• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سکاڵای قورسی کورده‌کان له‌ده‌ست به‌غدا .

ئیلول 15, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سکاڵای قورسی کورده‌کان له‌ده‌ست به‌غدا .



سکاڵای قورسی کورده‌کان له‌ده‌ست به‌غدا

١٥ ی ئەیلول راپۆرت – بەغدا12004704_904884406247882_1831787382486321113_n


دیپلۆماته ‌خۆرئاواییه‌کان له‌به‌غدا وایده‌بینن، که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێکه، جموجوڵی نائاسایی‌و هاتوچۆی ته‌کینکارانێکی زۆری ئه‌ڵمانی ‌له‌کارگه‌ نهێنیه‌کانی عێراق بونی هه‌یه‌، واپێده‌چێت گازی ژه‌هراوی به‌رهه‌م بهێنن.

 گوینه‌ڕۆبێرتس

و. له‌ئه‌ڵمانییه‌وه‌: هیوا ناسیح

 پێشه‌کی:

رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی به‌ریتانی گوینی رۆبێرتس (Gwynne Roberts) له‌رۆژنامه‌ی (نۆیه‌تسویرخه‌تسایتونگ) که به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیزمانه‌و له‌سویسرا ده‌رده‌چێت، ٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌رێکه‌وتی ١٢/٩/١٩٨٧دا وتارێکی له‌سه‌ر کیمیابارانی دۆڵی بالیسان نوسیوه‌، پێده‌چێت یه‌که‌م وتار بێت لەمیدیای بیانییدا له‌سه‌ر کیمیابارانی گونده‌کانی باشوری کوردستان نوسرا بێت، چونکه‌ ئه‌وکات میدیای ئه‌وروپاو جیهان به‌پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه ‌زۆر ده‌گمه‌ن گرنگییان به‌هه‌واڵ‌و روداوه‌کانی کورد ده‌دا… وتاره‌که ‌به‌ناوی (سكاڵای قورسی کورده‌کان له‌ده‌ست به‌غدا، هێرشی کیمیایی بۆ سه‌ر گونده‌ کوردنشینه‌کانی عێراق)ه‌، که‌باس له‌سه‌ره‌تای هێرشه ‌کیمیاییه‌کانی سوپای به‌عس بۆ سه‌ر کوردستان له‌ده‌ستپێکی ئه‌نفاله‌کاندا ده‌کات‌و مه‌رگه‌ساتی هێرشه‌کان ده‌گێڕێته‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌کان کۆمپانیاو پسپۆڕانی وڵاتانی جۆراوجۆر که‌زۆربه‌یان هی ئه‌ڵمانیا بون‌، راسته‌وخۆ هاوکارو یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنانی چه‌که‌ کیمیاییه‌کان بون ‌له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی سویسری له‌بۆمبابارانی گونده‌کاندا به‌کارهاتوه‌. بۆ زانیارییه‌کان لێدوانی له‌هه‌ر یه‌ک له‌نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانی وه‌رگرتوه‌.

 

ده‌قی وتاره‌که‌


سه‌رکرده‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکاری چه‌کداریی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که پارتێکه نزیکه ‌له‌ئێران، رایگه‌یاند، زانیاریمان هه‌یه‌ له‌ئێستادا شاره‌زایانی زانستیی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا له‌کارخانه‌یه‌کی دروستکردنی چه‌کی گازی کیمیایی عێراقیدا له‌نزیک سامه‌ڕا کارده‌که‌ن. جێگری سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌وشیروان  له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌له‌نده‌نه‌وه‌هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پسپۆڕه ‌ئه‌ڵمانییه‌کان له‌نێو به‌رهه‌مه‌کانیاندا گازی ئه‌عساب‌و خه‌رده‌ل به‌رهه‌م دێنن، ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ناوی که‌سه‌کان نازانێت به‌ڵام ناوی دامه‌زراوه‌و کۆمپانیاکه‌ ده‌زانێت، که‌ کاری لێده‌که‌ن. ئه‌و چه‌که ‌کیمیاییانه ‌له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ دژی کورده ‌به‌رهه‌ڵستکاره‌کان به‌کارده‌هێنرێن.

