ئاب 28, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حوسێن عه‌لی قادر: عزه‌ت دوری خۆی به‌ده‌ست ئیشاره‌تی ده‌دایه شۆفڵه‌كان، ئاوای ئه‌كرد له‌م شۆفله‌و ئاوای ده‌كرد له‌و شۆفلیان ده‌یگوت دای پۆشن.
حوسێن عه‌لی قادر:
عزه‌ت دوری خۆی به‌ده‌ست ئیشاره‌تی ده‌دایه شۆفڵه‌كان، ئاوای ئه‌كرد له‌م شۆفله‌و ئاوای ده‌كرد له‌و شۆفلیان ده‌یگوت دای پۆشن.
ئامادەكردنى پشکۆو شیرین :
تایبەت بە گۆڤاری ئه‌نفالستان
لە ژمارە 4ی گۆڤاری ئەنفالستاندا ئەم دیدارەمان لە گەڵ پیاوێك بەناوی حسێن عەلی قادر بڵاوكردەوە كە سەروەختێك سەربازبووە لە ناحێی بوصەییە باس لەو خانوانە دەكات كەماوەیەكی زۆر خەڵكی كوردیان تێدا دەست بەسەر بووەو دواتر شایەتحاڵێك باس لە كۆمەڵكوژییان دەكات .. ئەوسا ئیمە هیچ وێنەیەكمان دەست نەكەوت دەربارەی ئەو شوێنە، بەڵام ئێستا وینەی ئەو خانوانەی ناحێی بصییە لەگەڵ دیدارەكەی حسین عەلی قادر بڵاو دەكەینەوە.
هەرکە کامێرامان دامەزراند حوسێن چاوەروانی ئەوەی نەکرد پرسیاری لێبکەین خۆی دەستی پێکردو وتی : له حفرالباطن عه‌سكه‌ربووم، من لەو یەکەکەمدا فیتەربووم، كابرایه‌كی به‌ده‌وی هه‌بوو رۆژێك هاتبوو بۆلای ئامره‌كه‌مان سه‌یاره‌یه‌كی هه‌بوو په‌كی كه‌وتبوو، ئه‌ویش داوای له ئامر وه‌حده‌كه‌مان كردبوو، یارمه‌تی بدات، بەسەیارەیەکی سەربازی بۆی رابكێشێت بۆ لای فیته‌ر، ئامریش ووتبووی ناكرێت سه‌یاره‌ی عه‌سكه‌ری بۆ كاری مه‌ده‌نی به‌كاربهێنین، به‌ڵام من چاره‌سه‌رێكی ترت بۆ ده‌كه‌م، منیش فیته‌ربووم له‌وه‌حده‌كه‌مان، ئامر بانگی كردم، ووتی: له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه برۆ سه‌یاره‌كه‌ی په‌كی كه‌وتووه، بزانه یارمه‌تی بده بۆی چاك بكه‌ره‌وه، منیش فه‌رمانه‌كه‌م به‌جێهێنا، هه‌رله‌وێ كابرا ووتی: سه‌یاره‌كه‌م رۆن‌و ئاوتێكه‌ڵ ده‌كات منیش عده‌كه‌م (سپانه‌و شتم له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵگرت‌و له‌گه‌ڵ كابرای به‌ده‌وی رۆیشتم بۆماڵیان، كابرا به سورای حوشترێك هاتبوو، ئێمه به‌وازێك رۆیشتین، كابرا هه‌رله‌وێ حوشتره‌كه‌ی به‌ره‌ڵاكردوو له‌گه‌ڵ ئێمه سواربوو، ووتی: خۆی دێته‌وه، زۆر رۆیشتین، تاگه‌یشتینه مالیان، كه سه‌یاره‌كه‌یم بینی ته‌ماشامكرد كاسكێتی سووتابوو، كردمه‌وه‌و به‌بۆیاخ بۆم چاككردوو، نیوه‌رۆ خواردنێكی به‌سیتی داینێ به‌ڵام بۆ ئێواره‌كه‌ی حه‌یوانێكی بۆمان