرێكاری پیاو ژن كاریان لێدەكرد، لەوكرێكارانە ٢٧٠ كەسیان لە جولەكەی گیتوكراكوف بوون كە ئەڵمانیەكان لە دوای چونە شارەكە دایان مەزراندبوون . شیندلر رابواردن و قوماری بەلاوە خۆش بوو ژیانێكی هەڵبژاردبوو كە زۆربەی شەوەكانی لە ئاهەنگە ئابڕوبەرەكان بەسەر دەبرد و بە سەر ئافرەتە شۆخ و شەنگە پۆڵندیەكاندا هەڵیدەدا، بەڵام بەشتێك جیا ئەكرایەوە لە زۆربەی دەوڵەمەندەكانی شەڕی مرۆڤایەتی كەمامەلەی لەگەل كرێكارەكاندا ئەكرد، گرنگی نادا بەبیروباوەری نازی بێحگە لەوەش بوبوە جێگەی قێزەونی و بێزاركەری ئەو رژێمە دڕندەو گەمژەیەی كە نازیەكان پشتیان پێ بەستبوو لەچەوساندنەوەی جولەكەكان لەكەنارخستنیان ، ئینجا توانیان گۆرانكاریەكی سەرەنج راكێش لەبۆچونی ئەو پیاوە هەلپەرستە دا ررووبدا كە تەنها بیرو بۆچون بوو.
دەستی كرد بەگرنگیدان بە حەزە خۆپەرستەكانی كە بریتی بوون لە پڕكردنی گیرفان لەپارە . ووردە ووردە بۆئەوەی شوێنی خۆی بكاتەوە لەپلە ی یەكەمی تەماحەكانی بۆ ڕزگاركردنی ژمارەیەكی زۆری جولەكەكان لەچنگی جەلادە نازیەكان و لەكۆتایی هەموو ئەوهەوڵانە كەدای بۆ گەیشتن بەكرێكارە جولەكەكان بۆ كۆتای جەنگ بەئاشتی، ئامادەبوو هەموو ماڵ وسامانەكەی خۆی سەرف بكات وەژیانی خۆی بخاتە مەترسی یەوە ، گونجاوترین ئامراز لەو كاتەدا كە شیندلر بە كاری هێنا لە هەڵمەتی ڕزگاركردن پلانێك بووبریتی بوو لە كارگەكەی بە اعتباری ئەوەی كە پێشتر كاری بازرگانی ئەركە جەنگیەكان و بەرێوەبردنی پرچەككردنی جەنگی لە پۆلندای داگیركراودا.
ئەو مەلبەندە بوو كە ئامادە نەبوو بۆ بەدەست هێنانی گرێبەستە قازانج كراوەكان كە تەنها لەگەڵ سوپادا بەڵكو ئەومتمانەی بەدەست هێنا لەلای كرێكارە جولەكەكان ئەوانەی كەملكەچی (اس اس) بوون هەرەشەی گواستنەویان لێدەكردن (اس اس) بۆ ئۆشفیتس ، بەڵام توانی لێبوردنیان بۆ دەربكات بەبەڵگەی ئەوەی لای خۆی كاریان پێ دەكات ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ئەركە جەنگیەكان .
شیندلر دوودڵ نەبوولە تەزویركردنی بەڵگەنامەكان وهێنانی مناڵ وژنی ماڵەوە بۆ پاراستنیان، بیانخاتە لیستی میكانیكە لێهاتوەكان وخاوەن خیبرە لە كاركردنی كانزایدا لەپاڵ ئەمەشدا هەوڵی زۆریدا بۆشاردنەوەی ئەوكرێكارانەی كە ئامادەنین توانایەكی دیاری كراویان هەبوو لەكاردا كە تواناكانیان بەشێوەیەكی كاتی وەستابوو. شیندلر توشیگرتن بوو لەلایەنە گیتسابوو چەند جارێك بۆ لێپرسینەوە لە سەر ئەو زیادەرەویانەی كەكردبوی جولەكەكانی لەلا پەسند تر بوو ئەمە نەبوە هۆی وەستاندنی كارەكانی . لە ساڵی ١٩٤٣ هەستا بەبانگكردنی لیژنەی دابەش كردن سەر بەرێكخراوی (جوینت الیهودیە الامریكیە )بە گەشتێكی پڕمەترسی بۆ دابست كەچاوی كەوت بە دوو نوێنەری جولەكەكانی مەجەر باسی كێشەكانی جولەكەی پۆلندای بۆكردن كەتوشیان هاتوە . گفتوگۆ یان لەباری