• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سبەینێ ٢٨ی ئاب ، یادی کۆمەڵکوژی گوندی کورێمێ یە

ئاب 27, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سبەینێ ٢٨ی ئاب ، یادی کۆمەڵکوژی گوندی کورێمێ یە


سبەینێ یادی کۆمەڵکوژی گوندی کورێمێیە

عومەر محەمەد


11-12 c copy
رۆژی ٢٨ی ئابی ١٩٨٨ لە گەرمەی پەلامارەکانی ئەنفالدا بۆ سەرناوجەی بادینان گوندی کورێمێ لە ناحێی مانگێشک روبەروی تاوانێکی گەورەو خوێناوی بووەوە، ئەوەی لە گوندی كورێمێ‌ سەربەپارێزگای دهۆک ڕویدا پێشتر لە هیچ  قۆناغێكی تری ئەنفالدا لەلایەن سوپاوە پیادە نەكرا بوو، ئەویش كۆمەڵكوژی دەستبەجێی پیاوانی گوندەکە‌ بوو كە دوای پۆلێنكردنیان هەر لە شوێنی نیشتەجێ بوونی گوندنشینەكاندا، دوای ئەوەی ژن وپیاویان لێک جوداکردەوە كوشتنی بە كۆمەڵی دەستگیركراوەكان لە شوێنی ژیان‌و نیشتەجێبوونی خۆیاندا بووە شانۆیەکی خوێناوی ئەنفالی ناوچەی بادینان، وەها تاوانێک لە ناوچەكانی تری پەلامارەكانی ئەنفالدا روی نەدابوو، لە پێشەوە خەڵك دەستنیشان دەكراو دواتر پەلامار دەدران‌و ئینجا كۆدەكرانەوەو بە سەیارەی سەربازی ڕەوانەی كەمپەكانی کۆکردنەوە دەكران، بەڵام لە گوندی كورێمێ‌ پیاوەكان لە ناوگوندەكەدا كۆكراونەتەوەو هەر لەجێدا دوای پەیوەندییەک بەهۆکی تۆکی بەفەرمانی ئەفسەرە مەیدانیەكان، تاوانەکە ئەنجامدرا، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان دوای پەیوەندییەکە دوو ئەفسەرەکە کەناویان عەباس ومحەمەد بوو، پیاوەکانیان ریزکردووەو فەرمانیان پێکردبوون بەدوای یەکدا بەرەو خوارووی گوندەکە برۆن لە دوری ٢٠٠ مەتری گوندی کورێمێ و نزیک رەزێکی ترێ فەرمانیان پێکردبوون کە دانیشن، ئینجا نزیكەی ١٠ سەرباز راسپێردران ئامادە باشبن و لەگەڵ فەرماندا پیاوەكان گوللەباران بكەن، ئەم تاوانە لە چیرۆكی هەریەك لە دەربازبوانی كۆمەڵكوژی گوندی كورێمێ‌ بەڕونی دەردەكەوێ‌ تەنانەت ناوی ئەو ئەفسەرانەش دەزانن كە فەرمانی تەقەكردنیان داوەو رێوشوێنی كۆمەڵكوژییەكەیان گرتووەتە بەر، دەربازبووانی ئەم كۆمەڵكوژییە، کە بریتی بوون لە سێ پیاوی گوندی کورێمێ (ئەبابکرو عەبدولقهارو عەبدولکەریم ) دوو پیاوی گوندی چەلکێ  (صدقی و فەتاح کە هەردوکیان برای یەکتری بوون) لەگەڵ یەک پیاوی شاری سلێمانی کەو سەروەختە لەوێ سەربازی هەڵاتوو بووە بەناوی (هاشم). ئەگەرچی دەربازبونیان بەرێکەوت وئازایەتی خۆیان بوو، بەڵام بەختیان هەبوو کە لێبوردنی گشتی لە ٦ی ئەیلولی ئەوساڵەدا دەرچوو، دوای ئەوەی لەلێبوردنی گشتیدا بەبرینداری خۆیان رادەستی جاشێک کرد، بەبێ تەداویی وچارەسەرکردنی برینەکانیان رەوانەی قەڵای نزارکێ کران و دواتر رەوانەی ئۆردوگای جێژنکا کرابوون، ئەو دەربازبوانەش هەتا کاتی ڕاپەرینە جەماوەرییەکەی ساڵی ١٩٩١ بەبێدەنگی لەو كۆمەڵگا زۆرە ملێیانەدا دەژیان.

