• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەنفالی گەرمیان .. شێخ حسێنی‌ هه‌زاركانی‌ و هاوڕێکانی

ئیلول 22, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفالی گەرمیان .. شێخ حسێنی‌ هه‌زاركانی‌ و هاوڕێکانی


ئەنفالی گەرمیان .. شێخ حسێنی‌ هه‌زاركانی‌ و هاوڕێکانی

عومەر محەمەد

shex hsen hazar kani - Copyشێخ حسینی‌ هه‌زاركانی،‌ خه‌ڵكی‌ گوندی‌ هه‌زاركانی‌ سه‌ربه‌ناحێی‌ خان رۆسته‌م ئاغاو قه‌زای‌ كفریه، له‌ په‌لاماره‌كانی‌ ئه‌نفالی‌ گەرمیاندا کە قۆناغی سێهەمی ئەنفال بوو، شێخ حسین به‌خۆی و‌ (١٢) سه‌ر خێزانه‌وه‌ گیران، وه‌ك هه‌ر ئه‌نفالكراوێكی‌ تری ناوچەکەیان له‌ هەنگاوی یەکەمدا بۆ كۆكردنه‌وه‌یان ده‌برینه‌ قه‌ڵای‌ قۆره‌توو، کە ئەوسا بارەگای تیپی ٢١ی سوپای عێراق بوو، بۆ کۆکردنەوەی خەلکی گەرمیان چۆڵیان کردبوو. شێخ حسێن ماوەی سێ رۆژ لەو قەڵایەدا مایەوەو دواتر ئەنفالکراو جارێکی تر نەبینرایەوە، هەرچەندە چیرۆکی جۆراوجۆر لەسەر ئەنفالکردنی دەگێرنەوە، بەڵام هێشتا روون نیە، کامیان لەهەموویان راستترە، عارف قوربانی لە کتێبەکەیدا (ئەو سایەق شۆفڵەی بەشێک لە ئەنفالەکانی دابۆشی )[1] کە پێشکەشی شێخ حسێنی کردووە، لەبارەیەوە نوسیوێتی : دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ گیرانی‌ ئه‌م پیاوه‌ ده‌گاته‌ عزه‌ت دوری‌، كه‌ جیگری‌ سەدام حسێنی سه‌رۆكی‌ كۆماربوو، دوری‌ بۆی‌ تێده‌كه‌وێت‌و ده‌چێته‌ سه‌ردانی‌ صدام حوسێن‌و داوای‌ لێده‌كات کە شیخ حسێن ئازاد بكرێت، صدام به‌ داواكه‌ی‌ ڕازی‌ ده‌بێت‌و  دواتر له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌، په‌یوه‌ندی‌ به‌ پێشه‌وای‌ سەربازی هیزی‌ ئه‌نفالی‌ سێ‌ ده‌كرێت، كه‌ ده‌ست به‌جێ‌ شێخ حسێنی‌ هه‌زاركانی‌ ئازاد بكەن، دواتر پێشه‌وای‌ فەیلەق کە هێشتا ناوی نەزانراوە (بارق عبدالله‌ حنته‌) رادەسپێرێت و ئەو ده‌چێت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بریاره‌كه‌ی‌ صدام‌و داوكاریه‌كه‌ی‌ عزه‌ت دوری‌. [2]

به‌ڵام كاتێك له‌قه‌ڵای‌ قۆره‌توو داوا له‌ شێخ حسێن ده‌كه‌ن، خۆی هاسەرەکانی و مندالەکانی برۆنە دەرەوەو‌ ئازادبن، شێخ حسێن ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌، كاتێك ئه‌فسه‌ره‌كه‌ پێی‌ ده‌ڵێت: به‌ڵام ئه‌مه‌ بریاری‌ سه‌رۆك صدامه‌ كه‌ تۆ ئازاد بیت، ئه‌و له‌وه‌ڵامدا ده‌لێت صدام ئه‌مری‌ به‌ ئێوه‌ كردووه‌، به‌ڵام منیش ئه‌مر به‌خۆم ده‌كه‌م هه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ئازاد نه‌بم نارۆم. به‌م شێوه‌یه‌ شێخ حسێن داوای‌ ئازاد بوونی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، دواجار ئه‌ویش له‌گه‌ڵ گه‌رمیانیه‌كانی‌ تر له‌وانه‌ 12 كه‌س له‌خانه‌واده‌كه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نفالكران‌و هه‌تا ئێستا بێسه‌رو شوێنن.