سه‌ربڕی، كه‌سه‌یاره‌كه‌یم چاككرد زۆری پێخۆش بوو نه‌یهێشت برۆمه‌وه، منداڵه‌كانی بانگیان ده‌كرد سه‌ید نه‌مزانی ناوی چییه، هه‌تانان حازربوو كه‌وتینه قسه هه‌ستمكرد له‌قسه‌كانیدا هه‌ندێك شتی لایه، به‌ڵام نه‌یده‌ویست بیاندركێنێ، منیش به‌عزه شتێكم به‌رچاوكه‌وتبوو، هه‌ستم ده‌كرد له‌مناوه شتێك ڕویداوه، ئاسه‌واری خه‌ڵكم ده‌بینی له‌هیی كورد ده‌چوون، كۆمه‌ڵه خۆڵم ده‌بینی غه‌ریب بوون، پێمووت سه‌ید ده‌مه‌وێ هه‌ندێك شت هه‌یه له‌م منتیقه‌یه بیزانم، ووتی: وه‌كو چی؟ ووتم ئه‌م كۆمه‌ڵه گڵانه چین، ووتی: كوره تۆ نانه‌كه‌ت بخۆ هه‌قه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌بێ، ئه‌وكاته تازه نان داده‌نرا، ووتم وه‌الله سه‌ید من كوردم هه‌ست به‌شتێك ده‌كه‌م، به‌خوا ئه‌مجاره برۆمه‌وه نایه‌مه‌وه بۆ عه‌سكه‌ری چاوت پێم ناكه‌وێته‌وه، پێم بلێیت، باشتره، ووتی: ئاخر ئه‌م باسانه خه‌ته‌رن، زۆرهه‌وڵمدا له‌گه‌ڵیدا، هیچی نه‌ووت هه‌تا قاوه‌ی هێنا، ووتم سه‌ید ئێوه ده‌ستورێكتان (عاده‌تێكتان) هه‌یه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ قاوه‌كه‌تان بخواته‌وه هه‌ر داوایه‌كی هه‌بێ بۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، زۆر هه‌ولیدا قاوه‌كه‌م نه‌خوارد ئینجا ووتی: قاوه‌كه‌ت بخۆ هه‌رچی بفه‌رمووی من به‌سه‌رچاو، وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه، به‌لام مه‌رجیشم هه‌یه ووتم به‌سه‌رچاو تۆ هه‌ندێك شتم پێبلێ منیش مه‌رجه‌كانی تۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌م، ووتی: باشه، ووتم ئه‌م خانوانه بۆچی له‌م سه‌حرایه‌دا كراوون؟ ووتی: ئه‌وه ئیشی تۆنیه خانووه كریاوه‌و وه‌ختی خۆی حكومه‌ت كردوویه‌تی‌وماڵی تێدابووه، ئه‌وه ئیشی تۆنیه، ووتم نامن هه‌ندێك شتم له‌م خانوانه‌دا بینوه، شكم هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێشتر وێنه‌یه‌كم دۆزیبووه‌وه شت له‌پشته‌كه‌ی نوسرابوو، به‌داخه‌وه له راكردنه‌كه‌یا ئه‌و ره‌سمه‌م لێ وونبوو، كاتی خۆی بردم بۆ ناوچه‌یه‌كی لقی چوار داوایان لێمكرد نه‌مدا پێیان، زۆر داوایانكرد ووتم نایده‌م ئه‌مه من خۆم پێویستمه، وه‌الحاصل نه‌مدا پێیان، سه‌ید ووتی: ئێباشه شتت بینیوه چیترت ده‌وێت؟ ووتم باشه پێمبلێ ئه‌م سه‌حرایه هه‌تا چاوبركا هه‌ر سه‌حرایه مانای ئه‌م كۆمه‌ڵه خۆڵانه چین لێره‌یا؟ ووتی: كورم ئه‌وه ئیش تۆ نیه، ووتم ئه‌زانم ئیش من نیه به‌ڵام من پێت ده‌لێم سه‌ید، عه‌ره‌بیه‌كه‌م فول بوو، وه‌كو عه‌ره‌ب قسه‌م ده‌كرد، ووتی: ده‌باشه به‌ڵام ئه‌ترسم بۆت باسكه‌م سبه‌ی ماڵ من‌و خۆشت برمێنی، ووتی: ده‌باشه زمانت ده‌ركه منیش زمانم ئاوا بۆ ده‌ركرد، ئاوایه‌كی لێكردم (ئاماژه بۆ بڕینی زمان ده‌كات) ووتی: زمانت ببڕن نابێت كه‌س لێت ببیستێ، ووتم زمانم ببڕن باسی ناكه‌م، من فیرار ده‌كه‌م‌و كه‌س نام بینێته‌وه، راستی منیش له‌كاتی خۆیدا فیرارمكرد ، یه‌كه‌م شه‌وه‌كه‌ی كه‌دای له‌به‌غدا ته‌یاره بۆردومانی ده‌كرد، من له‌سه‌یاره‌دا بووم له‌به‌غداوه بۆ كه‌لار ده‌هاتمه‌وه. ووتی: ده‌باش ئه‌و كۆمه‌ڵه گڵه‌ی تۆ ده‌یبینی هه‌مووی كه‌سوئه‌قریبای تۆیه ئیحتماله ئه‌قریبای تۆبن، منیش ووتم به‌ڵی زۆركه‌سم ئه‌نفالكراون، ووتی: ئه‌و كۆمه‌ڵه خۆڵه‌ی تۆ ده‌یبینی دوو شۆفڵ هاتن چاڵیان هه‌ڵكه‌ند به‌درێژایی ئه‌و كۆمه‌ڵه خۆڵه‌ی تۆ ده‌یبینی، دوو هیلی كۆپته‌ر هاتن نیشتنه‌وه، (عزه‌ت الدوری) هاته‌سه‌ركۆمه‌ڵه خۆڵه‌كان ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌یان هێنایه ناو ئه‌م چاڵانه‌وه‌و دایاننیشاندن، ئیستا ته‌ماشایانبكه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی دانیشتووه، كه‌سی پاڵ نه‌كه‌وتووه، ئێنجا شۆفڵه‌كان هاتنه‌وه یه‌كێك له‌مبه‌روه‌و یه‌كێك له‌و به‌ره‌وه ده‌ستیان كرد به داپۆشینه‌وه‌یان به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و خۆڵه‌ش هی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكێكی زۆریان له‌ژێردایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وخۆڵه ناچێته‌وه شوێنی خۆی؟ بۆیه به‌رزده‌بێته‌وه‌و وه‌كو گردێكی لێدێت به درێژی؟ خانووه‌كانی ئه‌وناوه‌ش هه‌ر 50 ماڵ‌و60ماڵ‌و 70 ماڵ پێكه‌وه بوون به‌درێژی پێنج كیلۆمه‌تر له‌نزیك یه‌كه‌وه دروستكراون مجموع، مجموعه‌ن، خانوه‌كان وه‌كو به‌ردی نه‌قاری لای خۆمان ساده‌تر بوون به قوڕكرابوون، مه‌نتیقه‌یه‌كی سه‌حراوی یه هه‌مووی لمه ئه‌و لمه باده‌هێنی و ده‌یبا، وه‌كو ئاو شه‌پۆل ده‌دا با له هه‌ر كوێیه‌كه‌وه بێت له‌گه‌ڵ خۆی به‌وناو ماڵانه‌یا ده‌ی باو ده‌یهێنێ ته‌نانه‌ت دركێك نابینی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قیبله‌نومات پێنه‌بێت رێگه‌كه نادۆزیته‌وه، سه‌حرایه‌كی سه‌یره، كوڕنیه به‌بێ قیبله نوما بتوانێ بگه‌رێته‌وه.
