تشرینی دووهەم 04, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئاشتەوایی نیشتمانی نابێت لەسەر مافی قوربانی بێت .
ئاشەوایی نیشتمانی نابێت لەسەر مافی قوربانی بێت .
عومەر محەمەد
بەپێی هەواڵێک کە یەكێك لە سەركردەكانی عیراق، بە ماڵپەری خەندانی راگەیاندووە: “سوڵتان هاشم، کە بە تاوانی ئەنجامدانی جینۆسایدو ئەنفال کە چەند ساڵێکە دادگا حوكمی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردوە، هەفتەی داهاتوو ئازاد دەكرێت”. سەرچاوەكە جەختیكردووەتەوە، ئازادکردنەکەی بەهۆی رێككەوتنی سیاسییەوەیەو لە چوارچێوەی ئاشتەوایی نیشتمانیی بۆ ئازادكردنی ئەوتاوانبارە كراوە.!
لە راستیدا ئازادکردنی سوڵتان هاشم، تەنها دەرهێنانی کەسایەتیەک نیە لە زیندان، بەڵکو ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ ئایندەیەکی لێڵ و مەترسیدار، بە دیوێکی تریشدا سەرنەکەوتنی عێراقە لە ئەزموونی حکومرانیدا، عێراقی دوای بەعس کە بەعێراقی نوێ ناوزەد دەکرا! ئیدی عێراقێکی کۆنەپەرستتر دەردەکەوێ لەوەی هەتا ئێستا وەک دیموکراسی خۆی نمایش کردووە، عیراقێک کە نەک هەر رێزی ئینسان و قوربانیانی جینۆساید تیایدا ناگیرێت بەڵکو هەیبەتی دادگاکان دەشکێنێ و دادوەرەکانیش دەکاتە کۆیلەی دەسەڵاتە کۆنەپەرستەکەی .
سوڵتان هاشم، تاوانباری جەنگ وتاوانباری تاوانی دژی مرۆژایەتی و تاوانباری کۆمەڵکوژییە، ئەم جۆرە تاوانبارانە هیچ (حصانە) پارێز بەندییەک نایانگرێتەوە، ناوبراو لە سەروەختی تاوانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەو پرۆسەکانی ئەنفالدا فەرماندەی فەیلەقی یەکی سوپای عێراق بووە، بەفەرمانی راستەو خۆی ئەو چەکی کیمایی لەدژی پێشمەرگەو لەوە خراپتریش لەدژی خەڵکی مەدەنی بەکارهێنراوە، بەهۆیەوە بەسەدان کەس بەگازی کیمیایی خنکاون وبە سەدان هەزار کەسی گوندنشینەکانیش بەچۆکدا هاتوون وخۆیان رادەستی سوپا کردووەو بەزەبری هێزو کۆکراونەتەوەو رەوانەی بنکەکانی کۆکردنەوە کراون و دوای پۆلێنکردن وجیاکردنەوەیان بەرەو چاڵەکانی مەرگ براون و بەکۆمەڵکوژراون وژێرخۆڵدراون . پاشئەوەی دەرفەتی دادگایی کردنیان رەخساوە کەمینەیەک لە تۆمەتبارانی تاوانەکان دادگایی کراون و تاوانەکانیان وەک ئەنجامدەری جینۆساید بەسەردا ساغکراوەتەوەو لە سۆنگەیانەوە سزادراون، ئیدی حکومەتی عێراق کە میراتگری حکومەتی پێشووە، لە ئێستا بەهەر پاساوێک رێز لەبریاری دادگای نیشتمانی خۆی نەگرێ و بەناوی ئاشتەوایی نیشتمانیەوە تاوانبارانی جینۆساید ئازاد بکات، بەدڵناییەوە عێراق بەرەو ئاشتەوایی نابات بە پێجەوانەوە ئامانج لەم هەنگاوە نەک ئاشتەوایی نیشتمانی نییە بەڵکو وێرانکردنی نیشتمان وئەتک کردنی یاساو سەندنەوەی ئومیدی ژیانە لەهاونیشتمانی .
ئاشتەوایی نیشتمانی بەسەروەری یاساو گەرانەوەی ماف وشکۆی قوربانی دەبێت نەک لەسەرحسابی خوێن و مافی قوربانی .
ئەگەر لە ئازادکردنی سولتان هاشمدا ئامانج ئاشتەوایی نیشتمانی بوایە یەکەم هەنگاو دەبوو قایلکردنی کوردو گرنتی دوبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانانەو قەرەبووکردنەوەی بێت، کە پیشتر لەلایەن دەوڵەتەوە دەرهەقی کراون، بەڵام وەک سەرچاوەکە وتوویەتی ئەم رێککەوتنە سیاسیە بەئاگاداری و بگرە بەفشاری ئەمریکیەکان بووە، ئەگەر وابێت چارەنوسێکی رەش چاوەروانی کورد دەکات، بەتایبەتی ئەگەر رێککەوتنەکە بەئامادەبوونی لایەنێکی کوردی بێت لەگەڵ سونەکان وحکومەتی عێراق. ئەوە دەستبەرداربوونی هەموو مافێکی کوردە کە لەسۆنگەی جینۆسایدەوە دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق . ئەمەش تراژیدیای تربۆ عێراقیەکان بەگشتی وکوردەکان بەتایبەتی بەدوای خۆیدا دێنێ نەک ئارامی ئایندە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.