ئاب 25, 2015 Omer هاوپۆلنهكراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چیڕۆكی وێنە- گوندی هەڵەدن سمكۆ سابیر
چیڕۆكی وێنە- گوندی هەڵەدن
سمكۆ سابیر
رۆژی 8/11/2013 لە كەشێكی باراناوی سەرددا، لەگەڵ م. شەنگارو عومەر محەمەد لە سلێمانیەوە بە رێگای مێرگەپان و بە هەورازی چیای داباندا بەرێككەوتین بۆ دۆڵی جافایەتی لەیەكەم وێستگەماندا لاماندایە گوندی (هەڵەدن)ی دراوسێی گوندی گەورەو قەرەباڵغی سەرگەڵوو، لە روی كارگێرییەوە سەر بەناحیەی سورداشە پێش ئەنفال هەلەدن بارەگای پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی لێبووە، ئەوكاتە هەڵەدن نزیكەی300 ماڵی تێدا بووەو خەڵكەكەی بەكشتوكاڵ وئاژەڵدارییەوەخەریك بوون لە قۆناغی یەكەمی ئەنفالدا بەرشاڵاوی ئەنفال كەوت و نزیكەی 72 كەسی ئەنفالكراون. ئامانجی ئێمە بەسەركردنەوەی خانەوادە ئەنفالكراوەكان بوو بۆئەوەی لە نزیكەوە كەسوكار یان بینین، بەداخەوە ئەو كەسانەی ئێمە مەبەستمان بوون، بەر لەگەیشتنمان بۆ هەڵەدن، لەگوند دەرچووبوونو نەمانتوانی بیانبینین .بەڵام لە گوندەكە ماینەوەو نیوەڕۆ لەسەرخوانی مالێكی بەرێز بەناوی ئەكرەمو خانەوادەكەی نانی نیوەڕۆمان بۆ ئامادەكرا، كاتێك ویستمان ماڵئاوایی بكەین، كاك ئەكرەم بەدەم قسەكردنەوە لەسەر تاوانی ئەنفالو ئەو رۆژگارە تاڵەی كەبەعس بەسەریدا هێنان، ئاماژەی بە خانەوادەیەكی ئەنفالكراوی گوندەكەیان كرد كە ژمارەیان (7) كەس بووەو هەموویان ئەنفالكراون هیچ كەسێكیان نەماوە تەنانەت موچەكەشیان وەربگرێت هەر بەدەم قسەكردنەوە پارچەیەك زەویی پیشانداین، كە شوێن خانووی ئەو خێزانە ئەنفالكراوە بووە، شوێنخانووەكە تەنها پارچە زەوییەكی چۆڵەو تا ئێستا خزمەكانی دەستییان تێنەچووە خانووی لەسەر درووست بكەن و ئاوەدانیبكەنەوە. ئەو باسە بۆ ئێمە، سەرباری تراژیدیاكەی مایەی سەرنج بوو، هەرچەندە ئەنفالو كۆی كۆمەڵكوژییەكانی تری دژ بەخەڵكی كوردستان سەدان و بگرە هەزاران حیكایەتی لەوجۆرەی لەخۆیدا شاردووەتەوە، حیكایەتی خانەوادەی عەزیزی ئەنفالكراویش وەك كۆی حیكایەتەكانی تری ئەنفالو جینۆساید لە كوردستان كاریگەری خستە سەر روخساری هەموومان. بۆیە چەند وێنەیەكی شوێن خانووەكەی خانەوادەی (عەزیز حسێن)ی ئەنفالكراومان گرت.
لەبەر ئەوەی ئەكرەم ناوی هەموویانی نەدەزانی دواتر هەوڵمدا لە ڕێگەی كەسوكارییەوە ناوی ئەنفالكراوانی خانەوادەكەی عەزیز وەربگرم . بە سوپاسەوە (بنار مەحمودی خەڵكی هەڵەدن زانیارییەكانم بەدەست گەیشت بۆ ئەوەی لە گۆشەیەكی گۆڤاری ئەنفالستاندا بڵاوی بكەینەوە.
ئەو خانەوادەیەش بە هۆی پەلاماری ئەنفالی یەكەمەوە لەگەڵ دەیان خێزانی تر لە5/3/1988 ئاوارەی شاری بانەی كوردستانی رۆژهەڵات دەبن. دواتر گەڕاونەتەوە بۆ گوندی هەڵەدن، پاش گەڕانەوەیان لە رۆژی 10/3/1988 سوپای بەعس دەستگیری كردوون و ئەنفالی كردوون بەپێی زانیارییانەی دەستكەوتوون بەرەو نوگرەسەلمان راپێچكراون. بەپێی زانیارییەكانی بنار مەحمودلەو شاڵاوەدا ژنێكی بەتەمەنیشیان لەگەڵدابووە بەناوی ( پیرۆز) كەدەكاتە دایكی عەزیزحسێن لەبەر زۆری تەمەنی ئازادكراوەو گەراوەتەوە بۆ سلێمانی .
ناوی ئەنفالكراوانی خانەوادەی عەزیز :
عەزیز حسێن ئەحمەد سەرۆك خێزان
فاتیمە محەمەد حسێن هاوسەری عەزیز حسێن
ئاوات عەزیز حسێن مناڵ
ئاواز عەزیز حسێن مناڵ
ئارام عەزیز حسێن مناڵ
بەناز عەزیز حسێن مناڵ
بەیان عەزیز حسێن مناڵ
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.