• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

یاسا گێلەکان ناپارێزێ لە پەراوێزی هەواڵی ئازادکردنی سوڵتان هاشمدا .

تشرینی دووهەم 08, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یاسا گێلەکان ناپارێزێ لە پەراوێزی هەواڵی ئازادکردنی سوڵتان هاشمدا .


 یاسا گێلەکان ناپارێزێ

لە پەراوێزی هەواڵی ئازادکردنی سوڵتان هاشمدا .

عومەر محەمەد

omer muhamadقسەیەک هەیە دەڵێت : یاسا گێلێەکان ناپارێزی (القانون لایحمي المغفلین). بەڵام دیارە لە عێراق ئەمە پێچەوانەیە ! گێلەکان هەم دەبن بە سوپا سالارو هەم پەرلەمانتارو دەسەڵاتدار! تاوانیش دەکەن و دەشیان پاریزن! سوڵتان هاشم کە یەکەم بەیانی کۆتایی ئەنفالی بە سەدام ڕاگەیاندو بە هۆیەوە چەندین )نوط شجاعە(ی وەرگرتووەو دادگا بەپشت بەستن بە بەڵگەو شایەتحاڵ سزای داوە،لە بەردەم دادگاش گوتی (من بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالم کردووە) کەچی تازە پەرلەمانتارێکی پارتی زانیوێتی: سوڵتان هاشم لە ئەنفالدا بێتاوانە !

هەشت ساڵ بەرلە ئێستا،لە شەست ویەکەمین دانیشتنیدا بۆدۆسێی تاوانی ئەنفال، دادگای باڵای تاوانەکان لە ڕۆژی (٢٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٧)دا تاوانی ئەنفالی بە جینۆساید یەکلایی کردەوەو سزای تاوانبارانی دیاریکرد،یەکێک لەوانە (سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلتائی) بوو،تاوانبار لێپرسراوی یەکەمی ئۆپەراسیونەکانی ئەنفال بوو، پلەی سەربازیی ئەوسای لیوا رکن و فەرماندەی فەیلەقی یەکی سوپای عێراق بوو، لە کۆی دانیشتنەکانی دادگا سوڵتان هاشم، پارێزەری بۆ دابینکرابوو، بەڵام نەیتوانی بێتاوانی خۆی بسەلمێنێ، بۆیە دادگا وەک تاوانباری تاوانی ئەنفال چوار سزای لەسێدارەدان و چەندین سزای جۆراوجۆری بۆ دەرکردو لەو ساتەوە هەتا ئێستا لە زینداندایەو بریاری لە سێدارەدانی جێبەجێنەکراوە، ئەفسوس بەبێ حسابکردن بۆ کورد وەک لایەنی جینۆسایدکراو بەبێ رێزگرتن لەیاساو بریارەکانی دادگا ئێستا قسە لە (ئازاد)کردنی دەکرێت ! ئەو سزایانەی دادگا بە پشت بەستن بەبەڵگەو شایەتحاڵەکان لە میانەی شەست ویەک دانیشتنی خۆیدا بریاری لەبارەی ئەن تاوانبارەوە داوە ئەم سزایانەی خوارەوەن :

چوار بریاری سزای لە سێدارەدانی بۆدەرکراوە، دوو بریاری سزای (سجن المٶبد)،بەندکردنی هەتاهەتایی و بریارێکی تر ١٥ ساڵ زیندانی و سزایەکی تر کە بریتیە لە ١٠ ساڵ زیندانیکردن، دووجاریش بریاری سزادانی بۆدەرکردوە کە هەریەکەیان سزای ٧ ساڵ زیندانین.