ووتت گونده ناوی چی بوو؟
گونده‌كه نازانم به‌ڵام له سێگۆشه‌ی حفرالباتندایه، ناحیه‌كه ناوی بوصه‌یه یه، گونده‌كه 5 كیلۆمه‌تر له بوصه‌یه‌وه دوره. سێگۆشه‌كه وه‌كو ئه‌م دوو په‌نجه‌یه‌ی من وایه (ئه‌مه كویته، ئه‌مه سوعدیه، ئه‌وه‌ش عێراق)ه من ئه‌له‌وێ جوندی بووم له‌و شوێنه ( واته ئه‌گه‌ر دوپه‌نجه‌ت بكه‌دیته‌وه كویت‌و سعودیه ده‌كه‌ونه سه‌رنینۆكی په‌نجه‌كان‌و عێراق ده‌كه‌وێته نیوان تیژی هه‌ردوو په‌نجه‌كه‌وه) ئه‌ودیو سێگۆشه‌كه هه‌مووی شاخه به‌ڵام چۆن وه‌كو شاخێكی روخاوگردوڵكه‌ی به‌رداوی ئه‌و خانوانه‌ش له‌و به‌ردانه دروستكراون. [1]
ئه‌ی گونده‌كه خه‌ڵكی تێدابوو؟
به‌ڵێ ته‌نانه‌ت قوتووی شیری نیدۆهه‌یه، گه‌وره‌كان شه‌كریان تێدا بوو، نۆكیان تێدابوو برنج ته‌نانه‌ت نیسك هه‌موویم له‌وقوتوانه‌دا بینی له‌وێ هیی ئه‌و كوردانه بووه، هه‌مووی ئیكسپایه‌ر ببوو به‌كه‌ڵكی خواردن نه‌ده‌هات، ئیمه‌ش هه‌ڵمان ده‌پچری‌وفرێمان ده‌دان گوێمان نه‌ده‌دایه، ئینجا جلم بینیوه پیڵاوی منداڵ، چۆغه‌ی پیاوان، كراسی ژنان قۆڵه‌كه‌ی به فه‌قیانه‌كه‌یه‌وه. هه‌موویم بینیوه له‌و خانوانه‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربوون‌و منیش عه‌سكه‌ربووم بۆم نه‌هاتووه‌ته‌وه، زۆر جار ده‌مانكرد به په‌رۆی ده‌ست سرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من فیته‌ربووم له جه‌یشدا، وه‌الحاڵ بابێینه‌وه بۆلای كابرای سه‌ید، كابر ووتی ئه‌و چوار كۆمه‌ڵه خۆله‌ی تۆ ده‌یبینی هه‌مووی گۆره‌و هه‌مووی جه‌نازه‌یه‌و چوارمشقی تیایدا دانیشتوون، ئه‌مه هه‌موویان به‌یه‌ك رۆژ نه‌كراوون هه‌ر هه‌فته‌ی كۆمه‌ڵه ماڵێك هه‌فته‌یه‌ك ئه‌م ماڵانه‌ی ئێره ته‌واو بوون دوای هه‌فته‌یه‌ك چوونه بۆ ئه‌و ماڵه‌كان تر.
یه‌عنی ئه‌و ماڵانه كوردی تێدابووه؟
ئا ئه‌و كوردانه‌ی تێدابووه كه‌كوژراون، هه‌رله‌نزیك خۆیاندا له‌به‌رده‌م خانووه‌كانی خۆیاندا هه‌ر كۆمه‌ڵه‌و چالێكیان بۆیان هه‌ڵكه‌ندووه‌و هه‌مووی تیانیان كردووه.
ئێستا ئه‌م كۆمه‌ڵه گۆرانه له‌ناو خانووه‌كاندایه ؟
نا له به‌رده‌م خانووه‌كاندایه هه‌ركۆمه‌ڵه خانوویه‌ك گۆریكی له‌به‌رده‌مدایه. خانووه‌كان وه‌كو ژماره شه‌شێك دروستكراون وه‌كو (L) ی ئینگلیزی، گۆره‌كان ده‌كه‌وێته نا ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌ردوو سه‌ری ئێڵه‌كه‌وه، عه‌مودی ئێڵه‌كه ماڵه‌كان بوون‌و خواره‌كه‌شی ماڵی مه‌سئوله‌كان بووه، له هه‌ندێك كۆمه‌ڵیاندا خانوه‌كان دوبه‌رن. هه‌ركۆمه‌ڵه خانوویه‌ك 5 كم له وی تره‌وه دوره ئێمه به كیلۆمه‌تری سه‌یاره حسابمانكردووه، ئینجامن كه‌یه‌كه‌م رۆژچوومه ناوئه‌وماڵانه‌وه به‌ناو ماڵه‌كاندا گه‌رام له‌ماڵێكدا وێنه‌یه‌كم دۆزیه‌وه، چه‌ند شتێك له‌پشتی ئه‌و ره‌سمه‌وه نوسرابوو، مه‌سه‌له‌ن نوسرابوو من لاوێكی بادینانم ئه‌گه‌ر بانگیانكردمه ده‌ره‌وه، هاتمه‌وه تێبینیه‌كه‌م ده‌نوسم، ئه‌گه‌ر نه‌هاتمه‌وه واتا نه‌ماوم، دوجار برا بووه ده‌ره‌وه‌و تێبینیه‌كه‌ی نوسیبوو، به‌ڵام جاری سێهه‌م تێبینیه‌كه‌ی نه‌نوسرابوو، دیاره نه‌ماوه. منیش ئه‌و ره‌سمه‌م