• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سەرگوزشتەی كوڕی ئەنفالكراوێك

ئیلول 27, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەرگوزشتەی كوڕی ئەنفالكراوێك


سەرگوزشتەی كوڕی ئەنفالكراوێك .
مەحمود نامۆ

wryaوریا عەلی محەمەد لە دایكبووی ساڵی 1987ی گوندی قشڵاخ كۆن-ی سەربەناحیەی قەرەحەسەنی سەر بەپارێزگای كەركوكە، لە خێزانێكی هەژار لە دایكبووەو باوكی جوتیار بووە، بەڵام باوكی وبرایەكی زیاتر لە(10) كەسی تری خانەوادەكەی بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال كەوتوون، لەژێر زەبری ژیانێكی قورس وبێ باوكیدا خۆی وخێزانەكەی دەست بەژیان كردن دەكەن، دایكێكی پاڵەوانی دەبێت وگەورەترین پاڵپشتی نەوەكانی دەكات ودەبێتە ئاسمانی ئومێدی دوارۆژیان، تاكو دەگاتە ئەوەی روخانی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕو بكوژانی هاوسەرەكەی وكوڕەكەی وبراكانی بەچاوی خۆی دەبینێت ودڵە گەورەو پڕهیوای نەوەكانی لەلێدان دەكەوێت، ئێستاش خێزانێكی پێنج ماڵییان لێ پێكهاتووەو هەموویان كە چوار براو خوشكێكی بەجێماوی جینۆسایدی كوردن چوونەتە ژیانی هاوسەری ووریا خۆشی قۆناغەكانی خوێندنی بەسەركەوتوویی تەواو كردووە، با لەزمانی وریا خۆیەوە چیرۆكی ژیانی ببیستین.
وریا بەوردی تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی ژیانی ودەڵێت: دیارە كە كە گەلی كورد توشی زۆریك لەنەهامەتی ودەردەسەری وقات وقڕ هەژاری بووە، هەر لەشاڵاوە بەدناوەكانی ئەنفال وكیمیاباران وتەعریب وتەبعیس وكۆڕەو ولەسێدارەدان، من یەكێكم لەو كەسانەی بەركەوتەی سیاسەتە نامرۆڤایەتیكەی حكومەتی بەعسی لەناوچووم، یەكێكم لەوانەی كەلە سۆزی باوكایەتیی بێبەش كرام وبەژیانێكی زۆر سەختدا تێپەڕیووم بۆ ئەوەی بتوانم بەسەر نەهامەتییەكانی ژیاندا زاڵببم، تاكو ئەوەبكەم كە باوكم وهەموو ئەو روحە پاكانەی ئەنفال كران وخەونیان پێوە دەبینی كەهەریەكەیان كۆمەڵیك خەون وخەیاڵی جۆراجۆر لەمێشكیاندا گەڵاڵە ببوو، لەهەمووی گرنگتر ئەوەبوو كە زۆرینەیان ئاواتی ئەوەیان هەبووە كەڕۆژێك لەڕۆژان گەلی كورد وئاڵای كوردستان بەئازادی وسەربەرزی ببینن، كەئێستاش ئەو رۆژەیەو بەداخەوە دەیانەوێت لێمان بشێوێنن، لەگەڵ ئەوەی لەسۆزی باوكایەتی بێبەش كرام وبەژیانێكی دژواردا تێپەڕیم، هەمیشە لەگەڵ قۆناغەكانی خوێندندا سەرقاڵی كاركردن وپەیداكردنی بژێوی ژیان بووین لەگەڵ براكانمدا، منداڵی خەڵكی لەپشووەكاندا خەریكی سەیران و گەشت كردن بوون، بەڵام لای ئێمە هەر كاركردن بوو، بۆئەوەی بتوانین بەسەربەرزی بژین وسەر بۆ هیچ كەسێك دانەنەوێنین، تاوەكو قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیش و زانكۆشم تەواوكرد من هەموو كات كارم كردووە، لەپێناوی مانەوەی خۆم لەژیان وبۆ ئەوەی كەس بەچاوی كەمەوە سەیرم نەكات ودەستی بەزەییم بۆ درێژ نەكات.
ئەو كوڕە روح سوكە بەردەوام بوو لەقسەكردن وباسی لەپاڵەوانی دایكی وبێ باوكی خۆی كردو وتی: وشەی بێ باوك یاخود نەبوونی باوك كەلێنێكی گەورە دەخاتە ژیانتەوە، بەڵام لە غیاب ونەبوونی باوكم، دایكم توانی ئەو بۆشاییە زۆر بەباشی پڕبكاتەوەو نەهێڵێت پیویستمان بەهیچ كەسێك ببێت وە زۆر ئەو هەستەمان لا دروست نەبوو، بەڵام پاش كۆچی دایكم خوالێی خۆش بێت ئینجا هەستمان بەبێ باوكی كرد وئەو كاتە دوو بۆشایی یاخود دوو كەلێنی گەورە كەوتە ژیانمانەوە، كەئەمەش كاریگەرییەكی زۆری لەسەر ئێمە هەبوو.