لە مانگی  مایس‌و حوزێرانی ساڵی ١٩٩٣دا، پزیشكانی مافی مرۆڤ، تیمێكی توێژەری پزیشكیی دادوەرییان (فۆرێنسیك) نارد بۆ كوردستانی باشور- عێراق. بەمەبەستی هەڵدانەوەی گۆری بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی لە گوندی برجینی و دواتر هەر ئەو تیمە تەرمی قوربانیەكانی گوندی ” كورێمێ‌” یشیان هەڵدایەوە كە پێكهاتبوون لە ٢٧ پیاوی كوژراو ئەو تیمەش پێكهاتبوون لەو لێكۆڵەرەوانەی كە ڕاهێنانیان لەسەر ئەنترۆ پۆڵۆجیای پزیشكی دادوەری، ئەركیۆلۆجیاو یاسا كرد بوو، ئەمانە لە زۆر وڵاتی دیكە گۆڕیان هەڵدابوەوە وەك ئەرجەنتین، چیلی، ئێلسلڤادۆرو گواتیمالا. هەر لە كوردستانی باشوریش، لە سێ‌ شوێندا گۆڕیان هەڵدابووەوە: گوندی كورێمێ‌‌و گوندی برجینی كیمیابارانكراو پێویستە ئەوەش بلێین كەوا هەمان تیم لە گۆڕستانێكی كۆمەڵگای زۆرەملێ بەحركە کە زۆرێک لە کەسوکاری ئەنفالكراوەكانی لێبوو، گۆرێكیان هەلدابووە كە تەرمی منداڵیكی تێدابوو لە برسان‌و لەبەر بەدخۆراكی گیانی لە دەستدابوو، لە سەردانێكمدا بۆ گوندی كورێمێ‌ توانیم خانەوادەی ئەو منداڵە بدۆزمەوەو دیدار لەگەڵ كورێكیاندا بكەم، بەناوی فاخر بەوردی بەسەرهاتی ئەنفال وبارودۆخی خۆیانی لەکەمپی سەلامێ و مردنی خوشكەكەی بۆ گێرامەوە و منیش بە كامێرای ڤیدیۆ لەگوندی كورێمێ‌ تۆمارم كرد، فاخر ووتی كە ئەنفال لە دەڤەرێ مە دەستی پێكرد خوشكەكەم تەمەنی تەنها مانگێك بوو، لەبەر ئەوە بابی من ناوی ئەنفالی لەو خوشكەم نا، پێشتر خوشکەکەم ناوی فەرمان بوو، بەڵام بابم بە داکمی گووت دەبێ ناوی وی کچا بکەیە (ئەنفال) بەداخەوە لە سەربازگەی سەلامیە توشی بەدخۆراكی بوو لە كۆمەڵگەی بەحركە مردو هەرلەوێ‌ ناشتمان، دوایی تیمێکی مافی مرۆڤ بۆ راستی ودروستی هاتن مۆڵەتیان لێوەرگرتین و گۆرەکەیان هەڵدایەوە . دوایی کەهاتنەوە وتیان ئیوە راست دەکەن مندالەکە لە بەربەدخۆراکی مردووە.

تەرمی هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی گوندی كورێمێ‌‌و بریجینیش بە چاوساغی دەربازبووەكان‌و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەولێر‌و پزیشكی دادوەری پارێزگای دهۆك ئەنجامدرا بوو. جێگەی ئاماژەیە برجینی بەرچەکی کیمیایی کەوتوو تەرمەکان بەکۆمەڵ نێژرابوون.

 DSCF1365بەداخەوە هەتا ساڵی ٢٠١٣ هیچ جارێک مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە نەکرابوو، گۆرستانەکەشیان هیج گرنگی پێنەدرابوو، بەلام خۆشبەختانە ئیستا کەمێک گرنگی پێدراوەو مۆنۆمێنتیکیان بۆ دروستکردوون وناوی شەهیدەکانیان لەسەر نوسیون. جێگەی ئاماژەیە کەوا ژمارە١٢ ی گۆڤاری ئەنفالستان بۆ رێزلێنان لەم کۆمەڵکوژیە دەرچووە. بەلام نابێت ئەوەش لە یاد بکەین کە لەناو شەهیدەکاندا ٩ کەسیان خەڵکی گوندی چەلکێ بوون .