چۆنێتی ڕزگاركردنی جولە كەكان كرد. لە مارسی ساڵی ١٩٤٣ گیتوكراكوف لە قۆناغی پاكتاوكردندا بوو ئەوجولەكانەی كە مابونەوە لەوێ گواسترانەوە بۆسەربازگەی بیلاشۆف بۆ بێگاری و كاری زۆرە مڵی كە نزیك بوو لە كراكوف، شیندلر توانی قەناعەت بە فەرماندەی سەربازگەكە ( كاپتن ئامنگود) بكات كە بە دڕەندەی ناسرا بوو كە تەواو ئاڵودەی ئارەق خواردنەوە بوو، كە رێگا بە دامەزراندنی سەربازگەیەكی تایبەت بەجولەكەكان بدات لەشوێنی كارگەكەی لەگوندی زابلوتشی، توانی پارێزگاری لەجولەكەكان بكات لەو بارودۆخە نالەبارەدا توانی بڕی خواردنیان بۆ زیادبكات ك پێشتر بۆمانەوەی ژیانیا بەشی نەدەكرد، تەنانەت بەپارەی خۆی لەبازاری رەش خوادنی بۆ دەكڕین. ئۆردوگایەكی ئاشكراكرد كە گارگەیەكی تێدا بوو ناوچەیەكی قەدەغەكراو بوو لەپاسەوانەكانی (اس اس) كەسەرپەرشتی سەربازگەیەكی لاوەكیان دەكرد كەشیندلر دای مەزراندبوو . لە كۆتای ساڵەكانی ١٩٤٤ بریاردرا بەچۆلكردنی سەربازگەی بلاتشوف سەربازگە لاوەكیەكە بەهۆی هاتنە ناوەوەی هێزەكانی ڕوسیا، دەستیان كرد بەناردنی زۆربەی بەندكراوەكانی سەربازگەكە. كە ژمارەیان زیاتر لە (٢٠) هەزار كەس كەئافرەت وپیاومناڵ بوون بردیانن بۆسەربازگەی لەناوبردن، لەكاتی گەیشتنی فەرمانی چۆڵ كردنی سەربازگەكان شیندلر توانی سەردانی دائیرەی سەركردایەتی باڵای سەربازی بكات ، مۆڵەتی وەرگرت بۆبەردەوام بوون لە بەرهەمهێنان لەكارگەكەی ئەو كارگەیەی كە خۆی وخێزانەكەی لەبرنلیتس كەشوێنی لەدایك بوونیان بوو دایان مەزراند بوو لە هەرێمی سودیت ، رێگایان پێدرا بەگواستنەوەی كرێكارەكان بۆ زابلوتشی كە ناوەكانیان گەورە كرابوو لەسەربازگەی بلاشوف كەشوێنەكە بریتی بوو لەگارگە نۆێ یەكە لەجیاتی ئەوەی بیێن بۆبرۆنلیتس ئاراستەكران بۆسەربازگەی گروسروزن واوشفین ژمارەیان ٨٠٠ پیاو ٧٠٠ یان جولەكەبوون وە ٣٠٠ ژن ناوەكانیان لیست بە لیست لای شندلر بەدوا یەكدا . كاتێ شیندلر بەمەی زانی توانی دەست بكات بە ڕزگاركردنی پیاوەكان لەسەربازگەی گروسزن ، سكرتێری تایبەتی خۆی كەئەڵمانی ناردی بۆاوشفتیس بۆگفتوگۆ دەربارەی بەردانی ژنەكان لە كۆتایدا توانی ژنەكان ئازاد بكاتو ئەو بەڵێنەی كەدابوی كە٧ ماركی ئەڵمانی بات بەگییستابوو بۆ رۆژێك بەرامبەربەردانی هەر ژنێك. وا زانراوە ئەمە یەكەم حاڵەتە لەمێژووی سەربازگە لە ناوبەرەكان ئەوەی كە لەپێشتر باسكرا رێدرا بەكۆمەڵی خەڵك بەزندوێتی سەربازگە كە بە جێبهڵن لەكاتێكدا ژوورەكانی گازی خنكاندن كەوتبوونە كار . لە نێوان ئەو كارە مرۆڤانەیە كە شیندلر و ژنەكەی پێیهەستابوون ڕزگاركردنی ١٢٠ بەندكراوی جولەكەكان بوو لەسەربازگەی گولیشوف، یەكێ بوو لەسەربازگەكانی كامپی ئاوشفتیس كەكۆمەڵێ پیاو لەكانە بەردەكان كاریان دەكرد سەر بەكارگەكە بوون كە بەناوی ( كارگەی خۆڵ و بەردی ئەڵمانی ) لە ژێر چاودێری (اس اس) كاریان