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا وریا باسی لەپاڵنەرە دەروونیەكان كردو تیشكی خستەسەر، ئەو وتی: بەدڵنیاییەوە پاڵنەرە دەرونییەكان كاریگەری خۆیان هەیە جا بەچەند شیوەیەكی جیاواز، دیارە لەسەرەوەش ئاماژەم پێكرد كەبەژیانیكی زۆر سەخت ودژواردا تێپەڕیوم، هەروەها پاش هەوڵ وماندووبونێكی زۆر وكاركردنێكی زۆر تاوەكو خوێندنم تەواو كرد ، من ئێستا زۆر سانایە ئەم چیرۆكەتان بۆ دەگیڕمەوە، بەڵام لەواقیعدا زۆر ئاستەم وگرانە.
وریا ئێستا لەدواین قۆناغەكانی زانكۆدایەو بابەتی لێكۆڵینەوەكەی لەسەر ئەنفالە بەناونیشانی(رەنگدانەوەی ئەنفال لەئەدەبی كوردیدا)، ئەو دەڵێت: هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم بابەتەم بۆلێكۆڵینەوەكەم ئەوەیە كەمن یەكێكم لەو نەوانەی كوشتەی فیكری رژێمی لەناوچووی بەعس وبرینداری دەستی دیكتاتۆری شۆڤێنی-م، بۆیە ویستم لەرێگای ئەم بابەتەوە بەشێك لەبرینەكانی خۆم وهاوخەم ومنداڵە بێنازەكانی بەركەوتەی تاوانی جینۆساید ساڕێژبكەم، بۆیە هەڵبژاردنی بابەتێكی لەوجۆرە بۆ مەرگەساتی ئەنفال بەشێوەیەكی ئەكادیمی وئەدەبی بۆ باسكردنە لەوتاوانە قێزەونەی كەسەدان هەزار كوردی بێتاوانی تێدا زیندەبەچاڵ وگوللە باران كرا، كە تاكو ئێستاش زۆرێك لەنەوەكانیان چاوەڕوانی گەڕانەوەی خۆیان یان ئێسكوپروسكەكانیان دەكەن، هەربۆیە كاركردن وهەڵبژاردنی ئەم لێكۆڵینەوەیەم بەوشێوەیە پێویستی بەسەرچاوەو زانیارییەكی زۆر ورد بوو، منیش ئەوەی لەتوانامدا بوو هەوڵم بۆدا تاوەكو بتوانم لەم رێگایەوە بەشێكی تر لەوپەڵە هەورە رەشەی ئاسمانی ژیانی میللەتەكەمی گرتووە بڕەوێنمەوە، ئەو هەورە رەشەش مەرگەساتی ئەنفال-ە، بەداخەوە تاكو ئێستاش درك بەهەژاری زمان ودەربڕینی وشەی نەشیاو دەكرێت، كەبەرامبەر بەنەوەو كەسوكاری ئەنفال بەكاردەهێنرێت، ئەو كەسانەشی كە بەشداربوونە لەم كارە نەشیاوەدا ئێستا بەئازادی بۆ خۆیان دەسوڕینەوەو سنگ دەردەپەڕێنن كە دەڵێی من بوومە ئەو كارە دڕندانەیەم ئەنجامداوە، ئەم هۆكارانە بوو كە وای كرد هەستم بۆ ئەو كارە بجوڵێت ودەستی پێ بكەم، پشت بەخوا لەئایندەیەكی نزیكیشدا دەیكەم بە كتێبێك بۆ ئەوەی لەهەموو كتێبخانەیەكدا هەبێت وئەم كارەی كەدژی گەلەكەمان ئەنجامدراوە بیرمان نەچێتەوە، بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوەو ئەو جیلە تازەیەی كەتازە پێدەگەن بزانن باو باپیرانیان چی بەسەردا هاتووەو قۆناغە بەئازارەكانی گەلی كورد چۆن بووە.
وریا دەڵێت: ئەگەر گوێم لێ بگیرێت ئەوەی لە توانامدا بێت دەی كەم بۆئەوەی ئەم بابەتە بخرێتە مەنهەجەوە، تاكو مێژوو ئەو كەسانە بناسێت كە بەژداریان لەم پرۆسە بەدناوەو جینۆسایدی گەلی كوردكردووە، ئەو كەسانەشی بەژداربوونە تاكۆتایی ژیانیان تامی ئاسوودەی نەچێژن، زۆر گرنگە ئەم بابەتە لە سیستەمی پەروەردەدا هەبێت، بۆئەوەی پاش چەند ساڵێكی تر ئەو نەوانەی كەلە ژیاندا دەژین بزانن كە گەلەكەمان چی غەدرو زۆردارییەكی بەرامبەر كراوە، بۆ ئەوەی كەسە روورەشەكانی جینۆساید بەسەر شۆڕیی بمێننەوە، نەك وەكوئێستا بەسەربەرزی بژین، هەركاتێك لە هەركوێیەكی ئەم دنیایە دەركەوتن خەڵكی پەنجەیان بۆ دریژبكەن وبەناپاك وخائینی گەلیان بژمێرن، هەروەها ببێتە بۆ بۆ ئەو كەسەی بیەوێت خیانەت لەگەل ونیشتمانەمەی بكات .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