من بۆخۆم دیدارم لەگەڵ فەرماندەیەکی جاش کردووە کە بە قسەی خۆی دۆستی شێخ حسێن بووەو ئەویش چیرۆكی شێخ حسێن ده‌گێرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و  به‌جۆرێكی‌ تر باسی‌ ده‌كات، و باسی عزه‌ت دوری‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ بەعس ناكات، به‌ڵكو ده‌لێت : ئێمه‌ له‌گه‌ڵ چەند کەسێکی تردا چوین بۆلای‌ قائید فرقه‌ کە بارەگاکەی لە گرده‌ گۆزینە بوو، داوامان لێی‌ كرد ، كه‌ شێخ حسێنمان بۆ به‌ربدات، ئه‌ویش داواكه‌ی‌ به‌جێهێنانین‌و ووتی‌: وه‌رقه‌تان بۆ ده‌كه‌م بچن بۆ قۆره‌توو له‌گه‌ڵ خۆتان بیهێننه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ره‌تكرده‌وه‌و ووتمان ئێستا بچین بۆ قۆره‌توو خه‌ڵك ئه‌مانبینێ‌‌و بۆ ئێمه‌ جوان نیه‌، بۆیه ‌ئه‌مری‌ كرد ئەفسەرێکی یه‌ك نه‌جمه‌ی‌ بانگ كردو جیب قیاده‌یه‌كی‌ بۆ ده‌ركرد‌و ووتی‌: برۆ شێخ حسێن هه‌زار كانی‌ بهێنه‌ بۆ ئێره‌، ئەفسەرەکە رۆیشت و شێخ عوسێنیان هێنا بۆلامان کە هێنایان.. قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردوو زۆرمان له‌گه‌ڵ هه‌وڵدا ووتی‌: من به‌ ته‌نیا نیامه‌ ده‌ره‌وه‌ ناوی‌ 6 كه‌سی‌ تری‌ دا ووتی‌: ده بێت  ئه‌وانه ى تريشم له‌گه‌ڵدا به‌ربدرێن.. به‌ڵام ئامره‌كه‌ به‌داواكه‌ی‌ رازی‌ نه‌بوو ووتى : ‌ ئه‌گه‌ر خۆت ده‌رۆیت ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م خزمانه‌ت برۆره‌وه‌. بە بۆچونی من  ئه‌م قسه‌یه‌ی‌  محمد مارف زیاتر رێگه‌ی‌ تێده‌چێت نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێشتر له‌سه‌ری‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

سەباح نەجمەدینی گوندی کونە کۆتر کە لە خانەوادەکەیدا تەنها بۆخۆی ماوەتەوەو ئەوانی تر هەموویان ئەنفالکراون لە دیدارێکدا کە ساڵی ٢٠١١ لەگەلیدا سازمداوە دەڵێت : باوكم پێشمەرگەیەكی ئازابوو زۆر زۆر هاورێ‌‌و تێكەڵی شێخ حسێنی هەزاركانی بوو، شێخ حسێن تەكلیفی لێكردبوو كەوا ئەو ژن‌و منداڵە زۆرە بەجێنەهێڵن‌و پێكەوە بمێننەوە، باوکیشم بەقسەی کرد، من ئەوسا لەگەڵ مامەم بەناوی عەتا بە دیار ئاژەڵەوە بووین‌، هەندێك كەسی ناسیاویشمان كە جاش بوون، بە هانای باوكم‌و شێخ حسێنی هەزاركانییەوە چووبوون‌و وتبویان هاتووین بە فریاتان بكەوین ، بەڵام باوكم ملی بەوە نەدابوو بەراشكاوی پێی ووتبوون،  ئێوە خۆتان چڵكاوخۆری حكومەتن‌و گەركتانە منیش ببمە جاش‌و چڵكاوخۆر ؟ من نایەم لەتەكاندا  ئەوەندەی من بیزانم هیچكام لە كاك شێخ حسێن‌و باوكم ملیان بەداواكەیان نەدابوو، ئیتر چوبوون بۆ ملەسورەو لەوێ هەربە تراكتۆرەكانی خۆیان بردبویانن بۆ قەڵای قۆرەتوو، ئەمە نەنكم (بەهێ قادر عەزیز) بۆمی گێرایەوە كەوا لەگەڵ باوكمدابووە. ئەو لەتۆپزاوا جیاكرابووەوەو بردبویان بۆ نوگرەسەلمان .