هێنایه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمدا، دوای راپه‌رین بردم بۆ لقی چوار، ئه‌وكاته له شه‌هید عوسمان بوو، یه‌كێك له‌وێ من ئه‌وكاته كه‌سیانم لێنه‌ده‌ناسی، ووتیان فه‌رموو ووتم وه‌الله كاك من عه‌سكه‌ربووم له حفرالباتن ئه‌م وێنه‌یه‌م دۆزیوه‌ته‌وه هی كورێكه خه‌ڵكی مه‌نتیقه‌ی بادینانه، له‌وێ چوار گۆری به‌كۆمه‌ڵی لێیه، به‌ڵام یه‌ك گۆریان هی بادینانیه‌كانه، كابرا نه به‌رپرسێكی نیشانم دا نه رێگه‌یه‌كی پێ ووتم، ووتی ره‌سمه‌كه دانێ خۆمان جوابت لێده‌گیرینه‌وه، ووتم والله من ئه‌م ره‌سمه ناده‌م راستیه‌كه‌ی له‌كاره‌كه‌ی ناره‌حت بووم نه‌مداپێی، ووتم هه‌ركاتێك پێویستان به ره‌سمه‌كه بوو ئه‌وه‌تا له‌ته‌ك خۆما، ئیتر ئه‌وه بوو راكردنه‌كه‌ی ئێرانی به‌سه‌ردا هات خه‌ڵك ماڵی له بیرنه‌بوو، نه‌وه‌كو ره‌سم به‌هه‌رحاڵ فه‌وتا رۆیی.
ئێستا تۆ ئه‌و شوێنه پێده‌زانیت؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك په‌یدا بوون خه‌می هێنانه‌وه‌ی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان بخۆن؟
ئه‌و شوێنه چاك پێده‌زانم وه‌كو ماڵی خۆمان. هه‌ركاتێك ئه‌وه په‌یدابوو من ئاماده‌م بچم‌و ده‌یانبه‌مه سه‌رهه‌رچوارگۆره به كۆمه‌ڵه‌كه، ته‌نانه‌ت له نوگره سه‌لمانیش شایه‌تم هه‌یه ئه‌و كوره له‌گه‌ڵما بوو، خه‌ڵك كه‌لاره ناوه‌كه‌یم بیرچووه‌ته‌وه( له‌خواره‌وه بیری ده‌كه‌وێته‌وه)ماڵیان ده‌زانم، كۆمه‌ڵێك كاغه‌زی زۆرمان بینی ووتم ئه‌مه چیه ووتی ئه‌وه هه‌مووی وه‌فاتنامه‌یه، هه‌مووی له ژورێكدابوو.
چویته ناو قاعه‌ی نوگره سه‌لمان؟
چووم ، قاعه به قاعه‌ی گه‌راووم.
یه‌عنی ئه‌و موجه‌مه‌عه‌ی باسی ده‌كه‌یت جیاوازه له‌نوگره سه‌لمان؟
ئه‌و جیاوازه له خوارییه‌وه‌یه‌تی، جاده‌یه‌كی قیره به‌ره‌و حفرالباتن ده‌روا مسافه‌ی شه‌ش حه‌وت كیلۆمه‌ترێكه ته‌واو ده‌بێت، له‌لای ناسرییه‌وه* نوگره سه‌لمان به به‌رزیه‌كه‌وه‌یه، له‌سه‌ر ته‌پێكه، كه‌دێیت هه‌ندێك موجه‌ماعتی ترهه‌یه ئه‌وه هی خۆیان هی ماڵه عه‌ره‌به‌كانه، به‌ڵام هه‌ندێك كوردیشی تێدایه كه‌كاتی خۆی نه‌فی كراون‌و نه‌گه‌راونه‌ته‌وه بۆ كوردستان‌و هه‌ر له‌وێ نیشته‌جێبوون، ته‌نانه‌ت جارێكێان كابرایه‌كی پیرم بینی گسكی جاده‌ی ده‌دا لیمپرسی ووتم چیه جامه‌دانێكه‌ت كوردیه‌و جله‌كانت عه‌ره‌بین؟ كابرا ووتی من كوردم، ووتم ئه‌ی چی ده‌كه‌یت لێره ووتی كاتی خۆی نه‌فی كراوم‌و وام لێره، ووتم خه‌ڵكی كویی ووتی خه‌ڵكی گه‌رمیانم، ئیتر چه‌ند پرسیارێكی ترم لێ‌كرد وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، به‌ڵام كه‌پرسیاری معاشه‌كه‌یم لێ‌كرد ئه‌وه‌ی ووت: كه معاش ناده‌ن پێم ته‌نها سه‌ری مانگ‌و سه‌ری مانگ هه‌ندێك زه‌خیره‌م پێده‌ده‌ن‌و ته‌واو. له‌وه ده‌چوو هه‌ندێك زانیاری هه‌بێ به‌ڵام ترساوه نه‌یده‌توانی هیچ بلێت، بابێنه‌وه سه‌ر گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی من فیته‌ر بووم بۆهه‌ندێك معسكه‌ری تر ده‌چووم، زۆر شوێنم دیووه ئه‌و زه‌خیره‌و شته‌ش هه‌ر به‌و هۆیه‌وه دیتمانه‌وه، هه‌مووی له‌ناو قوتوودابوو، ئیترجل‌وجامه‌دانێ‌و پیڵاوی منداڵ هه‌موویم بینیوه.