بانگه‌واز و هاوار بۆ حکومه‌تی بۆن (*)

کورده‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ حکومه‌تی بۆن له‌سه‌ر‌تێوه‌گلانی کۆمپانیاکانی له‌عێراقدا ئاگاداره‌. بۆیه ‌ئه‌وان نائومێدن، که‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا هاوڵاتیه‌کانی خۆیان له‌کارگه‌‌کانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیاییدا ناچار به‌کشانه‌وه ‌بکه‌ن‌.

وه‌ک نوێنه‌ری کورده‌کان ده‌ڵێت (رونیده‌کاته‌‌وه‌) حکومه‌تی عێراق له‌م مانگانه‌ی پێشودا به‌گازی ژه‌هراوی خه‌رده‌ل هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ندان ناوچه‌و دۆڵی‌ کوردستانی عێراق کردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی لادێکان ده‌رپه‌ڕێنن، به‌م هۆیه‌وه ‌ده‌یان پیاو، ژن‌و مناڵ کوژراون‌و سێسه‌د  که‌س به‌خه‌ستی برینداربون‌.

کورده‌کان وا رایده‌گه‌یه‌نن، که ‌پسپۆڕانی ئه‌رجه‌نتینی‌و به‌رازیلی له‌کارگه‌ی گازی ژه‌هراوی له‌نێو عێراقدا کار ده‌که‌ن. دو له‌و کارگانه‌ش کاتی خۆی جێگه‌ی دروستکردنی په‌ینی کیمیایی بون ‌له‌دواترین ناوچه‌کانی خۆرئاوای عێراق له‌عه‌کاشات‌و قائیم. یه‌کێکی تریان نزیکی ئه‌لبوسه‌یه‌، له‌ناوچه‌ی بێلایه‌ن (**)دایه‌.

نوێنه‌رانی هه‌ندێک حکومه‌ت له‌ژنێڤ جه‌ختیان له‌راستی به‌شێک له‌زانیاری‌و تۆمه‌تبارکردنه‌کانی کورده‌کان کرده‌وه‌. پاش ئه‌وان حکومه‌تانی خۆرئاوای به‌ریتانیاو وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ چاودێری هاریکاری‌و کاری هاوبه‌شی نێوان کۆمپانیاکانی که ‌جێگه‌ی گومانن له‌‌گه‌ڵ عێراق بۆ دروستکردنی چه‌کی کیمیایی کرد. دیپلۆماته ‌خۆرئاواییه‌کان له‌به‌غدا وایده‌بینن، که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێکه، جموجوڵی نائاسایی‌و هاتوچۆی ته‌کینکارانێکی زۆری ئه‌ڵمانی ‌له‌کارگه‌ نهێنیه‌کانی عێراق بونی هه‌یه‌، واپێده‌چێت گازی ژه‌هراوی به‌رهه‌م بهێنن. به‌ڵام ئه‌مه ‌له‌به‌ر موراعاتی بۆن (حکومه‌تی ئه‌‌ڵمانیای خۆرئاوا – و.) به‌ئاشکرا قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌کردوه‌.

 پسپۆڕانی ئه‌ڵمانیا له‌سامه‌ڕا

کارمه‌ندێکی به‌رزی پێنتاگۆن به‌منی راگه‌یاند، که ‌مرۆڤ ده‌زانێت، دو کۆمپانیای ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا هاوکاری عێراق بۆ دروستکردنی چه‌کی کیمایی ده‌که‌ن; یه‌کێکیان ده‌بێت رۆڵێکی پێشه‌نگ‌و سه‌ره‌کی هه‌بێت‌و به‌رده‌وام له‌عێراق کار ده‌کات. (ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ژێر ناوێکدایه‌و کار بۆ کۆمپانیایه‌کی تر ده‌کات). وه‌ک کارمه‌نده‌که‌‌ی پێنتاگۆن جه‌ختی لێده‌کاته‌وه‌ (ده‌بێ خه‌ڵک له‌پێنج ساڵه‌وه ‌ئه‌و راستییه ‌بزانن، که‌ چ ئامانجێک له‌و هاوکارییه‌ هه‌یه‌و خزمه‌تی کێ ده‌کات). ئه‌مریکییه‌کانیش ده‌یانه‌وێت ناوی ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ ئه‌ڵمانیانه‌ بزانن، که له‌سامه‌ڕا کار ده‌که‌ن‌و ‌له‌دروستکردنی کارگه‌که‌دا یان له‌به‌هه‌مهێنانیدا هاوکارن. پێده‌چێت له‌وێدا لەپاڵ به‌رهه‌مهێنانی (ده‌رمانی قه‌ڵاچۆکه‌ری مێرودا) گازه‌کانی خه‌رده‌ل‌و ئه‌عسابیش دروست بکه‌ن، چونکه‌ وه‌ک دیاره‌، ئه‌و گازه‌ی بۆ مه‌به‌ستی چه‌کسازی به‌کارده‌هێنرێت هه‌ر خه‌‌رده‌له‌.

کۆمپانیایه‌کیان ناوی کارل کۆلب (Karl Kolb)ه‌له‌نزیکی فرانکفۆرته‌، له‌لایه‌ن دیپۆماسییه ‌ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ‌وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئامێرسازی ناوده‌برێت، که ‌ده‌بێت له‌عێراق دروستکردنی ده‌رمانی مێرو بوبێت، دواتر چه‌کی گازی کیمیاییان به‌رهه‌مهێنابێت. حکومه‌تی (بۆن) نکۆڵی له‌م زانیاریانه‌ده‌کات‌و ده‌ڵێت رێکاره‌ یاساییه‌کانی گرتۆته‌به‌ر به‌رامبه‌ر کۆمپانیا هاوکاره‌کان. له‌یه‌که‌م پرۆسه‌یی دادگادا کۆمپانیاکه‌ بردیه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، ئه‌و که‌ره‌سته‌و مادانه‌ی ناردویه‌تی بۆ به‌هه‌مهێنانی چه‌کی کیمیایی به‌کارناهێنرێن. حکومه‌تی بۆن به‌ڵام داوای پێداچونه‌وه‌(ئیستیئناف)ی بڕیاره‌که‌ی کرده‌وه‌و بڕیاری وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی شته‌کانیدا. به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ڕونی پێشکه‌ش نه‌کردوه‌، هه‌رچه‌نده‌سه‌رله‌نوێ دوباره‌کۆمپانیاکان تۆمه‌تبار ده‌کرێنه‌وه‌.

هێرشی کیمایی بۆ سه‌ر باکوری خۆرهه‌ڵاتی عێراق

کورده‌کان وا ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌فڕۆکه‌ی جۆری پیلاتۆز پ – ٧ (Pilatus –p-7)ی دروستکراوی سویسرا له‌م نزیکانه ‌له‌بۆمبارانکردنی گونده‌کانی کورد به‌گازی کیمیایی به‌کارهێنرابن.

به‌پێی هه‌واڵگیری کورده‌کان سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێگیریی فه‌رمی، به‌ڵام کۆمپانیای وڵاتانی هۆڵه‌ندا، وڵاته ‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاو ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا مادده‌ی خاویان بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی کیمیایی بۆ عێراق هه‌نارده ‌کردوه‌.

