ئاب 04, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی، دوای یەك ساڵ یادەوەریەکی تاڵ..
جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی، دوای یەك ساڵ
یادەوەریەکی تاڵ..
هەڵبەت، جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی، کە ڕەهەندێکی ئاینی/ ناسیۆنالیزمی هەیە، یەكێکە لە هەڵمەتە هەرە ترسناکەکانی سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم. ئەگەر سەرەتای سەدەی بیستەم بە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دەستی پێکردبێت، ئەوە بەبێ دوودڵێ دەتوانین بڵێین سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم بە جینۆسایدی پێکهاتەیەکی دینی دی، کە کوردانی ئێزیدین، دەستی پێکرد. بەڵام سەرەتایەکی زۆر لەیەك نزیك، بەکۆمەڵێك ڕەهەندی هاوبەشی نێوان ئەو دوو جینۆسایدە.
یەکەمیان: ئەرمەنییەکان لەگەڵ کوردەکان دەژیان، لەزۆربەی لادێ و شارەکان تێکەڵ بوون، ماڵ لەتەك ماڵ، بەهەمان شێوەش
کوردانی ئێزیدی تێکەڵ بە ڕێژەیەکی زۆری کوردی مسوڵمان بەیەکەوە دەژیین. لە هەردووکیشیاندا هێزێك لە دەرەوە دێت ئەو دوو پێکهاتانە، ئەوەی دەستان پێ ڕاگەیشتبێت، سەر لەبەر پاکتاو دەکەن.
دووەم: هێزێکی سەربازی، کە ڕەهەندێكی تێکەڵەی سوننیزم، تورکیزمی وەخۆ هەڵگرتبوون، بەشێوەیەکی ئۆرگانیزەکراو، لەچەند قۆناغێکدا ئەرمەنییەکانیان کۆکردنەوە و پاشان لە شەمەندەفەرەکانی مەرگ بەرەو بیابانی سوریا ڕایانگواستن. بەڵام بەپێی زۆر سەرچاوە، ڕێژەیەکی زۆر لەوانە، بەتایبەتی منداڵ، دوورخرانەوە و لە قوتابخانەی تایبەت کرانە تورك، وێڕای دەستدرێژی و شکاندنی کەرامەتییان. ڕێژەیەکی زۆریش لەو ئەرمەنییانە لەلایەن کوردەوە پارێزران و داڵدەدران. هەرچەندە بەداخەوە چەتە کوردەکانی سەربە دەوڵەت ڕۆڵێکی نێگەتیڤیان لەو ڕووەوە بینی.
بەهەمان شێوە لە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدیش، هێزێکی ئایدیۆلۆژیستی سوننیزم، لەچوارچێوەی دەوڵەتێکی تیرۆریستدا، بە ڕەهەندێكی ناسیۆنالیزمی عەرەبی، هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەر ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری. بەڵام ئەو هێرشە هەڵگری باکگراوندێکی ئایدیۆلۆژی و پیلانێکی پێشینە، یا بە نیەتێکی دینی پێشوەخت و حەڵاڵکردنی خوێن و سەر و ماڵ و ژنانی ئێزیدی لەبەرنامەدا توندوتۆڵ کرابوو. ئەگەر هێرشەکەش بۆ سەر دەڤەری ئێزدیاتی کت و پڕ بووبێت، مەبەست و خواستی ئەو هێزە جینۆسایدکارە، زۆر لەپێشینە و ئۆرگانیزە کراو بووە. پشت ئەستوور بوون بەدەیان دەق و فەتوا و هەڵوێستی هاوشێوە. جگە لەوەش گیراوەکان لە بارودۆخێکی ناڕۆشندا ڕاگوێزران بۆ سوریا. تەماشاکەن ئەرمنەییەکان بۆ سوریا و ئێزیدییەکانیش بۆ سوریا. بۆیە لە بارودۆخێکی تەواو ئاڵۆز و ناڕۆشندا
ژنەکان وەکو کەنیزەك کڕین و فرۆشتنیان پێوە کراوە و دەکرێت.
ئەمە و چەندین ڕەهەندی دی کە لە ئێستا و لێرەدا بواری باسکردنیان نیە.
جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی تاوانێکی بەسوێ و گەورەیە دژ بە مرۆڤایەتی و دژ بە پێکهاتەیەکی دینی کە لە یادەوەری ئەواندا کۆمەڵێك کاراکتەری تایبەت دەگرێتە خۆ، یەکێك لەوانەش دووبارە بوونەوە. ئەوان بە ژمارە باس لە چەندین فەرمانی جیاواز بۆ سەر خۆیان دەکەن.
هەروەها پێکهاتەیەكی بێ هاوار و بانگ، کە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە دونیایەك گلەیی و گازاندەیان لە خودی کوردە مسوڵمانەکان هەن، بەوەی کە زۆرجار بێڕێزیان پێ کراوە و بەسوك تەماشا کراون. ئەمەش جۆرێك لە تاڵی و هەست کردن بە نادادپەروەری و نایەکسانی دروست دەکات.
کۆتایی هێنان بە شوێنەوارەکانی ئەو تاوانە نوێیەی سەدەی بیست و یەکەم، بەکۆمەڵێك پێنگاڤدا تێپەڕ دەبێت. بەر لە هەموو شتێك بەئازادکران و گەرانەوەی گیراوەکان. هەروەها بە گەڕاندنەوەی ئیعتیبار بۆ ئەو پێکهاتە دینییە لەسەر هەموو ئاستەکان، بەتایبەتیش ئاستی کۆمەڵایەتی و کولتوری، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی دروست بۆ ئاساییکردنەوە و خۆشکردنی ژیانی ئەو پێکهاتەیە بە ئامانجی ساڕێژکردنی برینە قوڵەکانیان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.