زیاتر جل‌وبه‌رگه‌كان هی چ ناوچه‌یه‌كی كوردستان بوون؟
وه‌لله له شوێنیكدا له‌سێگۆشه‌كه بان قاتێك(چۆغه)ی مه‌ره‌زم دۆزییه‌وه بانقاتی خۆشمان نا مه‌ره‌زی بانقاتی دوره‌نگ، هی مه‌نتیقه‌ی بادینان من هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له‌گه‌ڵ پارتی قسه‌مكرد كه‌ره‌سمه‌كه‌م برد، به‌ڵام ئه‌وان ووتیان به‌عه‌مه‌ل نایات منیش وازم لێهێنا، فه‌قیانه‌ی ئافره‌تم دۆزییه‌وه،مه‌نتیقه‌ی بادینانیش فه‌قیانه‌ی كراسیان نیه، جه‌مادنێم دۆزییه‌وه عادی ره‌ش هی سورم نه‌بینی، هه‌تا رزی بوو، جلی خه‌ت خه‌تی ناوچه‌ی بادینان هه‌موویم بینیوه له‌وێ بۆیه ئه‌وه‌نده‌ش ئیلحاحم له كابرا سه‌ید كرد، ئینجا كابرا دوایی ئه‌وه‌ی پێی گوتم ئه‌وه گۆری كورده‌كانه ووتی: به‌ڵام ئه‌مانه باش بوون له نوگره سه‌لمان ده‌لێن زه‌لامه كورده‌كان رووتیان ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌به‌رهه‌تا ئه‌تاوێننه‌وه، هه‌رله‌به‌رخۆر سوتاندوویانن مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو رایانگرتوون له‌به‌رخۆره‌كه تاگیانیان ده‌رچووه.
ئه‌ی له نوگره سه‌لمان گۆرت بینی ؟
نه گۆرم نه‌بینی به‌ڵام ته‌لبه‌ندێكم بینی نه‌متوانی بچمه ناوییه‌وه، لمه‌كه‌ی نزیكه‌ی 30 سانتیمه‌تربه‌رزتره له‌پشتی مه‌خفه‌ره‌كه‌وه‌یه. ته‌له‌بنه‌دكراوه.
به‌بروای تۆ ئه‌و ته‌لبه‌نده بۆچی كراوه؟
وه‌لله نازانم بۆچی كراوه به‌ڵام له‌وه ده‌چێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌به‌ر هه‌تاو رایانیان گرتووه له‌و ته‌لبه‌نده‌دا رایانگرتبن، چۆنیش زانیم 30 ساتیمه‌تر به‌رزتره ئاوا بستێك‌و شتێك مشتم بۆی گرت، به‌ڵام بلێم چومه‌ته ناوی نه‌چووم هیچم نه‌بینیوه وه‌كو ئیسك‌و پروسك‌و شتی وام نه‌بینیوه، له‌وێ من قسه‌ی ئه‌و كابرا سه‌یدم بیركه‌وته‌وه ووتی ئه‌مانه به‌ختیان هه‌بوو یه‌كجاربووكوشتنیان‌و رۆیشتن له نوگره سه‌لمان، له‌به‌ر خۆر ئه‌یانتاوێننه‌وه.
ئه‌ی سه‌گت بینی؟
به‌ڵی سه‌گ زۆر بوو له حه‌د به‌ده‌ره سه‌گیان .
