• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

عوسمان حەمە ساڵح : لەنوگرەسەلمان بەزۆری منداڵەكان دەمردن چونكە بەرگەی برسێتی وتونێتیان نەدەگرت.

تشرینی یەکەم 07, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عوسمان حەمە ساڵح : لەنوگرەسەلمان بەزۆری منداڵەكان دەمردن چونكە بەرگەی برسێتی وتونێتیان نەدەگرت.


لەنوگرەسەلمان بەزۆری منداڵەكان دەمردن چونكە بەرگەی برسێتی وتونێتیان نەدەگرت.

ئامادەکردنی : هێمن عەبدولا

osman -goptapataعوسمان حمە صالح دانیشتوای گوندی گۆپتەپەیە لەكیمیاباران وئەنفالی گۆپتەپەدازیاتر لە70كەسی بۆتەقوربانی تەنهالەخێزانەكەی خۆی 9نەفەری ئەنفالكراو(3)كوڕو(5)كچ وخێزاتەكەی پاشائەوەی لەسەردانێكماندا وەك گۆڤاری ئەنفالستان بەپێویستمان زانی كە بەسەرهاتی ئەم پیاوە تاقانەیەی دوای ئەنفالتان بۆبگێرینەوە تائەوەی داستان وبەسەرهاتەكەی بچێتەمیژووەوەئەوەندە بەس بوو كەوتمان خۆت بناسێنەو باسی ئەوتاوانەگەورەیەمان بۆبكە كەدەرهەق بەخەڵكی گۆپتەپە كرابەداخەوە بەهۆی بەناوساڵداچونی تەمەنی مام عوسمان لەسەرەتای قسەكانیدا ئەوەی وت”كەهەندێك لەشتەكانم بیرچۆتەوەوكەمێكیش گوێم گران بووە بەڵام. ئاهێكی هەڵكێشاووتی “ئیوارەی، 3\5\1988 وابزنم 17ڕمەزان بووچاوەڕوانی ئەوەبووین كەخۆر وردەوردەئاوابێت وڕۆژوەكانمان بشكێنین لەناكاودەنگی چەندتەیارەیەك هات وچەند جاریك بەسەر ئاواییەكەدا سوڕاییەوە و لەچەند شوێنێكەوە دەنگێكی گەورە هات سەرەتا نەمادەزانی كە كیمیایە ئێمەماڵمان لەچەمەكەبوو لەوی خەریكی زرعات بووین پاشان هەواڵمان بۆهات كەوتیان كیمیا لەگۆپتەپەو عەسكەری داوە خەڵكیكی زۆری كوشتووە لەوكاتەدا كەزانیمان كیمیایە كەس ئاگای لەكەس نەما چونكە لەچەند لایەكەوە تەیارە كان كیمیابارانی ئاواییان دەكرد.ئیمە كە نزیكەی (70) كەس دەبووین بەرە و چیاكانی خاڵخاڵان كەوتینەڕی حەسۆی برازام سەرتیپ بوو .ئیمە بە هۆی ئەوەی كەنزیك لەزییەكەبووین توانیمان رزگارمان بی .چونكە دەیانگوت ئەوەی كەكیمیاكەی بەركەوتووە بەرەو سەرچاوەكانی ئاو وەك زێی وكانی وچەمەكان ڕیان دەكرد ئەگەر لەئاوای بووینایە ئیمەش دەمردین (كیمیایی دەی كوشتین ) دوای ئەوەی رزگارمان بوو چووینە چەمیك بەناوی (بابە ڕوشە) ئەم چەمە دەكەوێتە سنووری گوندی جەلەمۆردەوە خەڵكی زۆری لیی كۆ كرابووەوە كە گوندەكانی سنوری ناحیەی ئاغجلەروەك (چەلەمۆرد ،گۆپتەپە ،گەلناغاج ،سەرجنار ،توتوقەڵ،كانی هەنجیر …) لەوێی بوون.
پاش چەند رۆژیك لەوی ماینەوەو پێدەچوو ئیخباری كرابین، بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین دەورمان گیراو تەقەیەكی زۆرمان لیكرا چەند كەسیك لەكاتی ئەوەی دەیانویست ڕابكەن و خۆیان ڕزگاربكەن كوژران، لەدوای ئەوە هەموو خەڵكەكەیان كۆكردەوەو دەوریان گرتین و ئەوەی پێمان بوو لێیان سەندین . كردییانینەناو زیلە عەسكەریەكانەوە. بردیانین بۆ( تەقتەق) ئەو شوێنەی ئێمەی لیبوین پێیان دەگوت تەعاونییەكەی تەقتەق، خەڵكی زۆری لێبوو كەلەسەرجەم ناوچەكانی دەوروبەرەوە گوندەكانی( گۆپتەپە ، سەرچنار گردخەبەر ، گەلناغاچ ، چوخلیچە )گوندەكانی دەشتی كۆیەش لەوێ‌ بوون هەموومانیان ناو نوسكرد هەروەك ئەوەی هەوییەمان بۆ دەربكەن
پیروو گەنجەكانیان لەیەك جیاكردەوە دوای ئەوە نزیك نویژی عیشا كردیانینە ناو زیلەكان و بەرەو تۆپزاوایان بردین لەوی ئێمەیان كردە قاعەكانەوە وگەنجەكانیش بەجیا تا نزیك
