ئاب 07, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ٦ ئاب په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به نێو چاوانی بەرپرسانی شه‌ڕی ناوخۆ وە.
٦ ئاب په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به نێو چاوانی بەرپرسانی شه‌ڕی ناوخۆ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
وإذا الموءودة سئلت بأي ذنب قتلت
لەراگەیاندراوێکدا ناوەندی قەڵاتدزێ کەوێنەیەکی بۆ مالپەری ئەنفالستان نێردراوە، ویرای دربرینی هاوسۆزی بۆ قوربانیانی ٦ی ئابی ساڵی ١٩٩٤ رەخنە لە هەڵگیرسێنەرانی شەری ناوخۆ‌و پشتگوێ خستنی قوربانیەکانی دەردەبرن و داوادەکەن کە یاداشتێک بدەنە قونسوڵگەری ئێران بۆ ئەوەی زانیاری بدەن دەربارەی ئەو بۆردومانە.
دەقی راگەیاندراوەکە :
که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ‌ی هه‌موو ڕۆژێ شه‌هید.
وێڕای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ ناسۆره‌کانتان، سه‌ری ڕێز و نه‌وازشتان بۆ داده‌نوێنین.
به‌ڕێزان هیج برینێک به ڕاده‌ی برینی کۆمه‌ڵکوژی ٦ ئابی ١٩٩٤ له‌سه‌ر دڵی ویژدان زیندوان به سوێ نیه. چونکا ژن و منداڵه‌کانتان به‌تاوانی ئه‌ندام و هه‌وادار بوون له هیچ حزبێک به‌ده‌ستی کورد کۆمه‌ڵکوژ نه‌کران ! هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌رشیفی هه‌رکام له پاڵه‌وانانی شه‌ڕدا هه‌یه که ئه‌و تۆپه له‌سه‌ر فه‌رمانی کێ جه‌رگی ئێوه‌ی کرد به زووخاو که‌چی زۆر به چاو و ڕووی قایمه‌وه هه‌موو ڕۆژێ دێنه ماڵه‌کانتان هه‌ست و سۆزتان ده‌وروژێنن بۆ شکاندنی به‌رامبه‌ره‌که‌یان و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر بۆ بچوونه سه‌ر کورسی.
به‌داخه‌وه زۆر به‌داخه‌وه پاش ٢١ ساڵ ته‌نها له یاده‌که و له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر ئێوه‌یان بیر که‌وێته‌وه ئه‌گینا له‌به‌ر حساباتی پۆست، پاره و دابه‌ش کردنی کورسی که‌متر خواشیان له بیرماوه. بۆیه داواتان لێ ده‌که‌ین که خۆتان به‌بێ جیاوازی بیر و ڕا ڕێکخراوی ٦ ئاب بۆ داکۆکی کردن له‌و قوربانیانه دروست بکه‌ن، به ڕێگای مه‌ده‌نی و یاسا سه‌نگه‌ریان لێ بگرن بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان، به ده‌ست هێانی مافه‌کانتان و به‌دادگای گه‌یاندی فه‌رمانده‌ری ته‌قاندنی ئه‌و تۆپه کۆمه‌ڵ کوژ که‌ره.
به‌ڕێزان سه‌ره‌تا به پێویست ده‌زاندرێ که یاداشتێک به‌یه‌که‌وه بده‌نه قونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕوونکردنه‌وه و زانیاری فه‌رمی له‌سه‌ر ناوی ئه‌و حزب و لایه‌نه‌ی که ئێران تۆپ و ڕاجیمه‌کانی بۆ ته‌قاندووه، ئه‌وجا ڕێگای دادگای تاوانه‌کان له ناو ووڵات و له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بگرنه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌زه‌تیتان پێدا بێت، چونکا ئه‌وانه شایه‌نی به‌زه‌یی نین. تکایه ئه‌گه‌ر وه ئه‌گه‌ر کۆمار په‌ت و سێداره وه‌ڵامیان نه‌دانه‌وه قونسڵگه‌ریه‌که‌یان له هه‌ولێر گڕ ده‌ن، چونکا ئه‌وان سه‌ری ماره‌که‌ن و بکه‌ری سه‌ره‌کی شه‌ڕی ناوخۆن. هه‌روه‌ها ده‌ڵاڵی سیاسیه سحربازه‌کانیش ووتیان کاتی نیه و بوه‌ستن تا بار و زروفی کوردستان ئارام ده‌بێته‌وه. گوێیان لێ مه‌گرن چونکا ئه‌گه‌ر بار‌و زروفیش ئارام بێت ئه‌وان تێکی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز میلله‌ت ساو له‌سه‌ر خۆی نه‌بینێ چاوی نه‌کرێته‌وه به خۆی ڕا بگات.
بۆ هه‌موو هه‌نگاوێک بۆ گه‌یاندنی تاوان بارانی جینۆساید که‌ری کوردستانیان له‌گه‌ڵتانین
ده‌ست له‌مست و قوه‌ت له‌خوا ڕه‌حمیان پێ مه‌که‌ن و لێیان ڕامه‌وه‌ستن.
به‌پشتیوانی خوا شه‌هیده‌کانی ئێوه په‌پوله‌ی به هه‌شتن، خوا به ئارام، خۆراگرترتان ده‌کا.
وه ئه‌وانه‌ی که به‌زه‌یی سۆز، هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان تێدا نیه ڕسوای دنیا و قیامه‌ت ده‌بن
ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆی کردان له شه‌هیدان و که‌س و کاری قوربانیانی جینۆساید له کوردستان
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.