ئه‌ی ئه‌و كابرا ئه‌و سه‌یده هیچ باسێكی له‌و سه‌گانه نه‌كرد نه‌ی ووت بۆچی سه‌گ لێره زۆره؟ بۆچی سه‌گیان دڕه؟
نا هیچی نه‌ووت هه‌ر ئه‌وه‌ی ووت له‌نوگره سه‌لمان خه‌ڵك له‌به‌رخۆر ئه‌تاوێننه‌وه.
خۆره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌رمه؟
به‌ڵی بروابكه له ته‌موزدا ناتوانی ئاوا پینج ده‌قیقه ده‌ستت له‌به‌رخۆرراگری دورنیه بسوتێ ڕه‌نگه تلۆق ده‌ربكا، بروابكه ئێمه به پۆستالیشه‌وه نه‌مانده‌توانی پینج ده‌قه له‌سه‌ر ئه‌و لمه بوه‌ستین، بۆخۆمان حه‌ره‌كه‌یه‌كمان دروست ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌حمول ناكه‌یت.
ماڵی سه‌ید كه‌س سه‌ری پێدانه‌كردبوو بۆ ده‌ربازبوون ؟
باسی نه‌كرد دوای ئه‌وه ئه‌وماڵه‌كه‌ی هێن نه‌بوو، ره‌شده‌واربوو، به‌سابتی له‌وێ نه‌بوو، بیرێك هه‌بوو له‌وێ دوایی من ماتۆڕم بۆ دانا، ئه‌و بیره ئاوومان لێده‌رده‌هێنا، به‌ڵام دواتر وازمان لێهنا چونكه ئاوه‌كه‌ی سوێروتاڵبوو، ته‌نها حه‌یوان ده‌توانێ بیخواته‌وه به‌شه‌رناتوانێ، سوێریه‌كه‌ی له حه‌د به‌ده‌ربوو، ئه‌ویش له‌وكاته‌دا به‌هۆی ئه‌و بیره‌وه له‌وێ بوو چونكه حه‌یوانداربوو، حوشترو مه‌روماڵاتێكی زۆری هه‌بوو، كه‌ئه‌و وه‌زعه‌شی بینیبوو رۆیشتبوو له‌وێ نه‌مابوو.
ئه‌ی ئه‌و سه‌یده خۆی بینیبووی كه كوشتبوویانن، خۆی عزه‌ت دوری بینیبوو كه‌ئه‌مری كردبوو بیان كوژن؟
ئه‌و له‌وێنه‌بووه ڕه‌شماڵه‌كه‌ی لێیانه‌وه نزیك بووه، له‌دوره‌وه بینیبوونی ووتی ده‌مبینی عیزت دوری به‌م ده‌ست‌و به‌وده‌ستی ئیعازی ده‌دایه شۆفڵه‌كان بانیان ده‌ده‌ن‌وخۆڵبكه‌ن به‌سه‌ریاندا.
ئه‌وكوره‌كه‌ی ده‌ڵێم واله‌گه‌ڵما بوو ووتم ناوه‌كه‌یم له‌بیر نیه بیرم كه‌وته‌وه ( سالاری حاجی محمودی ئه‌لماس بوو) وه‌كو شایه‌تی حاڵ ئه‌و كاك سالاره‌م له‌گه‌ڵدبووه، هه‌رچه‌نده پێم نه‌ووتووه من بۆ شتێكی ئاوا ده‌گه‌ڕیم، چونكه خۆتان ده‌زانن ئه‌و كاته برا له‌برا ئه‌مین نه‌بوو. به‌ڵام ده‌شیزانی من بزێوم‌و سه‌ربه‌هه‌موو كونێكدا ده‌كه‌م. به‌ڵام سالار چه‌ند شتێكی به‌دیواره‌كانه‌وه خوێندووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نه‌خوێنده‌وار بووم، پێمده‌گووت سالار ئه‌م شته‌م بۆ بخوێنه‌ره‌وه ئه‌وه‌م بۆ بخوێنه‌ره‌وه، شته‌كان به‌سه‌ردیواره‌كانه‌وه به‌قه‌له‌میش نه‌نوسراوون به كڕ به‌به‌رد، نوسراوون باوه‌رناكه‌م ئه‌وان قه‌ڵه‌میان بووبێت.
