ئیلول 14, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەفسوس .. تۆش بەهەڵەچویت
ئەفسوس .. تۆش بەهەڵەچویت
سەرنج و تێبینی لە مەڕ سەرنجەکانی کازیوە ساڵح
عومەر محەمەد
١٤/٩/٢٠١٥ – سلێمانی
بەناونیشانی کۆنسێپتی ‘ئەنفال’ لە کۆنەستدا،[1] کازیوە صاڵح کە ئێستا باسی دکتۆراکەی دەربارەی ئەنفالە بابەتێکی نوسیوە، سەرباری تێبینیەکانی دەستەواژەی واتاو ناوهێنانی ئەنفالی وەک کارەسات و هەروەها جینۆسایدی بارزانیەکانیشی بە ئەنفالی بارزانیەکان رەخنە لێگرتووە.
زۆرم پێخۆش دەبوو کازیوەخان بە دیقەتتر بوایە و لە مێژووی تاوانەکاندا بەهەڵەدا نەچوایە و هەوڵو دنیابینی کەسانی تریشی نادیدە نەگرتایە، بەڵام بۆ نەیکردووە هێشتا ڕوون نیە، ئەو کە نوسێوێتی ( بۆ نموونە جینۆسایدی بارزانیەکان سێ (٣) ساڵ بەر لە جینۆسایدی ئەنفال ئەنجامدراوە و پرۆسەکەش ناوی ئەنفال نەبووە، عەرەبەکان بەزمانی عەرەبی بە‘ آبادە’ واتە پاکتاوکردنی بارزانیەکان ناویان هێناوە.) بەهەڵەدا چووە، لەڕاستیدا جینۆسایدی بارزانیەکانیش زۆرلەجێی خۆیدا نیە، بۆچی ؟ چونکە بارزانیەکان وەک گروپێکی دەستنیشانکراو کەخەسڵەتێکی گرنگی جینۆسایدە، بەشێوەیەکی سیستماتیک مامەڵەیان لەتەکدا کراوە “کۆمەڵکوژییەکە تەنها پیاوان” یاخود نێرینەی لەتەمەنی ١٢ ساڵییەوە بۆ ٧٠ ساڵی گرتووەتەوە، دەنا نەژن ونەمنداڵ وەک ئەنفال بەر هەڵمەتی کۆمەڵکوژییەکە نەکەوتن، بۆیە دروست کۆمەڵکوژی (پیاوانی بارزانی) لەجێگەی خۆیەتی نەک کۆمەڵکوژی بارزانیەکان.
تێبینی لەوە گرنگتر مێژووی تاوانەکەیە کە کازیوە تیایدا بەهەڵە چووە، چونکە کۆمەڵکوژی پیاوانی بارزانی ٥ ساڵ پێش تاوانی ئەنفال بووە، بەدیاریکراویش لە کۆتایی مانگی تەموزو سەرەتای مانگی ئابی ١٩٨٣ بووە .[2] نەک (٣) ساڵ وەک کازیوە ساڵح نوسیوێتی !
بەداخەوە بێئەوەی ئاگاداری هەوڵی ئەوانی دی بێت دادوەری ئەوەی کردووە کە (هەموو) نەک (زۆربە) بێ ئاگان لەوەی کۆنسێپتی (ئەنفال) بەشێوەی بەجێ بەکاربهێنن، بەگشتی لەدیدی ئەودا هەموو لەسەر ئاستی فەرمی ونافەرمی وپرۆفیشنالدا تەنانەت لەلای تاکە کاراکانی بواری جینۆسایدیش، لەو بوارەدا نەشارەزاو نەزانن ! لەم پەرەگرافەی خوارەوەدا نوسێوێتی : ( ئەوەی لەم وتارەدا هەڵمبژاردووە لە سەری بدوێم بەکارهێنانی کۆنسێپتی’ ئەنفال’ ە بە شێوەی نابەجێ لە هەردوو ئاستی فەرمی و پرۆفیشناڵدا. وەکو بەکارهێنانی کۆنسێپتی ئەنفال بۆجینۆسیایدی بارزانیەکان لە وتاری لایەنە سیایسەکان وتاکە کاراکانی بواری جینۆسایددا، هەتا دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵە لە لایەن دەزگا فەرمیەکانی تایبەت بە جینۆساید و کەسانی نووسەر و قوربانی… )[3] بەراستی ئەوە ناهەقیە بەرانبەر کەمینەیەک لەناو ئەو هەمووەی باسی کردون وئاماژەی پێکردوون، ئەوەی بەرێزی باسیدەکات و بەهەڵەی کوشندەی دەزانێت ” کۆمەڵکوژی پیاوانی بارزانی بە (ئەنفالی بارزانیەکان)” بەشبەحاڵی خۆم زۆر دەمێکە رەخنەم کردووە (کۆمەڵکوژی بارزانیەکان قۆناغیک بەرلە ئەنفال) تازەترین کتێبی منە کە ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە . ئەم كتێبە وتارێكی درێژی من بوو كە ساڵی ٢٠١١ بە دوو بەش لە لاپەڕە (١١)ی ڕۆژنامەی هاوڵاتی ژمارەكانی (٧٥٦ و ٧٥٧) ڕێكەوتی ١٠ ی ئابی ٢٠١١و ڕۆژی دواتر ( بەناو نیشانی كۆمەڵكوژی بارزانییەكان بە ئەنفال ناوبەرین یان بەجینۆساید ) بڵاوكراوەتەوە. بەداخەوە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بەڵگەكان و ناوی قوربانییەكانی بە پاساوی ئەوەی بابەتەكە زۆر درێژە، بڵاونەكردبووە، بەڵام هەمان بابەت بەهەمان ناونیشانەکەی سەرەوە لە ساڵنامەی ئەنفالستان ژمارە (١٠) ناوی قوربانییەكان و بەڵگەكانیشیان جارێكی تر وەكو لێكۆلینەوەیەك بڵاوكراوەتەوە.