ئه‌وه‌ی لەئه‌نجامی جه‌نگی که‌نداوی فارسدا (جه‌نگی ئێران – عێراق ١٩٨٠ -١٩٨٨ – و.) که‌وتۆته‌وه‌، چاوتێبڕینی کۆمپانیاکانی خۆرئاوایه‌، که‌ بێویژدانانه ‌خه‌ریکن، ئه‌مه‌ش وادیاره ‌به‌ره‌به‌ره ‌بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا روونده‌بێته‌وه‌، چونکه‌وڵاته‌کانی که ‌تۆمه‌تبار ده‌کرێن خۆیان دوره‌په‌رێز ده‌گرن له‌و‌ رۆژنامه‌نوسانه‌ی لەناوچه‌ کوردییه‌کاندا کار ده‌که‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌کانی نوێنه‌ری کورده‌کان، سوپای عێراق به‌به‌رده‌وامی‌و به‌چه‌کی کیمایی هێرش ده‌کاته‌سه‌ر مۆڵگه‌کانی پێشمه‌رگەی ‌کورده‌کان. سه‌رکرده‌یه‌‌کی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئێرانه‌وه‌به‌ته‌له‌فون رایگه‌یاند: (ئێمه‌ نه ‌ماسکی چه‌کی کیمیاییمان هه‌یه‌و نه‌ به‌دله‌ی خۆپاراستن.‌ کیسه‌ی نایلۆن ده‌که‌ین به‌سه‌ر سه‌ر، باڵ‌و قاچه‌کانماندا، که ‌هه‌‌ندێک ده‌مانپارێزێت. ئینجا ئاگر ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌ده‌وری داده‌نیشین، تا هه‌وا گه‌رمه‌که ‌پاڵ به‌گازه‌ قورسه‌که‌وه ‌ده‌نێت. چه‌کداره‌کانمان خۆیان له‌ئاویشدا نقوم ده‌که‌ن.)

به‌پێی زانیارییه‌کانیان زۆربه‌ی هێرشه‌کان له‌هه‌ردو پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ولێر ئه‌نجام دراون، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که ‌لهژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا نین. نزیکه‌ی په‌نجا گوند به‌م جۆره‌ هێرشیان کراوه‌ته ‌سه‌ر. پێشتر سوپای عێراق هه‌وڵیدا، ‌خه‌ڵکی گونده‌کانی ناوچه‌کان کۆچ پێبکات‌و بیانگوێزێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی، که ‌ئیتر نه‌توانن پشتیوانی‌و هاوکاری شۆڕشگێره‌کان بکه‌ن.

 جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت: له‌دۆڵێکدا که‌ ناوی بالیسانه‌ نزیکه‌ی ٣٢ فڕۆکه‌ بۆمبابارانی نزیکه‌ی بیست گوندی ناوچه‌که‌یان کردوه‌‌. خه‌ڵکه‌که ‌چاوه‌ڕوانی بۆمبی کلاسیکی ته‌قینه‌وه‌یان ده‌کرد، له‌پڕ هه‌ستیان کرد، بۆمبه‌کان هی چه‌کی کیمیایین. دکتۆرێکی سه‌ر به‌رێکخراوه‌که‌، که‌ لەروداوه‌که‌دا بوه ‌ده‌ڵێت:(فڕۆکه‌وانه‌عێراقییه‌کان یه‌که‌مجار هاتن هێرشی کیماییان کرده‌سه‌ر گرده‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنانه‌و کردیان به‌ته‌م، تا رێگه‌ له‌ڕزگاربونی خه‌ڵکه‌که ‌بگرن، ئینجا هاتن بۆمبابارانی گونده‌کانیان کردو به‌رمیله‌ خه‌رده‌له‌‌کانیان به‌سه‌ردا خستنه ‌خواره‌وه‌. ئه‌و گوتی: زۆر له‌دانیشتوانه‌کان چاویان ئاوسا، ئازاری زۆریان بۆ هات‌و به‌تیشکی ڕوناکی هه‌ستیار بون. پێستیان ده‌خوراو سورده‌بۆوه‌و په‌ڵه‌ی ڕه‌شی له‌‌سه‌ر دروست ده‌بو. هه‌ناسه‌یان به‌ئاسته‌م بۆ ده‌دراو به‌به‌رده‌وامی ده‌کۆکین. من بێده‌سته‌ڵاتانه ‌ده‌بو لێیان بنواڕم، که‌چۆن مناڵه‌کان کوێر ده‌بون‌و خه‌ڵکێکی زۆر به‌وهۆیه‌وه ‌گیانیان ده‌دا. ئێمه ‌هه‌وڵماندا که ‌داروده‌وه‌نی ده‌وروبه‌ر بسوتێنین، تا پاشماوه‌ی گازه‌که‌ لاببه‌ین، به‌ڵام بۆنی ترسێنه‌ری گازه‌که‌هه‌ر ده‌مایه‌وه‌.). ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: لاشه‌ی سه‌دان گیانه‌‌وه‌ری مرداره‌وه‌بو له‌و ده‌وروبه‌ره‌ که‌وتبو و چه‌ند دانه ‌مه‌ڕومانگا به‌ده‌ست سوتانه‌وه‌ی پێستیانه‌وه‌ ده‌تلانه‌وه‌.

