• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

من و حەیران و رێكەوتێكی جوان . عومەر محەمەد

ئاب 28, 2015 Omer هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە من و حەیران و رێكەوتێكی جوان . عومەر محەمەد



من و حەیران و رێكەوتێكی جوان

عومەر محەمەد

DSC00655رۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠١٠ لەكاتی هێنانەوەی ڕوفاتی منداڵە ئەنفالكراوەكانی  كەمپی دوبز لە بانی مەقانی شاری چەمچەماڵ كە ئێستا مۆنۆمێنتی ئەنفالی لێ بنیاتنراوە، لەو كاتەدا كە سەرقاڵی وێنە گرتن بووم ئەم ژنەی وا ئێستا لە وێنەكەدا دەبینن چومەتە بن باڵی، بورایەوەو لە هۆش خۆی چوو، لەبەر باری تەندروستی و شڵەژانی ئەوانەش كە لەگەڵیدا بوون نەمتوانی بزانم ئەم ژنە كێیەو خەڵكی كوێیەو چەند كەس لە خانەوادەكەی ئەنفالكراون، پاش ماوەیەكیش سیروان قەشقەیی هاتەلام، ووتی وێنەیەكی تۆم گرتووە لە بن باڵی ژنێكدایت لە چەمچەماڵ بەلێنی پێدام بۆمبنێرێتەوە بە سوپاسەوە بەڵێنەكەی بردە سەر.

دوای تێپەرینی چوار ساڵ بەسەر ئەو روداوەدا

 رۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە شاری سلێمانی بەرێكەوت كچێكم بینی بەبێ ئەوەی بیناسم، لەیەكەم نیگاوە كە ئەو كچە بەرێزەم بینی یەكسەر ئەو رۆژەی بانی مەقان و لە هۆش خۆچوونی ئەو ژنەم بیركەوتەوە، دیمەنی بورانەوەو لە هۆشخۆچونی ئەو ژنە وەك شریتێكی سینەمایی راگوزەر بە بەرچاومدا تێپەڕی، رێكەوت وابوو لە یەكێك لە بەشەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان هەمان رۆژ جارێكی تر لە گەڵ ئەوكچە توشمان بوو بەیەكەوە، یەكترمان بینیەوە من دانیشتبووم كە كڤەكە هاتەوە ئەوەو دانیشت چاوەروانی تەواو بوونی مامەڵەكەی بوو، پاش ماوەیەك چاوەڕوانی روی تێكردم و بە رێزەوە پرسی :

–  دەكرێت ناوی بەرێزتان بزانم ؟

– بەڵی بەخۆشحاڵییەوە من ناوم عومەر محەمەدە .

–  ئەو بەروخۆشییەوە وتی پێموایە من وتۆ جارێك بەتەلەفۆن قسەمان كردووە.

– راستی زۆر كەس لە رێكخراوەكان و دەزگاكانی راگەیاندنەوە بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵدا كردووم ببورە بیرم نەماوەو بەرێزتان ناناسم  .

– ئەویش خۆی ناساند من ناوم سروشت محمەد رەشیدەو لە رێكخراوێك كاردەكەم بەناوی یادەوەری ئەنفال، لە بنەرەتەوە خەڵكی سەنگاوین من تەمەنم حەوت ساڵان بووە كە لە دوبز زیندانی بووین، خوشكیكم بەناوی پەیمان لە دایكبووی ساڵی 1987 واتە تەمەنی یەك ساڵان بوو، كە لەوێ  گیانی لە دەستداوە .

SRWSHT W HAEANسروشت تەمەنی حەوت ساڵان بووە كە ئەنفالكراون، لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٠ كچێكی بالا پۆشی دامەزراو وریایە، خوێندنی لە بواری ( یاسای بازركانی و دارایی نیودەولەتی نەوت و گاز) لەبەریتانیا تەواو كردووە، چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزراری لە خەیاڵدا بوو بۆ جێبەجێكردن، ئەوان خەڵكی گوندی (زیندانە  گوندەكەی عاصی مستەفان) لە ناحێی سەنگاو ساڵی١٩٨٨ بەرپەلاماری ئەنفال كەوتوون و رەوانەی تۆپزاواو دواتریش رەوانەی كەمپی دوبز كراون، كاتێك لەبارەی ئەنفالەوە دەدواین من ئەوەم بۆ باسكرد كە یەكەمجار چاوم پێت كەوتووە، بەبێ ئەوەی بزانم ئەو خەڵكی كوێیە كێی ئەنفالكراوە، یان هیچ لە بارەی ئەنفالەوە دەزانێ، یەكسەر دیمەنی بورانەوەو لە هۆشخۆ چوونی ژنێكم هاتووەتە بەرچاو لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە بانی مەقامی چەمچەماڵ، سروشت بەبێ ئەوەی بزانێ من باسی كێ و چ دیمەنێك دەكەم ووتی : لە یادێكدا بوو دایكی منیش بورایەوە، بەڵام ئەو هەرگیز باوەڕی نەدەكرد كە ئەمرۆ ئەو فۆتۆیانەی بورانەوەی دایكی و ئەوانەش كە بە دەورییەوە بوون دەست بكەوێتەوە. رێكەوتێكی تەواو سەیر بوو كاتێك وێنەكانم پیشاندا یەكسەر ووتی ئۆی ئەوە دایكمە (حەیران ئەحمەد عەبدوالكەریم ) لەهەمان كاتدا وێنەی خۆشی بینییەوەو وتی ئەوەش خۆمم .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