ئەوانی تریش خەڵکی گوندی کورێمێ بوون بەم ناوانە :

١.       خەلیل محەمەد عەبدوڵا باوکی دەربازبوو عەبدلقهار .

٢.       سەلام خەلیل محەمەد

٣.       عەدنان خەلیل محەمەد

٤.       ظاهر مستەفا صادق

٥.       زبیر مستەفا صادق

٦.       حەمید عبداللە قادر

٧.       صدیق عبداللە قادر

٨.       سەگڤان[1] حسین قادر [2]

٩.       شەعبان حسین قادر

١٠.      سەلام حەسەن میرزا

١١.      صالح حەسەن میرزا

١٢.      خالد مستەفا اسماعیل

١٣.      صلاح مستەفا اسماعیل

١٤.      جەبار حەمدی مستەفا

١٥.      موراد عوسمان مستەفا

١٦.      عبدالرحمن حسین عمر

١٧.      حجی سلیمان اسماعیل

١٨.      فتاح محەمەد فتاح

١٩.      احمد یەعقوب جاسم

٢٠.      محەمەد یەعقوب جاسم

٢١.      ئەكرم شەریف فتاح

٢٢.      موسی شەریف فتاح

٢٣.      عبدالستار شریف فتاح

٢٤.      نوری عبدالقادر فتاح

٢٥.      فاضل حەسەن طاهر

٢٦.      رشید جعفر طاهر

٢٧.      موراد كریم یەعقوب

ئەوانەی لەم کۆمەڵکوژییە رزگاریان بوو بریتی بوون لەم پیاوانە :

١.       هاشم محەمەد ڕەشید              خەڵکی شاری سلێمانی

٢.       عەبدالقهار خەلیل محەمەد            خەڵکی کورێمی

٣.       ئەبابەكرعەلی سەعید                خەڵکی کورێمی

٤.       عەبدالكریم نایف حەسەن             خەڵکی کورێمی

٥.       صدقی  عەبدولقادرفتاح                 خەڵکی چەلکێ

٦.       فەتاح عبدالقادر فتاح[3]                   خەڵکی چەلکێ

ئەنفالی بادینان رۆژی ٢٥ی ئابی ساڵی ١٩٨٨ بە بۆردومانکردنی گوندەکانی بەچەکی کیمیایی دەستی پێکردو ڕۆژانی دوایی بەفەرماندەیی لیوا روکن یونس محمد الذرب هێرشی زەمینی دەستی پێکردو رۆژی ٦ی ئەیلول کۆتایی هات، بەپێی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی فەرماندەی فەیلەقی پێنج کە ئەنفالی بادینانی ئەنجامداوە ١٣٣٩٥ کەس دەستگیرکراون، لەو هەڵسەنگاندن و شیکارییەدا فەرماندەی فەیلەق پۆلێنی هەموو دەستگیرکراوەکانی کردووە. چ ئەوانەی گیراون ج ئەوانەش کە خۆیان بەدەستەوە داوەو ژن وپیاوی دەستنیشان کردووە. ناوەرۆکی راپۆرتەکەی فەیلەقی پێنج بێت، نوسیوێتی: ئەو تێكدەرانەی خۆیان بە دەستەوە داوە (803 )ن، ئەو تێكدەرانەی كەوا گیراون( 771) پیاوەکان (1489) ئافرەتەکان(3368 ) منداڵەکان(9 646)  كۆی گشتی(13395). بەپێی تویژینەوەکەی میدل ئێست ۆچ ٦٠ لێدانی کیمیایی تەنها لە ئەنفالی بادیناندا رویانداوە.


[1]  بە زمانی کرمانجی ژورو بادینی سەگڤان بەواتای دەست راست یان نیشان شکێن دێت .

[2]  لەچاپی یەکەمی کەتێبەکەمدا بەناوی هاشم ناوی باوکی سەگڤان بەهەڵەنوسراوە لەبری حوسێن عەبدوڵا نوسرابوو لێرەدا راستکراوەتەوە.

[3]  سەبارەت بە فەتاح واباس دەکرا کە دواتر بێسەروشوێنکراوەتەوە بەڵام لەبەدواداچونمدا خاڵێکی خۆی بەناوی حاجی حەکیم جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە لەقەڵای نزارکێ چاوی لێی بووە کە بەعسیەکانی نزارکێ بەبلۆک کوشتوویانە . بەلام هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