تشرینی دووهەم 22, 2015 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چیرۆکی وێنە منداڵە ئەنفالکراوەکانی گوندی وارانی .
چیرۆکی وێنە، منداڵە ئەنفالکراوەکانی گوندی وارانی .
ئامادە كردنی گۆڤاری ئەنفالستان .
لەگەشتێكیدا گۆڤاری ئەنفالستاندا سەردانی گوندی وارانی خوارومانكرد، لەوێ چاومان بەمامۆستایەک کەوت بەناوی (قادر) لەکاتێکدا سەرقاڵی گفتوگۆ بووین وێنەیەكیان بۆ هێناین كە کۆمەڵێک منداڵی لە خۆگرتبوو وێنەکە ساڵی 1986 گیراوە، لەبارەی ئەو وێنەیەوە مامۆستا قادر سوێندی بۆ میوانەکانی خوارد كە چەندین دەزگاو رێكخراو داوایانکردووە پێم نەداون، بەڵام پێشكەش بەخۆشەویستی و كاری خۆبەخشانەی ئێوەو گۆڤاری ئەنفالستانی دەکەم.
ئەو مناڵانەی كە لە وێنەكەدا دیارن. زۆربەیان ئەنفالكراون، ئەفسوس بەهۆی بچوكی تەمەنیانەوە. ناناسرێنەوە، وەك دیارە منداڵەكان خۆیان گۆریوە ئەو رۆژە خەڵكی گوند بە گەورە و بچوكەوە خۆیان بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری (عەدنان محەمەدو هاوسەرەكەی) ئامادەکردووەو خۆیان جلی جوانیان پۆشیوە.
بەداخەوە دوای دوو ساڵ لە گرتنی ئەو وێنەیەو ئاهەنگی هاوسەرگیری عەدنان و هاوسەرەکەی هەم ئەو منداڵانەی كە لە وێنەكەدا دیارن هەم خێزانو مناڵەكەی كاك عەدنانیش بەرشاڵاوی ئەنفال كەوتن و ئیتر رۆیشتن وجارێکی تر نەبینرانەوە .
منداڵەکانی ناو وێنەکە:
لەلای چەپ وەستاوەكان: هیوا عەزیز، وەزیرە، بوشرا، ساڵح لە ژیاندا ماون، چیمەن محەمەد و كوێستان موحسین و رێزان كەریم ڕێژاو ساڵح ئەنفالكراون .
دانیشتوەكان لەلای راستەوە: توران حەسەن ،مهاباد فازیل محەمەد ئەنفالكراون . ئەوی تر نەناسراوە، زارا ساڵح فازیل ئەنفالكراوە .سێ كچەكەی تریش نەناسراون بەڵام ئەوان ئەنفالكراون . لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە بەرێز جەمال وارانی لە کۆمێنتێکدا نوسیوێتی ( کوێستان و لەمیعە) خوشکی منن، دیارە یەکێک لەو کچانەی نەناسراوەتەوە لەمیعەیە.
تیمەکەی ئەنفالستان بۆ گوندی وارانی بریتی بوون لە :
سمکۆ سابیر ، عومەر عەبدولكەریمو مامۆستا جومعەكەریم محەمەد
ئەم بابەتە لە ئەنفالستان ژمارە ١١ و ١٢ دا بڵاوکراوەتەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.