 بانگه‌واز بۆ رێکخراوه ‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کان

 یه‌ک له‌‌و گوندانه‌ی به‌سه‌ختی به‌رکه‌وتوه ‌شێخوه‌سانانه‌ که له‌نزیکی به‌نداوی دوکانه‌و که‌وتۆته‌باکوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌وه‌. مه‌سعود بارزانی سه‌رکرده‌ی پارتی دیموکراتی کورستان که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌کرێت، له‌بانگه‌وازێکدا بۆ رێکخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوه‌کان رایده‌گه‌یه‌نێت، که‌ له‌و هێرشانه‌دا ٣٣ ژن، مناڵ‌و خه‌ڵکی به‌ته‌مه‌ن تێداچونه‌. رێکخراوه‌کانی تر ژماره‌ی تری قوربانییه‌کان ده‌خه‌نه‌ڕو. به‌پێی قسه‌ی دو شایه‌تحاڵی جیاواز، دو که‌سی به‌رکه‌وتو به‌و چه‌که ‌له‌خه‌سته‌خانه‌‌ی ناوه‌ندیی سلێمانی به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕان، چه‌ند سه‌عاتێک دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی پێویست، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق کۆیکردنه‌وه‌و خستنیه‌ ناو لۆریه‌که‌وه‌، خه‌ڵکێکی زۆر له‌شه‌قامه‌که ‌له‌ده‌وری کۆببوه‌وه‌، به‌پێی قسه‌ی بینه‌رێک، هێزه‌که ‌کوڕێکیان که ‌به‌سه‌ختی له‌شی سوتا بو، لەقادرمه‌کانی خه‌سته‌خانه‌که‌‌وه ‌فرێدایه‌ خواره‌وه‌، له‌کاتێکدا ئه‌و له‌به‌ر ئازار ده‌یقیژاند. دواتر ئه‌‌و بریندارانه‌ی به‌و جۆره‌ بردرابون، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێکدا داگیران، که ‌به‌س چار‌ه‌سه‌رییه‌کی کاتی‌و ساده‌ کرابون.

 سه‌رجه‌م پارته‌ کوردییه‌ گه‌وره‌کان له‌بانگه‌وازیاندا ڕو له‌رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌ن، که‌‌ هێرشی چه‌کی کیمیایی له‌عێراق بوه‌ستێنن. به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ کۆمه‌‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتگوێیان خستون‌و چه‌کی کیمایی به‌رده‌وام له‌کوردستانی عێراقدا به‌کارده‌هێنرێت.

ریکریک

 

په‌راوێز

(*)و. ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا ١٩٤٩ – ١٩٩٠، له‌سه‌رده‌‌می جه‌نگی سارددا سه‌ر به‌کامپی خۆرئاوا بو، شاری بۆن پایته‌خته‌که‌ی بو.

(**) ناوچه‌ی بێلایه‌ن، بریتی بو له‌ناوچه‌یه‌کی سه‌ر سنوری عێراق‌و وڵاتی ئوردون، که‌ به‌پێی رێکه‌وتنی هه‌ردولا سه‌ر به‌هیچ له‌م دو وڵاته‌ نه‌بو.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