دەكرد لەگەڵ نزیك بونەوەی شەری ڕوسیا لە شوێنی كارگەكان لەینابیری كانونی دووەم ساڵی ١٩٤٥ سەربازگەكەیان چۆڵكرد دەیان گواستنەوە بەفارگۆنی عەرەبانەی شەمەندەفەر كە هی گواستنەوەی ئاژەڵ بوو، بێ نان و بێ ئاو ، ئەمەش گەشتێكی پڕهیلاكی بوو لە چلەی زستاندا حەوت رۆژی خایاند، پاسەوانەكانی ئێس ئێس ئەو شەمەندەفەرەیان دەوستان كە پڕ بوو لە مرۆڤ لە برونلیتس ، وا ڕێكەوت امیلی شیندلر لەوشوێنەدا بوو، بەپیاهەڵدانی سەركردەی سەربازگەكانی ئیس ئیس كارەكەی سەری گرت توانی ئەوشەمندەفەرە بگێرێتەوە بۆ ئەوشوێنەی كە لێوەی هاتبوو، بەڵام شیندلر خۆی بەهەڵە داوان ڕۆی بۆسەربازگەكە بۆ پەیداكردنی بڕێك خواردن، وەخت بوو سەركەوتونەبێت لە رازی كردنی سەركردەكە كە زۆر پێویستی بەوكرێكارانەی ناو شەمەندەفەرەكە هەیە، كاتێ دەرگای شەمەندەفەرەكەی كردەوە سەیری كرد لەناویدا ١٣ كەس ڕەق بونەتەوە لەسەرمان پاشان شیندلر رووی كردە فەرماندەی سەربازگەكە كە خەریك بوو لە یەكێ لە فڕنی كاركەگە ئەولاشانە بسوتێنی كەئەمەش نەریتێكی باوی نازی بوو. بەڵام لاشەكانیان هێنا لەناو پارچە زەویەك وەك نەریتی جولەكە خۆیان ناشتیانن كە بەپارە ئەرزەكەیان كڕی نزیك گۆرستانی كاسۆلیكەكان . بەڵام ١٠٧ كەسی تر كەمابوون لاواز لەبرساوتەزیو لەسەرمان پێویستیان بە چارەسەری پزیشكی وخواردن هەبوو بۆئەوەی بە زیندوی بمێنەوە . شیندلرو ژنەكەی ئەمانەیان ڕزگاركردن ونەیانخستنەوە سەركار، لە ڕۆژەكانی كۆتایی شەردا لەكاتی هاتنە ناوەوەی هێزەكانی ڕووسیا بۆ مۆرافیا شیندلر توانی خۆی بدزێتەوە بروات بۆ ئەڵمانیا لە ناوچەیەك كە هێزەكانی هاوپەیمان دەستیان بەسەردا گرتبوو . شیندلر یەكێ بوو لە كەسە دەوڵەمەندەكانی جەنگ ئێستا بۆتە كەسێكی نادیار . لەساڵەكانی دواتر كۆمەڵەی خێرخوازی جولەكە وە كۆمەلەی ڕزگاربوانی هولوكوست هاوكارییەكی بچوكی شیندلریان كرد ناردیان بۆ ئەمریكای جنوبی دواتر دەركەوت كە سەركەوتو نەبو شیندلر هەستا بە سەردانی كردنی وولاتی ئیسرائیل ، لە ساڵی ١٩٦١ ئە مە بەیەكەم سەردانی دادەنرێت لەو حەڤدەیەمین سەردانەی تری بۆ ئیسرائیل . لە لایەن ئەو ٢٢٠ كەسەی كەشیندلر ڕزگاری كردبوون پێشوازیەكی گەورەیان لێكرد، زۆربەی كاتەكانی لە وەودوای لە نێوان ئەڵمانیاو ئیسرائیل بەسەربرد ، لە دوای مردنی لە شاری هێلدسهامی ئەڵمانی لە تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٧٤ ڕزگاربوانی هوڵوكوست تەرمەكەیان هێنا بۆ ئیسرائیل بۆ گۆرستانی پرۆستاتەكانی ئۆرشەلیم لە قودس . لە ١٨/٧/١٩٦٧ دەزگای یاد فاشم دانی بەوەدانش كە ئوسكار شیندلر یەكێكە لە پشتیوانانی گەلی جولەكە، لە ٢٤/٦/١٩٩٣ جارێكی تر دامەزراوەكە تاكیدی لە بڕیارەكەی كردەوە ، هەمان بڕیار بۆخێزانەكەشی دەرچوو كەخاتوو ئمیلی شیندلر بوو .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.