له‌عه‌سكه‌ری ئه‌و گۆره به‌كۆمه‌ڵانه یان بابلێن ئه‌و كۆمه‌ڵه خۆڵانه نه‌بووه مه‌وزع یان نه‌بووه جێگه‌ی پرسیاری عه‌سكه‌رو ئامره‌كان؟
نانا نا باس نه‌ده‌كرا، من ئامره‌كه ره‌فیقم بوو، بیشیزانیبایه نه‌یده‌توانی بیدركێنێ.
چۆن ره‌فیقت بوو؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و موجند بوو، مگوع نه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ش من هه‌ر ده‌مناسی‌و ره‌فیقم بوو ئه‌وان محلی تایه‌یان هه‌بوو له‌كازمیه من تایه‌م بۆده‌برد بۆ به‌غدا، وه‌كو چۆن كاتی تایه فرۆشیه‌كه پێی ده‌گوتم كاكه حسێن، له عه‌سكه‌ریش هه‌رپێی ده‌گوتم كاكه حسێن، هه‌ربه‌یه‌كیشه‌وه بووین، ئیستاش هه‌رره‌فیقمه.
نه‌توانی گۆرێك هه‌ڵده‌یته‌وه بزانی كابرا سه‌ید راستده‌كات یان نا؟
نه‌مانده‌توانی.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بچوینایه سه‌رگله‌خۆله‌كه‌ش ئه‌فسه‌رێك یان رئیس عرۆفا وه‌حده بانگی ده‌كردین ده‌یگووت مه‌چنه سه‌رئه‌و گردانه ده‌یانگووت مه‌چنه سه‌ربه‌رزی، له ژوره‌كانی خۆتان دابنیشن.
سید ووتی عزه‌ت دوری كه‌هاتووه حیمایه‌ی زۆرهه‌بوو له ده‌وری گۆره‌كان ؟
ئا ووتی دوو ته‌یاره‌ی‌له‌گه‌ڵدا بووه، ووتی عزه‌ت دوری خۆی به‌ده‌ست ئیشاره‌تی ده‌دایه شۆفڵه‌كان، ئاوای ئه‌كرد له‌م شۆفله‌و ئاوای ده‌كرد بۆئه‌و شۆفلیان دای پۆشن، به‌ده‌ست ئیشاره‌تی ده‌دا ئاوای ئه‌كرد‌و ئامای ئه‌كرد، هه‌رئاوای كردووه هه‌تا دایان پۆشین.
كه‌واته ئه‌و له‌ته‌كیانه‌وه بووه كه گۆره‌كانیان داپۆشیوه؟
نا به‌ڵام زۆر لێیانه‌وه نزیك بووه، وه‌كو ووتم به حوكمی ئه‌و بیره له‌وێ بووه. ئیسته‌ش كه‌بیر له‌و كابرا ئه‌كه‌مه‌وه زمانم ئازاری پێده‌گات چونكه كه‌وتی زمانت ده‌ربێنه، زمانم ده‌رهێنا ئه‌وه‌نده توند گرتی زمانم زۆر عه‌زیه‌تی بوو، ده‌ستی زبربوو ئه‌وه‌نده به‌توندی گرتی ووتی زمانت ببڕن ئه‌م قسه‌یه لای كه‌س نه‌كه‌ی، چه‌ندرۆژێكیش دوای ئه‌وه هه‌رزمانم ئازاری هه‌بوو .
جامن بۆچوون بۆ ئه‌و شوێنه نه‌ك ئێستا هه‌ركاتێك بیانه‌وێ ئاماده‌م بیانبه‌مه سه‌رئه‌و گۆره به‌كۆمه‌ڵانه‌و یه‌ك به‌یه‌كیان ده‌ستنیشان بكه‌م‌و عه‌له‌می كوردستانیان له‌سه‌ربچه‌قێنم، له‌به‌رئه‌وه‌ی من خۆم چومه‌ته ئه‌و شوێنه‌و به‌چاوی خۆم بینیومه، چونكه من زۆر شاره‌زای ئه‌و جنوبه‌م، خۆشتان ده‌زانن ئێستا وه‌زعی ئه‌و جنوبه زۆرخراپه، حكومه‌ت هاوكاریم بكات‌و حیمایه‌م بكات بچین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌و هێنانه‌وه‌ی ئه‌وخه‌ڵكه‌ی له‌وێ به كۆمه‌ڵكوژراون.
[1] بروانە وينةكەلە ناو تێکستی ئەم نوسينةدا .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.