ئەگەر بێت و وەها تاوانبارێک بە پاساوی ئاشتەوایی نیشتمانیەوە (مصالحة الوطنیة) ئازاد بکرێت، ئەوا عێراق دوجار دەبێتە دەوڵەتی ئابروشکاو،جارێک بە جینۆسایدکردن وجارێکی تر بە ئازادکردنی جەلادەکانی و بێڕێزی کردن بە قوربانیەکان، ئێستاش کە ئەیاد عەلاوی و سوننەکان داوای ئازادکردنی دەکەن بە پاساوی ئەوەی گوایە بە ئازاد بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراوی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن ! ئەوە راستنیە چونکە ئازادکردنی تاوانبارێکی جینۆساید لەگەڵ ئاشتەوایی نیشتمانی وێک نایەتەوە،ئەگەر بیانەوێ پاساوی بۆ داتاشن ناتوانن سەرکەوتووبن بەڵام دەتوانن یاسای بۆ عەیبدار بکەن، چونکە ناتوانن کەلێنێکی یاسایی بۆبدۆزنەوە، ئاخر لەکام بریاری خۆش دەبن ؟ لەچەند سزایان خۆش دەبن ؟ سزادراوی جینۆساید لێخۆشبوونی کوا؟ بەکام یاساو بەکام لۆژیک ؟ هەرکەسێکیش کە پێیوایە (سوڵتان هاشم) بێتاوانە نەک هەر کۆڵەوارە لە زانیاریدا بەڵکو بێوژدان و دڵرەقیشە،دەرهەق مافی مرۆڤ بەتایبەتیش بەرانبەر کەسوکاری ئەو هەموو مرۆڤەی بەبێ تاوان بەفەرمانی سوڵتان هاشم گیراون و کوژراون . ئەوانە لەهەر پلەو پۆستێکدابن مافی ئەوەیان نیە ببنە پاریزەری تاوانبارێک کە نەک داگایەکی ئاسایی جینائی، بەڵکو دادگای تایبەتمەند دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بە مادەی جیاواز سزای لەبارەوە داوە، بەتایبەتیش بەمادەکانی (١١ و١٢و ١٣)ی تاوانی جەنگ وتاوانی دژی مرۆڤایەتی وتاوانی کۆمەڵکوژی بۆ سزادانیشی پشتی بە بەڵگەنامەکان بەستووە، ئیدی نازانین کاتی دادگایی کردنی ئەم سوپاسالارە خوێنڕێژە ئەم وتەبێژو پارێزەرانەی ئێستای لەکوێ بوون !؟ ئەرێ بەراست دادگای باڵای تاوانەکان کاری نایاسایی کردووە یان جاهیلەکانی سەردەم دەیانەوێ هەیبەت بۆ دادگا نەهێڵنەوە ؟

سوڵتان هاشمی تاوانبار،لە یەکێک لە دانیشتنەکانی دادگادا بۆ خۆی گوتی: ( من بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالم کردووە، بەڵام ئەوسا ئێمە نەمان دەزانی یاسایەک هەیە وەک ئەوەی ئێستا کە ئێمەی پێدادگایی دەکەن، ئەگەر بمانزانیبایە رەنگە شتێکی ترمان بکردایە، وتیشی  راستە من سەرکردایەتی پرۆسەکانی ئەنفالم کردووە، بەڵام من فەرمانی سەرکردایەتیم جێبەجێ کردووە.). ئەوەی سوڵتان هاشم ئەحمەد دەیڵێت قسەیەکی گێلانەیە، سەبارەت جەنگ و مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتی و پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە جەنگدا، بەڵام ئایا یاسا گێلەکان دەپارێزێ ؟ ئیدی ئەم خۆلە گێلیدانەی دەسەڵاتدارانی عێراق و لە هەمووشی خراپتر پەرلەمانتارێکی کورد لە سۆنگەی چییە ؟ بە هیوام جەهلی پەرلەمانتارێک بێت و ئەم لێدوانەی سەرەتای ڕێککەوتنێکی سیاسی نەبێت لەگەڵ لایەنە سوننەکان، ئەگەر وابێت لایەنێکی کوردی بەو ئەندازەیە خۆی و ئەنفالکراوەکانی وشەهیدەکان و کەسوکاریان ومیللەتەکەی بەکەم بزانێ،لە پێناوی دەستکەوتی حزبیدا سوکایەتی بە خوێنی سەدان هەزار هاونیشتیمانی کورد بکات، بێن و رەزامەندی ئازادکردنی جەلادێک بن، ئەمرۆبێت یان سبەی بەعسیەکانیش دەهێننەوە ناوکایەی سیاسی عێراق و خەڵک چارەنوسی لە سەروەختی بەعسییەکان خراپتر دەبێت، بەم کارەیان مێژوو لێیان خۆش نابێت سەرئەنجام دەسەلاتەکانشیان بەهەمان دەردی بەعس دەچێتەوە، بەڵام داوی چی ؟ بێگومان دوای رژانی خوێنێکی زۆر. ئیدی لەوەها حاڵێکدا ئاشتەوایی نیشتمانی چ بەهایەکی دەبێت کە جەلاد بخرێتە سەروی بریاری دادگای نیشتمانیەوە !؟

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