سەیر لەوەدایە کازیوەساڵح ساڵی(١٩٩٦ – ١٩٨٩) بەساڵی جینۆساید دەزانێ هەروەک نوسیوێتی : (بۆیە هەمان نیاز و دەستکەوت بەر لە جینۆسایدی کورد کە بە ناوی ئەنفالەوە جێ بە جێ کرا لە نێوان ١٩٩٦-١٩٨٩لە لایەن سەدامەوە خرایە بەردەست شەڕکەرانی) ئەگەر ساڵی ١٩٩٦ بەهەڵەی چاپ حساب بکەین و بەساڵی ١٩٨٦ بۆی حساب بکەین، ئەوا هەر هەڵەیە چونکە دەستپێکی تاوانی ئەنفال لەدوای مانگی ئازاری (١٩٨٧)ە و پەلامارە سەربازیەکانیشی لە ٢٢ی شوباتی ساڵی (١٩٨٨)وە بوون، وەک پێشتر ڕونم کردەوە کۆمەڵکوژی بارزانیەکان (٣)سال پێش ئەنفال نەبووە ! بەڵکو (٥)سال پێش ئەنفال رویداوە .
سەبارەت بە وشەی کارەساتیش بەدڵنیاییەوە کازیوەخان دەستپێشخەرنیە، بەڵکو لەپێش بەرێزیانەوە و چەند ساڵێک پێش ئێستا وروژێندراوە، ئەگەر پێویستیش بکات زیاتر روونی دەکەمەوە بۆیەکەمجار وەک بابەتێکی پیویست وگرنگ چۆن وکێ وروژاندوویەتی، زۆربەی دەزگاکانی راگەیاندن ئەگەر ئەرشیڤیشیان نەمابێت ئەوا بیریانە. هەروەها لاپەرە ٤٤ی (دیدیکی نوێ بۆیادەکانی تاوانەکانی جینۆساید) ناونیشانی نامیلکەیەکی منەو ساڵی ٢٠١٤ چاپکراوە، لەو نامیلکەیەدا رونکردنەوەی زیاتری تێدایە، ئەوە جگەلەوەی بەشبەحاڵی خۆم ئەم بابەتە لەچەندین سیمناردا لەسلێمانی، چەمچەماڵ کەرکوک، گەرمیان، هەروەها لەبەرنامەکانی رادیۆو تیڤی باسم کردوون . زۆریش لە نوسەران وچالاکوانان پشتیوانم بوون و پەیرەویان کردووە، ئەمانەو لە ماڵپەڕی ئەنفالستان و گۆڤاری ئەنفالستان رامان گەیاندووە کە دەستەواژەکانی (کارەساتی ئەنفال وپاشماوەی ئەنفال) لە ئەنفالستاندا بڵاو ناکرێنەوە. [4]هەموو ئەم بابەتانە بەڵگەن بۆ ئەوەی زۆر دەمێکە ئەم هەڵە کوشندەیەم هەست پێکردووەو پێشتر بە جەختکردنەوە رەخنەم لێگرتووە. بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە جارێکێیان کە ئەم بابەتەی لە پێگەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وروژاندبوو، بەکۆمێنتێک بۆم نوسیبوو کەوا تۆمەتبارکردنی (هەمووان) بۆئەو بێدیقەتیە (لەجێی خۆی نیە) ئیدی کە کۆمێنتەکەمی بەهەند نەگرتووە، مەسەلەیەکە پەیوەندی بە بەڕیزیانەوە هەیەو بەهیوام بەو هەستەوە نەنوسرابێت کە بیروراو قسەی ئەوانی دی بەهەند نەگیرێن، هیوادارم کازیوە ساڵح بەو لۆژیکە نێر سالاریە نەینوسیبێت (مادام من هەم ئەوی دی کێیە) .
[1] بروانە هەردوو ماڵپەری پێنوسەکان و ماڵپەڕی جینۆساید کورد – رۆژی دووشەممە ١٤ی ئەیلول – ٢٠١٥
[2] بڕوانە کۆمەڵکوژی بارزانیەکان قۆناغێک بەرلە ئەنفال- عومەر محەمەد- ٢٠١٥
[3] بروانە مالپەری جینۆساید کورد- کازیوە ساڵح کۆنسێبتی (ئەنفال ) لە نەستدا
[4] بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ماڵپەری ئەنفالستان بەشی ئاگاداریەکان یان سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە http://www.anfalistan.com/?page_id=294
5- http://www.dengekan.info/dengekan/gshty/9803.html?print ئەم بابەتە ١٦ی ئازاری ٢٠١١ بلاوکراوەتەوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.