تشرینی یەکەم 07, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە منداڵێك دەمرێت و كفن دەست ناكەوێت
منداڵێك دەمرێت و كفن دەست ناكەوێت
ڕووداوێكی ڕاستەقینەی كیمیابارانی گوندی شێخ وەسان
نووسینی: هاوكار عبدالله
زۆر جار كاتێك ڕووداوێكی ڕاستەقینە گوێ بیست دەبین یان دەیخوێنینەوە موچرك بە هەموو گیانمان دادێت، زۆر پێ ی كاریگەر دەبیین، بەڵام ئەمجارەیان ئەم ڕووداوە جیاوازە بۆ من لە هەموو ئەو ڕووداوە ڕاستانەی كە من پێم زانیبێت، چونكە لەم ڕووداوەدا من ڕۆڵی ئەو كەسە دەبینم كە ڕووداوەكەی بەسەر هاتووە، واتە كارەكتەری بەسەرهاتە ڕاستەقینەكە منم، بەڵێ خوێنەری بەڕێز با پێكەوە بزانین ئەم ڕووداوە چی بووە كە كاتی خۆی لە كیمیابارانكردنی گوندی شێخ وەسانان بەسەر من دا هاتووە.
لە بەرواری 16-4-1987 كاتێ ڕژێمی بەعسی سەدام بێ ویژدانانە هەستا بە بۆردومانكردنی گوندی شێخ وەسان بە چەكی كیمیایی، كە بووە هۆی ئەوەی زۆربەی خەڵكەكە شەهید بن، وە ئەو خەڵكانەی كە ڕزگاریشیان بوو بە سەخستی بریندار بوون، هەموو جارێك كاتێك دایكم و خوشكم باسی ڕووداوی كیمیابارانكردن دەكەن گریان دەیان گرێت و وردە وەردە فرمێسكە خەماویەكانیان بەسەر گۆنایان دا دەبارێنن، ڕووداوە زۆر تاڵەكانی ئەوكات دەیانباتەوە نێو ئازارە نەبڕاوەكانی ئەو ڕۆژە، بەڵام ئەوەی زۆر ئازاری پێ دەخۆن كاتێ بیریان دەكەوێتەوە برینداربوون و نەخۆشكەوتنی منە لەو كات، بەپێ ی قسەی خوشك و دایكم من ئەو كاتە مناڵێكی بچووك بووم كە هێشتا ساڵێكم تەواو نەكردبوو، كاتێ ڕژێم دەستی بە بۆردوومانی گوندەكەمانی كرد، بە چەكی كیمیاوی و گازە ژەهراویە خنكێنەر و سوتێنەرەكان، بەهۆی ئەوەی كە لەشی منداڵ ناسكە كەمتر بەرگەی سەختی و ئازار و سوتان دەگرێت، بۆیە ئەوكات من زیاد لە خەڵكانی دەوروبەرم برینداریەكەم بەچەكی كیمیاوی كاری تێكردبووم، بە جۆرێك كە هەرچی پێستم و لەشەم هەیە سوتابوو بە دووكەڵ و گازی كیمیاوی، بە شێوەیەك كە هەرچی ئومێدی ژیانە لە من بەدی نەدەكرا، كەوتبوومە ئاوزنگی گیانە الله و مردنەوە، بۆیە دایكم دەڵێت: من چاوڕێ ی مردنم لێ دەكردیت، چونكە حاڵ و وەزعت وانەبوو كە هیوای ژیانەوەم بۆ تۆ مابێ!! بەڵام ئەوەی زۆر ئازار و خەمم بۆ دەخوارد ئەوەبووە كاتێ تۆ دەمردی هیچ پارچە كفنێك نەبوو تۆی پێ كفن بكەین و لە گۆڕ بنێین، چونكە ماڵمان هەموو سوتابوو، لەترسی بۆردوومانكردنەوە لە چیاكانی دەوروبەری گوندی شێخ وەسانان لەنێو ئەشكەوت ژیانی كولە مەرگیمان بەسەر دەبرد، خوشكم دەڵێت: كاتێ دایە “دەیگوت خۆزیا پارچە كفنێك هەبایە كاتێ هاوكار دەمرێت پێمان كفن بكردایە” ئەم قسەیەی دایەم زۆر پێ ناخۆش بوو، بۆیە كاتێ بەم حاڵەوە دەم دی زۆر بۆت دەگریام و خەمم دەخوارد بۆت، بەداخەوە ئەوكات هیچمان لەدەست نەهات بۆ چاكبوونەوەی تۆ بیكەین، تەنیا ئومێدمان بە ڕەحمی خوا بوو، سوپاس بۆ خوا دوای بەسەربردنی چەند مانگێك لەم حاڵەی تۆ خوا شیفای بۆ هێنای و بەرەو چاكبوونەوە چووی.
بەڵێ خوێنەرانی بەڕێز ببورن گەر بەم ڕووداوە كەمێك ئازاری دەروونیم پێ گەیاندبن، بەڵام هەر چۆنێك بێت ئەمە حاڵی كەسێكی وەك من بوو كە لەم بارودۆخە ترسناك و ناخۆشە ڕزگارم بووە، لێرەوە دەپرسم كە چەندان ڕووداوی هاوشێوەی من بگرە تاڵ تر و بە ئێش تر لەم ڕووداوە بەسەر خەڵكی كیمیاباران و ئەنفالكراوی كوردستان دا هاتووە، بەڵام بەداخەوە نەنووسراوەتەوەونەكراوەتە بابەتێكی مێژوویی و بەڵگەنامەیی كە شایەنی ئەوەن دەیان فیلمیان لەسەر دروست بكیرێتو سەدان و ڕۆمانیان لەسەر بنووسرێت، بۆئەوەی ئەم رووداوە تراژیدیانە بەرداەوم بە زینوویی بمێنەوە.
Hawkar_ash@yahoo.com
تێبینی: ئەم بەسەرهاتەم لە ژمارە 3ی گۆڤاری دیمەن بڵاوبووەتەوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.