• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بۆچی ژمارە (١١) و (١٢)ی ئەنفالستان لەم مانگەدا لەچاپ دەرچوو ؟

ئاب 28, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بۆچی ژمارە (١١) و (١٢)ی ئەنفالستان لەم مانگەدا لەچاپ دەرچوو ؟


بۆچی ژمارە (١١) و (١٢)ی ئەنفالستان لەم مانگەدا لەچاپ دەرچوو ؟

 11-12 c copyئه‌ڵبه‌ت ئەم ساڵنامەیە پابەند نیە بەكاتێكی دیاریكراوەوە بۆیە لەكۆی مانگەكانی ساڵدا لەهەر مانگێكدا خرابێتە بەردیدەی خوێنەران هۆیەكی هەبووە، بەڵام چونكە هەتا ئێستا بەزۆری لەمانگەكانی نیسان و ئایاردا لە چاپدەرچووە، هەمیشە خوێنەرانی ئەم گۆڤارە لەو دومانگەدا چاوەڕوانیان كردووە، ئەوەش چاوەڕوانییەكی ڕەوایە، بەڵام زۆربەی ژمارەكانی رابوردوو، لەو بۆنەویادانەدا لەچاپ دەرچووە، كە ناوچەیین و لەبەرچاوانین، بۆنمونە لەیادی كیمیابارانكردن و ئەنفالكردنی هەردو گوندی گۆپتەپەو عەسكەرو ئەنفالكردنی خەڵكی ناوچەی قەڵاسێوكە بەگشتی و لەیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسان هەروەها لە یادی كۆمەڵكوژی و كیمیابارانكردنی گوندی  (وەرێ ) كە پێشتر سەربەناحێی بێتواتە بووە و ئێستا سەربە ناحێی بالیسانە، لە یادی فرێدانە خوارەوەی سێ كەسایەتی گوندەكانی دەشتی كۆیە عەبدوڵای خەرابەیی و هاوڕێكانی .

بێگومان ئەم هەڵوێستەی ئەنفالستان لەسود بەدەرنەبووە بەڵكو بەپێچەوانەوە بووەتە هۆی ناساندنی ئەو تاوانانەی كە دەرهەق بەم میللەتە كراوەو راگەیاندنی كوردی پەراوێزی خستبوون و كەس باسی نەدەكردن، بەو هۆیەشەوە كەسوكاری قوربانیەكان و خەڵكی ناوچەكە هەستیان بە پەراوێزخستن و رەنج بەخەساری خۆیان دەكرد .

ژمارە (11) ی ئەنفالستان لە یادی ئەنفالكردنی هەڵەبجەییەكاندا دەردەچێت، یادی تاوانێك كە بەداخەوە نەك جیهان لێی بێئاگایە تەنانەت لە هەرێمی كوردستان ولەوەش خراپتر هەندێك هەڵەبجەیش لێی بێئاگان  و هێشتا نازانن خەڵكی شارەكەیان ئەنفالكراون و دەیان كەسیان  لە نوگرەسەلمان لەبرسان و لە تینواندا مردووەو هێشتا تەرمەكانیان لەوێ‌ بەجێماوەو هەندێكی تریشیان هێشتا چارەنوسیان نادیارەو وەك هەموو ئەنفالكراوانی تر بێسەروشوێنن . تەنانەت تیمەكەی میدل ئێست ۆچ كە پرۆسەی ئەنفال و جینۆسایدكردنی كوردیان ساخ كردووەتەوە بەوشێوەیە باسی پرۆسەی ئەنفال دەكات كەوا لە نێوان ساڵانی (1987-1988) ئیعدام كردنی بەكۆمەڵ وبێسەروشوێنكردنی دەیان هەزار خەڵكی بێچەك بوو، كە ژمارەی زۆریان لەوانە خەڵكی گەرمیان بوون و گرنگییەكی ئەوتۆی بە ئەنفالكردنی هەڵەبجەییەكان نەداوە، لەناوخۆش بێجگە لە عارف قوربانی كەسی ترم پێشك نایات ئاوڕی لە ئەنفالكردنی هەڵەبجەییەكان دابێت.

ئاوڕدانەوەی ئەنفالستان لەم دۆسێییە نەمەسەلەیەكی سۆزدارییەو نە لەبەرخاتری چەند كەسێكی دیاریكراویشە بەڵكو دۆكۆمێنتكردنی تاوانێكی ترە بۆمێژوو، بەتایبەتیش دۆكۆمێ،تكردنی تاوانی ئەنفال و بێسەروشوێنكردنی هەڵەبجەییەكان زۆر زۆر پێویستە چونكە ئەگەر فریانەكەوین تاوانێكی تری جینۆساید لەناو وێنەگشتیەكەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا ون دەبێت . ئەم ژمارەیە پێماندەڵێت هەڵەبجە تەنها كیمیابارانكراوە، بەڵكو ئەنفالیشكراوە، شەهیدانی هەڵەبجە تەنها ئەوكەسانە نین كە لەناوەندی شاری و لەدەوروبەری شاری هەڵەبجە لە گۆڕی بەكۆمەڵدا نێژراون بەڵكو تەرمی هەڵەبجەییە ئەنفالكراوەكان لەبیابانەكانی خواروی عێراقیشن، بەلای كەمەوە 52 كەسی هەڵەبجەیی لە ژن و منداڵ و پیروگەنج لە نوگرەسەلمان نێژراون و كەسوكاریان چاوەروانی هەوڵ وهیمەتی حكومەتن روفاتەكانیان بهێنێتەوەو لە زێدی خۆیان ئەسپەردەی خاك بكرێنەوە، لەم ژمارەیەدا بەلای كەمەوە چواركەس دیداریان لەتەكدا سازكراوەو بەوردی بەسەرهاتی خۆیان و ئەنفالكردنی هەڵەبجەییەكانمان بۆ دەگێڕنەوە.

لەلایەکی تریشەوە ئەنفالی ناوچەی بادینان لە ٢٥ی ئابدا دەستیان پێکردوو، لە ٢٨ی ئابدا کۆمەڵکوژییەکیان لە گوندی کورێمێ ئەنجامدا، بۆریزگرتن لە قوربانیانی ئەنفالی بادینان بەگشتی و قوربانیانی کۆمەڵکوژی گوندی کورێمێ بەتایبەتی ژمارە ١٢ یان پێشکەش دەکەین .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