بەیانی لەوێ‌ بووین دوای ئەوە بردیانین بۆ (نوگرەسەلمان) وە گەنجەكانیان برد بۆشوێنیك نازانم بۆكوێیان بردن پێم وابێ بە غداد یان سەماووەبوو.
كەگەیشتینە نوگرەسەلمان ئەوی پڕبوو لە زریكەی منداڵان .هاواری دایك بۆمنداڵەكەی كەلە برسان و لە ترسان توانایان لێبڕا بوو لەوێ‌ خەڵكی ناو چەكەی خۆمانی زۆر لێ بوو خۆاردنمان لەسەرەتادا زۆرباش بوو تامانگی ڕەمەزان تەواوبوو ژیانمان زۆر خراپ نەبووبەڵام،دواتر لە(24) سەعات دا تەنیا (پەرداخێك ئاوی گەرم وشۆرلەگەڵ سەموو نێكی رەق ) بوو
لەوی ڕۆژانە (6_7) كەس دەمردن بەشێكی زۆر لەمنداڵەكان بەرگەی برسێتی وتونێتیان نەدەگرتولەبرسان دەمردن من خۆم منداڵێكی گۆپتەپەیم بینی بەردەوام داوای ئاوی ساردی دەكردو بەڵام ئاوهەرنەبوتابیخۆینەوە بەداخەوە منداڵەكە لەباوەشی نەنكی داگیانی سپاردوو مرد .هەرلەوێ‌ ناشتمان .بەلام چ جۆرەناشتنێك شوینەكەمان لم بوو
ئەژنۆیەك لمەكەمان لادەدا و مردوەكانمان دەناشت لەوێ‌ سەگێكی رەشی لێبوو ناسرابوو بە(سەگەكە رەشەكەی نوگرەسەلمان) ئەو سەگە نە علەتیە تەرمەكانی هەڵدەدایەوە
پاش (6) مانگیك لە بەسەربردنی ئەو ژیانە تاڵە دەنگۆیەك هەبوو كە ڕزگاردەكرێن رۆژیك چەماعەتیك ئەمن هاتن وبەسەر قاعە كاندا دەگەڕان دەیان پرسی كێ‌ نەخۆشە هەموو مان لە ترسان دەمان وت “نە خۆش نین لەبەرئەوەی كەدەنگێك هەبوو دەیانوت ئەوەی نەخۆشبی دەی خەنە ناو دەریاوەتاوەكو ماسی بیخوات ،ئەوەی نەخۆشیش بوایە لەترسان چاك دەبووەوە لەدوای ئەوە عەسكەرەكان هاتن وتیان هەندێك لە دەست گیركراوە كانمان بردوەتەوەبۆ سلێمانی دوای ئەوە كەمێ‌ ترسمان ڕەویەوەو هیوایەكمان بۆ گەڕایەوە پاش ئەوەی چەند وەجبەیەكیان برد ئێمەش خۆمان ناونوسكردبۆئەوەی ڕزگاربین لەم ژیانە تاڵ ومەرگەساتەی كەهەر ڕۆژیكی مردنێك بوو دوای ئەوە نۆرەی ئێمەش هاتوو گەڕاینەوە بۆ سلیمانی لەوی ئازادیان كردین.
هەركەسەو بۆناوچەكانی خۆمان .بەڵام نەهامەتیەكان دوای ئازادكردنما دەستی پێكرد ئەوكاتەی كەگەڕاینەوە كەس بەكەس نەبوو هەركەسەو لەهەوڵی رزگاركردنی گیانی خۆیدابوو بەڵام ،كەهاتینەوە ئەوكاتە پرسیاری منداڵەكانم كرد وتیان كەسیان نەگەڕاونەتەوەئەوكاتەهەستم بەتەنهاییەكی زۆركردچونكەمن هەموومنداڵەكانم لەگەڵدابوو بیرم لەوە دەكردەوە چۆن ئەتوانم بێ‌ خیزان ومنداڵەكانم جارێكی تر بگەڕێمەوە بۆگۆپتەپەو سەرلەنوێ‌ ژیان پێكەوەبنێمەوە پاش ئەوهەموو نەهامەنیانەی كەبەسەرمداهاتووەمام عوسمان “تائەم ساڵانەی دوایش هەر لەچاوەروانی گەڕانەوەییاندابووم ”
بەڵام دوای نەمانی سەدام لەساڵی 2003 هیتر بێ‌ هیواییەك دایگرتم بەڵام بەخودا تا ئەوڕۆژەی خۆڵ دەنێنەسەرچاوەكانم لەدەرگاكەم دەڕوانم بەڵكو منداڵێكم بگەڕێتەوە
1. هاوسەرەكەی (ناجیەسعید عبدالرحمان) خێزانی
2-سەلام عوسمان حمەسالح كوڕی
3- ابراهیم عوسمان حمەسالح كوڕی
4- دلیر عوسمان حمەسالح كوڕی
5- رەنگین عوسمان حمە سالح كچی
6- نەسرین عوسمان حمەسالح كچی
7- تریفە عوسماحمەسالح كچی
8-هەوار عوسمان حمەسالح كچی
9- قەدریە عوسمان حمە سالح كچی
10- خیزانی سەلامی كوری (پەیمان قادر معمد)
11- دیار سەلام عوسمان حمە سالح كوڕەزای
12- رۆژگار سەلام عوسمان حمەسالح كوڕەزای
 تێبینی :

لە براو برازاو خوشكەزاو كە سە نزیكەكانی (70) كەسی شە هید وئەنفال كراوە لەكیمیاباران وئەنفالی گۆپتەپە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