سەباح زیاتری لەبارەیانەوە وت ( نەجمەدینی باوكم لەگەڵ كاك شێخ حسێنی هەزاركانی‌و كۆمەڵێك پیاوی تری ئەو ناوچەیە بریاریاندا ئەگەر مردنەو ئەگەر ژیان پێكەوە بن‌و دەستبەرداری یەكتری نەبن، ئیتر حكومەت هەرچیمان لێدەكات با بیكات، وتیان ئامادەنین ببینەچلكاو خۆر‌و ژێردەستەی حكومەت. هەڵكێشانی باوكم‌و هاورێكانی نیە چونكە خەڵك هەیە شایەتی ئەم قسانەیە، شێخ حسێنی هەزاركانی پیاوێك بوو هەتا بلێی ئازاو روح سوك‌و بەهەیبەت بوو، هەموو خەڵك باش دەیزانێن جیاوازی ئەو پیاوە لەگەڵ شیخەكانی تر قابیلی بەراورد نیە هەرگیز قبولی ئەوەی نەدەكرد خۆی بەگەورەی خەڵك بزانێ،‌ مردن‌و ئەنفالكردنەكەی شایەتی ئەم قسانەن . ئەوان قسەی خۆیان بردەسەرو ملیان كەچ نەكرد. ( بێگومانم نامەردترین پیاویش دەستی چووەتە كوشتنیان)

          حەمەی مام حسێن كە هەندێك لە جاشەكانی خزمیان فریای كەوتن‌و لە گوندەكانەوە دەریانكردو گەیاندیشیانە كەلار[3]، بەڵام لەوێ‌ كە هەواڵی هاورێ‌‌و دۆستەكانی پرسیبوو زانیبووی كەوا گیراون‌و لە قەڵای قۆرەتوون، ووتبووی ئەی هاورێكانم كوان..؟  ووتبوویان ئەوانە تازە رۆیشتن ئەنفالكران‌و ناگەرێنەوە ئەویش مەردانە ووتبووی ئاوا ؟ وتبوویان بەڵی تازە بەتەماییان مەبەو یەك كەسیان ناگەرێتەوە، ئیتر كاكە حەمەی مام حسێن خۆی هەستابوو بەپێی خۆی چووبوو بۆ قەلای قۆرەتو،  ئیتر ئەویش ئەنفالكراو نەگەرایەوە  ووتبووی مادام ئەوان دەمرن دەبێ‌ منیش بمرم. لەوێ‌ لەقەڵای قۆرەتوو بە باوكم‌و كاك شێخ حسێن‌و ئەوانیان ووتبوو برا مێزەرەكانتان دابگرن چونكە بەعسیەكان قەهریان دێت‌و دێن ئەزیەتمان دەدەن، بەڵام باوكم‌و ئەوان ووتبویان بەخوا مێزرەكانمان تەنها مەگەر بەزللەی بەعسی دەنا لەسەرماندا نایەتە خوارەوە.)[4]


 سەرجاوەکان

[1] عارف قوربانی – ئەو سایەق شۆفڵەی بەشێک لە ئەنفالەکانی دابۆشی – لەبڵاوکراوەکانی سەنتەری مارگرێت – چاپی دووەم ئازاری ٢٠١٣ جاپخانەی یاد.

[2]   بروانە ئەنفالستان ژماره‌ 4 دیدار لەگەڵ فەرماندەی جاش حەمەی مارف ل ٤٠ – ٤٣ ساڵی ٢٠٠٧  .

[3] بەسەرهاتی حەمەی مام حیسێن جاشێك پشتراستی دەكاتەوە كە فەرماندەی سریە بووە لە فەوجی 35 كە فەتاح بەگی جاف موستەشاری بوو ، تاهیر وەسمان هەمان چیرۆك دەگێرێتەوە كە رزگاری كردووە بەڵام بە پێی خۆی دەچێت بۆ قورەتوو.

[4] دیداری نوسەر لەگەڵ سەباح نەجمەدین – شوباتی ٢٠١١ کەلار . بۆزانیاری زیاتر بروانە ئەنفالستان ژمارە (٩) ساڵی ٢٠١١ ل ٣٧ – ٣٩ .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