تشرینی دووهەم 26, 2015 Omer كیمیاباران, هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بریندارێکی تری چەکی کیمیایی کۆچی دوایی کرد
بریندارێکی چەکی کیمیایی کۆچی دوایی کرد
کاروان عەبدوڵا توفیق، یه‌كێك له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، هەروەها یەکێک بوو لەبریندارانی چەکی کیمیایی کە بەخەستی بەرگازی کیمیایی کەوتبوو، ساڵی ٢٠٠٦ یەکێک بوو لە شایەتحاڵەکانی دۆسێی ئەنفال له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق
كاروان عه‌بدوڵا تۆفیق، لە خەباتی پێشمەرگایەتیداو بەهۆی شارەزاییەوە لە ئامێرە بێتەلەکانی پەیوەندی کردنەوە بە (كاروانی جیهاز) ناسرابوو، دوای ٢٨ ساڵ بەڕێکردنی ژیانی پڕ لەئازاری برینی گازی کیمیایی ئه‌مڕۆ٢٦/١١/٢٠١٥ له وڵاتی هۆڵه‌ندا كۆچی دوایی كرد.
لەبارەی تێکۆشانیەوە (KNNC) نوسیوێتی له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندی رێكخستنه‌كانەوه كردووه له شاری سلێمانی، و له‌ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه وچووەتە شاخ و به‌هۆی شاره‌زایی له ئامێره بێسیمه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنەوە، ده‌بێته كارپێكه‌ری به‌شێك له‌و جیهازانه‌ی شۆڕش.
هەر بەهۆی هەستیاری کارەکەشیەوە چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حزبی به‌عسه‌وه به‌ئامانجگیراوه‌و هەوڵی کوشتنی دراوە.
له رێکەوتی ٢٤/٣//١٩٨٨ گوندی شاناخسێ کە هێزەکانی یەکێتی دوای گیرانی سەرکردایەتیەکەیان پاشەکشەیان بۆ کردبوو، کەوتە بەرپەلاماری فرۆکەکانی سوپای عێراق وبە چڕی بۆمبارانی ژەهراوی کرا، بەهۆیەوە نزیکە ٢٥ پێشمەرگە بریندار بوون وچەند پێشمەرگەیەکیش شەهید بوون كاروان توفیق یەکێک بوو لەوانەی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا به‌سه‌ختی برینداربوون. دواتر به‌رینداریی رەوانەی خەستەخانەکانی وڵاتی ئێران کران، دوای ئەوەی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆکراپاشان لەرێگەی وڵاتی سوریاوە به‌ره‌و وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌رێخراولەو ساتەوەختەوە هەتا رۆژی کۆچی دوایی به‌رده‌وام له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌وگازەدا ناڵاندوویەتی.
وێنەکە لە (KNNC) وەرگیراوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.